ڕۆحم
له‌گه‌ڵ ڕۆحی په‌پووله یه‌کی باڵ نهخشیندا
ئاوێته کرد
ئه‌وسا چوومه حزووری مۆم
ووتم ئه‌ی مۆم
ده‌مه‌وێت بچمه میوانیی دوعا
تا وانه‌ی عه‌شقم فێر بکا
ووتی:
نه‌که‌یت ئه‌و کیژۆڵه‌یه
له‌خه ونی قوڵی ژێر به‌رد و بلۆکدا
ڕاچڵهکێنیت و باڵی نه‌خشینه‌کانی خۆتی نیشان
بده‌یت
ووتم ده‌باشه ده‌ستی کوڕێکی هه‌تیو ده‌گرم و
پێکه‌وه ده‌چینه لای باوکی (
وون
) ی
ووتی:
نه‌که‌یت له
وونبووندا
بیدۆزیته‌وه
ده‌نا تف له‌و ڕۆژگاره‌ش ده‌کات
که تێیدا خۆی کرده قووربانی
وون بوون
ووتم ئه‌ی خۆ ده‌توانیت شارێکم نیشان بده‌یت
تا نه‌پرسم ئه‌رێ چی تازه ڕوویداوه ؟
به‌ڵکه بپرسم ئه‌رێ چی وه‌ک خۆی ماوه ؟
ووتی ڕاکه یت بۆ هه‌ر شارێکی کورستانی عێراق
پێت ناڵێم مه‌چۆ
ووتم خۆ ئه‌وه‌شت له‌ده‌ست دێت بڵێی
شوێنێک هه‌یه
که تیایدا ترسنۆک بۆته قاره‌مان
خائین بۆ ته سه‌رۆک
کاڵفام بۆته نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس
نه‌خوێنده‌وار بۆته دکتور و بڕوانامه‌ش ده‌دات
ڕیش سپی بۆته حاکم و
گوێ درێژیش ده‌نه‌ڕێنی وه‌ک شێر
ووتی
با... ئه‌وه لێی نزیکتر نییه
بڕۆ جه‌نگه‌ڵستانی ع... ق
ووتم زۆر مه‌راقمه
شارێک یان شارۆچکه‌یه‌ک په‌ی پێ ببه‌م
که قیژه و زریکه زریکی کیژۆڵه‌ی منداڵم گوێ
لێ نه‌بێت
ووتی دهکهوابوو نه‌که‌ی بچیت
بۆ ئه‌و شاره‌ی پیرێژنی ئاخر زه‌مانی لێیه
به ده‌مه گوێزانێکی کوول
که پیره مێرده‌که‌ی مێردی دوای ده‌یان ڕیش
تاشین فڕێی دابوو
له‌سه‌ر دۆشهکهڵهیهکی ئیسفنج
خه‌ته‌نه‌ی 15 کیژی پێکه‌وه کرد و
قیتکه‌ی هه‌ر 15 یانی فڕی دایه کۆڵان
تاسهگی به‌ره‌ڵڵا عافێتیان بکات
ووتم ده‌سا هه‌رهیچ نه‌بێت
بیابانێکم بۆ بدۆزه‌ره‌وه
تا له‌نهێنی
لم و مه‌رگ
بگه‌م
تا ئاوێته بونیان پێکه‌وه بدۆزمه‌وه
ووتی باشه ئه‌وه‌یانت له‌گه‌ڵ ده‌که‌م
ڕاست بڕۆ تا ده‌گه‌یته نوگره سه‌لمان
ووتم ئه‌ی ده‌توانیت هه‌روا به ئاسانی
ووڵاتێکی چه‌ند ملیۆن حهشاماتیم بۆ
بدۆزیته‌وه
که
سنووری
نه‌بێت و باوه‌ڕی به
سنوور
هه‌ر نه بێت
ووتی ئه‌ی چۆن
ئه‌وه یه‌ک ڕاست بڕۆ بۆ کوردستان
ووتم ئه‌ی ده‌توانیت بم به‌یته
حزووری سه‌رکرده‌ی ووڵاتێک
که به زمانی ووڵاته‌کی خۆی قسه نه‌کات
ووتی ئه‌وه هه‌ر زۆر ئاسانه
زۆر دوور نیت لێی
بڕۆ بۆ ع... ق
ووتم ده ئه‌وه‌شم له‌گه‌ڵ بکه
بمنێره بۆ جێگایه‌ک، هێج نه‌بێت
هێنده زیندوو و عاشقی ڕووناکی بن
تا په پووله‌کانی تر که له‌گه‌ڵمدا بێن
تێر ڕووناکی هه‌ڵمژن
ووتی ئه‌وه‌ش گران نییه که‌سه‌که‌م
بڕۆ سه‌رقه‌بران... ڕووناکی هه‌بێت له‌وێیه
