ئیمڕۆ
شه‌مه نوزده‌ی مانگی مای
ساڵی
2007،
ئه‌بێت وه‌ک
ڕۆژیکی مێژویی له مێژوی عێراقدا بنوسرێته‌وه.
پێشه‌کی
پێویسته به ڕوون کردنه‌وه‌یه‌ک که بۆ ئیمڕو ڕۆژێکی
میژوییه؟
یه‌که‌م:
بوش نه گۆنجاوترین و باوه‌ڕ پێ نه‌کراوترین ئاره‌زوی خۆی ده‌ر
ئه‌بڕێت.
دووهه:
دواهه‌مین چاوپێکه‌وتن و دیداری تۆنی بلیر له به‌غداد!
سێ‌هه‌م:
جیمی کارتر وتی پیشتیوانی کردنی تۆنی بلێر له هێرش بۆ سه‌ر
عێراق گه‌ورترین تراژیدا بوو.
چواره‌م
و له هه‌موو گرنگتر له‌م ڕۆژه‌دا: ئه‌وه حه‌وت ڕۆژه
که مه‌ردمی سامه‌را له گه‌مارۆدان و هێچ چه‌شنه پیویستکیان
پێ ناگات، منداڵ له بی خوراکی و بی ده‌رمانی دا وه‌ک گه‌ڵای
خه‌زان هه‌ڵ ده‌ورن و ئه‌مرن، پیره‌کان ئه‌که‌ونه‌لادا که‌س
نیه هه‌لیان سێنی و دڵوپی ئاو بکاته ناو زاریانه‌وه و له
تینودا ئه‌خنکێن.
پاشان،له
مه‌کته‌ب وه‌ک درس
ئه‌مانخوێند "شا فڵانه که‌س دوای داگیر کردن و وێران کردنی
فڵان شار و کوشتنی چه‌ند هه‌زار که‌س، فه‌رمانی عه‌فوی گشتی
ده‌ر ئه‌کردو هه‌رزانی و فراوانی له ناو خه‌ڵکدا بڵاو
ئه‌کرده‌وه." هه‌موومان ئه‌زانین که ئه‌مه هموو درۆ بوو،
هه‌مووشمان ئه‌زانین ئه‌یانویست ڕۆژێکی مێژوی دروست که‌ن وه
به بکار هێنانی عه‌فوو و هه‌رزانی و میهربانی وووو. ئه‌و
ڕۆژه بڕازێنه‌وه تا ناوی شا فڵانه که‌س له مێژودا وه‌ک
عادڵ بمێنێته‌وه.
به‌ڵام
ئه‌مڕو
به‌ڵام
ئه‌مڕۆ چۆن مێژوو ئه‌نوسنه‌وه؟ ئه‌گه‌ر کابرایه‌کی وه‌ک جورج
دبلیو بوش به ملیون دولار بدات که ناوی به عادڵ و دیموکرات‌و
له‌م بابه‌تانه و به ئاوی ئاڵتون له سه‌ر له‌وه‌حه‌ی زێر
بنوسێته‌وه، به ملیارد خه‌ڵک له ده‌فته‌ره‌کانی باخڵیاندا،
له وبلاگه‌کانیاندا، له سایته‌کانیاندا له خۆ
پیشاندانه‌کانیاندا چێره‌ی له‌عنه‌ت لێ کراوی ئه‌و
ده‌نوسنه‌وه و ئیتر بوش پاره‌که‌ی به خسار ئه‌ڕوات. با واز
له‌م باسه‌ی بۆش بێنین، چۆن له‌وته بووته سه‌رۆک کومار جگه
له درۆ و جه‌گه له هه‌ڕشه‌و هێرش و تێژ کردنی ئاگری شه‌ڕ
له جیهاندا شتێکی لێ نه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، باس کردنی بۆش با
بمێنی بۆ ئه‌و ڕۆژانه که گه‌لانی ئامریکا داوای لێکه‌ن که
به‌رابه‌ر به هموو ئه‌و جه‌نایته که کردویه‌تی وه‌ڵام
بداته‌وه. سه‌باره‌ت به بوش ته‌نیا ئه‌بێ بڵێن به وته‌ی
فارس "آنچه عیان است چه حاجت به بیان است"
به‌ڵام
جیمی کارتر و تۆنی بلیر ئه‌یانه‌ویت له‌م ڕۆژه مێژویه‌دا
ناویان نه نوسرێته‌وه! به‌ڵی ئه‌یانه‌وێت ناویان وه‌ک بوش
نه‌نوسرێته‌وه! یا ئه‌گه‌ر قه‌راره بنوسرێت به
(peace maker)
بنوسرێت، به پیاو چاک بنوسرێت. به‌لای منه‌وه زۆریان فه‌رق
نیه هه‌ر سێ ئه‌مانه له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داری جیهانی
هه‌وڵ ئه‌ده‌ن و هه‌ر کامیان به شێوه و ڕێبازی خۆیان. ئێمه
ئه‌زانین که ڕیباز و شیوازی حکومه‌ت کردنی تۆنی بلێر له گه‌ڵ
خانمی تاجر و بوش له گه‌ڵ جیمی کارتر جیاوازیان زۆره به‌ڵام
ئه‌وه‌ش ئه‌زانین که هه‌مویان له خزمه‌ت یه‌ک ئامانج ویه‌ک
چیندان، وه‌ک کورد وته‌نی هه‌رکام له‌م جوتانه وه‌ک
قارسه‌قوڵێک وان "بیانه‌که دوو کوته‌وه تف له‌میچیان و تف
له‌وچیان"
ئه‌ی بۆ
ئه‌مڕو نایانه‌ویت ناویان بنوسرێت؟ چون
ئه‌یانه‌وێت زیاتر له‌مه شه‌رمه‌زاری مێژوو نه‌بن. چونکه
ئه‌یانه‌ویت له‌م ڕۆژه مێژوویه‌دا خه‌ڵکی سامه‌را ناویان
له که‌لام و کتێب‌دا نه‌ێت و باس نه‌کرێن. یان ئه‌گه‌ر له
مێژودا ناو بران، بنوسن که تۆنی بلێر له‌م ڕۆژه‌دا سه‌ری دا
له عێراق و جیمی کارتریش وتی تۆنی بلێر تراژدایی قوماندوه.
به‌ڵام هه‌ێهات، که له ده‌ستی ده‌ستو پێکانیان ده‌ر چوو و
باسی به سه‌رهاته تراژدایه‌که‌ی دانیشتوانی سامه‌را کرا.
ئه‌یانه‌ویت له مێژوی داهاتوودا پاک و خاوین ناویان ببرێت.
به‌ڵام ئه‌مانه کوێرایان داهاتووه، ئه‌مانه وه‌ک کۆته‌ره
بی لافاو هێناو ئاوه‌سو بوونه‌ته‌وه، وه‌ک که‌و سه‌ری خۆیان
کردوه به ژیر به‌فردا خۆیان که‌ڕ و کوێر کردوه له ئاستی
ئه‌و هه‌موو نوسراوانه له سه‌ریان، له‌و هه‌موو بانگه‌واز
کردن دژ به شه‌ر، له‌و هه‌موو هاوار و فه‌ریاده له ده‌م
ده‌رگای پارله‌مانه‌کانیاندا ده‌کرێت، له‌و هه‌موو مانگرتنه‌ی
هه‌زاران دژ به شه‌ڕ، له‌و هه‌موو ڕیپێوان دو خۆ پیشاندانه
چه‌ند ملیونییه خه‌ڵکان له جیهاندا. ته‌نانه‌ت به هه‌ڕشه
و جنێویش هه‌یشتا کوڵ ناده‌ن و باسی خۆیان نه بێت تاکه خالێک
له سه‌ر خه‌ڵکێكێ وه‌ک هه‌ڵبجه، ئه‌نفال کراوه‌کان،
فه‌لوجه، دارفوو و ئیستاش سامه‌را نانوسن.
جیمی کارتر
هه‌رچه‌ند یه‌کێک بوو له وانه هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی
شه‌ڕه‌که، هێرش بردنی ئامریکا بۆ سه‌ر عێراقی به به‌رژه‌وندی
ئامریکا نه‌دزانی، وه ئه‌م کونه سه‌رۆک کوماره که ئیستا
خه‌ریکی کتێب نوسین و دژ به شه‌ره ڕۆژێک له ڕۆژان شه‌ڕ خواز
بوو، هه‌ر وه‌ک بوش نوێنه‌ری ئیمپریالیزمی جیهانی بوو، و
ئیستاش و پیش شه‌ڕی عێراق هێزو توانای هه‌بوو که بتوانێ له
باری شه‌ڕه‌که که‌م کاته‌وه. به‌ڵام خۆی کپ کرده‌و چتر
ده‌نگی لێوه نه‌هات!
