که
ده‌نگه ناسکه پڕ پاڕانه‌وه‌که‌یم بیست ئاوڕم لێدایه‌وه
یه‌کسه‌ر وتی باجی توخوا لێم بکڕه !!! کچێکی ته‌مه‌ن حه‌وت تا
هه‌شت ساڵه بوو ، پاکه‌تێ بنێشتی به‌ده‌سته‌وه بوو ،
له‌چکێکی چڵکن و جلێکی شڕ و جووتێ پێڵاوی بچووکتر له
پێیه‌کانی له پێدا بوو ، به چاوه گه‌شه‌کانی لێم ورد
بووه‌وه ئه‌مجاره وتی : ڕه‌ببی خوا منداڵه‌کانت لێ نه‌سێنێ
ئه‌م بنێشته‌م لێ بکڕه!! ئه‌م دیمه‌نه به درێژایی شه‌قامی
جمهوری شاری که‌رکووک و بازاڕه‌کانی تری کوردستان به
شوێنمه‌وه بوون . ڕیزه سندووقی منداڵی بۆیه‌چی به‌ر چایخانه
ومزگه‌وت و شۆسته‌ی جاده گشتیییه‌کان و منداڵی عه‌لاگه و
به‌نزین و جگه‌ره فرۆش و مامه‌ڵه‌ی کڕیار و دوکاندار و
کۆمه‌ڵگه به گشتی له گه‌ڵیاندا هه‌موو ئه‌مانه جێگه‌ی
تێڕامان و به خۆداچوونه‌وه‌ی هه‌موو تاکێکی ئێمه‌ن به گشتی
و ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان به تایبه‌تی ،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ دایک و باوکێک پێی خۆش نییه جگه‌ر
گۆشه‌که‌ی بخاته سه‌ر جاده بۆ کاسبی و په‌یدا کردنی بژێوی
ژیان گه‌ر هه‌ژاری و بێ‌کاری و باری سه‌ختی ژیان زۆریان بۆ
نه‌هێنێ .
له
ڕۆژی جیهانی منداڵدا واتا له( 1/6 ) ه‌وه ڤیستیڤاڵێکی شه‌ش
ڕۆژی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد .
گرتنی ئه‌م جۆره ڤیستیڤاڵانه چالاکییه‌کی زۆر
سه‌رنجڕاکێشه له وڵاتێک‌دا که هه‌موو هۆیه‌کانی ڕه‌فاهییه‌ت
بۆ منداڵان دابینکرابێت و هیچ خه‌مێکیان نه‌مابێ ته‌نها ئه‌وه
نه‌بێ که ڤیستیڤاڵیان بۆ بگیرێ ، نه‌ک گرووپێک منداڵی مه‌شق
پێکراو بۆ ئه‌م جۆره بۆنانه کۆبکرێنه‌وه و ئه‌وانی تریش
له‌به‌ر ده‌رگای شوێنی ڤیستیڤاڵه‌که به شه‌ق ده‌ربکرێن، یان
منداڵی خه‌ڵکی فه‌قیر و هه‌ژار چاویان ئه‌بڵه‌ق بووبێ به‌دیار
یارییه‌کانی ناو جامخانه‌ی فرۆشگاکان و بینینی پله‌یسته‌یشن و
یاری کامپیوته‌ر و حه‌سره‌ت له دڵه بچوکه‌که‌یان په‌نگ
بخواته‌وه . له وڵاتێکی وه‌ک نه‌روێژ و سوێد که ناوه‌کانیان
له سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی لیستی ئاسووده‌ترین وڵاتن بۆ منداڵ
نه‌مانبینی هیچ ڤیستیڤاڵێکی له‌و جۆره بگیرێ . ئاخر ئه‌و
هه‌موو پاره‌یه‌ی که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رج ئه‌کرێ له
کوێوه دێ و له کام گیرفان ئه‌گیرسێته‌وه ؟ ئایا له‌و
ڤیستیڤاڵه شه‌ش ڕۆژییه‌دا هه‌موو منداڵێک بۆی هه‌بوو به‌شدار
بێ ؟ یان هه‌ر ئاگاشیان لێنه‌بوو که جه‌ژنی ئه‌وانه و
ڤیستیڤاڵ هه‌یه !! له‌وه‌ش خۆشتر له‌و که‌ناڵه تیڤییانه‌وه
که هه‌ر یه‌که‌و حیزبیک به‌ڕیوه‌ی ئه‌بات دیمه‌نه پڕ
ئازاره‌کانی منداڵانی سه‌ر شه‌قام و ریپۆرتاژ له‌و باره‌وه
هاوشانی ڤیستیڤاڵ و ئاهه‌نگه‌کان به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ یان
ناڕاسته‌وخۆ بۆ بینه‌ر ئه‌گوێزرانه‌وه و خه‌مخۆری به‌رپرسان
بۆ کێشه‌کانی منداڵانی کوردستان باس ئه‌کرا و قسه‌ی بریقه‌دار
و به‌ڵێنی به‌رنامه‌ی داڕێژراو بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر ئه‌درا ،
که‌چی وه‌ک هه‌موو مه‌له‌فه‌کانی تر که ڤیستیڤاڵ و ئاهه‌نگ
ته‌واو ئه‌بێ ده‌ست ئه‌کرێ به به‌رنامه دانان بۆ بۆنه‌یه‌کی
دیکه و مه‌له‌فی پێشتر ئه‌خرێته ڕه‌فه‌ی له بیرچوونه‌وه و
تاوه‌کو ساڵی داهاتوو تۆزی لێئه‌نیشێ ودواتر ئه‌خرێته
ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌وه . با نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانیش هه‌ر ئه‌م
باسانه بورووژێنن و له‌م یادانه‌دا بابه‌ت بڵاوبکه‌نه‌وه و
سیمینار بگێڕن وڕه‌خنه بگرن ، ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌کانیش به رێکخراوه‌کانی منداڵانیشه‌وه زۆر
به بێباکی و خوێنساردییه‌وه گوێی خۆیانی لێ که‌ڕ ئه‌که‌ن
چونکه وه‌ک پێشینان وتوویانه (قاز له ته‌ڕبوون ناترسێ )
ئه‌و زاتانه‌ش هێنده گوێیان به‌و قسانه پڕ بووه ئیتر چ
باکیان پێ نییه با هه‌ر ڕه‌خنه‌یان لێبگیرێ .
کچه
بنێشت فرۆشه‌کانیش ژماره‌یان له زیادبووندایه و ڕیزی بۆیه‌چی
و جگه‌ره‌فرۆشه‌کانیش هه‌تاکوو دێت درێژتر ئه‌بن
....ڤیستیڤاڵیش به‌رده‌وامه.
ستۆکهۆڵم
2/6/2007
|