1 ـ پێش ئه‌وه‌ی سورای ته‌یاره‌که‌بین ته‌قریبه‌ن چوار تا پێنج
سه‌عات له هۆڵی چاوه‌ڕوانی و دواتر له ترانزێت ماینه‌وه،
دیاره له‌و ماوه درێژه‌یا فرسه‌ت هه‌ر ئه‌ڕه‌خسێت بۆ ناسینی
حه‌تا ئه‌وانه‌شی که پێشتر نه‌ت ناسیوون، من ته‌نها یه‌ک
جانتام پێ‌بوو له‌دوای پیاوو ژنێکه‌وه بووم، ئه‌وان
عه‌ره‌بانه‌یه‌کیان قه‌ڵابه‌چنگ کردببو له جانتا، ووتیان بۆ
جانتاکه‌ی خۆت ناخه‌یته سه‌ر عه‌ره‌بانه‌که‌ی ئێمه ئه‌گه‌ر
وویستت به‌لایه‌کا بچیت ئێمه ئاگاداری ئه‌بین، ووتم وه‌ڵا زۆر
زۆر مه‌منونم . کاتێک نزیک بووینه وه له‌و شوێنه‌ی که
جانتاکانی لێ ئه‌کێشن و ڕه‌وانه‌ی شه‌حنی ئه‌که‌ن،
براده‌ره‌که ووتی له مه‌تاری هه‌ولێره‌وه بۆ ناو هه‌ولێر
چۆن ئه‌چی؟ ووتم وه‌ڵا براکه‌م له سلێمانیه ئۆتۆمبێلی هه‌یه
ووتی بابێم به‌شوێنتا پێم ووتوه عه‌زیه‌ت مه‌کێشه خۆم ته‌کسی
ئه‌گرم ،ووتی جا ته‌کسی بۆ؟ ئێمه دوو سه‌یاره دێن
به‌شوێنمانا تۆ تا گه‌راجی هه‌ولێر سلێمانی له‌گه‌ڵ خۆمان
ئه‌به‌ین، ووتم عه‌زێته، ووتی عه‌یبه ئه‌وقسانه کاکه ئێمه
گه‌لێک به‌خته‌وه‌رین که زاتێکی وه‌کو تۆمان لێره ناسیووه،
ووتم چاکی خۆتانه گه‌شتینه به‌رده‌می کێشانه‌که ووتایان
فه‌رموو پێشکه‌وه، و ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌تیش نه‌بێ ئه‌م
جانتایه‌مان له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی خۆت بۆ بخه‌ره سه‌ر قه‌پانه‌که
ووتم به‌سه‌ر چاو ئه‌وه‌ی من هیچی تیا نیه وابزانم حه‌وت
کیلۆش ده‌رناچی، جانتاکه‌م بۆ خستنه عوهده‌ی خۆمه‌وه . پاش
ئه‌وی سه‌فه‌ر به‌سه‌لامه‌تی کۆتایی پێهات و پێماننایه سه‌ر
خاکی پیرۆزی ووڵات، ئه‌و به‌ڕێزه‌و خێزانه‌که‌ی ئه‌وه‌یان ڕاست
کرد که دوو سه‌یاره دێت به‌شوێنیانا، به‌ڵام ئه‌وه‌یان درۆ
ده‌رچوو که به‌نده‌ش تا نه‌قلیات ئه‌به‌ن، ئه‌وان ڕۆشتن و
به‌نده‌ش به جانتاکه‌یه‌وه که‌وته به‌ر بارانی ڕه‌حمه‌تی
ته‌کسیه‌کانی ئه‌وێ .
