بۆ پێشگرتن به‌ کوشتنی " دوعاکان" ،ناڕه‌زایه‌تیه‌کان یه‌‌کخه‌ین.

  

 

 

 وه‌ک ئاگادارن عیراق و کوردوستان بۆته‌ شوێنی تیرۆرو کوشتن و ئه‌تک کردنی ژنان .کوشتنی و توندوتیژی به‌رانبه‌ر به‌ ژنان بۆته‌ سیمایه‌کی ڕۆژانه‌و له‌ هه‌موو کوچه‌وکۆڵان و شوێنێکی ئه‌م کوردوستان و عیراقه‌ ده‌بینرێت.

کاره‌ساتی جه‌رگبڕو بێ وێنه‌ی کوشتنی دوعا وبه‌دوای دا شه‌وبۆ و تازه‌ترینیشیان ئامینه‌ی 12 ساڵه‌. کۆمه‌ڵگای کوردستانی به‌تایبه‌ت ڕاچڵه‌کاندو ویژدانی هه‌موو ئینسانێکی هه‌ژاند.

که‌مپینی جیهانی دژ به‌ ڕه‌شه‌کوژی وبه‌ردباراندکردنی ژنان له‌ کوردستان له‌ ڕۆژی ئه‌وه‌لی بڵاوبونه‌وه‌ی کاره‌ساتنی دوعا هه‌ندێک کاری له‌سه‌ر یه‌ک داناوه‌ و ،ده‌یه‌وێت ئه‌و کاره‌ تاسه‌ر به‌رێت . بۆیه‌ له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وام دایه‌ بۆ پێشنیارو به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی چالاکی جۆراو جۆر به‌ کۆمه‌ڵ و به‌ ته‌نیا. بۆ ڕێگه‌ گرتن به‌ کوشتن وڕاگرتنی توندوتیژی به‌رانبه‌ر ژنان، پێویست به‌ هاتنه‌ مه‌یدانی هه‌موو که‌سێکی شه‌رافه‌تمه‌ند و ئینسانی خوازی کوردوستان و دنیا هه‌یه‌ .

بۆ ئه‌وه‌ی فشاری زیاتر بخرێته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران له‌ کوردستان وله‌ عیراق ،و به‌رپرسی خۆیان له‌ به‌شێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ که‌ ژنانن نیشان بده‌ن.

بۆیه‌ به‌ناوی که‌مپینی دژ به‌ ڕه‌شه‌کوژی و به‌ردباران کردنی ژنان له‌ کوردستان ڕۆژی –شه‌ممه‌ رێکه‌وتی 9 ی مانگی جون( حوزه‌یران)--2007---------  دیاری ده‌که‌ین بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ڕبڕین له‌ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عیراقی له‌ ئۆتاوای پایته‌ختی که‌نه‌دا ، ئه‌م کاره‌ له‌ زوربه‌ی ووڵاته‌کانی دنایدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. به‌شداریتان نیشانه‌ی خه‌مخۆریتانه‌ بۆ کۆتایی هێنان به‌کاره‌ساته‌کانی که‌ دژ به‌ ژنان ده‌کرێت.

 کات وناوو نیشانی شوێنی خۆپیشاندان:

 ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 9ی مانگی جون( حوزه‌یران) 2007

کاتژمێر 1ی دوای نیوه‌ڕۆ

Embassy of Iraq
215 McLeod Street
Ottawa , ON , K2P 0Z8

بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنانانه‌ بکه‌ن:

(613)266-5428   ئاراس ڕه‌شید

(416)877-3577 عادل احمد

MAP: http://maps.google.ca/maps?f=q&hl=en&q=215+McLeod+Street,+ottawa,+on

که‌مپینی دژ به‌ ڕه‌شه‌کوژی وبه‌ردبارانکردنی ژنان له‌ کوردوستان –که‌نه‌دا

 

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca