له
وڵاتانی ئوروپایی، ئه‌گه‌رچی شازاده و شاژنه‌کان و خاتوونی
یه‌که‌می وڵات مافی ده‌ست‌تێوه‌ردان له کاروباری ده‌ڵه‌ت و
وڵاتیان نییه، به‌ڵام هێندێک کاری سیمبۆلیک ده‌که‌ن که
کاریگه‌ری زۆر پۆزێتیڤ و ئه‌رێنییان له سه‌ر ژیانی خه‌ڵک
هه‌یه. له‌وانه به‌شداری و به‌رپرسی بۆ کاری خێرخوازی بۆ
منداڵان و ژنان چ له ناو وڵاتی خۆیان چ بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه و
هه‌ژار. بۆ وێنه زۆر یه‌ک له شاژن و خاتوونه‌کانی یه‌که‌می
وڵاتان، له چالاکی و فێستیواڵه‌کانی کۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی و
پاره، بۆ لێکوڵینه‌وه له سه‌ر شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکی ژنان، یان
به‌خێوکردنی منداڵانی بێ‌دایک و باب، به‌شداری ده‌که‌ن، یان دژ
به زه‌بر و زه‌نگ ده‌نگی خۆیان به‌رزده‌که‌نه‌وه. هه‌ڵبه‌ته
ئه‌و کاره خێرخوازییانه، له که‌ناری سیستێمێکی کاریگه‌ر که
به‌رده‌وام له ڕێگای ئۆرگانه‌کانی ده‌وڵه‌تی و غه‌یری
ده‌وڵه‌تی کار بۆ ئاڵۆگۆڕ له ناو کۆمه‌ڵگا، کولتور و سیاسه‌ت
ده‌کا، ئه‌نجامده‌درێ.
چه‌ندین
هه‌فته له کاره‌ساتی کوشتنی جوانه‌مه‌رگ دوعا گوزه‌راوه و
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کرا که کاتێک زه‌بروزه‌نگ دژ به ژنان به
شێوه‌ی ئاشکرا دێته سه‌ر شه‌قام، خاتوونی یه‌که‌می عێراق،
هه‌ڵوێستێکی گرتبا. تا ئێستا به‌ڕێز هێروخان، له به‌رامبه‌ر
زه‌بر و زه‌نگێک که چ ژنانی کورد و چ ژنانی عێراقی قووت‌ده‌دا،
هه‌ڵوێستێکی ڕه‌سمی و ڕاسته‌وخۆی ئه‌وتۆی نه‌گرتووه. ڕه‌نگه
هێندێک ڕێکخراوی ژنان، یارمه‌تیان له به‌ڕێز هێروخان پێ‌بگا،
به‌ڵام ده‌نگ هه‌ڵبرینێکی ڕه‌سمی له کاتێکی ئه‌وهادا جێگای
تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
ده‌کرا
کاتێک به‌ربه‌ریتی دژ به جوانه‌مه‌رگ دوعا، ئاشکرا بوو، و زۆر
که‌س حاشایان له کوردستانی بوونی هێندێک ناوچه‌ی موسڵ کرد،
خاتوو هێرۆ، بانگه‌وازی ڕێپێوانێکی ئاشتی‌خوازانه‌ی دژ به
زه‌بر و زه‌نگی دابا و هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی خۆی به ئاشکرا،
به‌رامبه‌ر به وه‌حشیگه‌ری دژ به ژنان له تی‌ڤی‌کان، به
به‌شداری له دیالۆگ و باسه‌کان، ده‌ربڕیبا. به‌ڵام پرسیار
ئه‌وه‌یه که بۆ خاتوو هێرۆ و ته‌نانه‌ت زۆر به ناو"ڕوناکبیر"،
له به‌ڕامبه‌ر ئه‌و زوڵم و زۆره که ژنان له ئاگری خۆیدا
ده‌سوتێنێ، هه‌ڵوێستی پێویستیان نه‌گرتووه و نایگرن؟ ئایا
ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی یان فکری بۆ خزمه‌تکردن به خه‌ڵک و
دابینکردنی ئاسایش و دروستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی نییه؟
ئه‌گه‌ر وایه، بۆ بێده‌نگن؟؟؟
شه‌هلا ده‌باغی، ستۆکۆڵم،
9/5/2007
|