25 ساڵ له‌مه‌و
پێش مامیا ڕۆژنامه‌وان و خه‌باتگێری ڕه‌ش پێس به
تاوانی کوشتنی پولیسێک گیرا. مامیا تاواوی ئه‌و 25
ساڵه له سلێکی تاریک و یهکنفهرهدا له به‌نده. تا ئیستا
چه‌ن جار دادگای بۆ دانراوه، هه‌موو جاریک پارێزه‌رانی
مامیا ئهپیڵیان کردوه‌و ئهپیڵهکانیان بردوه‌ته‌وه.
مامیا له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا وه‌ک خه‌باتگێڕێک له حیزبی
Black Panther
دا ئه‌ندام بوو هه‌ر له‌و کاته‌وه که‌وته ژێر چاودێری
پۆلیسی فیدرالی و اف بی ئای.
مامیا
وه‌ک ڕۆژنامه‌وانێک هه‌موو ڕیپورتاژهکان و نوسینیه‌کانی له
خزمه‌ت وه‌ده‌ست هێنانی مافی ڕه‌شه‌کان و له ناو بردنی
یاساکانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و جیاوازی نیوان ڕه‌ش و سپی بوو، هه‌ر
له به‌ر ئه‌مه ناویان نا بوو، "هاواری بێ ده‌نگه‌کان".
"هاواری بێ
ده‌نگه‌کان" به بڕیاری پولیس و
ده‌سه‌ڵات ئه‌بوایه‌ت بێ ده‌نگ ببوایه‌ت، ئه‌بوایه بتاسیایهت
تا ئه‌و ده‌نگه نه‌گات گوێ هێچ که‌س. تا ئه‌وانه که وا
بێده‌نگ بوون پتر ده‌نگیان لێوه نه‌یه‌ت. سیسته‌می برژوازی و
ئیمپریالیستی ئامریکا مامیای وه‌ک ده‌نگێک دژ به خۆی
ده‌زانی، به دهستو پێکانی ڕاگه‌یاند که "ده‌نگی بێ
ده‌نگه‌کان" ئه‌بێت بخنکێت و بێ ده‌نگ ببێت.
25 ساڵ
له‌مه‌وه‌به‌ر پۆلیسێک به‌ناوی "دانیل فاکنر" کوژرا. ئه‌م
پۆلیسه بۆ کوژرا که که‌س نه‌یزانێ. ته‌نیا چه‌ند پۆلیسێک
شایه‌تیان داوه که دام‌و ده‌زگای پۆلیس حه‌زیان له "دانیل
فاکنر" نه‌بووه. به‌هه‌ر جۆر پۆلیسی فیدرال و اف بی ئای
ئه‌مه‌ی به هه‌ل زانی‌و مامیایان وه‌ک پیاوکوژ گرت. به‌م شیوه
"هاواری بێده‌نگه‌کان گیرا" به‌ڵام بێ ده‌نگ نه‌بوو.
پارێزه‌ره‌که‌ی
مامیا ده‌ڵێت 15 نه‌فه‌ر شایه‌تیان داوه که مامیا بێ
تاوانه‌و پیاو کوژ نیه، و ئه‌و پۆلیسه که‌سێکی تر
کوشتویه‌تی. به‌ڵام شایه‌تی ئه‌م شایه‌تانه له به‌رانبه‌ر
شایه‌تی پۆلیسێک گرینگ نه‌بوو و له لایه‌ن دادگاوه بایه‌خیان
پێ ندرا. ئه‌م پارێزه‌ره هه‌ر وه‌ها ئه‌ڵێت دو که‌س له
شایه‌ته‌کان هه‌ڕه‌شیان لێ کراو ترسان جارێکی تر بێنه‌وه
دادگا.
له ساڵی 1982
مامیا له لایه‌ن دادگای فیدراله‌وه به تاوانی کوشتنی
"دانیل فاکنر" مه‌حکوم به ئێعدام کرا. له ساته‌وه تا ئیستا
مامیا له‌م دادگا بۆ ئه‌و دادگا ئه‌به‌ن به‌ڵکو ئه‌م
حوکمه نا ڕوایه یه‌ک لایه‌نه بکرێته‌وه و مامیا
ئێعدام که‌ن.
ڕوژی 17 مای
2007 دواهه‌مین دادگای مامیایه ئه‌رکی هه‌موو
ئازادیخوازێکه که له‌م ڕۆژه‌دا به جۆرێک بۆ به‌ردانی
مامیا ههوڵو تێکۆشان بکات.
که‌مپینی ئازاد
کردنی مامیا له زۆر وڵاتان له ڕۆژی پێنجشه‌مه 17 مای 2007
ڕۆژی دادگاکه‌ی مامیا ئه‌کتێڤ ده‌بێت. بۆ به‌شداری کردن
له‌م کهمپیینهدا بڕۆن بۆ ئه‌م شوێنانه‌ی خۆاره‌وه.
له‌نده‌ن
کاتژمێری 6.30 به‌رده‌رگای سه‌فاره‌تی ئامریکا.
ڤیلادلفیا
کاتژمێر 8.30 له به‌ر ده‌رگای
Appeals
Outside Third Circuit
Court of
سان‌فرانسیسکو
کاتژمێر 6.40 له‌م شوینه
Outside U.S. Court of Appeals
Bldg
تکایه بۆ
ئاگاداری زیاتر کلێکی ئه‌م لێنکانه به‌که‌ن
http://www.partisandefense.org/pubs/mumia17may07.html
http://www.freemumia.multiservers.com |