کام له
ئێمه‌مانان به‌یانیان پیش ده‌سو ده‌موچاو شۆردن، به ده‌م
خه‌وه‌وه، ته‌نانه‌ت پیش ڕۆیشتن بۆ ئاوده‌سخانه
کامپیوته‌ره‌که‌مان ناکه‌ینه‌وه تا بزانین چ ڕووی داوه؟
گرنگ نیه له کوێ، ئه‌فغانستان؟ عێراق؟ ئامریکای لاتین؟ ...؟
له هه‌ر کوێ تر له‌م جیهانه‌دا؟ کام له ئێمه ڕۆژی سێ چوار
جار له به‌ر سه‌یر کردنی فیلم، خه‌به‌ر و ڤیدو کلیپی وه‌ک
به‌رد و بلۆک باران کردنی دۆعا، شه‌رمه‌زاری ئه‌وه نابین که
مرۆڤێن، ئاواته خوازی ئه‌وه نابین که بریا منیش سه‌گێک
بوایه‌م، میرۆله‌یه‌ک بوایه‌م، و یا هه‌ر نه بوایه‌م و ئه‌م
تراژدیا گه‌وره گه‌ورانه‌م نه بینیایه‌ت؟
یا
ئه‌بێ هه‌ر نه‌گه‌ڕێیت به ئینترنتدا، یان ئه‌گه‌ر گه‌ڕیاییت
ئه‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش بکه‌ێت که ڕه‌نگه تۆشی نه‌خۆشی دڵ
ببێت، تۆشی مالیخۆلیا ببێت، بیر له خۆ کوشتن بکه‌یته‌وه،
لایه‌نی که‌م بۆ ئه‌و شته که بینیوته چه‌ند ڕۆژ نان‌و ئاوت
پی نه‌خورێت . یان شه‌رم بکه‌یت له‌وه که ئینسانی و ئه
هه‌موو کاره‌ساته نا ئینسانیانه ئه‌بینیت به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتت
نیه شتێک بکه‌یت بۆ به‌رگری.
پیویست
ناکات تۆ بۆ ئه‌و شته تایبه‌تیانه که ئه‌بنه هۆی ڕاوستانی
دڵ و یان نوخۆشیکی تر بگه‌ڕێیت. که‌س نیه حه‌زی لێ بێت که
به‌ردبارانی کچێکی وه‌ک دوعا ببینێت. که‌س نیه به تایبه‌ت
بڕواته ناو ئینترنت‌و بگه‌ڕێت به دوای ئه‌و شتانه‌دا. به‌ڵام
ڕه‌نگه که‌سێک بیه‌وێت دوعایه‌ک بدوزیته‌وه که شه‌وان
بیخوێنیت و پفی کات به خۆیدا به‌ڵکو خۆا بێپارێزێت له به‌ڵای
ناگه‌هان. هه‌ر به نوسینی وشه‌ی دۆعا له نیو باکسی
گه‌ڕانه‌که‌ی گوگوڵدا، به‌رد باران کردنی دۆعا دێته سه‌ر
شاشه‌ی کامپیوته‌ره‌که‌ت. یان ئه‌ته‌وێت جلێکی هه‌رزان بکڕیت
بۆ منداڵه که‌ت، هه‌ر که نوسیت جل بۆ منداڵ، هه‌زاران منداڵی
ڕه‌ش و ڕووتی عێراقی دێته سه‌ر شاشه‌ی کامپیوته‌ره‌که‌ت، چ
به فیلم بێت یان به وێنه. یان ئه‌ته‌وێت بزانی که منداڵ
له ڕۆژێکدا پیویستی به چه‌ند لیتر ئاوه و ئه‌بێ چه‌نێ ئاو
بخواته‌وه، هه‌ر له به‌ر ئه‌مه ئه‌نوسی، (منداڵ، ئاو،) له
پڕ ئه‌مه ڤیدیو کلیپه‌ت پیشان ئه‌ده‌ن.
