(ده‌قی كراوه، زۆر لێكدانه‌وه
هه‌ڵده‌گرێت، وه‌لێ نه
خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق، وه‌ك
گرتنه‌وه‌ی قاوه یان خوێندنه‌وه‌ی ده‌ست وایه و
نه ڕه‌خنه‌گر فاڵچییه.)
نووسین پێویستی به‌مه‌ره‌كه‌به و تیرۆریش
به‌خوێن، نووسه‌ر په‌یامی خۆی به وشه‌دا ده‌نێرێت
و تیرۆریستیش به خوێندا، ئه‌وه بۆیه حه‌ججاج
له ساڵی 75 ی كۆچی‌دا، له كووفه گوتی: (سه‌ران
ده‌بینم گه‌ییون و كاتی لێكردنه‌وه‌یان هاتووه..
سه‌یری خوێنی
نێوانی مێزه‌ر و ڕیش ده‌كه‌م.)(1) ئایین به‌خواستی
خۆی بێت یان به‌ده‌ر له خواستی خۆی، جیاوازیی لێ
په‌یدا ده‌بێت و به‌رده‌وام له‌به‌ر جیاوازیی
ئایین و كانیاوی خوێن خوڕه‌ی دێت، وه‌لێ ئه‌ده‌ب،
هونه‌رو موزیك، خه‌ڵكانی جیاواز ده‌كه‌نه دۆست و
خۆشه‌ویستی یه‌كدی. ده‌شێت موسڵمانێك، كریستیانێك
و جوویه‌ك به‌زه‌بری جادووی هه‌مان ئاواز سه‌ما
بكه‌ن و به‌هه‌مان فیلم یان ڕۆمان سه‌رسام بن.
پێرلاگه‌ركڤیست له ده‌قی (جه‌للاد) دا كه 1933
ئه‌و ساڵه‌ی هیتله‌ر ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست،
نووسیویه‌تی، له‌سه‌ر زاری جه‌للاده‌وه، ده‌ڵێیت:
(جێییه‌ك نییه، ڕێی ئینسانی تێ كه‌وتبێت و من
خه‌ڵتانی خوێنم نه‌كردبێت.)(2) ئه‌وه قسه‌ی
جه‌للاده له‌و تێكسته‌ی (پێر لاگه‌ركڤیست) دا كه
هه‌ر له قسه‌كه‌ی حه‌ججاج ده‌چێت.
ئه‌وی نیازی خۆكوشتنی هه‌بێت، گوێ به قسه‌ی
كۆمه‌ڵ نادات، شاعیریش خۆكوژانه ده‌نووسێت. ئه‌وی
دووچاری خه‌مۆكی هاتبێت، دووره‌په‌ڕێزی
هه‌ڵده‌بژرێت، هه‌ست به هه‌بوونی ده‌وروبه‌ر
ناكات و بیر له داهاتوو ناكاته‌وه. چونكه زۆر
لایه‌نی هاوبه‌ش له نێوان شاعیر‌و ئه‌وانه‌دا كه
تووشی خه‌مۆكی هاتوون، هه‌یه، ئه‌وه بۆیه
زۆرجار شاعیریش وه‌ك خه‌مۆك، بیر له‌خۆكوژی
ده‌كاته‌وه، ئه‌وه بۆیه به ده‌یان شاعیر خۆیان
كوشتووه، كه شاعیر وه‌ختێكی زۆر بۆ داڕشتنی
ڕسته‌یه‌كی جوان ته‌رخان ده‌كات و كه‌سێك نییه
بایه‌خ به‌شیعری بدات، ناهه‌قی نییه، دووچاری
نائومێدی و ته‌نانه‌ت خه‌مۆكییش ببێت. پارادۆكس
ئه‌وه‌یه، خۆ به ڕۆژنامه‌نووس زان هه‌یه،
توانای داڕشتنی ڕسته‌یه‌كی دروستی نیه، كه‌چی
خه‌و به‌وه‌وه ده‌بینێت، سه‌د هێنده‌ی شاعیرێكی
داهێنه‌ر ڕووناكی تێ بگیرێت. نیزار قه‌بانی
ده‌ڵێت: (نووسین هونه‌ری خۆ تووشی سه‌رئێشه‌كردن و
خۆ تێوه گلاندنه، نووسین نه مافوورێكی
ئێرانییه، بۆ نووسه‌ر ڕاخرابێت تا به‌سه‌ریدا
بڕوات، نه بالیفێكیشه له په‌ری چۆله‌كه تا
سه‌ری تێدا نوقم بكات. نووسه‌ر ده‌بێت وه‌ك
ئه‌سپێكی كێوی، ڕووت بێت و زین ڕه‌ت بكاته‌وه.)
