به‌شی یه‌که‌م
به پێ
ی بڕیارنامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق
که له 4 ساڵ پێش ئێستا ده‌ری کردوه سه‌باره‌ت به پێکهێنانی
ده‌ستبه جێی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان وا ئێستابه
قه‌ولی خۆیان خه‌ریکن پێکی ده‌هێنن . راگه‌یاندنه‌کانی ئه‌و
حیزبه له‌م ماوه‌دا پر بووه له ته‌بلیغات و ته‌رویجی
پێکهاتنی حیزبی نوێ . لێردا ده‌مه‌وێ وه‌ڵام به چه‌ند پرسیارێ
بده‌مه‌وه له سه‌ر ئه‌م بریاره وه تێروانین و بۆچونێکی تر
نیشان بده‌م . پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بریاری مه‌کته‌بی
سیاسی حککع ده‌ست به‌جێ یه ئایا بۆچی کارپێ کردنی ئه‌و
بریاره پاش تێپه‌ر بوونی 4 ساڵ ده‌بێ ؟ ئایا دروست کردنی
ئه‌م حیزبه له پێشدا بریاردراوی هێز و لایه‌ن و گروپێک
بووه ؟ فاکته‌کانی پێکهاتنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
له روانگه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی حککع ئه‌وه‌یه که زه‌مینه‌ی
دروست کردنی ئێستا له باره چونکه کوردستان له رووی
کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئیداری و فه‌رهه‌نگیه‌وه جیاوازه له
عێراق وه ئێستا ئه‌م جیاوازیه زیاتر بووه‌ته‌وه پاش نه‌مانی
به‌عس و داگیرکاری ئه‌مریکا ئایا ئه‌مه وایه ؟ ئایا ئه‌م
حیزبه مارکسی و حیکمه‌تیست ده‌بێ ؟ ئایا ئه‌م هاورێ یانه
ده‌توانن ئه‌و حیزبه پێک بهێنن؟.
با
سه‌ره‌تا به هاورێی خۆشه‌ویست عه‌بدوڵا مه‌حمود بڵێم
بریاره‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی خۆتان وه‌ڵامێکی مه‌نفیه بۆ
ناوونیشانی ئه‌و ووتاره‌ی تۆ به ناوی" ئه و حزبه‌ی بریاره
پێک بێت ، حزبی له پێشدا بریار له سه‌ر دراوی هیچ هێز و
لایه‌ن و گروپێک نیه! " جا یا ده‌بێ حککع نه هێز بێ و نه
لایه‌ن و نه گروپ ئه‌و جا قسه‌که‌ی هاورێ عه‌بدوڵا جێی
خۆیه‌تی . یا ده‌بێ حککع ته‌نها مۆری تاییدی له‌و بریاره دابێ
هه‌روه‌ک ئه‌م هاورێ به‌رێزه‌مان له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا
ئێشاره‌ی پێ ده‌کات! ؟ به‌ڵام راستیه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه که
بریاری پێکهێنانی ئه‌و حیزبه کوردستانیه ته‌نها بریاری
گروپه‌که‌ی هاوری عه‌بدوڵایه ، ئیتر ئه‌مه ده‌بێته
ئۆپۆرتۆنیزم ئه‌گه‌ر بووترێ " له پێشدا بریار له سه‌ر
دراوی هیچ هێز و لایه‌ن و گروپێک نیه" که من پێم وایه
ته‌نهامه‌به‌ست لێره‌دا راکێشانی سه‌ر‌نجی که‌سانی تری چه‌پ و
کۆمۆنیسته ، نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌که‌یدا به‌شدار بن
هه‌روه‌ک ئه‌م هاوریه روو له چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان ده‌کات
ده‌ڵێت وه‌رن له پرۆسه ی پێکهاتنه‌که‌یدا به‌شداری بکه‌ن
به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ی بێن په‌یوه‌ست بن به‌م حیزبه‌وه ئه‌مه‌ش
قسه‌ی تر ده‌خوازێ له به‌شه‌کانی داهاتوودا روونتری
ده‌که‌مه‌وه.
ئه‌گه‌ر
بریاره‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسیتان ده‌ست به جێ بوو بۆچی له
کاتی خۆی ئه‌م کاره‌تان نه‌کرد بۆ که‌و‌ته ئێستا؟ زه‌مینه‌ی
نه‌بوو؟ ئه‌وه مه‌علومه لای هه‌موان ئه‌وکاته زه‌مینه
زیاتر له بار بوو ئه‌گه‌ر حسابی زه‌مینه‌ی سیاسی و ئیداری و
فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌یت پیشنیاره‌که بۆ ئه‌و کاته
گونجاو تر بوو به رای من ،چونکه ئه‌و کاته کوردستان زیاتر
دا بڕابوو له عێراق به هۆی بوونی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی
به‌عسه‌وه، سنووره‌کان زیاتر داخرا بوون له گه‌ڵ عێراق(که
هێشتاپێداویستیه‌کانی حیزبێکی کۆمۆنیستی کرێکاری له
کوردستاندا له ئارادا نه‌بوو) ،ئیداره‌کان وه‌ک ئێستا
تێکه‌ڵاو نه‌بوون ئێستا نزیکه‌ی له چواردا یه‌کی ده‌سه‌ڵاتی
نوێی عێراق به ده‌ست ناسیونالیستی کورده‌وه‌یه ته‌نانه‌ت
سه‌رۆک کۆماری عێراق و وه‌زیری خارجیه‌کای کورده تاکید له
سه‌ر عێراقی بوونی کوردستان ده‌که‌نه‌وه وه بۆدجه‌ی کوردستان
و ئیداره‌که‌ی له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه ده‌درێ،
سنووره‌کان دا‌نه‌خراون کراونه‌ته‌وه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی عێراق
، له باری ئابوری و کۆمه‌لایه‌تی فه‌رهه‌نگیشه‌وه هیچکات
ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا خه‌لکی ناوه‌راست و باشوری عێراق تێکه‌ڵ به
خه‌ڵکی کوردستان نه‌بوون بۆ پێکه‌وه ژیان و بازرگانی کردن و
بۆ ئاڵ‌و گۆر پێ کردنی کاڵاکان بازرگانانی هه‌ردولا که‌لو په‌ل
شومه‌ک له هه‌ردولاوه دێنن و ده‌به‌ن خه‌لک به بێ پاساپۆرت
دێن و ده‌چن هیچکات وه‌ک ئێستاخه‌ڵکی هه‌ردوولا نزیک
نه‌بوونه‌ته‌وه له یه‌کتر وه هه‌ردوولا سوودیان له یه‌ک
وه‌رنه‌گرتوه ئه‌مه له بواری خزمه‌ت گوزاری ته‌ندرستی و
کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیشه‌وه . له باری قانونیشه‌وه
هه‌مان ده‌ستور و یاسایه که بۆ به‌غداوه بۆ کوردستان
دانراوه ئێستا پیاده ده‌کرێ . وه له کوردستانیش ده‌نگدانی
گالته‌جاڕیش بێ بۆ په‌رله‌مانی عێراق کراوه ، یه‌ک رژێمی
سه‌رمایه‌داری به یه‌ک ده‌ستور و یاساوه حاکمه به سه‌ر
هه‌ردوو لادا. ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن که یه‌ک ده‌وڵه‌ت
له باری ره‌سمیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و قانونی و یاسایی و سیاسی و
ئابوری و کۆمه‌لایه‌تیه‌وه له ناوه‌راست و باشور وباکور و
کوردستان ده‌سه‌ڵاتداره که نزیکه‌ی چوار یه‌کی ئه‌حزابی
ناسیونالیستی کورد به رێوه‌ی ده‌با ئیتر ده‌بێ کامه بێ ئه‌و
جیاوازیه گه‌وره ئیداری و سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیه که پیویست
بی بۆ پێکهێنانی حیزبێکی تر له کوردستاندا . بۆ له‌کار خستنی
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته( ئه‌گه‌ر چی ده‌سه‌ڵاتێکی بێ بناغه‌یشه)
یه‌ک حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری وه‌ها پێویسته که ئه‌م هێزی
ملیونیه‌ی کرێکاران و خه‌ڵکی سه‌رتاپای عێراق دووچاری
چه‌وساندنه‌وه کردوه رێک بخات به ئیعتراز وبه شۆرشی
سۆشیالیستی خۆی ده‌سه‌ڵات له هه‌موو باڵێکی بۆرژوازی
بسه‌نێته‌وه وه‌له جێگایدا جمهوری سۆشیالیستی دابنێن. ئه‌مه
هه‌ده‌فی حیزبی مارکسییه وه هه‌ده‌فی حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریه هه‌ده‌ف ئه‌وه نیه حیزب بۆ مه‌سه‌له‌یه‌کی کاتی
یا تاکتیکی دروست که‌یت که دیاره چاره‌سه‌ری کێشه‌ی میللی
مه‌سه‌له‌یه‌کی تاکتیکی و دیموکراتیکه که ناکرێ حیزبی
کۆمۆنیستی کرێكاری بۆ پێک بێ هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر حیزب بۆ ئه‌م
سابژێکتیڤه دروست بکه‌ی له حیزبێکی دیموکراتی بۆرژوازی تێ
ناپه‌رێ. هه‌ده‌فیشی ئه‌وه نابێ له رێگای راپه‌رین و شۆرشی
چینه‌کانی خواره‌وه بگاته ده‌سه‌ڵات به‌لکو ده‌یه‌وێ له
رێگای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیه‌وه بگاته ده‌سه‌ڵات .
