ماوه‌یه‌که کۆمه‌لێک ڕۆشنبیری کورد" له تيف فاتيح فه ره ج-
عبدالله كريم محمود- سالار محمود " ، ده‌ستیان به
ريكخستنى كه مپینێک کردووه بۆ به‌دادگایی کردنی تاوانبارانی
ئه‌نفال، له‌م بواره‌دا پاشماوه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال
گه‌وره‌ترین پاڵپشتیان لێ کردوون .
ناوه‌ندی چاک له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌رداوام له به‌یانامه
و راگه‌یاندنه‌کانیدا داوای کردووه سه‌رجه‌م ئه‌و
تاوانباره سه‌رۆک جاشانه‌ی له تاوانی کۆمه‌لکوژی گه‌لی
کوردستاندا به‌شداریان کردووه، ده‌بێت دادگایی بکرێن و دادگا
بریاری تاوانباریان یا بێ‌تاوانیان بسه‌لمێنێت، نه‌وه‌ک پارتی
سیاسی، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ناوه‌ندی چاک له بواری
مه‌یدانیدا داوای یاسایی له‌سه‌ر عه‌باسی بایز ئاغا تۆمار
کردووه.
ئێمه
دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که شه‌رمه‌زاریه دوای 19 ساڵ له
ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌لاتی کوردیددا، ده‌رگای دادگاکان بۆ
سکالا نووسین و ڕاپێچکرنی ئه‌و سه‌رۆک جاشانه‌ی که تاوانیان
ئه‌نجام داوه، داخراون. بۆیه ئێمه به‌هه‌موو توانامانه‌وه
پاڵپشتی له‌و که‌مپینه‌ی که‌سوکار و خه‌لکی ئه‌نفالکراو
ده‌که‌ین، بۆ به‌دادگایی گه‌یاندنی ئه‌و تاوانبارانه‌ی له
تاوانی کۆمه‌لکوژی و گه‌لکوژی گه‌لی کورددا به‌شدار بوونه.
ناوه‌ندی چاک
31/5/2006
|