تا
ئاشنای ژنی بیانی نه‌ببووم وام ده‌زانی ته‌نیا ژنی کورد
داماوی ده‌ستی پیاوه و ده‌بێ کڕنۆشی بۆ ببا‌و ئه‌و ئه‌رکانه‌ش
که دین و سیاسه‌ت وداب ونه‌ریته دواکه‌وتووه‌کانی نێو
کۆمه‌ڵگای کوردی خستۆتیانهته سه‌ر شانی جێبه‌جێیان
بکا..ئه‌گه‌ر ملکه‌چیش نه‌بێ ئه‌وا زێتر سهرگهردانو
ریسوایبکهن.
جگه‌له‌وه‌ی ژنی لای ئێمه به‌جۆرێکی توند دووچاری پیاوسالاریی
بۆته‌وه له هه‌مانکاتیشدا پیاوان به تاکتیک و دیبلۆماسیه‌تی
خۆیان ژنان له‌خشته ده‌به‌ن و رایاندێنن بۆ چه‌وساندنه‌وه .
کاتێک
سه‌یری ژنی ئه‌وروپاش ده‌که‌ین تاراده‌یه‌ک له هه‌ڵبژاردنی
کار‌و دۆست و هاوسه‌ر و هه‌ندێک مافیتر ئازادن به‌ڵام ئه‌مه
ئه‌رک و ماندووبوونی زیاتریان ده‌خاته ئه‌ستۆ به تایبه‌تیش
کاتێک ده‌بێ ئه‌و منداڵه بێ باوکانه به‌خێو بکه‌ن و هاوکاتیش
ده‌بێ به هه‌مان شێوه کڕنۆش بۆ ئه‌و مێرد یان( بۆیفرێند
)انه‌یان ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌جێیان نه‌هێڵن.
هه‌ربۆیه پێویسته ئێمه‌ی ژنان زیاتر هۆشیار و یه‌کگرتوو بین
چونکه ژنی هه‌موو شوێنێک له‌ناوه‌رۆکدا وه‌کویه‌ک
ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه ته‌نیا شێواز و تاکتیکه‌کانیان جیان .
|