له
گه‌ڵ ئه‌وه‌دام که کوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه له
هه‌ندێ بواری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌رهه‌نگی و ئیداریشه‌وه
به‌ڵام له گه‌ڵ عێراقدا یه‌ک ژێر خانی ئابوری هه‌یه وه له
گه‌ڵ ئه‌وه‌شدام که کوردستان له باری ئه‌منی و سیاسیه‌وه سه
قامگیرتره وه له گه‌ڵ ئه‌وه‌دام خه‌لکی کوردستان دوو جار
زوڵمیان له سه‌ر ده‌کرێ زۆلمێک له لایه‌ن حوکمی دینی و
قه‌ومی عه‌ره‌بی ده‌سه‌لاتدار ی مه‌رکه‌زیه‌وه وه زۆلمێک له
لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردایه‌تی یه‌وه که سه‌ر‌گه‌ردانی
کردنی خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی و بێ هیوا و بێ ئاسۆ کردنیه‌تی وه
هێشتنه‌وه‌یه‌تی له بار‌و دۆخێکی هه‌ڵواسراودا بۆیه
سه‌ربه‌خۆ کردنی خه‌لکه‌که‌ی له دیاری کردنی چاره‌نوسی خۆی
پێویستیه‌کی حه‌یاتیه وه به‌ده‌نگدان له ریفراندۆمێکدا
ئه‌توانێ ئه‌م بریاره بدا که جیا بێته‌وه ده‌وڵه‌تی سکۆلاری
خۆی پێک بێنێ به‌ڵام بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نزیکترین رێگا
ئه‌وه‌یه که حیزبێ له ئارادا بێ ئه‌م خه‌باته له ئه‌ستۆ
بگرێ که سۆشیالیست خواز بێ له گه‌ل مه‌هامه
سه‌ره‌کیه‌که‌یدا که خه‌باته بۆ سۆشیالیزم له هه‌مان کاتدا
بۆ به‌رپا کردنی ریفراندۆمێک له کوردستاندا هێزی چینی
کرێکار و سکۆلار و ئازادیخوازی سه‌رتاپای عێراقی هه‌ڵخرێنێ وه
ده‌بێ وه‌ڵامی خۆی به‌و هه‌وڵه‌ی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب
بداته‌وه که ده‌ڵێ جیا بوونه‌وه‌ی کوردستان هه‌ره‌شه‌یه له
یه‌ک پارچه‌یی خه‌لكی عێراق . وه ئه‌م ناسیۆنالیزمه ده‌یه‌وێ
هێز بگرێ له کرێکاران و خه‌لکێ عه‌ره‌ب بۆ هه‌ره‌شه‌کردن له‌و
سه‌ربه‌خۆیه . یه‌کێ له‌و ئه‌رکانه‌ی حیزبی کۆمۆنیسی
کرێکاری له سه‌ریه‌تی به‌ر بگرێ به‌و هێز گرتنه ی
ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی و هێزه‌کانی ئیسلامی سیاسی به شیعه
و سونه‌وه وه خۆی ئه‌م هێزه کۆبکاته‌وه و رێکی بخات له
دژی ئه‌و کۆنه‌په‌رستانه .
