بۆچی ده‌بێ که‌سێکی جیابێت. هه‌روه‌ک هه‌موومان وایه. دوو
لاق و دوو چاو و دوو گوێ و دوو باڵ کۆمه‌ڵێ کون و هه‌ندێ شتی
تر. که له که‌سێ ئاسایی بنواریت و له سه‌رۆک عه‌شیره‌تیش
بنواری له روخسار و روواڵه‌تا ئه‌وه‌نده جیاوازی ناکه‌یت.
به‌ڵام ئه‌و هه‌رده‌م ئه‌وه‌ی دووباره‌ئه‌کرد‌وه که ئه‌و
که‌سێکی ساده‌نیه، ئه‌و وه‌ک ئه‌وانتی تر نیه، ئه‌و سه‌رۆک
عه‌شیره‌ته. سه‌ره‌تا نه‌یئه‌زانی به‌سه‌رۆک عه‌شیره‌ت به
زمانی ئینگلیزی ده‌ڵێن چی. که لێی پرسیم ووتم؛ ترایب لیده‌ر.
ئیتر هه‌ر ده‌یووته‌وه. په‌نجه‌ی شایه‌توومانی بۆ سه‌ر سنگه
ره‌قه‌که‌ی درێژئه‌کردوو هاوریئه‌کرد ئایئام ترایبلیده‌ر.
ژووره‌که که ئێمه‌ی تیابووین له گۆشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
باڵه‌خانه‌ی به‌شی کاروباری یاسایی په‌نابه‌ران، له نهۆمی
سه‌ره‌وه‌بوو. ژوره‌که تاهێندێک بچووک بوو هه‌رته‌نها مێزێک و
سێ کورسی نه‌بێ هیچی تری تیانه‌بوو. به‌یانی بوو. ئه‌وه
یه‌که‌مجارم نه‌بوو که من له‌وێ بم. چه‌ندین جاری‌تر له‌و
ژووره‌دا کاری وه‌رگێرانم کردبوو بۆ خه‌ڵکانی ووڵاتانی جیا جیا
له کورد و عه‌ره‌ب. خه‌ڵکانی تر به‌گشتی زیاتر غه‌مبارن،
دڵته‌نگن، له سه‌ر قه‌راخی له ده‌ستدانی هیوان، پاش رۆشتنیان
دڵته‌نگیه‌ک له پاش خۆیان به‌جێئه‌هێڵن. به‌ڵام ئه‌م له
ئه‌وانی تر نه‌ئه‌چوو. ئه‌م که نامه‌وێ ناوی بڵێم بۆ من مایه‌ی
تێرامان و حه‌سر‌ت بوو.
هه‌رکه ئه‌یووت سه‌رۆ عه‌شیره‌ت، به ده‌ست خۆم نه‌بوو
کۆمه‌ڵی وێنه‌ی جوراوجۆر به خه‌یاڵما ئه‌هات. پیاوێکی جامانه
به‌سه‌ر، شه‌رواڵ و مراغانێ، پیاوی حکومه‌ت، خه‌باتگێر،
موسته‌شار، عه‌قڵێکی فیوداڵ، به‌رمیلێ وورگ، بیست غه‌بغه‌به،
زۆر شتی تر. به‌ڵام ئه‌م هیچی ئه‌وانه‌ی نه‌بوو.
ره‌قه‌ڵه‌یه‌کی باڵابه‌رزی پێست ر‌ه‌ش بوو. هێشتا لاو بوو.
ده‌یووت من خه‌ڵکی دارفورم. من سه‌رۆک عه‌شیره‌تم، من
که‌سێکی هاکه‌زایی نیم.
که‌سی سێهه‌م له ژووره‌که‌دا ئافره‌تێکی ئایرله‌ندی ته‌مه‌ن چڵ
ساڵانه‌بوو. ناوی جولیایه. هه‌رچه‌نده به پیشه پارێز‌ره
به‌ڵام که‌سێکی بێده‌نگ و هه‌تا راده‌یه‌کیش گوناهه. چاوه‌کانی
شینن. قژی زه‌رد. له‌شولاری پر گۆشت. که به ئینگلیزی ده‌ئاخفت
من ته‌ماشای چاوه‌شینه‌کانیم ئه‌کرد. ئه‌و هه‌میشه ده‌م به
زه‌رده‌خه‌نه‌وه بوو. که پێئه‌که‌نی دوودانه گه‌وره‌که‌ی
پێشه‌وه‌ی ده‌بریسکانه‌وه. کابرای دارفوری
هه‌ر ته‌ماشای سپێتی نێو مه‌مانی جولیای ئه‌کرد و ده‌یووت من
سه‌رۆک عه‌شیره‌تم. من به ته‌نیشت کابرای دارفوریه‌وه
دانیشتبووم. له دڵه‌وه پێکه‌نینم پێئه‌هات. به ده‌ستی خۆم
نه‌بوو مسه‌فا سه‌عیدی پاڵه‌وانی رۆمانه ناسراوه‌که‌ی ته‌یب
ساڵحی وه‌بیرئه‌هێنامه‌وه، وه‌رزی کۆچ به‌ره‌و باکور، (موسم
الهجره الی الشمال)
کابرای سه‌رۆک عه‌شیره‌ت کێشه‌ی په‌نابه‌ری هه‌بوو. حکومه‌تی
ئایرله‌ندی بروای به قسه‌کانی نه‌ئه‌کرد. ئه‌مه بۆئه‌و مایه‌ی
حه‌په‌سان بوو. ئه‌و ده‌یووت؛ خه‌ڵک، خه‌ڵکێکی زۆر، هاتوون بۆ
ئێره و به درۆوه خۆیان وه‌ک که‌سی سه‌ر به‌عه‌شیره‌ته‌که‌ی
ئه‌و له‌قه‌ڵه‌م داوه و ئێستا حکومه‌تی ئایرله‌ندی پاره و
خانوو و هه‌موو شتێکیان ئه‌داتێ. "پێی بڵێ"، رووی ده‌می
ئه‌کرده من و به عه‌ره‌بیه‌کی میسریانه هاواری ئه‌کرد،
"پارێزه‌ر، ئه‌مه بۆمن ته‌حه‌موول ناکرێت. هه‌میشه به خوێنما
دێت ده‌روات". له‌و کاته‌دا په‌نجه‌ی له ده‌ماره
ده‌رپه‌ریوه‌کانی باڵه ره‌ق و درێژه‌که‌ی
ئه‌دا.
جولیا حه‌په‌سابوو جگه له بێده‌نگی هیچی تری نه ئه‌ووت. پاش
ساتێک لێی پرسی؛ ده‌ته‌وێ په‌رداخێ ئاو‌و بخۆیته‌وه. کابرای
دارفوری په‌رداخه ئاوه‌که‌ی لووش دا. پاش ساتێ بێده‌نگی جولیا
پرسی؛ تۆ سه‌رۆک عه‌شیره‌تی. کابرای دارفووری دیسانه‌وه
قه‌وانه‌که‌ی لێدایه‌وه. پاشان جولیا جارێ‌تر پرسی؛ تۆ چۆن
بویت بۆ سه‌رۆک عه‌شیره‌ت. من له باوکمه‌وه بۆم ماوه‌ته‌وه،
باوکیشم له باپیرمه‌وه. ئه‌ویش ئینگلیزه‌کان کاتێک سودانیان
کۆڵۆنیکردبوو کردبویانه سه‌رۆک عه‌شیره‌ت. من وه‌ک ئه‌وانی تر
نیم، من هه‌موو که‌سێ ئه‌مناسێ من سه‌رۆک عه‌شیره‌تم.
جولیا زۆربه‌ی قسه‌کانی کابرای دارفوری، که من ئه‌مکرد به
ئینگلیزی، له سه‌ر په‌ره کاغه‌زه‌که‌ی به‌رده‌می ده‌ینووسی.