http://uruknet.info/?p=m32827&s1=h1
ئه‌گه‌ر
خوێنه‌ری به‌ڕێز کلیکی کردوه و بینیویه، چاک وایه بڵێم که
ئه‌مه یه‌که‌م جار نیه سه‌ربازی ئامریکی ئاوا له منداڵی
عێراق بکه‌ن، ئه‌مه خراپترین شێوه‌ی گاڵته پێکردن به
منداڵی عێراقی نیه، ئه‌وانه که ڕیکورد نه‌کراوون و ده‌ست
ئیمه نه‌که‌وتن مه‌گه‌ر خواکان بزانن چین و چۆنن. بۆ ساتێک
خۆت بنه جێگای ئه‌و منداڵانه که به شوێن ئه‌و ماشینه
ئه‌رته‌شیدا ڕا ده‌که‌ن بۆ بوتڵێک ئاو، خۆت بنه جێ ئه‌وایان
که تا ئاخر ڕا ده‌کات و بێ ئاکام ته‌نانه‌ت پرشێ له
ئاوه‌که‌شی به‌ر ناکه‌وێت.
با واز
له ئه‌حساس و عاتیفه بێنین. باسی ڕاستیه‌کان بکه‌ین. دیاره
له‌خۆیشمانه‌وه ئه‌گه‌ر شتێک بڵین تاوانبارمان ئه‌که‌ن به
درۆزن و ئه‌گه‌ر تۆزێکیش پێی لێ داگرین که ئامانه ڕاستن،
تاوانه‌که‌مان گرانتر ئه‌بێت و ڕه‌نگه دامودزگاکانی پولیسی
جیهانی وه‌ک تروریست بگه‌ڕین به دواماندا. باش ئه‌وه‌یه که
ڕاستیه‌کان له سایته فورمیه‌کانه‌وه وه‌ر گرین و
بیانخه‌ینه به‌ر چاو.
ئیمڕۆ
چوارشه‌مه 23 مای 2007 UNICEF
ڕای گه‌یاند
دو ملیون منداڵی عێراقی سه‌رگه‌ردان و بی
خانومانن. یونیسف ئاماژه بۆ
ئه‌وه ده‌کات که نیوه‌ی ئه‌و چوار ملیون خه‌ڵکه که ڕایان
کردوه منداڵن، ئه‌مه پیامێکی زۆر گرنگه بو مروڤایه‌تی، بۆ
کومه‌ڵگای ئینسانی. داهاتووی ئه‌م دو ملیون منداڵه چی لێ دێ؟
دو ملیون نه‌خوێنه‌وار، دو ملیون بێ فه‌رهه‌نگ، دو ملیون
ئینسانی پێگه‌یشتوو له ناو جه‌رگه‌ی شه‌ر، برسیه‌تی،
تینویه‌تی، ته‌جاوز، ترس و خۆف وه بڵاو بۆنه‌توه له
وڵاته‌کانی سوریه، ئوردن و عێراقدا. ئه‌مانه له داهاتودا،
ئه‌توانن بڕونه خزمه‌ت مافیاکانی کڕین و فروشتنی دراگ،
مافیاکانیا مرۆڤ کوشتن، ڕفاندن و بارمته گرتن، ته‌جاوه‌ز به
هه‌موو، ته‌جاوه‌ز به تایبه‌تمه‌ندیکانی مروڤه‌کانی تر.
له‌م دو
ملیونه ئه‌گه‌ر نیوه‌شی له‌م ئاواراگی و ڕاکردن و
ده‌ربه‌ده‌ریدا گیان به سڵامه‌ت به‌ده‌ر به‌رن ئه‌توانن ژیانی
نیو ملیونی تر خه‌ڵک بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه. ئه‌مانه هه‌موو
له لایه‌که‌وه، له لایه‌کی تریشه‌وه داهاتووی عێراق
ئه‌که‌وێته ده‌س کام نه‌سڵ، نه‌سڵیک که له هیچ ئازمونێکدا
جگه له کوشت‌و کوشتار خۆی تاقی نه‌کردوه‌ته‌وه، له ئاوا
حاڵه‌تێکدا هه‌میشه سه‌ری ته‌سلیم بۆ بێگانه و داگیر کر دا
ئه‌نه‌وێنن و ته‌سلیمی ئه‌هه‌دافی داگیر که‌ران ده‌بن و
ته‌نانه‌ش خزمه‌تیان پێ ده‌که‌ن. ئه‌و منداڵانه که له
جه‌وێکی ئه‌واهادا گه‌وره ئه‌بن، هه‌سته ئینسانیه‌کانیان
نامێنێت، و هه‌سته حه‌یوانیه‌کانیان زاڵ ئه‌بن به سه‌ریاندا
و به گۆێره‌ی ژیانی ناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕ فێر ده‌بن که بکوژه
تا به‌قات هه‌بێ، ئه‌گه‌ر نه کوژی ئه‌وان تۆ ئه‌کوژن.
uruknet.info
له 12 مانگی مای ئه‌م ساڵدا ئه‌ڵێت
"له هه‌ر هه‌شت منداڵدا یه‌کێکیان ناگاته
ته‌مه‌نی پێنج ساڵ و ده‌مرێت"
هه‌ر وه‌ها له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه رۆژ له ڕۆژ ژماره‌ی ئه‌و
منداڵانه که ئه‌بێ خۆیان بژێنن زیاتر ده‌کات، واته باوک‌و
دایک‌و که‌س و کاریان کوژراون و منداڵه‌که ئه‌بێ خۆی خۆی به
خێو کات.
ڕێکخراوه‌ی پارێزگاری منداڵان
ئه‌ڵێت ئێمه به په‌رۆشین بۆ داهاتووی عێراق، له به‌ر ئه‌وه
که له حاڵی حازردا 60 له سه‌د دانیشتوانی عیراق منداڵن.
واته ئه‌گه‌ر 20 ساڵی تر شه‌ڕ ڕاوه‌ستێ 60% دانیشتوانی عێراق
ته‌مه‌نیان له به‌ێنی 20 بۆ 25 ساڵه وه به داخه‌وه،
ئه‌مانه نه خوێنده‌واریان هه‌یه نه ته‌جروبه و نه هه‌ستی
ئینسانی و له ناو جرگه‌ی شه‌ڕدا گه‌وره بوگن، ئیتر چۆن
ئه‌توانن کومه‌ڵگایه‌کی سالمی ئینسانی دروست که‌ن؟
سایتی
ئانتی و‌ر (دژی شه‌ر)
له ڕاپۆرتێکدا باسی ئه‌و دایکانه‌ده‌کات که خۆیان هێشتا
منداڵن، باوکی منداڵه‌کانیان نا ناسن و ئه‌بێ هه‌م خۆی به خێو
بکات و هه‌م منداڵێکی بێ باوک. ئه‌م تراژدایانه ئاکامی هێرشی
ئامریکا بۆ سه‌ر عێراقه، ئه‌م ترادژیایانه ده‌ست که‌وتی چۆار
پێنج ساڵی داهاتوی وڵاتێکه که مله‌تێکی نیه، خه‌ڵکه‌که‌ی
یان کوژراون یان له کات و ساتێکدا گه‌وره بوگن که ته‌نیا
ئه‌زانن چۆن هه‌ر چه‌شنه په‌ستیێک، دیلیه‌تێک و نۆکه‌ریێک
قه‌بوڵ که‌ن بۆ ئه‌وه بژین و شتێک به ناوی وڵات و گه‌ل
وکه‌ڵچه‌ر و مێژو نازانن، ته‌نیا فێر کراون که به هه‌ر
به‌هاێه‌ک، ئه‌بێت تێکۆشێ بژیت، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌هاییه کوشتنی
برا و کوڕ وکچی خۆشی بێت. هه‌موو که‌س، هه‌موو مرۆڤێک،
عێراقی یان غه‌یری عێراقی به‌ر پرسه به‌م خه‌ته‌ره و ئه‌بێ
هه‌وڵ بدات بۆ ڕاوه‌ستانی.
خالد
امین 23/5/2007
xaledamin@yahoo.com
|