27-Jun-2007 09:57:00
دوابه‌دواى حوكمى كۆتایی دادگاى
باڵاى تاوانه‌كانى عێراقى له‌دژى تاوانكارانى ئه‌نفاله‌وه،
دادگایه‌كه بڕیارى دا
كه ئه‌و دۆسییه‌یه به كراوه‌یی بهێڵیته‌وه و محه‌مه‌د
عرێبى دادوه‌ریش ئه‌وه‌ى
راگه‌یاند كه به‌م زووانه بڕیارى ده‌ستگیركردنى زیاتر له
(400) كه‌س له‌وانه‌ى
كه به‌شدارییان له تاوانه‌كانى ئه‌نفال كردووه ده‌رده‌چێت.
یه‌كێك له‌و
تۆمه‌تبارانه‌ش (وه‌فیق سامه‌رایی) یه كه پێش ئه‌وه‌ى بچێته
ده‌ره‌وه سه‌رۆكى
ده‌زگاى ئیستخباراتى عه‌سكه‌رى بووه. ناوه‌ندى چاك له‌م
باره‌یه‌وه نامه‌یه‌كى بۆ
سه‌رۆكى دادگاى باڵاى تاوانه‌كان ڕه‌وانه‌كردووه وتێیدا
ئه‌وه‌ى روونكردۆته‌وه
كه ئه‌وان وه‌كو ناوه‌ندى چاك له رۆژى (6/12/2006) داوایه‌كى
فه‌رمی و یاساییان
له ئۆفیسى هه‌ولێر له‌سه‌ر وه‌فیق سامه‌راییه‌وه
تۆماركردووه بۆ دادگایه‌كان
ڕه‌وانه كردووه و باسى له‌وه‌ش كردووه كه سامه‌رائى
له‌لایه‌ن چه‌ند
تاوانبارێكى نێو دادگایه‌كه‌وه چه‌ند جارێك ناوى هاتووه
به‌وه‌ى كه‌یه‌كێك بووه
له‌وانه‌ى كه سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌ى ئه‌نفالیان كردووه‌و
تاوانبار حوسێن ره‌شید
ئه‌لتكریتى له‌نێو هۆڵى دادگا سامه‌رایی به ئه‌ندازیارانى
پرۆسه‌ى ئه‌نفال
ناوبردووه. بۆیه داوایان له دادگایه‌كه كرد ئیفاده له
ناوبراو وه‌ربگرێت و
لێكۆڵپنه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بكات . له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه
ناوه‌ندى چاك له رۆژى
(15/6)
به‌یاننامه‌یه‌كى به‌ناوى ( ده‌بێت وه‌فیق سامه‌رایی له‌پالأ
تاوانبارانى
دیكه دادگایی بكرێت) بڵاوكردۆته‌وه و باسى له‌وه كردۆته‌وه
كه ناوه‌ندى چاك
له‌رۆژانى یه‌كه‌مى دامه‌زراندنییه‌وه هه‌وڵى به‌دادگایی
گه‌یاندنى سامه‌رایی
داوه تێیدا هاتووه " له‌رێگه‌ى چه‌ند دۆستێكى عه‌ره‌ب
كه‌یه‌كێكیان (د. م.
جه‌نابى)ییه چه‌ند هه‌وڵێكمان دا بۆ به‌دادگایی گه‌یاندن و
دوورخستنه‌وه‌ى
سامه‌رایی له‌و كۆنفرانس و كۆنگرانه‌ى كه بۆدیاریكردنى
چاره‌نووسى عێراق
ده‌به‌ستران، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته فایلێك ئاماده‌كرا ، وه‌لێ
گۆڕانكارییه‌كان به
په‌له له‌عێراق روویاندا و وه‌فیق سامه‌ڕائیش به كه‌شتى
لایه‌نه كوردییه‌كان و
به‌ناو خوێنى قوربانیانى ئێمه گه‌یشت به‌و پله‌و پایه‌ى
ئێستاى. له كۆتایی
به‌یاننامه‌كه‌شیدا ناوه‌ندى چاك داواى ئه‌وه‌ى كردووه كه
پێویسته ده‌سه‌ڵاتى
كوردى، به‌تایبه‌ت به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى
عێراق وه‌فیق
سامه‌رائى له‌و پۆسته هه‌ستیاره دووربخاته‌وه و هه‌روه‌ها
پێویستیشه له دادگاى
باڵاى تاوانه‌كان له‌هه‌مبه‌ر تاوانى ( بارزانى ، هه‌ڵه‌بجه،
ئه‌نفال) وه‌ك پشكدار
له‌و تاوانانه لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت و دادگا بڕیارى
بێتاوانى بدات.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ش له‌سه‌ر وه‌فیق سامه‌رائی پێویسته
وه‌ڵامى ئه‌و ئیفادانه‌ش
بداته‌وه كه باس له پشكدارى ئه‌و له‌تاوانى ئه‌نفال
ده‌كه‌ن. به‌ڵگه‌نامه‌و
ئیفاده‌كان به‌ناوى خواى گه‌وره و میهره‌بانه‌وه ئیفاده من
رائیدى پیاده
عه‌بدولستار حوسێن عه‌بود ئه‌لحمیرییه كه له فرقه‌ى (28)
دانراوم سه‌ر به‌لیواى
پیاده(705) ى فه‌یله‌قى یه‌كه‌م ، به‌و پێیه‌ى كه وه‌كیلى
ئامر فه‌وجى یه‌كه‌م و
ئه‌فسه‌رى په‌یوه‌ندى به كه‌رته‌كانه‌وه بووم ، به‌ڵێن
ده‌ده‌م له‌به‌رده‌م
دادگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ دادگایی كردنى تاوانبارانى جه‌نگ
وقه‌ڵاچۆكردنى ره‌گه‌زى
مرۆڤ ئاماده بم بۆ ئیفاده دانم ، چونكه من شایه‌ت حاڵى
پرۆسه‌كانى له‌ناوبردن و
كوشتن و وێرانكردن بووم له‌شارى هه‌ڵه‌بجه‌و له كرده‌وه‌كانى
ئه‌نفال و ئاماده‌شم
بۆ زانیاریدان و به‌ناوه‌كانه‌وه له‌باره‌ى ئه‌و
تاوانانه‌وه. ئیفاده پله:
رائید( پیاده) ناو: عه‌بدولستار حوسێن عه‌بود ئه‌لحمیرى پۆست:
وه‌كیلى ئامر فه‌وجى
یه‌كه‌مى ئه‌فسه‌رى په‌یوه‌ندى كه‌رته‌كان یه‌كه : لیواى
(707) فرقه‌ى (28)
فه‌یله‌قى یه‌كه‌م ده‌مانه‌وێت ته‌واوى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه
تایبه‌تن به
تاوانه‌كانى لیواى روكن وه‌فیق سامه‌راییه‌وه رابگه‌یه‌نین: *
له‌ساڵى (1990)
وه‌كو به‌رپرسى لێژنه‌و هۆبه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد دامه‌زراوه‌و
كاتێكیش راپه‌رین
كراوه ، سه‌دام فه‌رمانى پێكهێنانى ( لێژنه‌ى ئیعدامات) ى له
ناوچه‌كانى باكوور
به‌سه‌رۆكایه‌تى لیواى روكن وه‌فیق سامه‌رایی داوه ، ئه‌و
لێژنه‌یه ژماره‌یه‌ك
ئه‌فسه‌رى ئیستخباراتى له‌خۆگرتبوو له‌وانه‌ش عه‌مید مه‌روان
خزه‌یر كازم
كه‌ناوبراو به فه‌رمانى وه‌فیق سامه‌رایی ژماره‌یه‌كى زۆرى
هاوڵاتیانى كوردى له
ئافره‌ت و مندالأ هێناوه كه ژماره‌یان زیاتر له (450) كه‌س
بووه و له
مه‌عسكه‌رى خالید ئیعدام كراون و بۆ شاردنه‌وه‌ى ئه‌و گۆره
به‌كۆمه‌ڵه‌ش باره‌گاى
قوتابخانه‌ى كۆشتنكارى مه‌عسكه‌رى خالیدیان له‌سه‌ر
بنیاتنناوه . * له‌دواى
ده‌رچوونى سوپاى عێراقى له كویت ئه‌ركى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى
ئیستخباراتى عه‌سكه‌رى
به لیواى روكن وه‌فیق سامه‌رایی سپێردرا له‌جێگه‌ى
به‌ڕێوه‌به‌رى پێشوو ( ته‌ڵعه‌ت
نوورى )، یه‌كه‌م كرده‌وه‌ش كه وه‌فیق سامه‌رایی ئه‌نجامى دا
گومان كردن بوو به
سه‌ركرده عه‌سكه‌رییه‌كانه‌وه له‌وانه‌ش لیواى روكن (
عیسمه‌ت سابر) سه‌رۆكى
ئه‌ركانى كرده‌وه‌كانى كه‌نداوى عه‌ره‌بى ، و به‌هۆى ئه‌و
راپۆرتانه‌ش كه
سامه‌رایی له‌سه‌رى نووسیوه و بۆسه‌دامى به‌رزكردۆته‌وه ،
لیوا روكن عیسمه‌ت سابر
ئیعدام كرا‌و كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌رى دیكه‌ش ده‌ستگیركران له‌وانه‌ش
لیواى روكنى ئه‌وكات
كامل ساجت ئه‌لجه‌نابى. * له‌باره‌ى راپه‌رینه‌كه‌ى قه‌زاى
سده‌تولهیندییه‌وه ،
ئه‌وا لیوا روكن وه‌فیق سامه‌رایی سرییه‌ى یه‌كه‌مى له
سه‌ركردایه‌تى هێزه‌كانى
ئه‌لعابد ( حه‌ره‌س جمهورى) ئیعدام كرد به‌هۆى ئه‌و گۆمانه‌ى
كه‌له ئامرى
سرییه‌كه موقه‌ده‌م ( عه‌بدوڵڵا تركى حتحوت ) هه‌یبوو ، بۆیه
ئه‌و ته‌واوى
سه‌ربازانى سرییه‌كه ئیعدام كران. ئیفاده‌ى موسته‌شاره
كورده‌كان ئیفاده‌ى (م. گ.
ش) : له به‌راوى (10/6/1988) موختارى گوندى كه‌ندك جه‌لال له
قه‌زاى زاخۆ به
رائید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن مسته‌فا ئه‌فسه‌رى ئیستخباراتى
سه‌ركردایه‌تى هێزه‌كانى
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز راگه‌یاند كه (19) هه‌ڵاتوو ئه‌وانه‌ى
كه‌ده‌یانه‌وێت
بگه‌ڕێنه‌وه گۆنده‌كانیان به‌گوێره‌ى بڕیارى لێبوردنى
ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى
شۆرشه‌وه. رائید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌هێزێك كه له چوار
سرییه‌ى مغاویر پێكهاتبوو
گه‌یشتنه گونده‌كه‌و داوى ئه‌وه‌ى به‌فێلأ ئه‌وانه‌ى له‌وه
دڵنیا كرده‌وه كه
بڕیارى لێبوردن ده‌یانگرێته‌وه ، هه‌ر (19) كه‌سه‌كه ته‌سلیم
بوون ، رائید
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن مسته‌فا رێنماییه‌كانى ئامرى مه‌فره‌زى
ئیعدام ( وه‌فیق سامه‌رایی
)
خوێنده‌وه‌و هه‌ر له‌وێش ئه‌و (19) كه‌سه ئیعدام كران.
ئیفاده‌ى موسته‌شار (ا.ا.
ح. الب): له‌سه‌ره‌تاى قه‌سابخانه‌كانى ئه‌نفاله‌وه ، وه‌فیق
سامه‌رایی فه‌رمانى
دا به عه‌مید محه‌مه‌د یاسین ئه‌لجبورى ئامرى هێزى دووه‌مى
له ته‌ق ته‌ق به
وێرانكردنى گونده‌كانى سه‌ر به كۆیه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى
مه‌ڕو ماڵات و
كۆكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكانى ئه‌و گوندانه و گواستنه‌وه‌یان بۆ
باره‌گاى سه‌ركردایه‌تى
فه‌یله‌قى یه‌كه‌م، ژماره‌ى ئه‌و گوندانه‌ش (20) گوند ده‌بوون
. رائید سلێمان
به‌ڕێوه‌به‌رى هۆبه‌ى مه‌نزوومه‌ى باكوور له هه‌ولێر
(1984-1991) له‌نێو ئه‌و
ده‌ستبه‌سه‌رانه‌ى ئه‌و گوندانه‌وه ده‌گه‌ڕاو گومانى له كوێ
بكردابوایه
ده‌ستگیرى ده‌كرد و به‌پێی فه‌رمانه‌كانى وه‌فپق
سامه‌راییه‌وه‌ش یه‌كسه‌ر حوكمى
ئیعدامى به‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرد ، بۆیه له‌پێش چاوى خه‌ڵكى و
به وجوودى منیش دوو
كه‌س ئیعدام كران به‌ناوى: 1ـ حاجى جاجى ئاغا. 2ـ مه‌عرووف
ئیسماعیل ره‌زا.
بانگه‌واز ناوه‌ندى چاك له‌و بڕوایه‌دایه كه ژماره‌یه‌كى زۆر
له ئه‌فسه‌رانى
سوپاى پێشووى عێراق و به‌رپرسانى ئه‌من و حزبى به‌عس خۆبه‌خش
یاخود به‌ناچارى
به‌شدارییان له ئه‌نجامدانى تاوانه‌كان له‌دژى گه‌لى عێراق
كردووه له‌سه‌رووى
هه‌مووانه‌وه‌ش تاوانى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌و
كرده‌وه‌كانى ئه‌نفال و
ژینۆسایدكردنى كورد‌و عه‌ره‌به‌كانى ئه‌هوارو شۆرشگێڕانى
راپه‌ڕین دێن. هه‌ندێك له‌و
ئه‌فسه‌رانه توانیویانه بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق رابكه‌ن بۆ
رزگاركردنى گیانى خۆیان و
ئه‌وانه‌ش به حوكمى پۆسته‌كانیان نهێنییه‌كى یه‌كجار زۆر
ده‌زانن و واى لێهاتبوو
مانه‌وه‌ى ئه‌وانه له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى رێكخراوى نهێنى
كه ئه‌وانه خۆیان
به‌شێك بوون لێى و دروستیان كردبوو جێگه‌ى مه‌ترسى بێت.
له‌گه‌لأ گه‌یشتنیشان بۆ
ئه‌وروپا له‌شاشه‌كانى هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانى
عه‌ره‌بییه‌وه به‌دیار ده‌كه‌ون
وه‌كو هه‌وڵێك بۆ جوانكردنى رووى خۆیان و شاردنه‌وه‌ى
تاوانه‌كانیان به‌وه‌ى كه
هه‌ندێك جار ده‌بوونه به‌رهه‌ڵستكارو هه‌ندێكجاریش ده‌بوونه
شرۆڤه‌كارى عه‌سكه‌رى
،
ئه‌وان
ده‌یانتوانى به‌رهه‌ڵستكارى رژێم بن كاتێك دانیان به
تاوانه‌كانیان
بهێنابا ، ئه‌و تاوانانه‌ى كه خۆیان نه‌خشه‌دانه‌رو
جێبه‌جێكارى بوونه .
ده‌یانتوانى وا باس بكه‌ن كه ئه‌وان به‌ناچارى ئه‌و كاره‌یان
كردووه‌و داواى
لێبوردن له گه‌لى عێراقى بكه‌ن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م
حاڵه‌ته‌شدا گه‌لى عێراق
ده‌یتوانى لێیان خۆش بێت و بیانبورێت. به‌ڵام سروشتى ئه‌مانه
هه‌موو سنوورێكى
به‌زاند و هه‌وڵى جێگرتنه‌وه‌ى سه‌دام ده‌ده‌ن و خۆیان به
سه‌ركرده‌ى دوارۆژ
داده‌نێن و ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه‌ش تۆمه‌ت بۆ
نیشتمانپه‌روه‌رانى
عێراقى له‌كورد و عه‌ره‌بیش داده‌تاشن .به‌ڵام راستییه‌كان
له‌باره‌ى ئه‌و
تاوانانه‌ى كه ئه‌نجامیان داوه رۆژ به‌رۆژ ئاشكرا ده‌بێت و
ده‌نگى دادگاییكردنیان
به‌رزتر ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا دووباره
رووبه‌رووى ئه‌نفالى دیكه
نه‌بینه‌وه. له‌م باره‌یه‌وه ناوه‌ندى چاك له بانگه‌وازێكدا
كه له‌رۆژى (14/7)
بڵاویكردۆته‌وه داواى یارمه‌تى له‌هه‌مووان ده‌كات بۆ
به‌ده‌ست هێنانى زۆرترین
به‌ڵگه‌و دوگۆمێنت له‌سه‌ر وه‌فیق سامه‌رایی و هیواى ئه‌وه‌شى
خواستووه كه
ده‌سه‌ڵاتى كوردى نه‌بێته پارێزه‌رى تاوانباران هه‌روه‌ك له
دادگایی كردنى
خه‌زره‌جیدا بینرا. هه‌روه‌ها پاڵپشتى بۆ هه‌موو ئه‌و
بنه‌ماڵانه‌ش
دووپاتكردۆته‌وه كه به‌ده‌ستى نه‌ئفالچى و سه‌رۆك جاشه‌كان
رۆڵه‌كانیان له‌ده‌ست
داوه.
http://www.kurdistanreport.com/newspaper/2007/06_Jun/236/kr_01.pdf
http://www.kurdistanreport.com/newspaper/2007/06_Jun/236/kr_03.pdf
http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&issue=10301&article=405730
http://www.elaph.com/ElaphWeb/Politics/2007/4/223053.htm
|