((لهسهرگوڵ/به‌هار/
گهربمدهن/ له‌دار/به‌چه‌پڵه/ ڕێزان/ ده‌رمکه‌ن/ له‌شار/ئه‌و
قژهخاوهی نهئاڵۆسکێنم/ده‌سێ به/ شان و/ ملیا بهێنم...))
_ ئه‌وه
چه‌ندجار ئه‌م به‌سته‌یه لێداته‌وه؟
_ ئیتر ئه‌وه
ڕادیۆی (سه‌وزه).. دیاره به‌چه‌پڵه‌ڕێزان له‌شار
ده‌ریانکردوون و ڕادیۆکهشیان گه‌ره‌کێتی دنیا تێگهیێنێ!
_ کێیان
به‌چه‌پڵه‌ڕێزان ده‌رکردووه له‌شار؟
_ زه‌رد!
_ بۆ کوێ
ده‌ریانکردوون؟
_ نازانم،
ڕه‌نگه سه‌ری سه‌عات له هه‌واڵه‌کاندا باسیبکا!
_ وادیاره
بهستهبێژهکه سه‌وزه.
_ عه‌لی یاره؟
باوه‌ڕناکه‌م...
**
((به‌له‌نجه
گیان به‌له‌نجه‌و/ ئای دیسان به‌لارو له‌نجه‌و/ بارێ سێ‌و
باریکردووهو/ ئای بۆ شاره‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و...))
_ لێشی
تێناگه‌م.. به‌ڵام پێمخۆشبوو گۆڕییان، ئه‌مه‌شیان مانای
هه‌یه؟
_ به‌ڵێ
هه‌یه‌تی... مانای وایه چنگ له‌سه‌رشان به‌ره‌و
(هه‌ڵه‌بجه) ههڵیانبڕیون!
_ نا.. ئێوه‌ی
(ئه‌کراد)، ته‌نانه‌ت جه‌نگیشتان به‌سته‌و (ده‌بکه)ی
تێده‌که‌وێ!
_ سوودی بۆ تۆش
تێدایه!
_ (ما أفتهمت
شي!/ هیچ حاڵیی نه‌بووم!)
_ ئه‌مڕۆ
نه‌فه‌ری (هه‌ڵه‌بجه) بارده‌که‌ین. ئێستا هه‌ر (زه‌رد)ی
لهعێلجێماوهو به‌نیازه به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه تێقووچێنێ.
که‌واته به‌ره‌و سه‌رکارێز داژووم!
_ چاکه باژوو،
وام منیش ڕادیۆکه قهپاتدهکهم و (دهیانا حه‌دداد)
داوێمه سه‌ر ته‌سجیله‌که!
8 March 2007
سه‌رکارێز:
گه‌ڕه‌کێکی کۆنی (سلێمانی)یه. جاران گه‌راجی پاس و
تاکسییه‌کانی هێڵی(سلێمانی _ هه‌ڵه‌بجه) که‌وتبووه ئه‌م
گه‌ڕه‌که‌وه.
* ڕێزم بۆ
هونه‌رمه‌ندی میللی (عه‌لی یاره)، ئه‌و بێمه‌به‌ست ئه‌و
به‌سته خۆشه‌ی چڕیوه!
|