که جولیا خه‌ریکی نووسین بوو، کابرای دارفوری به منی ئه‌ووت،
تۆ ئه‌زانی سه‌رۆک عه‌شیره‌ت یانی چی، به ئه‌و بڵێ ره‌نگ ئه‌و
نه‌زانێ که چه‌ند رۆڵێکی گرنگه. من سه‌دان خه‌لک له کامپی
په‌نابه‌ران و خه‌سته‌خانه و به‌ره‌ی شه‌ر و شاره‌کانی
دارفور چاوه‌رێم ئه‌که‌ن. من وه‌کو خه‌ڵکی تر سوک و سه‌ماکه‌ر
نیم. ئه‌گه‌ر سوک و سه‌ماکه‌ربوومایه هه‌رزوو ئه‌و
وه‌ره‌قه‌یه‌یان ئه‌داپێم. به‌ڵام من ئه‌زانم خۆم من کێم. باکم
نیه. حه‌قیقه‌ت هه‌ر روون ئه‌بێته‌وه. پێی بڵێ (انا گنعان،
گنعان، گنعان).
ئه‌و کاتانه که ئه‌و ئه‌و قسانه‌ی ئه‌کرد توره‌بوو، هه‌موو
ده‌ماره‌کانی مله ره‌شه درێژ و باریکه‌که‌ی هه‌ستابوون. "به‌و
محامیه بڵێ، من ئه‌مه‌وێ به حکومه‌تی ئایرله‌ندی راگه‌یه‌نم،
پۆلیس ئاگادارکه‌مه‌وه، هه‌موو لایه‌ک، که من ئاگام له
شته‌کانه، من راستیم لایه، من سه‌رۆک عه‌شیره‌تم، من ده‌مه‌وێ
به حکومه‌ت بڵێم که‌وا زۆری خه‌ڵک به در‌و خۆیان کردوه به
ئه‌ندامی عه‌شیره‌ته‌که‌ی من. ئایرله‌نداش ده‌بێ وه‌ک،
هۆڵه‌ندا، ئه‌ڵمانیا ووڵاتانی تر به سه‌دان و هه‌زاران خه‌ڵک
ده‌رکات". وه‌ک هه‌موو سه‌رۆک عه‌شیره‌تێک پیشه‌ی بوو خزمه‌تی
ده‌سه‌ڵات بکات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی زیان به خه‌ڵکه
نزیکه‌کانی خۆی
بگه‌یه‌نێ.
کاری وه‌رگێرانه‌که سه‌عات و نیوێکی خایاند. رۆژێکی خۆره‌تاوی
خۆش بوو. که کابرای دارفوری رۆشت، جولیا به‌ده‌م پێکه‌نینه‌وه
ووتی، "چه‌ند ئیگۆیه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه". ئیگۆ زاراوه‌یه‌کی
ده‌رونناسیانه‌ی فرۆیدیانه‌یه بۆ به‌رزه‌من یان منی گه‌وره.
که من شوێنی کاره‌که‌م به‌جێهێشت چێشته‌نگایه‌کی دره‌نگبوو.
له ده‌ره‌وه خۆره‌تاوێکی خۆش بوو. پێاوه‌که‌م بینی به لاقه
درێژه‌کانی له پرده باریکه‌که، که به پردی له‌رزانه ناسراوه،
به سه‌ر رووباری لیدا، په‌ریه‌وه.
بۆ ساتێک لێم روانی. به‌قه‌راخ رووباره‌که‌دا رۆشت، له ترافیک
لایته‌که په‌ریه‌وه و پاشان به به‌رده‌م دوکانی
کتێبفرۆشه‌کانه‌که‌دا تێپه‌ری، ئینجا له کۆڵانه‌که‌دا له چاوم
وونبوو. بیرم بۆ دارفورچوو. دارفور سه‌رزه‌مینێکی دووره، له
ناوه‌ندی ئه‌فریقا به ده‌ست عه‌ره‌به جانجه‌ویده
موسوڵمانه‌کانی سودانه‌وه خه‌ڵکه‌که‌ی له به‌ر هه‌بوونی نه‌وت
له ژێرخاکه‌که‌یانا رووبه‌رووی قران و جیونوساید ده‌بنه‌وه.
زۆر شتی دارفور له کوردوستان ئه‌چێت؛ ئاین و سامانی ژێرزه‌وی
و عه‌ره‌بی درنده و به‌رژه‌وه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان.
