بۆ
هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی كه به بیستنی ئه‌و كاره
قێزه‌ونه‌ی ده‌رهه‌ق به دوعا كرا، سیمایان به فرمێسك ته‌ڕ
بوو. بۆ هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه شه‌هید كردنی دوعا توشی
دڵگرانی و خه‌مۆكی كردن، داده دوعا نامه‌یه‌كی زۆر كورتی
هه‌یه بۆتان و تیایدا داواتان لێده‌كات درێژه‌پێده‌ری
رێگاكه‌ی بن، به‌جۆرێك كه نه نه‌ریتی كۆن و چه‌قبه‌ستوو و
نه به‌رد و بلۆكباران و نه كوشتن و له‌خاچدان نه‌بنه هۆكار
بۆ ساردبوونه‌وه و خهمساردیتان له‌ئاست ئه‌م عه‌شقه‌ی كه بۆ
خۆشه‌ویسته‌كه‌تان هه‌تانه.
من
چیترم پێ نانووسرێت. ئیتر لێره به‌دواوه قه‌ڵه‌م و
كاغه‌زه‌كه‌ی ده‌ستم ده‌ده‌مه ده‌سته خوێناوییه‌كانی داده
دوعا، تاوه‌كو ئه‌ویش له چه‌ند دێڕێكدا باسی خۆی و ئه‌وینه
پیرۆزهكهیتان بۆ بكات.
دوعا
له نامه‌كه‌یدا پێتان ده‌ڵێت:
هاوڕێگایانی خۆشه‌ویستم...
ئه‌ویندارانی مه‌مله‌كه‌تی بێ ئه‌وین...
سڵاو...
ئه‌وین... جوانی ده‌كاته ناونیشانی مرۆڤ.
عه‌شق... ئاماده‌مان ده‌كات بۆ جه‌نگ و ژیان.
خۆشه‌ویستی... به‌تاڵمان ده‌كات له رق و وه‌حشیگه‌ری.
هیچ
كات به‌رد و بلۆك و شه‌ق و جنێوی زاڵم و وه‌حشی و بێ ویژدانان
نابنه هیچ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وین و عیشقی ئێمه بۆ
خۆشه‌ویستانمان.
ئێوه
سه‌یری من بكه‌ن، بزانن ئه‌و بێ ویژدانانه چیان به‌سه‌ر
هێنام، ئه‌مه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وینداری كوڕێكی
موسڵمان بووم و هاودینم نه‌بوو!، ئاخر له‌م جهنگهڵستانهی
ئێمه‌دا ئه‌وین له ململانێیه‌كی توند دایه له‌گه‌ڵ نه‌ریت و
ئه‌و ئایینه‌ی ئه‌وان به هه‌ڵه په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن!.
ئه‌ویندار بووم، بۆیه ئاماده بووم رۆح و جه‌سته و خوێنی
دوعا بكه‌م به قوربانی عه‌شق و ئه‌وین، به‌ڵام هیچ كات
ئاماده نه‌بووم ئه‌وین بكه‌م به قوربانی بۆ دوعا، چونكه
ئه‌وه ئه‌وینه جوانی ده‌به‌خشێته دوعا و سه‌رجه‌می دوعاكانی
تر!. ئه‌وه‌ی ئه‌وینی نه‌بێت، دین و ئه‌خلاق و ویژدانیشی
نییه. به‌ڵام ئاخۆ له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ی ئێمه چۆن پێشوازی له
ئه‌وین و ئه‌وینداران ده‌كرێت؟ له‌نێوان گوڵ و به‌رد كامیان
ئه‌درێت له سینه‌ی دوعا و هاوڕێگایانی دوعا؟! ئه‌مه
پرسیارێكه كه پێموایه پێویست نییه وه‌ڵامه‌كه‌یتان پێ
بڵێم، چونكه هه‌ر كه‌سێك شێوازی په‌یڕه‌وی كردنی شه‌هید كردنی
منی بینیبێت یان بیستبێت" ئیتر پێویستی به‌وه نابێت چاوه‌ڕێی
وه‌ڵامی من بكات، چونكه ئه‌مه خۆی بۆ خۆی ته‌واوترین
وه‌ڵامه.
ئه‌م
چه‌ند دێڕه‌ی دوایی ده‌كه‌م به كۆتایی نامه‌كه‌م و پێتان
ده‌ڵێم: "هه‌ر كاتێك داوای یارمه‌تی و پارێزگاریتان كرد، ئه‌وا
داوا له خوداكه‌ی ئاسمان بكه‌ن بۆ پارێزگاری لێكردنتان، نه‌ك
خوداكانی ئێره، چونكه خوداكانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته ته‌نانه‌ت
ناتوانن پارێزگاری له خۆیان و نامووسی خۆشیان بكه‌ن، چجای
ئه‌وه‌ی پارێزگاری له من و تۆی ئه‌ویندار و به‌دبه‌خت
بكه‌ن"!!!.
1/5/2007
هه‌ولێر |