وه‌رگێرانی: شێرزاد هه‌ینی ــ سوید
Sherzad55@hotmail.com
شه‌ڕه‌که‌ی که‌نداو
جارێ گریان و جارێک پێکه‌نینی ده‌وێت ..!
له‌و شه‌ڕه‌دا
نه‌مانبینی شیر له شیر بخشێت
نه‌مانبینی شه‌ڕکه‌ره‌کان به ر‌ووی یه‌کتردا
بکه‌ون.
ته‌نیا یه‌کجاریش ( ئاشوور پانیپال ) مان نه‌بینی
..!
ئه‌وه‌ی له‌و شه‌ڕه‌دا
بۆ مۆزه‌خانه‌ی عیراق مایه‌وه، هه‌ره‌مێک نه‌علی
دڕا‌و بوو.
+++
کێ له‌و ناکۆکییانه رزگارمان ده‌کات ..؟
کێ ده‌توانێ
بڕوامان پێ بهێنێت ئێمه نه‌شکاوین؟
وا شه‌وانه له سه‌ر شاشه‌ی ته‌لڤزێونه‌کانا
سوپای رووت و برسی خۆمان ده‌بینین.
له سه‌نگه‌ره‌کانی دوژمنیش
له برسانا سوالی سه‌نده‌ویجێک ده‌که‌ن و
ده‌نوشتێنه‌وه تا قاچی ئه‌وان بلێسێنه‌وه ..!!
+++
نه شه‌ڕمان شه‌ڕه
نه ئاشتیمان ئاشتی ..!!
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له ژیانماندا ره‌تده‌بیت،
وه‌ک فیلم وایه
ژنهێنانمان سه‌رپێیه ..!
ئه‌ڤینمان سه‌رپێیه ..!
خۆشه‌ویستیمان وه‌ک سه‌ره‌تای فیلمه‌کانه
مردنیشمان وه‌ک کۆتایی فیلمه‌کانه ..!!
+++
ئێمه یه‌ک رۆژیش
به‌سه‌ر مێشووله‌یه‌کیش سه‌رنه‌که‌وتووین ..!
( خالد ) و ( طارق ) و ( صمصمام ) و (قعقعاع ) و (
حمزة ) و ( عقبة بن نافع ) و
( زبیر )،
ئه‌وانه هه‌موویان بازرگانی خه‌ونه‌کانمانن
هه‌موو ئه‌وانه، له ناو قووتی فیلمه‌کاندا
په‌ستراون ..!
+++
جار له دوای جار ده‌شکێن ..!
ئێمه چۆن سه‌رده‌که‌وین.؟
ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی نواندنه‌کان ده‌که‌ن و
ئه‌وانه‌ی وێنه‌گرییه‌که ده‌که‌ن،
ده‌رهێنه‌ره‌کان
هه‌موو ئه‌وانه، شه‌ڕه‌کان ته‌نها له وه‌زاره‌تی
راگه‌یاندن فێربوون ..!!
+++
هه‌ر بیست ساڵ جارێک سه‌رۆکێکمان لێ په‌یدا
ده‌بێت،
ئاسمان
له‌ناو گۆزه‌یه‌ک ده‌په‌ستێت و
خۆریش
به‌ره‌و په‌تی سێداره راپێچ ده‌کات ..!
+++
هه‌ر بیست ساڵ جارێک خۆپه‌رستێک لێمان په‌یدا
ده‌بێت،
خۆی وه‌ک ( مهدی ) ده‌ناسێنێت
خۆی وه‌ک
فریاره‌س .. بێگه‌رد .. ئیماندار .. به‌هێز ..
تاک و ته‌نها .. نه‌مر
ده‌ناسێنێت.
وڵات و خه‌ڵک و
که‌له‌پوورو سه‌رمایه‌و دارودره‌خت و
مێوه‌و نێر‌و مێ و شه‌پۆله‌کان و ده‌ریا ..
هه‌موو ئه‌وانه له سه‌ر مێزی قومار ره‌هن
ده‌کات ..
هه‌ر بیست ساڵ جارێک پیاوێکی په‌ککه‌وته‌مان لێ
په‌یدا ده‌بێت،
گیرفانه‌کانی پڕن له په‌نجه ئه‌لغام .!
+++
له کۆنه‌وه ئێمه ترساوین ..!
تازه نییه، له‌مێژه ئێمه ترساوین ..!
ترس هه‌موو کاتێ هاورێمان بووه،
ترس
له ناو هه‌موو دڵۆپه‌یه‌کی تۆی ناو مناڵدانمان
بوونی هه‌بووه.
ئایا له بنچینه‌دا رژێمه‌کان بکوژ بوون.؟
یان ئێمه به‌رپرسین له دروستکردنی ئه‌و رژێمانه
..؟
+++
ئه‌گه‌ر نووسه‌رێک
جارێک رازی بوو ببێته مریشک ...!
له‌گه‌ڵ که‌ڵه‌باب جووت بوو .. هێلکه‌ی کرد‌و خه‌وی
لێکه‌وت،
ده‌ست له نووسینی ئه‌و نووسه‌ره بشۆ ..؟
بۆ نووسه‌ران سه‌ندیکایه‌ک هه‌یه،
شێوه‌که‌ی
له سه‌ندیکای مه‌ڕو ماڵات ده‌چێت .. !!
+++
له دێره زه‌مانه‌وه ر‌ووی داوه،
پاشاکان ژنیان قووتداوه،
به‌ڵام پاشاکانی ئه‌م ناوه
وا راهاتوون،
قه‌له‌می نووسه‌رانیشیان
وه‌ک پاروو له ده‌م ناوه ...؟
+++
ئه‌و ئیبن خه‌لدوونه‌ی ناسیمان .. مرد
بۆیه مێژوو له ناخماندا بوویته نیشانه‌ی پرسیار
.. !!
+++
له وڵاتی ئێمه
دارخورماکان ده‌بڕینه‌وه،
تا له شوێن ئه‌وان
بۆ سه‌رۆک! دارستانێک له بت بچه‌قێنینه‌وه ..!!
خودا‌ش ....!
داوای له عه‌بده‌کانی خۆی نه‌کردووه
له مه‌ڕمه‌ڕ .. ملێون بتی بۆ بتاشنه‌وه ..!!
+++
له ناو گۆشتی ئێمه‌ش‌دا
خه‌نجه‌ره‌کانی عروبه
به‌یه‌کتری ده‌که‌ونه‌وه،
ئیسلامه‌تیش که‌وتوونه‌ته گیانی یه‌کترو
سه‌ری براکانیان ده‌بڕنه‌وه.
+++
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک ده‌ریای وشه‌کانم بڕی
له کۆتایی ئه‌و گه‌شتمدا
له فه‌رهه‌نگی سه‌ربازییمدا
ئێسک و پێستم بۆ مایه‌وه.
+++
فڕۆکه‌ی فانتۆم له‌سه‌رمانه‌و
ئێمه‌ش هه‌ر قسه ده‌که‌ین.
به‌و قسانه بێ ئێمه هیچمان نه‌ما‌وه
زۆریش باجی ئه‌و زماندرێژیه‌شمان داوه.
+++
پاش سه‌رکه‌وتن
سه‌رۆک
چوو بۆ حمام و
ئێمه‌ش
به‌ناچاری له بێکه‌سی
روومان له هه‌تیووخانه‌کان کرد.
+++
وه‌ک مێشووله‌کانی ئه‌فریقیا به‌خۆرایی
ده‌مرین!
وه‌ک مێشووله‌کان ده‌مرین!
مردن به پێکه‌نینه‌وه لێمان دێته ژووره‌وه‌و
ده‌رگاکانمان له سه‌ر داده‌خات ..!
له‌ناو جێگه‌کانمان به کۆمه‌ڵ ده‌مرین ..!
به‌رپرسی سه‌لاجه‌که‌ی مردووه‌کانیش
ئه‌ویش
هۆکاری مردنه‌که‌شمان نادرکێنێت!
به زۆر هۆکار له زۆر شوێندا ده‌مرین .. !
له شه‌ڕی پڕۆپاگه‌نده‌کانا
له شه‌ڕی رادێوییه‌کانا
له شه‌ڕی به‌یکچوونا
له شه‌ڕی کینایه‌کانا
به فێله‌کانی سه‌راب ده‌مرین.
به که‌ساسی به خه‌فه‌ته‌وه ..!
به نه‌فره‌تلێکراوی ده‌مرین ..
ده‌مرین
وه‌ک سه‌گ له‌بیریش ده‌کرێن،
له‌و ده‌مانه‌دا سه‌رۆکه سادییه‌که‌شمان له‌ناو
کونه‌که‌یه‌تی و
فه‌لسه‌فه‌ش به خراپه ده‌کات ...!!
هه‌ر بیست ساڵ جارێک
پاله‌وانێک لێمان په‌یدا ده‌بێت،
له چه‌په‌وه خۆری به‌رزکردیته‌وه‌و
له راسته‌وه‌ش رۆژ،
له خه‌یالماندا
وێنه‌ی به‌هه‌شتمان بۆ ده‌کێشێت و،
بارانیشمان بۆ ده‌بارێنێت..
به‌ڵام له‌ناکاودا ...!
سوپای رۆم شکۆمه‌ندیمان داگیرده‌کات و
شووره‌کانمان ده‌رووخێنێت ..!!
هه‌ر بیست ساڵ جارێک،
به سواری ئه‌سپه‌وه (آمروء القیس ) لێمان
په‌یدا ده‌بێت و
له‌ناو گه‌رده‌ڵوولا له پاشایه‌ک ده‌گه‌رێت.
ئێمه ده‌نگمان گیراوه‌و لێومان داخراوه‌و
میلله‌ته‌که‌مانیش وه‌کو ئه‌سفار ماونه‌ته‌وه.
نزار قبانی شاعیرێکی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب بووه، له
ئاداری 1923 له دمشق له‌دایکبووه، تا ساڵی 1966
کاری دبلۆماسی کردووه، پاشان زۆرتر ر‌ووی له
ئه‌ده‌ب و نووسین کردووه. یه‌که‌م نۆبه‌ری چاپی
له ساڵی 1944 به ناوی ( قالت لی سمراء ) بووه،
کۆی نامیلکه شیعرییه‌کانی 44 نامیلکه‌بووه.
پاش 50 ساڵ خۆشه‌ویستی و سیاسه‌ت و شۆرش، له
ته‌مه‌نی 75 ساڵیدا له 30 04 1998 کۆچی دوایی
کردووه. |