ڕۆژی
خۆپیشاندانه‌که‌ی ساڵی 1982 ی شاری که‌رکووک ، لای ئێواره که
تاریک داهات که‌س نه‌یده‌وێرا له ماڵی خۆی وهدهربێ ، شار ک‌ش
و مات بوو ، شه‌هید نه‌وزادی برام دیار نه‌بوو،هه‌موومان زۆر
نیگه‌ران بووین . له پڕ ماشێنێک له‌به‌ر ده‌رگا وه‌ستا ، که
ده‌رگامان کرده‌وه شه‌هید نه‌وزاد له ژیر باڵی بریندارێک که
سه‌ر و به‌ر ده‌ماخی له ژێرجامانهدا شاردبووه‌وه خۆیان کرد
به ژوورا ، برینداره‌که ( شه‌هید جه‌باری شۆریجه بوو) چوار
گوله‌ی به‌رکه‌وتبوو ، جل و به‌رگه‌که‌ی خه‌ڵتانی خوێن بوو.
ترس و نیگه‌رانیمان ده‌رنه‌بڕی، دایکم هانای بۆ کاک ئه‌حمه‌دی
برینپێچ برد ( یادی به‌خێر) که دانیشتووی گه‌ره‌کی بڵاخ بوو
، ماڵی ئاوا دڵسۆزانه زامه‌کانی تیمار کرد و داوای کرد ژێر
زهمینیکی بۆ دابین بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی فیشهگهکهی شانی
ده‌ربهێنێ ، شه‌هید جه‌بار داوای لێ کرد که هه‌ر له‌وێ ئه‌و
نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی بۆ بکا و به‌ڵێنی خۆڕاگری دا ، کاری
نه‌شته‌رگه‌ری دواخرا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جوانه‌مه‌رگ زۆر
ماندوو بوو وخوێنیکی زۆریشی له‌به‌ر چوو بوو، جله
خوێناوییه‌کان له توونی حه‌مامه‌که سووتێنران . هه‌وڵماندا
ئارامی ماڵه‌که ڕابگرین بۆ ئه‌وه‌ی برینداره‌که هه‌ست به
ئاسووده‌یی بکا و ماندوویی ده‌ربچێ . بڕیارمان دا به نۆره
ئێشک بگرین ، به‌رنامه‌مان داڕشت گه‌ر شتێک ڕوویدا چیبکه‌ین
.
که شه‌و داهات ده‌نگه ده‌نگ و ته‌قه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر کرا ،
پیاوانی ڕژێم و لیوای تایبه‌ت به هه‌موو کوچه و کۆڵانه‌کانی
گه‌ڕه‌کی ئیمام قاسم بڵاوبوونه‌وه ، به ڕاده‌یه‌ک که به
کۆڵانه‌که‌ماندا تێده‌په‌ڕین گوێبیستی ده‌نگی پێیان بووین ،
هه‌موو خێزان له ئاماده باش‌دا بووین ، وه‌لێ زۆر به ئارامی
چاوه‌ڕوانی ڕووداوه‌کان بووین . پاش نیو کاتژمێرێک ده‌نگه
ده‌نگ نه‌ما . به‌ڵام خه‌و و ئاسووده‌یی ئاره‌زوویه‌کی دووره
ده‌ست بوو له‌و ده‌ورانه‌دا به دی هێنانی مه‌حاڵ بوو .
ده‌مه‌و به‌یان تیشکی خۆر ڕووناکییه‌کی خسته دڵمانه‌وه
مۆته‌که‌ی شه‌وی پڕ ترس و دڵه ڕاوکێی له دڵ و ده‌روونمان
ڕه‌وانده‌وه . خه‌ریکی نان خواردنی به‌یانی بووین دایکی
شه‌هید جه‌بار هات بۆلامان، زۆرعهوداڵی کوڕه‌که‌ی بوو، ماڵی
چه‌ند هاوڕێیه‌کی دی گه‌ڕا بوو ، بیستبووی برینداره به‌ڵام
نه‌یده‌زانی چی به‌سه‌رهاتووه و له کوێیه . شه‌هید نه‌وزاد
وتی نازانم له کوێیه به‌ڵام دڵنیابه ئاگام لێیه‌تی و
ئه‌زانم که زامه‌کانی تیمار کراون و له مه‌ترسی ڕزگاری بووه
، دایکه تاڕاده‌یه‌ک دڵنیا بوو ، پاش دوو مانگ وتی دڵنیا بووم
که هه‌ر له‌وێ شاردراوه‌ته‌وه وه‌لی له منتان شارده‌وه.
پاش ئه‌و سه‌ردانه ئه‌بوایه شوێنی شه‌هید جه‌بار بگۆڕدرێت و
له شار دوور بخرێته‌وه.لای ئێواره کاک ئه‌حمه‌د هات و
هه‌ندێ ده‌رمانی باشی له ته‌ک خۆیدا هێنابوو ، زامه‌کانی
تیمار کرده‌وه . بۆ ڕۆژی دوایی شه‌هید جه‌بار بۆ ده‌ره‌وه‌ی
شار ڕه‌وانه کرا و هه‌واڵ نێردرا بۆ دایکی که بچێ سه‌ردانی
بکا .
تیبینی
/1. شه‌هیدی جوانه‌مه‌رگ جه‌بار ستار له سه‌ره‌تای 1987 له
گه‌ڕه‌کی شۆریجه به برینداری ده‌ستی پیاوانی ڕژیم که‌وت و
بێسه‌ر و شوێنکرا.
2.
شه‌هیدی جوانه‌مه‌رگ نه‌وزاد عوسمانی برام له 15/11/1987 له
نێوان گۆپته‌په وسهرچنار له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێیدا به ده‌ستی
چه‌ند خۆفرۆشێک شه‌هید کران. |