2 ـ هه‌ر له‌شوێنی چاوه‌ڕوانی بۆ سوار بوونی ته‌یاره،
گۆرانیبێژێکی لێ‌بوو هه‌ندێک له موسافیره‌کان بێگوومان پاش
پیا هه‌ڵدانێکی جوان ، هه‌ندێک جار زیاد له پێویست به‌سه‌ر
خۆیی و هونه‌ره‌که‌یا، ئه‌وجا به تکاو رجایه‌کی زۆره‌وه
داوایان لێئه‌کرد ڕێگه‌یان پێ‌بدا وێنه‌یه‌کی له ته‌نیشته‌وه
بۆ یادگاری بگرن، به حوکمی ئه‌وه‌ی که به‌نده‌ش سه‌ری له
هونه‌ری موسیقاو گۆرانی ئه‌خورێ، وه‌کو گوێگرێک و نووسه‌ری
شیعری گۆرانی، بۆیه هیچ کێشه‌یه‌ک نه‌بوو بۆ زوو له یه‌کتر
گه‌یشتن، و دواتر قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و هونه‌ره،و هه‌وڵدان
بۆ جوانترکردن و پێشخستنی، و هه‌موو کۆکیش بووین له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی که گۆرانی له شیعره‌وه ده‌ست پێئه‌کات، که‌واته
ئه‌بێت ڕێز له ووشه و خاوه‌نی ووشه‌که بگیرێت . دوای
ئه‌وه‌ی وه‌کو پێشتر عه‌رزم کردن ئه‌وانه‌ی لای سه‌ره‌وه بێ
خواحافیزی تێ‌یان ته‌قان، گۆرانیبێژه هه‌ست ناسکه‌که‌ش که
پێشتر ئه‌ی گووت به‌بێ شاعیر ئێمه هیچمان پێناکرێ، ئه‌ویش
لاندکرۆزێکی ئاخیر تیراز هات به‌شویێنیا و به پێکه‌نین
وشه‌وقه‌وه سوار بوو و به به‌رده‌مما بێ ئاوڕدانه‌وه
تێپه‌ڕین و تۆزوخۆڵێکی خه‌فیفیان له‌پاش خۆیانه‌وه بۆ
به‌جێهێشتم.
ئه‌وه‌ش شتێکی عاجباتی نه‌بوو لام ،چوونکه ئه‌زانم کلتوری
ئێمه کلتورێکی عه‌قڵی نیه، به‌ڵکو نه‌قڵیه، به واتایه‌کی
تر ڕۆشنبیری ئێمه هی ده‌ماو ده‌م گێڕانه‌وه‌یه، نه‌ک هی کتێب
، بۆیه ئه‌لقائمین له‌سه‌ر دام‌و ده‌زگای هونه‌ریشمان له
هونه‌ری گۆرانیا ،ته‌نها گۆرانی بێژه‌که ئه‌بینن.
3 ـ له سلێمانی به‌به‌رده‌می دوکانێکا تێپه‌ڕ ئه‌بووم،
ده‌نگێک بانگی کردم هه‌ستم کرد ئاشنام پێی ،گه‌ڕامه‌وه بینیم
یه‌کێک له‌و گۆرانیبێژانه بوو که جار‌و بار له تیڤی
گۆرانیه‌کانی پیشان ئه‌درێ ،دوای نواندنی رێز‌و حورمه‌تێکی زۆر‌و
هه‌واڵ پرسین له حاڵ‌و ئه‌حواڵ، ووتی ئه‌زانی فڵانه شیعری تۆم
کردووه به گۆرانی وخه‌ڵکیش زۆر لێی ڕازین؟ ووتم که‌ی؟ ووتی
ماوه‌یه‌ک ئه‌بێ ،له دڵی خۆما ووتم ئه‌م گۆرانیبێژانه سه‌یرن
،بۆ دروست کردنی گۆرانیه‌ک پاره به‌هه‌موو که‌س ئه‌یه‌ن
ته‌نها به‌شاعیر نه‌بێ، باشه ئێمه هه‌ر پرسه‌که‌مان ئه‌وێ
ئه‌ویشمان پێناکه‌ن ، خواش ئه‌زانێ چۆنی ووتووه، دواتر ووتم
ده‌ی کێشه نیه کوڕی شاره‌که‌یه، بادڵی نه‌شکێنم ،ووتم
ده‌ستت خۆش بێ، به‌ڵام تا ئێستا گوێم لێنه‌بووه، ئه‌توانم
گوێم لێبێ؟ ووتی بۆ نا بچۆ بۆ تۆمارگای فڵان ئه‌توانی له‌وێ
بیکڕی !