ئیستا له‌م
ڕۆژه‌دا ئه‌یه‌وێت ناوی به‌رن، بنوسن به‌به چه کۆنه لاش
خوریکه ئه‌م پیره قرتاڵه سوڵح خوازه. له‌و کاته‌دا جیمی
کارتر به ڕواڵه‌ت دژ به شه‌ڕ بوو به‌ڵام له دڵه‌وه حه‌زی
لێ بوو که نه‌وتێکی زۆرتر و به‌لاشتر بکه‌ویته ده‌ست
ئامریکا. ئه‌ی ئه‌مڕو چی؟ ئه‌گه‌ر نه‌ڵێت ساپۆرت کردنی
بریتانیا تراژدیایه، ئه‌ی کێ ناوی له‌م ڕۆژه مێژویه‌دا
بنوسێت؟ بۆ له بیر بچیته‌وه؟ ئه‌ی چۆن له پاڵ ئه‌م ورده
فه‌رمایشتانه‌دا خه‌ڵکی گه‌مارۆدراوی سامه‌را له بیر بچن؟
تۆنی بلیر
چ پیویستی نه‌ده‌کرت بڕوا بۆ عێراق، له به‌ر ئه‌وی که ئاغای
استنسفیلد ماموستای زانکۆه ئێکستێر
(Exeter)
له
ڕاپۆرته‌که 14 ئه‌م مانگه‌دا باسی ئه‌وه
ده‌کا که عێراق ئیتر نه‌ماوه!
چه‌تم هاوسی بریتانیا هاوار ده‌کا به بانگی به‌رز که عێراق
له نه‌ماندایه، ئه‌وه تۆزقاڵه‌ش که ماوه خه‌ریکه نابود
ده‌بێت! سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه ئه‌بێ تۆنی بلیر بڕوای به چاتم
هاوس نه بوو بێت؟ یان هێشتا له گوی گادا نوست بێت وابزانێ
عێراقێک هه‌یه که ئه‌و سه‌ری لێدات؟ به‌ڵام تۆنی بلێر هه‌موو
ئه‌مانه ده‌زانی و بێ شه‌رمانه له‌م ڕۆژه مێژویه‌دا ڕۆیشت
بۆ به‌غداد، به‌ڵکو ناوی سامه‌را و به سه‌رهاتی خه‌ڵکه‌ی له
هێچکوێ باس نه‌کرێت. تۆنی بلێر ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌کات سه‌رێک له
سامه‌را بدات با ناوی له‌م ڕۆژ میژویه‌دا وه‌ک یه‌کێک له سه‌ر
شۆڕه‌کانی مێژوو بنوسرێه‌ته‌وه.
سه‌فه‌ری
تۆنی بلێر بۆ عێراق له کاتێکدایه که به سه‌دان منداڵ له
سامه‌را ئه‌مرن، رۆژێک لا‌یه‌نی که‌م سه‌دوپه‌نجا که‌س
ئه‌کوژرێت، هه‌زاران خه‌ڵک ئاواره ده‌بن، بۆنی خۆین و
له‌عنه‌ت و دوکه‌ڵی بارۆت و نه‌وت له ئاسمانی عێراق تا عه‌رشی
ئه‌علا ده‌ڕوات. ئه‌و سه‌ڤه‌ره‌ی تۆنی بلێر جگه له بۆ پرسه
و فاتیحا خویندن بۆ عێراق نه‌بێ چیتری ناو بنێن؟ جگه له‌وه
بڵێن ئه‌مڕۆ شه‌مه 19 مانگی مه‌ی ڕۆژێکی میژویه چون ئه‌وه
که‌سه که گه‌وره‌ترین تراژدیای جیهانی خۆلقاندوه سه‌فه‌ری
کردوه بۆ عێراقێکی کاول کراوو نه‌ماو؟
تکایه بۆ
زانیاری زیاتر کلیک بکه‌نه سه‌ر لینکه‌کان له ده‌قی
نوسراوه‌که‌دا وه‌یان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه.
http://www.presstv.ir/detail.aspx?id=10286§ionid=3510203
http://www.chathamhouse.org.uk/pdf/research/mep/BPIraq0507.pdf
http://antiwar.com/bock
http://www.bbc.co.uk/persian/worldnews/story/2007/05/070519_la-usstaff-iraq.shtml |