ئه‌گه‌ر کورد یه‌کێک بوو له قوربانیه‌کانی په‌یماننامه‌و
ململانێی هێزه‌کانی تر، ئه‌مرۆ دارفوریش به هه‌مانشێوه‌یه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر جاران ته‌نها پیاوی سپی رۆژئاوایی بوو ئه‌مرۆ
ره‌نگ زه‌ردی چینیشیان چوه‌ته پاڵ.
به‌ڵام له هه‌موو ئه‌مانه زیاتر من بیرم له چه‌مکی سه‌رۆک
عه‌شیره‌ت ئه‌کرده‌وه. عه‌شیره‌ت وه‌ک چه‌مکێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و
سیاسی له هه‌موو چه‌مکێکی تر زیاتر به کۆمه‌ڵگای کوردی
ئاشنایه. چه‌مکێکه سه‌ر به سیسته‌می فیوداڵه. فیود‌اڵیزم
ره‌گی له زمانی ئاریه‌کانا هه‌یه. به‌لام ئه‌م چه‌مکه وه‌ک
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ناسراوه زیاتر له زمانی سانسکریتی و ئینجا له
ئه‌ڵمانیه‌وه وه‌رگیراوه. فیو به ئه‌ڵمانی کۆن به مانای
مه‌روماڵات دێت. ئه‌م زاراوه‌یه پاسان وه‌ک خاوه‌ندارێتی
به‌کاردێت.
عه‌شیره‌ت و سه‌رۆک عه‌شیره‌ت بارودۆخێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دیننه
کایه‌وه که تاک تیایا نابێته تاکێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ.
عه‌شیره‌ت وه‌ک سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و پاشان وه‌ک
بونیادێکی عه‌قڵی گه‌ور‌ه‌ترین رێگری دیموکراسی بوونی
کۆمه‌ڵگای کوردیه. جیاوازی گه‌وره‌ی نێوان کۆمه‌ڵگای
عه‌شیره‌تگه‌ری و کۆمه‌ڵگای دیموکراسی ئه‌وه‌یه؛ کۆمه‌ڵگای
عه‌شیره‌تگه‌ری به‌شێوه‌یه‌کی ستونی رێکخراوه، له کاتێکا
کۆمه‌ڵگای دیموکراسی به جۆرێکی ئاسۆیی. کۆمه‌ڵگای ستونی، وه‌ک
قادرمه، یه‌ک له سه‌ر یه‌كه. هه‌ر یه‌که‌یه‌ک پێویستی به
پاڵپشت و ره‌زامه‌ندی ئه‌ویتره. له کۆمه‌ڵگای عه‌شیره‌تگه‌ریدا
که‌سه‌کان یه‌کسان نین، خاوه‌ن هه‌مان ماف نین، وه‌ک یه‌ک
رێزیان لێناگیرێ. وه‌ک کابرای دارفوری هاواریئه‌کرد؛ ئه‌و وه‌ک
که‌سانی تر نیه ئه‌و سه‌رۆک عه‌شیره‌ته. عه‌قڵی
عه‌شیره‌تگه‌ری له نێو بیری تاکه‌کانیا وێنه‌یه‌ک دروستئه‌کات
که که‌سه ساده‌کان (خه‌ڵکی عه‌وام) به شێو‌یه‌کی گومان
لینه‌کراو ئه‌وانی تر به خاوه‌ن ماف و ده‌سه‌لات ده‌زانن نه‌ک
خۆیان. خه‌ڵکی ساده ئاماده‌ن ده‌سبه‌رداری ماف و رێز و حورمه‌ت
و پله و پایه‌ی خۆیان بن.
ئه‌م عه‌قڵه نه‌ک هه‌ر له رووی سیاسی یان کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه
به‌ڵکو له رووی ئابووری و ئاسایشیشه‌وه مایه‌ی قه‌یرانه.
