بۆ نه‌وه‌یه‌ک هێشتا شاره‌زای ڕابردووی وڵاتێکی وه‌ک عێراق
نه‌بێت، ڕه‌نگه به چاوێکی گوماناوی و دوور له ڕاستی
واقعیه‌ته‌کانی ئێستا ببینێت. به‌ڵام مێژووی ئه‌م ڵاته،
ئه‌گه‌ر چه‌ند هه‌نگاوێک بۆ دواوه بگه‌ڕێینه‌وه، ده‌بینین
هه‌رده‌م مێژووی له خوێن هه‌ڵکێشان و مه‌یدانی سه‌ره‌کی نێو
جه‌نگه ده‌ره‌کی و ناوخۆییه‌کان بووه.
کاتێک به خوێنده‌وه‌ی په‌رتوکه‌کانی مامۆستا و نووسه‌ر (عه‌لی
وه‌ردی) (چه‌رده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له مێژووی نوێی عێراق)
بنواڕێن ده‌گه‌ین به‌و ئه‌نجامه‌ی، که ئه‌م به ناو وڵاتی،
ناوڵات بوونه، بۆ چرکه‌یه‌کیش بێشه‌ڕ و ده‌ردی سه‌ری
نه‌بووه.
وڵاتی به‌ناو عێراق، وه‌ک جێگه‌یکی ستراتیژی نێوان ململانێکانی
ده‌وڵه‌تی (عوسمانی و سه‌فه‌ویه‌کان) به‌رده‌وام ئه‌و
مه‌یدانه کراوه‌یه بووه بۆ خاڵی کردنه‌وه‌ی هێزوتواناکانیان
و، هه‌ر له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه په‌لاماره‌کانیان درێژه پێداوه،
بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌ک بتوانێت به‌سه‌ر ئه‌وی دیکه‌دا زاڵ ببێت.
ڕویه‌کی دیکه‌ی بونیاتی ئه‌م وڵاته کێشه پڕ له چاره‌سه‌ر
نه‌بوه‌کانی جۆری مه‌زهه‌به جیاوازه‌کانی ناو جیهان بینی
ئاینی ئیسلامه. بوونی ئه‌م دوو جۆریه‌ی مه‌زهه‌بی (شیعه‌گه‌ری
و سونه‌گه‌ری) هێنده‌ی که کێشه‌کانی قوڵتر کردوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا جێگه و ڕێگه‌ی گه‌وره‌پیاوانی ناو ئه‌م
ئاینه له‌ناو عێراقدا و پاش مردنیشیان وه‌ک پیرۆز بوونێک
به‌رده‌وام قورسایی خۆیانیان له نێو زهنی خه‌ڵکی ساده‌دا
زیندو کردۆته‌وه، له ڕێگای پادشایان و سه‌رکرده‌کانی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌وه، واته هه‌رده‌م کراون به جێگای ئیلهام و
په‌نابردن بۆ ڕزگار بوون له نه‌یارانیان. قودسیه‌تی ئه‌م
سه‌رکرده جیاواز بینانه‌ی ناو ئایدۆلۆژیای ئیسلام و مانه‌وه‌ی
دوا مه‌نزڵیان له وڵاتێکی وه‌ک عێراقدا جێگه‌یه‌کی هه‌میشه
پڕ مه‌ترسیدار بووه بۆ لایه‌نی دژی به‌رانبه‌ر. له لایه‌کی
دیکه‌وه سه‌رچاوه ئابووریه‌کانی وه‌ک نه‌وت، که پاشتر
دۆزرایه‌وه، به‌شێکی سه‌رکی دیکه‌ی نێو مانه‌وه‌ی ئه‌و
ململانێ ده‌ره‌کی و جیهانیانه‌ن که تا ئێستاش نا ڕاسته‌وخۆ
شه‌ڕ و جه‌نگه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و کێشه ئابوریانه‌ی ژێر زه‌مینی
عێراق، ده‌که‌ن و به ملیۆنان مرۆڤیش کراون به قوربانی ئه‌و
چاڵه‌نه‌وتانه.
پیگه‌یه‌کی دی نێو ئه‌م کوشتارگایه‌ی که چه‌ند سه‌ده‌یه‌که
خۆی دووباره ده‌کاته‌وه، ئاستی بونیادێکه له پێگه‌ی دروست
بوونی (تیره و خێڵ و هۆزه‌کانی ناو عێراق)، ئه‌مانیش به‌شێکی
که‌ی ناو ئه‌و مێژووه پڕ له کاره‌سات باوه‌ن که تا ئه‌مڕۆش
خه‌ڵکی عێراق خۆیانی تیا ده‌بیننه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، ئاستی نه چونه پێشی عێراق و
ده‌رنه‌که‌وتنی وه‌ک وڵاتێکی به‌رهه‌م هێن، هه‌رده‌م به
شێوازی به‌کاربه‌ر، کۆمه‌ڵگه‌ی تیا به‌رهه‌م هێنراوه‌ته‌وه،
له‌م بارودۆخه‌شدا ئاستی پێشکه‌وتن و داهێنان، به‌لاوازی و
بگره به مردوویش ده‌مێنێته‌وه و سه‌ربازگه‌یه‌ک له بێکار و
بێژیان جێگه‌ی خۆی تیابونیات ده‌نێت، ئه‌م هۆکاره بووه
به‌هۆی ناجێگیری ئه‌و بارودۆخه.
له‌م بار‌و دۆخه ناجێگیره‌دا ئه‌وه‌ی خویندنه‌وه‌ی بۆ
نه‌کرابێت لایه‌نه شارستانی و هێزه مه‌ده‌نی و ڕۆشنبیره‌کان
بوون، که به‌رده‌وام په‌راوێز خراون و له هه‌مان کاتیش‌دا
وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی نه‌یان توانیوه
بێنه مه‌یدان له به‌رانبه‌ر هێز و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حاکمدا.
کاتێک ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕابردووی ئه‌م وڵاته و نووسین و
شایه‌د حاڵه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مانه باسی بارودۆخه‌کان
ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر بڵێین ئێستا ئێمه هه‌ر له‌و سه‌رده‌می شه‌ڕی
چاڵدێرانی 1514 ده‌دا ده‌ژین، ڕه‌نگه خراپمان نه‌وتبێت،
ئه‌گه‌ر چی ئێستا ئێمه چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک به‌سه‌ر ئه‌و
مێژوه‌دا گوزه‌رمان کردوه و له سه‌رده‌می پڕاوپڕی جیهان بینی
به‌رژه‌وه‌ند خوازی ده‌سه‌ڵاتی قازانج په‌رستی
سه‌رمایه‌داریدا ده‌ژین و هوتافاتی ئازادی و مرۆڤ په‌رستی به
شێکی سه‌ره‌کی نێو خوێندنه‌وه‌کان و ستراتیژه گرنگه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتی زلهێزی جیهانی ئه‌مریکایین، به پێچه‌وانه‌وه
هه‌رچی مه‌رگدۆستی و وێران به‌خشی و ئینسانکوژی و نا
مرۆڤایه‌تیه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئه‌و پانتاییه و کۆمه‌ڵگه‌ش
به ناچاری و به‌بێ ئاگایی خۆیه‌وه ته‌سلیم به واقعیه‌تێک
ده‌کرێت، که مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لایه‌نی که‌می
چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک به‌ر له ئێستا.
. به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه مێژووی ئه‌م وڵاته ، مێژوی
خۆ دوباره کردنه‌وه‌ی ناو ئایدیای تیره گه‌ری مه‌زهه‌ب و
خه‌ڵتانی پڕ له دواکه‌وتووی ئه‌و زه‌مه‌نی، ڕابردووه‌یه.
ڕه‌نگه پرسیارێک بکرێت و بڵێین هۆکار چییه وا به‌م شێوه‌یه،
ئه‌م کۆمه‌ڵگایه خۆی له دوباره‌کردنه‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه؟
ئایا کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی چی له کۆمه‌ڵگاکانی تری جیهان
که‌متره؟ بۆ له کاتێکدا عێراق خاوه‌نی زۆرترین به‌رهه‌می ژێر
زه‌ویه‌و له هه‌مان کاتیش‌دا خاوه‌نی زۆرترین ڕاده‌ی
هه‌ژاریه؟ ئاخۆ ئه‌و وڵاته‌ی ئێستا بووه به‌ترسناکترین وڵاتی
جیهان و ته‌واوی کاری دڕندایه‌تی تیا ئه‌نجام ده‌درێت
هۆکاره‌که‌ی چیه؟ ئاخۆ ته‌نها وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌رپرسیارن
له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا یان ئه‌و هۆکاره ناوخۆییانه به‌شی
سه‌ره‌کین له کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکان به ڕوی هه‌رچ ده‌سه‌ڵاتێک
و هه‌رچ هێزێکدا که خوازیاره کێشه‌کانی له ناو عێراقدا یه‌ک
لایی بکاته‌وه؟
ده‌بێت بپرسین چ وڵاتێک هه‌بووه به‌م ئه‌ندازه‌یه کوشتاری
به خۆوه دیبێت و له مێژوویه‌کی دواتردا نه‌یتوانیبێت ئه‌و
زه‌مه‌نه وه‌لا بنێت؟
ئێمه ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژوی ڕابردووی زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان
بکه‌ین، به نێو جه‌نگی کاولکار و بێئه‌ماندا تێپه‌ڕیون و له
پێناو گۆڕانی قۆناغێکدا کوشتارگایه‌ک و کاولکاریه‌ک خۆی تێدا
به‌رجه‌سته کردووه، به‌ڵام دواتر بووه به جێگایه‌کی دی و
ئاستی ململانێکان و جێگه‌وڕێگا، نوێکان، جێگای به‌و میژوه
خوێناویانه له‌ق کردووه و له جێیدا ، وانه و ئه‌زمونێکی
نوێ خۆی سه‌پاندووه.