حیزبی
به ناو کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان نه‌ک هه‌ر ناتوانێ ئه‌م
ئه‌رکه له ئه‌ستۆ بگرێ به‌ڵکو ده‌بێته هۆیه‌ک بۆ به‌خشینی
هێزی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی ناوه‌راست و خوارووی عێراق
به کۆنه‌په‌رستانی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی و دینی ئه‌گه‌رچی
له گه‌ل به‌شه‌که‌ی تری حیزبه‌که‌یان به ناوی عێراقه‌وه
هاوکاری و پشتیوانی یه‌کتر بکه‌ن ناتوانن به‌ر له ته‌قویه‌ت
بوونی کۆنه‌په‌رستان بگرن ته‌جروبه‌ی حیزبی شیوعی عێراق
دووباره ده‌که‌نه‌وه هه‌روه‌ک چۆن له سایه‌ی بوونی حیزبی
کوردستانی و عێراقیه‌که‌یاندا نه له کوردستان بوونه هێز و
نه له ناوه‌راست و خوارووی عێراقیش.
نمونه‌یه‌کی ترمان هه‌یه چه‌ند ساڵێ به‌ر له ئێستاعبدوڵا
موهته‌دی له کۆمه‌له‌ی ئیران جیا بووه‌وه رێکخراوێکی تری پێک
هێنا به ناوی سازمانی زه‌حمه‌تکێشانی شۆرشگێڕی کوردستان
به‌و ده‌لیله‌ی کۆمه‌ڵه سه‌ر به حیزبێکی سه‌رتاسه‌ری
ئێرانیه واته به‌شێکه له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران به ناوی
سازمانی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمه‌ڵه) وه
ناتوانی به دوای رزگاری کردنی خه‌لکی کوردستانه‌وه بێ وه
به‌و ده‌لیله‌ی چه‌ندین ساڵه نه‌یتوانی هێز بگرێ ئاکامی
خراپی بووه له سه‌ر کوردستان، هه‌ل ومه‌رجی کوردستان و بوونی
سته‌می میللی حیزبی خۆی ده‌خوازێ حیزبێ هه‌م چه‌پ بێ هه‌م
قه‌ومی بێ ئه‌مه به‌هانه‌ی عبدوڵا مۆهته‌دی بوو بۆ پیک هێنانی
رێکخراوێکی تر. تا له پرۆسه‌یه‌کی تردا رێکخراوه‌که‌ی عبدوڵا
موهته‌دی وای لێ هات نه‌ک ناوی کۆمۆنیستی و چه‌پی به
سه‌ره‌وه نه‌ماو له خۆی کرده‌وه به‌لکو به ته‌واوی بوو به
ڕێکخراوێکی قه‌وم په‌رست . ئه‌گه‌ر چاو له نوسرا‌وه‌که‌ی
هاورێ عه‌بدوڵا مه‌حمود وبریار نامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی
حککع بکه‌ی هه‌ر ده‌لیله‌کانی عه‌بدوڵای مۆهته‌دی باس ده‌که‌ن
بۆ پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ، هه‌ل
ومه‌رجی تایبه‌تی کوردستان و جیاوازی له باری سیاسی و
فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی( به‌ڵام هاوڕیانی رابه‌ری حککع
ئه‌وه‌یان زیاد کردوه که له باری ئیداریشه‌وه کوردستان
جیاوازه له عێراق). منیش له گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ئه‌و
جیاوازیانه هه‌ن به‌ڵام ئه‌مانه پێداویستی حیزبێکی کۆمۆنیستی
کرێکاری نین چونکه کوردستان و عێراق یه‌ک ژێر خانی ئابوریان
هه‌یه به یه‌ک جۆر قانون و یاساوه به رێوه ده‌برێ له
چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراقی به ره‌سمی ناوبراوی
نێوده‌وڵه‌تیه‌وه. وه پێم وایه هاورێیانی رابه‌ری حککع
ئاگایانه ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌م کاره که سه‌رچاوه‌که‌ی
هه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و لادانه‌ی که به سه‌ر کۆمۆنیزمی
کرێکاریدا هێنایان له زۆر لاوه که‌وتنه داوی میتۆدی راست و
ناسیونالیزمه‌وه وه چه‌ندجار پرۆژه‌ی گرتنی ده‌سه‌ڵات له
ڕێگای دیپلۆماسی وراگرتنی شه‌ری یه‌ک لا‌یه‌نه له گه‌ل
ناسیونالیستی کوردیان ڕا گه‌یاندوه ئه‌مه‌ش درێژه‌ی هه‌مان
میتودی سیاسیه.
30/4/2007
ماویه‌تی |