ئابووری ته‌نها له کۆمه‌ڵگای ئازاد و دیموکراسیدا
گه‌شه‌ئه‌کات. هیچ کۆمه‌ڵگایه‌کی دونیا نیه که بێبه‌ربێت له
ئازادی و له رووی ئابوریه‌وه سه‌قامگیر و گه‌شاوه‌بێت. ئه‌مه
مانای ئه‌وه نیه که هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراسی ده‌بێته
خاوه‌ن ئابووریه‌کی باش به‌ڵام به‌بێ دیموکراسی مه‌حاڵه
ئابووری گه‌شه‌بکات. لێره‌دا مه‌به‌ستم له گه‌شه‌ی ئابووری
ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌یه که ئابوریان پشت به ئابووری پیشه‌سازی و
زانستی و ته‌کنه‌لۆژی ئه‌به‌ستێت. چونکه ئه‌و ئابووریانه‌ی که
پشت به نه‌وت ئه‌به‌ستن بۆ داهاته‌کانیان زیاتر دیکتاتۆرین
له‌به‌ر سروشتی تاک سه‌رچاو‌یی داهاته‌کانیان. له رووی
نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه به پێی تیوره‌ی دۆیل تا ئێستا له مێژوودا
هیچ ووڵاتێکی دیموکراتی نه‌چوه‌ته به‌ره‌ی شه‌ر له گه‌ڵ
ووڵاتێکی دیموکراتی
تردا.
دیموکراسی بوونی کۆمه‌ڵگا ته‌نها بریتی نیه له ده‌زگای کارتۆنی
و پڕکردنی سندوق له په‌ره کاغه‌ز. دیموکراسی سیسته‌مێکه که
سه‌رتاپا ره‌هه‌ند و پانتاییه‌کانی کۆمه‌ڵگا و تاک
ئه‌گرێته‌وه. ئه‌مرۆ له کوردوستاندا پرۆژه‌ی دیموکراسی بوون
وه‌ک مکیاژی سه‌ر روومه‌تی ئافره‌تێک وایه، ره‌نگه بۆ ساتێک
که‌سێکی بێئاگای پێ هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنرێت به‌ڵام هیچ له راستی
کێشه‌کانمان ناگۆرێت. ئه‌وه‌ی مه‌ترسی گه‌وره‌یه له کوردوستان
ئه‌وه‌یه که ئه‌م سیسته‌مه فیوداڵه‌ی که ئێستا له کاردایه
کوتومت له‌و سیسته‌مه ئه‌چێ که چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک له‌مه‌وپێش له
باشوری ئیتالیا هاته ئاراوه. ئه‌و سه‌رد‌مه که به سه‌ده
تاریکه‌کان یان سه‌رده‌مه ناوه‌نده‌کان ناسراوه زۆربه‌ی
ئه‌وروپا سه‌رزه‌مینێکی پڕ له شه‌ر و شۆر و ململانێ بوو. خه‌ڵک
برسی و نه‌دار و بێده‌رامه‌ت بوون. ژیان به گشتی کورت و پڕ له
ئازار بوو وه‌ک هۆبز باسی
لێوه‌ئه‌کات.
ئا له‌و سه‌رد‌مه‌دا له باشوری ئیتالیا سیسته‌مێکی فیوداڵی
هاته کایه‌وه که بووبه مایه‌ی حه‌په‌سانی دونیا. ئه‌و
سیسته‌مه چونکه فیوداڵ بوو، له ماوه‌یه‌کی درێژدا بوبه‌هۆی
پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌ک که هه‌موو که‌سێک تیایا پێویستی به
پاراستن هه‌بوو له ئه‌وانی تر. هه‌موو که‌سێک ئه‌ترسا له داهات
و سه‌رمایه‌ی خۆی. هیچ که‌سێک بروای به که‌سی تر نه‌بوو. هه‌ر
ئه‌م هۆکارانه‌یه که تا رۆژگاری ئه‌مرۆش کاریگه‌ریان له سه‌ر
بونیادی عه‌قڵی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه ماوه. بۆیه له بری
دیموکراسی و خۆشگوزه‌رانی، که سه‌رتاپا ئه‌وروپای گرتوه‌ته‌وه،
باشوری ئیتالیا، مافیا و گه‌نده‌ڵیان هه‌یه. هه‌ر ئه‌مه‌شه به
هیچ جۆرێ هه‌ژاریان له کۆڵنابێته‌وه.
|