نووسه‌ر هه‌ر كه بوو به به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتێكی
نادیموكرات، هه‌ر كه بوو به كوێله‌ی قازانجه
تایبه‌تیه‌كیانی خۆی، ئیدی ناپاكی له نووسین
ده‌كات و پێی ناكرێت ڕۆڵی نووسه‌ر وازی بكات، ئیدی
خه‌ونه‌كانی پڕ ده‌بن له موَته‌كه و ژیانی
ده‌بێته بیابانێك له نائومێدی.
زمانی نووسه‌ری داهێنه‌ر له چوارچێوه
دێرینه‌كاندا گیر ناخوات، نابێته كۆیله‌ی
ڕه‌وانبێژی و ده‌ربڕینه دێرینه
مرداره‌وه‌بووه‌كان، تاڤگه ئاسا ده‌ڕژێته نێو
ژیانه‌وه، چونكه مولییر، شه‌كسپیر، گۆته،
گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تییان له زماندا كردووه،
بۆیه فه‌ره‌نسایی به‌زمانی مولییر، ئینگلیزی به
زمانی شه‌كسپیر و ئه‌ڵمانیایی به زمانی گۆته نێو
زه‌د ده‌كرێت. (3) به ڕاست هه‌قی خۆی نییه زمانی
كوردیش، به زمانی (گۆران) نێوزه‌د بكرێت؟ ئه‌گه‌ر
زمانی نووسینی ئافره‌تێك، بۆن و به‌رامه‌ی (مێ)ی
لێ نه‌هات، ئه‌وا یان نووسه‌ر نییه، یان ژن
نییه.
ئه‌وه شیعری چاكه، ناوبانگ بۆ شاعیره‌كه‌ی دابین
ده‌كات. حه‌سسانی كوڕی سابیت، شاعیرێكی باش
نه‌بوو، ناوبانگی وی، زاده‌ی ئه‌وه‌بوو، شاعیری
په‌یامبه‌ری ئیسلام بوو. شاعیری چاك ملكه‌چی هیچ
ده‌قێكی ده‌ره‌وه‌ی ناخی خۆی نییه، وابه‌سته‌ی
ئه‌و ئینجیله‌یه كه له سنگی خۆیه‌وه
هه‌ڵده‌قوڵێت، ئه‌وه بۆیه ئه‌و شیعره‌ی
هه‌ڵقوڵاوی ناخه، هه‌میشه ژیانی لێ ده‌چۆڕێت و
له‌سه‌ر زاران و له‌به‌ر دڵانه، وه‌لێ ئه‌و
شیعره‌ی گوێڕایه‌ڵی ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ره‌وه‌ی ناخی
شاعیره، مه‌گه‌ر ئه‌نتیكخانه داڵده‌ی بدات.
شیعری چاك سه‌ر بۆ هیچ ڕێسا و سانسۆرێك نه‌وی
ناكات، ئاخر ئه‌گه‌ر وای كرد، ئه‌وه ڕێسا و
سانسۆرن شیعر ده‌ڵێن نه‌ك شاعیر، ئاخر ئه‌وسا
دیوانی شیعر ده‌بێته كۆقه‌بری هه‌ستی جوان و
مانای باڵا.
22/6/2007
(1)
أرى رؤوسا قد أينعت وحان وقت قطافها ... واني
لانظر الى الدماء بين العمائم و واللحى.
(2) فابيولا بدوي، موليير ابو المسرح الكوميدي،
دبى الثقافية، ص 130 يوليو 2007 دبى. |