باشه
که‌سێ ناڵێت من چیم داوه له‌م بابه‌ته؟ که‌سێک نیه بڵێت
ئه‌رێ تۆ نه‌گبه‌تی گرتوتی که هه‌ڵ ده‌گژێت به که‌ڵه
نوسه‌ران و ئه‌دیبانی گه‌لی کورددا، و خۆت ئه‌خه‌ێته به‌ر
نێشی قه‌ڵه‌می ئه‌وان؟ یان "کێ بیستویه که مێروله بڕو به
گه‌ژ قوله‌ی قافا"
به‌ڕێزان، من حه‌دم چیه که به گه‌ژ که‌سانی وه‌ک د.که‌مال
میراوده‌لی‌دا بڕوم، به پێچه‌وانه من زۆر ڕێز و ئیحترامم
هه‌یه بۆ جه‌نابیان، ته‌نیا ئه‌بێ بڵێم من و هه‌زارانی وه‌ک
من چاوه ڕوانین که دوکتر که‌مال و نوسه‌رانی به ناوبانگی
تری کورد وه‌ک فه‌رهاد شاکه‌لی و که‌سانی تریش چاویک بخشێنن
به نوسینه‌کانیاندا، ئاوڕێک بده‌نه‌وه له‌و هه‌موو
زه‌حمه‌ته که ئه‌یکێشن و له پڕ له ده‌میان ده‌ر ئه‌چی و
هه‌ر هه‌مان وه‌شه ئه‌ڵێنه‌وه که خۆیان دژی نوسیویانه.
باشه بۆ؟
تا ئه‌و
جێگایه که من ماموستا که‌مال میراوده‌لی ده‌ناسم ده‌یان شێعر
و په‌خشانی دژ به فه‌رهه‌نگی پیاو سالاری و
پشتیوانی له مافی ژنان نوسینی هه‌یه، به‌ڵام به داخه‌وه
ئه‌م ماموستایه وه‌ک ئوستادێک له زواندا، وه‌ک که‌سێک که
خاوه‌ن بۆچونه له چه‌ند زواندا، و ئه‌دیبان و نوسه‌رانی تر
بۆ بۆچونه‌کانی ڕێز دائه‌نێن هه‌نگاوێکی بچوک هه‌ڵ ناگرێت دژ
به‌و زوانه که ژنی پێ ئه‌چه‌وسێته‌وه، وه به داخه‌وه بۆ
خۆی هه‌ر دو پاتیان ئه‌کاته‌وه.
من هم
دیسان حه‌دم نیه که ئاموژگاری ئه‌وان بکه‌م چۆن نه ئه‌دیبم
و نه نوسه‌ر و نه زمانه‌وان، ئه‌م چوار دێڕه‌ش که لێره‌دا
ئه‌ی نوسم به هه‌زار شه‌ڕه شه‌ق بۆم ڕاست ئه‌بێته‌وه، هه‌ر
وه‌هاش که ئه‌یبینن پڕییه له هه‌ڵه‌ی ڕێزمان و ئیملایی.
به‌ڵام قه‌ید ناکات با بێ ئه‌ده‌بێکی وه‌ک من ئه‌م قه‌سه بکات
به‌ڵکو ماموستاکانمان بێنه خویاندا و وه‌ک فارس وته‌نی (ادب
را از کی آموختی؟ از بی ادبان) یان لێ بێت.
چه‌وسانه‌وه‌ی ژن له ته‌واوی کومه‌ڵگاکاندا ته‌نیا فیزیکی
نه‌بووه، باری سایکولوجیکیه‌که‌ی که‌متتر نه‌بووه له باری
فیزیکیه‌که‌ی. با واز له کومه‌ڵگاکانی تر بێنین هه‌ر باسی
کورده‌واری بکه‌ین. به هه‌زاران ژن و کچ له کومه‌ڵگای
کورده‌واری‌دا له به‌ر تیر و تانه و قسه‌ی ناحه‌ز و ناشیرین
و ناونیتکه و ئه‌م جوره شتانه خویان کوشت، نه‌وتیان کرد به
سه‌ر خۆیاندا و خۆیان ئاگر دا. ناڵێم که‌سیتر(ڕه‌نگه
سوکایه‌تی بێ لای ئه‌وان) من خۆم ئه‌نێمه جێگای ژنێک ئه‌گه‌ر
پێم بڵین "سه‌ڵیته" "قاحبه" خوێڕی" "هه‌ڵگیراو" "جنده"
"سوزانی" "حیز" و هه‌زاران وشه‌ی که تایبه‌تی یاساکان و
فه‌رهه‌نگی پیاوسالاریه، ئه‌ی خۆم ناکوژم؟
فه‌رهاد
شاکه‌لی کورته چیروکێکی هه‌یه به ناوی "قه‌حبه‌و شه‌هید" من
ئه‌م چیروکه‌م خویندوه‌ته‌وه نه‌م زانی ئه‌و ژنه که
به‌رنامه‌ی یادی شه‌هیدێک ڕاده‌گه‌ێینێت بۆ "قه‌حبه"یه، نه‌م
زانی هۆی "قه‌حبه" بونه‌که‌ی چیه و ڕه‌وڵی
ئه‌و"قه‌حبه"یه له چیروکه‌که‌دا چ بوو.
ماموستا
که‌مال میراوده‌لی پارچه هونراوه‌یه‌کی هه‌یه به ناوی
"وڵاته‌که‌م قه‌سابخانه‌ی کچان و ژنان" له‌م هونراوه‌دا
ماموستا که‌مال باسی "شه‌رف" و "قاحبه" له دو ڕوانگه‌وه
ده‌کات، یه‌که‌م: "شه‌رف" وه‌شه‌یه‌که دژ به ژن هه‌ر وه‌ها
"قاحبه" دوهه‌م: له لایه‌کی تره‌وه ئه‌وان ئه‌م وشه‌گه‌له
مه‌حکوم ده‌که‌ن، وه بۆ ئه‌وه ئیسباتی کات که مه‌به‌ستی
ئه‌وان سوکایه‌تی به ژن و کچ نیه، ئه‌ڵێ "ناو ڕانی تۆ پڕ
له شه‌رف و شانازی و گوهه‌ره" وه یان ده‌ڵێت "کچه‌که‌م
تکایه ببه به قه‌حبه"
هه‌ر
له‌م هونراوه‌دا به‌لای ئه‌وانه‌وه هه‌مو که‌س بێ شرفه و
شه‌رفیان "عه‌رب گا‌و"یه‌تی. بو وشه‌کانی سیاسه‌ت، نیفاق،
خیانه‌ت، دزی، ئایین، کوشتن ووو، وشه‌ی قه‌حبه بکار دێنێت.
هه‌ر وه‌ها له لاوه‌نده‌وه‌ی دوعادا ئه‌ڵێت، "قاحبه‌کانی
سیاسه‌ت" "قاحبه‌کانی خه‌یانه‌ت". ئه‌مه‌ش هم من دێزانم و هم
ماموستا که‌مال، که سیاسه‌ت‌مه‌داره‌کان، 99 له سه‌د پیاون،
نیفاق چیه‌کانیش هه‌ر وه‌ها، ژن که هه‌ر ناتوانێت ڕابه‌ری
ئایینی بێت، تا ئیستاش که‌سیان نه‌کوشتوه. جێ سه‌ر سوڕمانه
ئه‌ی بۆ جنێوه‌کان هه‌موویان ژنانه‌ن؟
من له
گه‌ڵ ڕیز به بۆچونه‌که‌ی ماموستا که‌مال ئه‌مه‌وێت ئه‌مه
ڕوون که‌مه‌وه که به ته‌واوی له گه‌ڵ ئه‌وانم و هه‌موو
ئه‌و که‌سانه که ئه‌و به "بێ شه‌رف" و یان "قه‌حبه" ناویان
ده‌با هه‌ر وه‌ک ئه‌و ده‌ناسم و بۆم بکرێت و زمان و قه‌ڵه‌مم
هه‌بوایه‌ت به هه‌زار به‌رابه‌ری ماموستا که‌مال میراوده‌لیم
لێان ده‌کرد.
به‌ڵام
ئایا هه‌ر به مه‌به‌سته‌که‌ی ماموستا که‌مال میراوده‌لی، به
کار هێنانی ئه‌و وشه‌گه‌له که سوکایه‌تی کردن به ژنه
ڕه‌وایه؟ ئایا ئه‌و ژنانه که نوسینه‌کانی ماموستا
ده‌خوێنه‌وه، یان گوێ لێ ده‌گرن موچڕکه ناێت به له‌شیاندا؟
ئایا جنێوێکی پیاوانه نیه بۆ ئه‌و که‌سانه که ئه‌و به "بێ
شه‌رف" و "قه‌حبه" ناویان ده‌با؟
وه‌ڵامی
من ئه‌وه‌یه که له فه‌رهه‌نگی پیاو سالاریدا هه‌ر چی وشه‌ی
پیس و نا ڕه‌وایه بۆ ژن هاتوه وه دانراوه، جنێو بۆ پیاو
نه بووه، سوک کردنی پیاو له توانای که‌سدا نه بووه
مه‌گه‌ر که‌سێکی مێینه‌ی سوک بکه‌یت. وه‌ک "کوڕی قه‌حبه" وه‌ک
"داک حیز" وه‌ک "خوشک حیز" وه‌ک "بێ شه‌رف".
ئه‌م
هه‌موو جنیوه پیسانه هه‌ر هه‌موو ژن ده‌گرنه‌وه هیچ کاریان
به پیاوه‌وه نیه! ئیتر ئیمڕو نوسه‌رێک و ئوستادێکی وه‌ک
دوکتور که‌مال میراوده‌لی هه‌ر هه‌مان جنێو ئه‌دا به
پیاوه‌کان، ئه‌و که له زمانی و ئه‌ده‌بێ کوردی و عه‌ربی و
ئینگلیزی زانایه و به ناوبانگه بۆ وشه‌یه‌ک که دور بێت له
ژن به کار نایه‌نن؟
ماموستای به‌ڕێز تیکرار ئه‌م وشه‌گه‌ڵه به هه‌ر مه‌به‌ستێک
بێت ئیمه و هه‌موو ژنێک ئه‌خاته بیر ئه‌وه که ئیستاش پیاو
حازر نیه جنێوی پیاوانه بدات، جنێوێک که ڕاسته‌وخۆ پیاو
بگرێته‌وه‌و کاری نه‌بێت به دایک و خوشک و ژنه‌که‌یه‌وه.
ئه‌رکی ئێوه ئه‌وه‌یه جنێوی پیاوانه بدوزنه‌وه،
لاوانده‌وه‌ی دوعا، پشتیوانی کردن له ژن و کچ به جنیو دان
به پیاو هه‌ر به جنیوانه که تا ئیستا به ژن دراوه همان
ئاشه و همان کاسه.
5/5/2007 |