له ڕۆژی يه‌کشه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی 27/05/2007 و له ژێر ناوی : "
پايته‌خت.. کۆنگره‌ی دووه‌می زمان و هه‌وڵدان به ئاڕاسته‌ی
زمانی يه‌کگرتووی خوێندن " دا، ڕۆژنامه‌ی هێژای خه‌بات
ڕاپۆرتێکی به قه‌ڵه‌می کاک هاوار ئه‌حمه‌د بڵاو
کردووه‌ته‌وه، تێيدا تيشک ده‌خاته سه‌ر چه‌ند لايه‌نێکی
کۆنفرانسی دووه‌می زمان که له بيستی مانگی مايسدا ساز درا،
له‌وێدا زمانی يه‌کگرتووی کوردی به‌شێک بوو له چالاکييه‌کان و
گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا.
له بڕگه‌ی " ئاساييه دوو زمان ياخود دوو زاری فه‌رمی هه‌بێت
" به‌ڕێز دکتۆر سه‌باح ده‌فه‌رمێ " ئاساييه ئه‌گه‌ر هاتوو
زمانه‌که، بۆ نموونه له ناوچه‌ی باديناندا، بادينی زاری
فه‌رمی بێت.. لێره‌يش سۆرانی، زاره‌فه‌رمييه‌که‌ی بێت.. له
سوێدا حاڵه‌تی وا هه‌يه، باشووری به زارێک ده‌دوێت و
باکووريش به زارێک.. ده‌کرێ به‌و شێوه‌يه بمێنێته‌وه، زۆر
شتێکی ئاساييه " .
ئه‌و وته‌يه‌ی مامۆستا سه‌باح، به‌وه‌ی گوايا له سوێدا دوو
زاری ڕه‌سمی هه‌ن، يه‌کێک له باکوور و ئه‌ويديکه‌يش له
باشوور، هه‌ڵه‌يه چ له نزیک يان له دوور.. هه‌روه‌ک له
چه‌ند وتارێکدا ڕوونم کردووه‌ته‌وه، له سوێدا ـ هه‌ر له
باکوور هه‌تا باشوور ـ چه‌ندين شێوه‌زاری مه‌زن و ده‌يانی
بچکۆله هه‌ن، که‌م تا زۆرێکيش ـ له ده‌نگ و ڕه‌نگ و له ڕووی
ڕێزمانييه‌وه ـ لێک جياوازن ته‌بعه‌ن .. هه‌ر بۆنموونه
شێوه‌زاری ده‌ڤه‌ری سکۆنه له باشووردا، زۆر جياوازه له
ده‌سته‌خوشکه‌کانی ديکه و ڕه‌نگبێ ماوه‌يه‌کی بوێت تا خه‌ڵکی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره لێی ڕابێن.. وه‌لێ ـ خۆشی بێ و ترشی
بێت ـ سه‌رله‌به‌ری سوێد به يه‌ک زمانی ستانداردی سوێدی
ده‌دوێن که تێکه‌ڵ بووه به گۆشت و خوێن و لايان شيرينتره
له پاقڵاوه و هه‌نگوێن.!
ترسێ ده‌که‌م مامۆستا سه‌باح، زانيارييه‌کانی لێ تێکه‌ڵ
بووبێت، وای زانيبێت ئه‌و قه‌ومه‌ی له شيمالی ئه‌و وڵاته‌دا (
لاپلاند ) ده‌ژين و ناويان ( لاپ يان سام )ه و ڕاوی
مامزه‌کێوی ده‌که‌ن و ئاگران له چادران هه‌ڵده‌که‌ن،
زمانه‌که‌يان سوێدی بێت.. نه‌خێر، ئه‌و قه‌ومه قه‌ومێکی
سه‌ربه‌خۆن، بێجگه له سوێد له نه‌ڕويج و فينله‌ندا و
ڕووسيایش هه‌ن و له‌و ناوه‌دا دێن و ده‌ڕۆن.. زمانيشیان،
خزمايه‌تیی له‌گه‌ڵ زمانی فينله‌ندیدا هه‌يه و به‌هیچ
شێوه‌يه‌ک ئاشنايه‌تيی له‌گه‌ڵ زمانی سوێديدا نيه، نزيکيشيان
له‌يه‌کتر وه‌ک نزيکیی کوردييه له عه‌ره‌بی.
ئه‌وه‌ی که‌مێک زمان‌ناس بێ، ده‌زانێت که هه‌ر له‌هجه‌يه‌ک ـ
خۆی له خۆي‌دا ـ زمانێکه، به‌ڵام هه‌ستی ئينتيما بۆ يه‌ک
نه‌ته‌وه له گه‌ڵ هۆکاری ديکه‌دا، وا ده‌که‌ن يه‌ک له
له‌هجه‌کان ببێته دايک، ئه‌وانيديکه‌يش ببن به ڕۆڵه‌ی دلسۆز
و پشتیوانی به هێز و دوور له قين و ڕک.. له هه‌موو دنيادا،
بانگه‌وازی " خوێندن به زمانی دايک "، ئه‌وه ناگه‌يه‌نێ هه‌ر
منداڵێک به زمانی ئه‌و ناوچه‌يه بخوێنێ که تێيدا ده‌ژيت،
به‌ڵکوو به‌و زمانه‌ڕه‌سمييه‌ی به شێوه‌يه‌کی سروشتی
هاتووه‌ته کايه‌وه و قه‌ده‌ر هه‌ڵیبژاردووه و مێژوو ئيمزای
کردووه.. ئه‌مه‌يش حاڵه‌تێکه له سه‌رجه‌می دنيادا پياده
ده‌کرێت، نه عه‌يبه بۆ شێوه‌زاره‌کانی ديکه و نه کرێت..
بۆی هه‌يه ئه‌و زمانه له زمانی دايکان نزيک بێت، وه‌ک فارسی
و سوێدی.. بۆيشی هه‌يه دوور بێت، وه‌ک عه‌ره‌بی.. بۆيشی
هه‌يه هه‌م نزيک و هه‌م دوور بێت، وه‌ک ئينگلیزی و ئه‌ڵمانی و
کوردی.
که خه‌ريکی نووسینی ئه‌م بابه‌ته بووم، خویندمه‌وه که م.
حوسێن نووری شێخ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی
هه‌ڵه‌بجه له چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌وانيدا نموونه‌ی
ئينگڵته‌ڕه‌ی هێناوه‌ته‌وه که له‌وێشدا له‌پاڵ ئينگلیزيی
ستانداردا، خوێندن به له‌هجه‌ی ناوچه‌کانه.. ومن الجهل ما
قتل، ئاخر که‌ی شتی ئاوا ـ به تايبه‌تی ـ له به‌ريتانيای
عوزمادا هه‌يه.! ئه‌وه‌ی له قوتابخانه‌ی سه‌رله‌به‌ری دنيادا
هه‌يه ـ هه‌تا له سۆماڵی هه‌زار تیره و قه‌بيله‌دا ـ
ئه‌وه‌يه له‌ته‌ک زمانی ستانداردا، بۆی هه‌يه وانه‌کان به
شێوه‌ی ده‌ڤه‌ر و ناوچه‌کان شه‌ڕح و ڕوون بکرێنه‌وه، نه‌ک
خوێندنی شێوه‌زاران و له‌تکردنی وڵات بۆ چه‌ند نه‌ته‌وه و
که‌مينه‌ی نێو گوند و شاران.! هه‌روه‌ک هه‌ندێک کوردگه‌ل
خه‌ريکن زمانه‌که‌مان ده‌که‌ن به جگی سواو، چ له ناوه‌وه
يان له هه‌نده‌ران.
په‌نابردن بۆ ناو و عينوانی ديموکراتييه‌ت و مافی مرۆڤ و
بڕياره‌کانی ئه‌نجومه‌نی شووڕای جيهان له باره‌ی زمان،
ئه‌گه‌ر هه‌ر بوارێکی ژيان بگرێته‌وه، ئه‌وا بواری زمانی
ستاندارد ناگرێته‌وه، چونکه ( وقضی الأمر ) و خۆی سه‌رداره
و تازه گلۆر نابێته‌وه.. به‌ڵگه‌شمان زمانه زيندووه‌کانی
دنيايه، که هيوامانه کوردييش يه‌ک له‌وان بێت و نه‌بێت به
به‌ڵاگێڕی قسه‌ی خێرا و زانياریی نادروست و خۆفریودان به‌وه‌ی
ئه‌گه‌رکورد ببن به شعوب و قه‌بائيل، ئه‌وا " شتێکی زۆر
ئاساييه " و زه‌ره‌ری بۆ په‌ز نييه، هه‌روه‌ک مامۆستا سه‌باح
له‌و ديداره ڕۆژنامه‌وانييه‌دا فه‌رموويه‌تی و وا ده‌زانێت
راسته و هه‌ڵه‌ی تێدا نييه.!
31/05/2007
|