سه‌ده‌کانی ناوه‌راست بۆ ته‌واوی ئه‌وروپا، شه‌رمه‌زارترین
ده‌ورانێک بووه و زۆرترین بێحورمه‌تی به ئینسانه‌وه
کراوه، ئه‌ویش به هۆکاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئاینی مه‌سیح و
ئاستی ته‌داخول کردنی ئه‌و ئاینه له زۆربه‌ی بواره‌کانی
ژیاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستیه‌کانی گۆڕان و له‌به‌ریه‌ک
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاینه و دوور خستنه‌وه‌ی له نێو
کایه سیاسیه‌کاندا، وای لێهات ئیتر ئه‌و ئاینه نه‌ی توانی
ڕه‌گ و ڕیشه‌ی خۆی درێژه پێبدات له نێو هزری سیاسی
کۆمه‌ڵگادا. ئه‌م ڕاگواستنه‌وه‌یه بوو به له دایک بونێکی
نوێ بۆ مێژوویه‌ک که داهێنان و گه‌ڕان به شوێن هه‌رچی زیاتری
وه‌گه‌ڕ خستنی تواناییه‌کانه بۆ بوار دان به بیر کردنه‌وه
له ته‌واوی ئه‌و پرسیار و ئه‌گه‌رانه‌ی که تا دوێنێ به
حه‌رام له قه‌ڵه‌م ده‌دران.
شؤڕشه یه‌ک له دوای یه‌که‌کان و ململانێ جیاوازه‌کانی نێو
داهێنانه نوێیه‌کانی ناو کایه‌کانی به‌رهه‌م هێنان وایکرد له
دین، که وه‌ک کارێکی شه‌خسی و تایبه‌ت مه‌ندێتی تاکه‌که‌س
چاوی لێبکرێت. ئه‌م ئاڵوگۆڕه مه‌زنانه هاوشان له گه‌ڵ
پێداویستیه ئابوریه‌کاندا ده‌یان وڵاتی له دێوه‌زمه‌ی
دواکه‌وتوی و ترس و تۆقاندن ڕزگار کرد، مێژوی ڕێنسانس، به‌شێکی
سه‌ره‌کی نێو ئه‌و ئاڵوگۆڕه مه‌زنه بوو، که گۆڕانی
هێنایه‌کایه‌وه له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیاندا.
به‌ڵام ئاخۆ ئێستاش له وڵاتێکی وه‌ک عێراقدا، ئه‌گه‌ر به
چاوێکی ورد بین و دوور له به‌رژه‌وه‌ند خوازی حیزبی لێی
بنواڕیت، ده‌توانییت، به دیمه‌نێکی دوور له کوشتاری
سه‌ده‌کانی ڕابردوو بیبینیت؟ ئاخۆ کێشمه‌کێشه پڕ له
شه‌رمه‌زاریه‌کانی نێوان ئه‌حزابی مه‌زهه‌بی و کۆنه‌په‌رستی
نێوان شیعه و سونه چ جیاوازیه‌کیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ی که (عه‌لی وه‌ردی) له په‌رتوکه‌که‌یدا بۆمان
ده‌گێڕێته‌وه. ئاخۆ ئێستا عێراق سه‌ره‌کیترین وڵاتی دنیا نیه
له بێمافی و ئینسان کوشتندا؟ ئاخۆ ئێستا عێراق و کوردستان
به‌شی شێریان بۆ خۆیان نه بچڕیوه له ژن کوشتندا؟ ئێمه
داماوی ده‌ستی ئه‌م چه‌ق به‌ستویه‌ی ئه‌و مێژوه پڕ له
کاره‌سات باوه‌ی زه‌مه‌نی ڕابردوین و نه‌وه به‌دوای نه‌وه‌دا،
خۆی لێدوباره ده‌کاته‌وه و گۆڕانه‌کان هێند نین پێی خۆشحاڵ
ببیت و ئومێدی ئه‌وه بکه‌یت ، بتوانیت جێگه‌ی کۆمه‌لگه‌یه‌کی
مه‌ده‌نی پێبده‌یت.
ئه‌مڕۆ ته‌واوی ئه‌حزاب و سیاسه‌تێک که له پشت مانه‌وه‌ی
ئه‌م سه‌رده‌می خێل و تیره و مه‌زهه‌به‌وه‌ن، به هه‌رهه‌موو
به‌شداربوویه‌کی سه‌ره‌کین له نێو ئه‌و ناجێگیریه‌ی که
ئه‌مڕۆ ده‌یبینین و وڵاتانی چوارده‌ور و زلهێزی ئه‌مریکا و
جیهانیش به ئاره‌زوی خۆیان ده‌توانن یاری به‌م بارودۆخه
بکه‌ن. ئیسلامی سیاسیش به هه‌رچ شێوازێک بۆی بکرێت ئاماده
نیه ئه‌و مێژووه خوێناویه‌ی ڕابردوو له خۆی بکاته‌وه و
ڕێگا به کۆمه‌ڵگه بدات هه‌ناسه‌یه‌کی ئاسوده‌یی هه‌لبمژێت.
ئێستا وڵاتێکی کاولکراوی وه‌ک عێراق بووه به نموونه‌ی
سه‌ره‌کیترین وڵاتانی جیهان له:
خۆ ته‌قاندنه‌وه و ئاماده کردنی نه‌وه‌یه‌کی بێمێشک بۆ خۆ
گه‌یاندنه جیهانی خه‌یاڵاوی به‌هه‌شت.
دووباره بوونه‌وه‌ی خوێناوی‌ترین مێژووی سه‌ده‌کانی ڕابردوو،
له هه‌مانکاتدا وه‌ک جێگایه‌کی پڕ له شانازی و سه‌ربه‌رزی
سه‌یری خۆی ده‌کات. ئه‌مه مه‌به‌ست له‌و ئه‌حزابانه‌یه که
شه‌ڕی سه‌رده‌می (عه‌لی و عومه‌ر) به ڕێوه‌ده‌به‌ن.
فاسد ترین وڵات له جیهاندا.
ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵات له بوونی که‌سانی ملیاردیردا.
بێفه‌ڕترین وڵات له په‌روه‌رده‌کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی نه خۆش و
تێر نه‌بووی سێکسدا.
لاواز ترین وڵاتی جیهان له ته‌داخولکردنی هه‌رچ وڵاتێک‌دا که
ئاره‌زوو بکات بۆ شێواندنی باری ئاسایشی خه‌ڵکی.
ناله‌بارترین وڵات بۆ جیگا بوونه‌وه‌ی پێگه‌ی سیستمی
دیموکراسی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به شێوازێکی بۆرژوازیانه‌ش بێت.
سه‌رکه‌وتووترین وڵات له کێبڕکێی ته‌ڵه نانه‌وه له یه‌کتر
کوشتن و ڕه‌زیل کردنی کۆمه‌ڵگه‌دا، دیاره ئه‌م خاڵه
ئه‌حزابه سیاسیه‌کان ده‌گرێته‌وه.
نه‌خوێنده‌وارترین وڵات له جیهاندا و، هیچ حساب نه‌کردنێک بۆ
ئه‌و ده‌نگه نارازیانه‌ی هه‌یه و خوازیاری گۆڕانی ڕیشه‌یین
له کۆمه‌ڵگادا.
ده‌ست گرتن به باڵی خێل و پایه‌کانی دواکه‌وتوترین
شێوازه‌کانی هۆز و عه‌شیره‌ته‌وه.
ماوه‌ته بڵێین مێژووی ئه‌م وڵاته ، ئه‌گه‌ر بێت و نه‌توانرێت
گۆڕانێکی ڕیشه‌یی به‌سه‌ر خۆیدا بهێنێت و خۆی له‌ده‌ستی ئه‌و
ڕابردووه قێزه‌ونه ڕزگار بکات، باشتر وایه بۆ ئینسان دۆستان
و ڕۆشنبیران و ئازادی خواز و نووسه‌رانی ڕاست بێژ، ئه‌م وڵاته
ته‌سلیم به (پیاوانی به‌رد)ی قه‌سیده‌ی، هاوڕێ (ڕێبوار
سیوه‌یلی) بکرێت و با ئیتر، تا تێر ده‌بن له خوێن ڕشتن و
ڕشانه‌وه‌ی نێرجنسیانه‌ی خۆیان، ته‌راتێنی خۆکوژی خۆیان بکه‌ن
له ئینسان کوشتندا؟
به داخه‌وه ئێمه له بێنرخترین جوگرافیای ئه‌م
سه‌رزه‌مینه‌دا ده‌ژین و به هه‌موو تێپه‌ڕ بوونی چرکه‌یه‌کی
ژیانیشماندا، مه‌رگه‌ساتێک جینۆسایدێک خۆی ده‌نوسێته‌وه!!!
ئه‌مه‌یه سه‌رکه‌وتنی زانستی سه‌رمایه‌داری سه‌رده‌م و
ئالوده بوونی هێزی دین و خێڵ و عه‌شیره‌ت له یه‌ک تای
ته‌رازووی قازانج په‌رستیدا؟
هۆڵه‌ندا
09/06/2007
|