برێڤ                                     

 بۆ  وه‌زیره‌ رشید‌‌ه‌‌ الداتی.

 

   شێرزاد هه‌ینی ـــ سوید

Sherzad55@hotmail.co

 

یه‌که‌م ژنه‌ عه‌ره‌به‌ ده‌بێته‌ وه‌زیر له‌ فه‌ره‌نسا، دانانی ئه‌و ژنه‌ چه‌وساوه‌یه‌، ئه‌وه‌ی تا خوێندنی ته‌واوکردووه‌، به‌ مانگانه‌و به‌ رۆژانه‌ ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی زۆری ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی پاریسی سریوه‌ته‌وه‌، کارکه‌ربووه‌، ئازایانه‌ زیره‌کانه‌ هه‌ژارانه،‌ له‌ خێزانێکی ژماره‌ زۆرو خه‌م زۆرو ئه‌رکی زۆر خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دوای ناوه‌ندی و دوای زانکۆو خوێندنی باڵای سه‌رکه‌وتووانه‌و یه‌که‌مانه ته‌واوکرد‌ووه‌. پاش ژیانی کرێکاری و برسیه‌تی و بێواری و جێگری په‌رستیاری، له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ لێهاتووانه‌ کاریکردووه‌.

 سه‌رۆکیکی راستره‌وی کریستیانی ناموسلمان، ئه‌و ژنه‌ داماوه‌ لاوازه‌ کلۆله‌ی کرده‌ وه‌زیری دادی له‌ کۆماری پێنجه‌می فه‌ره‌نسادا. له‌ هه‌موو که‌ناله‌ عه‌ره‌بیه‌کان پیرۆزباییان نارد، ئه‌وانه‌ی دوێنی ده‌یانووت سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی فه‌ره‌نسی دژی ئیسلام و عروبه‌و شه‌رقه‌، وا ئه‌و سه‌رۆکه‌ یه‌که‌م گۆل ومۆلی له‌ عه‌ره‌به‌ توندڕه‌وه‌کان و ئیسلامیه‌ توندڕه‌وه‌کان کرد.

به‌و وه‌زيره‌ بونه‌ به‌شێک له‌ حکومه‌تێکی ئه‌وروپی، بويه،!!!

‌ حه‌ق وایه‌ چیتر، حه‌وزه‌ ئاوه‌ شینه‌کان پیس نه‌که‌ن، به‌ بیانۆی ئه‌وه‌ی چاوی ئه‌و ئاوانه،‌ دیمه‌نی سینگ و به‌رۆک ناوک و بنهه‌نگڵی رووتی کیژۆڵان ده‌بینن.

حه‌ق وایه‌ چیتر، له‌ سۆپه‌رمارکێته‌کان دزی نه‌که‌ن، به‌ بیانۆو ئه‌وه‌ی دزین و بردن و تاڵانکردن و شاردنه‌وه‌ی ماڵ و موڵکی ئه‌وانه‌ ئه‌نفاله‌و سه‌د قات خودای گه‌وره‌و میهربان و دڵۆڤان، به‌ خێر بۆیان ده‌نوسێت، به‌ دوو سه‌ره‌ قازانج ده‌که‌ن.

حه‌ق وایه‌ چیتر، مناڵانه‌کانیان فێر نه‌که‌ن دژی ئه‌و وڵاته‌ کاربکه‌ن، به‌ ریشی درێژو دشداشه‌ی کورت وکڵاوی سپی و رق و کینه‌وه‌، به‌رنامه‌ی تیرۆر دابرێژن، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌هه‌شتی جوان و خاوێنی ئه‌وروپا، ده‌چنه‌ به‌هه‌شتی حوری و شه‌راب و رووباری هه‌نگوێن و نه‌مری.

حه‌ق وایه‌ چیتر، گوڵی باخیان نه‌قرتێنن،

سه‌وزی داریان نه‌ژاکێنن، ملی مه‌لی جوانیان نه‌په‌رێنن،

سه‌دان ئوتومبێلی ناو پارکه‌کانیان نه‌سوتێنن، ئارامی سه‌یرانگاکانیان نه‌شێوێنن،

به‌ خاچپه‌رست و کافرو دۆزه‌خیان نه‌شوبهێنن.

خۆیان له‌گه‌ڵ زانست و سکۆلارو جیهانگیری بگونجێنن.

حیجابی سه‌ری کیژۆله‌و ژنه‌کانیان بدرێنن،

به‌ ئاینی ترو به‌ پێشکه‌وتن و به‌ زانست و به‌ بروای تر، بسلمێنن.!!!!

 

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca