به‌فر ساز
..................
ئه‌وساڵانه‌ی که له‌کوردستان بوون نه‌ک هه‌ر ناوه‌کانی خۆیان
عاره‌بی بوو، به‌ڵکو منداڵه‌کانیشیان هه‌ر به‌و ناوانه‌وه ناو
ئه‌نا که له‌سه‌ر زاری عاره‌بان وه‌ک شه‌کرۆکه وا بوون ، و
به‌بیانووی ئه‌وه‌ی خوێندن له‌زانکۆ به‌کوردی نیه،جگه‌ر
گۆشه‌کانیان ئه‌نارده ئه‌ومه‌کته‌بانه‌ی که به‌عاره‌بی
وانه‌ی تیا ئه‌وترایه‌وه. ئه‌وه‌ی بۆنی سیاسه‌تی لێبهاتایه
ئه‌وان حه‌وت فرسه‌خ لێی دوور ئه‌که‌وتنه‌وه، نه‌بادا
پڕیشکێکیان به‌ر که‌وێ و ئه‌وجا وه‌ره قوڕی کوێ بکه‌ن
به‌سه‌ری خۆیانا، قه‌شمه‌ریشیان به باسی کوردایه‌تی وخه‌بات و
کوردوستان ئه‌هات و ئه‌یان ووت ئه‌و قسه قۆڕانه مه‌که‌ن
مه، نابینن چۆن ماڵی حه‌مه‌ده‌مینان به ده‌مه‌شۆفڵ له‌سه‌ر
کوڕه بێگوێکه‌ی ته‌ختی عه‌رزه‌که کردووه؟ له‌ڕۆشتنی
ئاساییشدا هه‌ر په‌نا دیوار‌یان هه‌ڵئه‌بژار، ئه‌گه‌ر پێیان
بووترایه برایان بۆ خاتری خوا ئاخر ئه‌وه دنیا ئاگری
گرتووه ئێوه بۆ وا ته‌ریکن؟ ئه‌یان گووت ئێمه باب‌و
باپیرانمان ڕاست‌و ڕێک ڕۆیشتوون، و ماشه‌ڵڵا سه‌فحه‌یه‌کیان بۆ
به‌جێ هێشووین، ئه‌ڵێی تویکڵی هێلکه‌یه ئه‌وه‌نه سپیه،
لێیان ئه‌پرسین له چ باره‌یه‌که‌وه؟ ئه‌یان گووت له‌باره‌ی
گوێ تێوه‌نه‌گلان و ته‌داخول نه‌کردنیان له سیاسه‌ت، ئێوه‌ش
ئه‌تانه‌وێ ئێمه بێین و به‌و ئاخیره‌ی له‌که‌داری بکه‌ین؟
به‌چرپه‌و سرپه‌ش نه‌یان ئه‌وێرا بڵێن تاوانه‌که‌مان ته‌نها
ئه‌وه‌یه که کوردین،و خوا به‌رداری نیه بۆ ئاوامان
لێئه‌که‌ن. ساڵ هاتن و چوون ده‌رگاکانی هه‌نده‌ران که‌وتنه
سه‌رپشت، ئه‌وانیش یه‌ک بوون له‌و خه‌ڵکانه‌ی که ئه‌و
ڕێگه‌یه‌یان گرته به‌ر، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتن و دڵنیابوون
که نایان نێرنه‌وه،ئیتر کوردایه‌تی وسیاسه‌ت خۆت بگره‌و
واهاتم، عوروبه بوو به کورده ،جاسم بوو به خه‌بات و بوشرا
به مژده ، غازی بوو به شاخی، و له هه‌مووشی گرنگتر له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌وان خۆیان به‌عیراقی نازانن، وه‌ته‌نیشیان یه‌ک
ده‌فعه کرد به کوردستان . ئه‌وجا به‌ربوونه قسه‌کردن
به‌کوردی په‌تی، مه‌کته‌بی چی بڵێن قوتابخانه،و کتێب په‌رتووک
و حه‌دیقه باخچه و قه‌ڵه‌م پێنووس و سانیه چرکه و ده‌قیقه
خوله‌ک و سه‌عات کاژێر،و ته‌یاره فڕۆکه،و ته‌یار فڕۆکه‌وان
،و عه‌سکه‌ر سه‌رباز،و عه‌ینه‌ک چاویلکه. ئاڵا‌و نه‌خشه‌ی
کوردوستانی گه‌وره‌ش لای سه‌رووی هۆڵی دانیشتنه‌که‌یان و
یه‌خه‌ی چاکه‌ته‌که‌یانی به جوانترین شێوه ڕازانه‌وه ، و
سه‌دای ئه‌ی ڕه‌قیبه حه‌یاته‌که‌ش که‌میسکی خیتامی
کوردایه‌تیه‌که‌یه له‌و ڕۆژه‌وه له ماڵه‌که‌یان نه‌بڕاوه،و
بۆ ئه‌وه‌ی داب و نه‌ریت و زمانی باب و باپیریانیان له‌بیر
نه‌که‌ن ده‌ست پێشخه‌ریش بوون له داواکردنی مامۆستایه‌ک بۆ
وتنه‌وه‌ی وانه‌ی کوردی به خونچه گوڵه کورده‌کانی
ئه‌وشاره‌ی خۆیان، ، بڕواش ناکه‌م که‌سانێک هه‌بن به‌قه‌ده‌ر
ئه‌وان شه‌وانه به‌خه‌می پاراستنی زمانی زگماکی خۆیانه‌وه
سه‌ریان خستبێته سه‌ر سه‌رین ، هه‌رشتێکیش بکه‌وێته بن
ده‌ستیان هه‌تا نه‌یکه‌ن به‌کوردی به‌ڕه‌ڵای ناکه‌ن ،
ئێواره‌یه‌ک بینیم له گه‌ڵ براده‌رێکیا له‌بن دارێکا له‌سه‌ر
کورسیه‌ک دانیشتبوون، به‌وا که سه‌ر و ده‌ستی زۆر با ئه‌یا،
ووتم به‌خوا دیاره موناقه‌شه‌که‌یان زۆرگه‌رمه، سه‌ری هه‌ڵبڕی
منی بینی ووتی به‌خوا باش بوو هاتی، وه‌ره کاکه من به‌حوکمی
تۆ ڕازیم، ووتم خێر؟ ووتی توخوا عه‌یب نیه ئێمه‌ی کورد بڵێین
سه‌لاجه؟ ووتم ئه‌ی چی بڵێین؟ ووتی بڵێن به‌فر ساز، ووتم
که‌واته له مه‌ولا ئه‌بێ به موجه‌میده‌ش بڵێین سه‌هۆڵ چی .
|