ئاماده‌ کردنی خالد ئه‌مین

 

گۆڕانی ئاو و هه‌وا چی به‌ شوێنه‌وه‌یه‌؟

 

کریستێن ئه‌ید(Christian Aid)   که‌ گروپێکی خه‌یر خوازی بریتانیایین، له‌ 14 مانگی مایدا ڕای گه‌یاند که‌ گۆڕانی ئاو و هه‌وا تا ساڵی 2050 ئه‌بێته‌ هۆی ئاواره‌ بونی لایه‌نی که‌م یه‌ک بلێون خه‌ڵکی هه‌ژار.

 

له‌م گۆزارشه‌دا هاتووه‌، که‌ زیاد کردنی گه‌رمای زه‌وی له‌ ساڵه‌کانی داهاتوودا ئه‌بێته‌ هۆی کۆچ کردن و چۆڵ کردنی بڕێک ناوچه‌. ڕاپۆرته‌که‌ی (Christian Aid) له‌ سه‌ر بناغه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی "سازمانی نه‌ته‌وه‌ یه‌ک گرتوه‌کان" له‌ سه‌ر ئاڵ و گۆڕی ئاو و هه‌وا نوسراوه‌. له‌ ڕاپۆرتی "کومیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی سازمانی نه‌ته‌وه‌ یه‌ک گرتوه‌کان" IPCC هاتوه‌ که‌ تا ساڵی 2080 یه‌ک تا سێ میلیارد ئینسان تۆشی بێ ئاوی ده‌بن. دوو سه‌د تا شه‌ش سه‌د ئینسان توشی برسیه‌تی ده‌بن. هه‌ر وه‌ها دوو تا حه‌وت ملیون دوچاری لافاو تۆفان ده‌بن.

 

کریستێن ئه‌ید ڕای گه‌یاند که‌ له‌م کاتو ساته‌دا سه‌د و په‌نجاو پێنج ملیون خه‌ڵک به‌ بۆنه‌ی شه‌ڕ، زه‌وین له‌رزه‌ و پرۆژه‌کانی پره‌ پێدان ئاواره‌ و بێ خانو مانن. هه‌روه‌ها له‌م گۆزارشه‌دا هاتوو که‌ به‌ بۆنه‌ی که‌م کردنی ئاو و وشک بوونی ده‌ریاکان و له‌ ناوچونی جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌کان له‌ داهاتویه‌کی زۆر چاوه‌ ڕوان نه‌کراودا ئه‌م ژماره‌یه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ هه‌شت سه‌د وپه‌نجاه‌ ملیون خه‌ڵک.

 

کریشتێن ئه‌ید پێی وایه‌ که‌ له‌ به‌ر وه‌به‌ر چاو نه‌گرتن و گرنگ پێ نه‌دان به‌م خه‌ته‌رانه‌ تا ساڵی 2050 باکوری ئافریقا و ئاسیای باشوری و خاورمیانه‌ توشی گرانیه‌تی و هه‌لو مه‌رجێکی نا له‌ بار ده‌بن که‌ له‌و کاته‌دا بۆ که‌س چاره‌ سه‌ر ناکرێت.

 

ڕاپۆرته‌که‌ هه‌ر وه‌ها ده‌ست ئه‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و خه‌ته‌ره‌ که‌ له‌ به‌ر که‌می ئاو و گرانیه‌تی و نه‌ بوونی خوارده‌مه‌نی خه‌ڵکێکی زۆر ناچارن که‌ کۆچ بکه‌ن بو شوێنه‌کانی تری جیهان و له‌ سه‌ر ڕێگایاندا دوچاری شه‌ر و تێک هه‌ڵچون ده‌بن و خوێنی ملیونها خه‌ڵکی برسی و تینو و بێ تاوان ئه‌ڕژێت. هه‌ر وه‌ها به‌ بۆنه‌ی ئه‌م کوچه‌وه‌ له‌ ناو وڵاته‌کی خۆیاندا ئاواره‌ ده‌بن و یاساکانی نێو نه‌ته‌وی له‌ سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکانه‌ نا مێنی و که‌س به‌ر پرسی مان و نه‌مانیان نیه‌.

 

ئه‌م گروپه‌ خه‌یر خوازه‌ له‌ ڕاپۆرته‌که‌یاندا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ بوحرانی دارفو و سودان ئه‌و ڕاستیه‌مان ئه‌خه‌نه‌ به‌ر ده‌ست که‌ گۆڕانی ئاو هه‌وا خه‌ته‌رێکی گه‌وره‌یه‌ له‌ پێش ده‌م مروڤایه‌تیدا و ئه‌بێ تا دێر نه‌بووه‌ چاره‌یه‌کی بناغه‌ی و ئه‌ساسی بۆ بکرێت.

 

تکایه‌ بۆ زانیاری زۆرتر و داگرتنی ڕاپۆرته‌که‌ ئه‌م لینکه‌ی ژیروه‌ کلیک که‌ن.

 

http://www.christian-aid.org.uk/news/media/pressrel/070514p.htm