ته‌وافی گۆڕی سیاسه‌ت مه‌دارێکی مردوو بکه
ووتم وێڵی خه‌ڵکانێکم
که شه‌یدای ڕووناکی بن و ڕێزی په‌پووله‌ش بگرن
چونکه وه‌ک خۆیان شه‌یدای ڕووناکییه
ووتی ده‌وه‌ره ووڵاته‌که‌ی من با تاریکی
بتخنکێنێت
ووتم ئه‌وه شوێنێکی وا شک نابه‌یت
که سه‌رکرده‌کانیان حه‌ز بکه‌ن
خۆیان بێ هێز بن و دووژمنانیان تۆکمه
خۆیان ناته‌با و
مه‌راقیان یه‌کبوونی نه‌یاره‌کانیان بێت
ووتی وه‌ی به‌بان چاو
ئه‌وه هه‌ر زۆر ئاسانه
بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ر بڕۆ بۆ کوردستانی عێراق
ووتم ئه‌ی مۆم
تۆ ئه‌وه‌نده ڕووناک بیت
دیاره په‌پوله‌ی تریش ده‌ناسیت وه‌ک من به
پرسیار بن
ده‌کرێت ئه‌رک بکێشیت و 5000 هه‌زاری وه‌ک من
شه‌یدای
ڕووناکیم بۆ بدۆزیته‌وه
ووتی، ئه‌وه هه‌ر لێی ئاسانتر نه‌بووه
ڕاکه سوار به بۆ هه‌ڵه‌بجه، ئه‌ویش هه‌ر
له کوردستانی ع... ق
ووتم ئه‌زانی عه‌وداڵی شارێکیشم
که له‌سه‌ر ئاڵتوون دروست کرابێ
تا بیهێنمه به‌ر چاوی خۆم که به‌هه‌شت چۆنه
ووتی دوای قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌قی کتێب
مه‌که‌وه
تاڕۆژی به‌به‌ره‌وه ماوه و سه‌یته‌ره‌کان
دانه‌خراون
سوار به بۆ که‌رکوک، ئه‌ویش هه‌ر له
کوردستانی ع... ق
ووتی ئه‌ی میلله‌تێک شک ده‌به‌یت
خه‌ڵکه‌ی ئازا و سه‌رکرده‌کانی ترسنۆک
ووتی به‌ڵێ به‌ڵی، ڕاکه بۆ چهنگهڵستان
ووتم ئه‌ی ڕاسته ده‌ڵێن
کات هه‌بووه
دایک گوێی له زریکه‌ی منداڵه‌که‌ی و
باوک گوێی له ناڵه‌ی کوڕه تاقانه‌که‌ی و
برا گوێی له ئه‌تک کردنی خوشکه‌که‌ی به به‌ر
چاویه‌وه و
خوشک گوێی له ڕه‌می کردنی تاقه براکه‌ی
له‌به‌ر ده‌میدا
که‌ڕ کردووه!
ووتی ئه‌گه‌ر خوێنده‌واریت هه‌یه
ده‌ست نوێژ بشۆ و!!
بڕۆ به‌لای سوره‌تی ئه‌نفاله‌وه
ووتم ئه‌ی مۆم
که‌واته من له‌سه‌ر خاکێکم که‌وه‌ک تۆی مۆم
وایه
ڕووناکی بۆ هه‌رچوار ده‌وری خۆی هه‌یه
ڕووناکی بۆ ده‌رو درواسێ هه‌یه
ڕوناکی هه‌ر بۆ خۆی و بۆ ژێر خۆی نییه!
ووتم ئه‌ی مۆم
من بۆیه هاتمه حزووری تۆ
ویستم بگه‌مه شوێنێک
که خه‌ڵکه‌که‌ی ئه‌وه‌نده له مانای تاریکی
گه‌یشتبن
تا بزانن ڕووناکی چییه
خه‌ڵکه‌که‌ی هێنده له کۆیلایه‌تیدا قووڵ
بووبنه‌وه
تا بزانن تامی ئازادی چییه
خه‌ڵکه‌که‌ی هێنده لێوان لێوی ژێر ده‌سته‌یی
بووبن
تا هه‌نگاو بۆ سه‌ربه‌ستی بنێن
خه‌ڵکه‌که‌ی هێنده تاڵی ژیانیان چه‌شتبێت
تا قامکی شیرینی تام بکه‌ن
دوا جار مۆم ووتی، ده‌خیلت بم
مادام وایه و وێڵی ئه‌وه‌یت
ئه‌وا چوویت بۆ هه‌ر شوێنێک
ڕوو نه‌که‌یته کوردستان
|