4 ـ له‌سه‌ر یه‌کێک له‌و جادانه‌ی ناو شار که له
هه‌ردووسه‌ره‌وه سه‌یاره دێت و ئه‌ڕوا، ژنێک و چوار مناڵم
بینی نیوه‌ی جاده‌که‌یان تێپه‌ڕاندبوو، له ناوه‌ڕاستی هه‌ردوو
سایده‌که‌یا وه‌ستابوون، پێنج ده‌قه زیاتر سه‌رنجم دا یه‌ک
سایه‌ق لوتفی نه‌نواندو بوه‌ستێ، ئه‌و دایک و مناڵانه به‌بێ
وه‌ی بپه‌ڕنه‌وه، تا سه‌یاره‌یه‌کی پۆلیس به وێدا هات و
وه‌ستا و ئه‌وکات په‌ڕینه‌وه . ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه
له قوتابخانه‌کانی کوردستان هه‌فته‌ی نیوسه‌عات بۆ وانه‌ی
ئه‌خلاقی نیشتمانی ته‌رخان بکرێت؟
5 ـ چووم بۆ لای دکتۆری پسپۆڕی چاو، پێم ووت له ئه‌وروپا
ئه‌ژیم و دووساڵ ئه‌بێ ئه‌و عه‌ینه‌که‌یان بۆ خوێندنه‌وه بۆ
کردووم، ئه‌مه‌وێ فه‌حسێکی چاووم بکه‌یت ،به‌ڵکو بزانی
ده‌ره‌جه‌که‌ی فه‌رقی کردووه ؟ ووتی به‌خێرهاتیته‌وه،
فه‌رموو بڕۆ له‌به‌رده‌می ئه‌و‌جیهازه‌یا دانیشه، ووتم به‌ڵێ
باشه، له‌وێ ته‌واو بوو ووتی فه‌رموو ئه‌م جاره ئالێره
دانیشه، چه‌ند جارێک سه‌یری چاوی کردم ،و دواتر ووتی ده‌بڕۆ
کاک خالید له ده‌ره‌وه ئه‌م فه‌حسه‌شم بۆبکه، هاتمه
ده‌ره‌وه به‌کاتبی وه‌سڵه‌کانیم ووت براگیان دکتۆر نادوومی بۆ
فه‌حسێکی که له کوێ ئه‌کرێ؟ ووتی وه‌ره دانیشه، ته‌ماشا
ئه‌که‌م جیهازێکی له‌سه‌ر مێزی وه‌سڵ بڕینه‌که داناوه، ئه‌و
واتا کاتبه‌که ده‌ره‌جه‌ی چاوی نه‌خۆشه‌کان بۆ جه‌نابی پسپۆر
دیاری ئه‌کات، و دکتۆری پسپۆڕیش له به‌ر ڕۆشنایی
فه‌رمایشته‌کانی کاتبه‌که‌ی ڕاپۆرت بۆ دروست کردنی عه‌ینه‌ک
ئه‌نووسێ .ته‌بعه‌ن چوار هه‌زار دیناری ئیزافه‌ش ئه‌بێ بده‌ی
به کاک دکتۆری کاتب ! ووتم کاکه ئاخر له سۆماڵیش شتی وا
نه‌بووه، چۆن دکتۆری پسپۆر بۆ ته‌شخیس کردنی حاڵه‌تێک
نه‌خۆشه‌که‌ی ئه‌نێرێ بۆلای موزه‌مه‌ید یان فه‌ڕاشه‌که‌ی
ئه‌وخه‌ڵکه‌ی که له‌وێبوون به‌وا دیاربوو که هه‌موو له‌گه‌ڵ
حه‌رف به حه‌رفی قسه‌کانما بوون ،چوونکه سه‌رو سیمایان به
موافیق بۆ ئه‌له‌قاندم ،به‌ڵام هه‌ر سووریش بوون له‌سه‌ر
چوون بۆ لای ئه‌و پسپۆڕه‌ی که‌له‌به‌ر چاوی خۆیان منی
حه‌واڵه‌ی کاتبه‌که‌ی کردبوو !
6 ـ نیوه‌ی ئه‌وخه‌ڵکه‌ی ووڵات له ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا تووشی
کێشه‌ی دڵ ئه‌بن، هه‌رچه‌نده دکتۆر نیم به‌ڵام لێم مه‌عێنه
هه‌مووی خه‌تای ئه‌و خاوه‌ن مه‌تعه‌مانه‌یه که برنج و شله‌ی
کوردی به‌ڕۆنی حله لێئه‌نێن . ئه‌گه‌ر قه‌زاوه‌ت له‌و
ووڵاته‌ی ئێمه‌ش عداله‌ت وه‌کو ئه‌مه‌ریکا مه‌زبووت بێت،
ئه‌وکاته هه‌ر ژنێکی کورد ئه‌گه‌ر مێرده گه‌نجه‌که‌ی
به‌جه‌ڵته وه‌فاتی کرد، ئه‌توانی له‌دادگا به هۆی محامیه‌کی
لێزانه‌وه یه‌خه‌ی ئه‌و خاوه‌ن مه‌تعه‌مه بگرێ که رۆژانه
له‌وێ نانی خواردووه ،وداوای قه‌ره‌بوویه‌کی گه‌وره‌ی لێبکات
.وه‌یان داوا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی سیحه قه‌ید بکات، که که‌م
ته‌رخه‌م بووه له قه‌ده‌غه کردنی لێنانی چێشت به‌و ڕۆنه .
7 ـ کابرایه‌کیان بۆ هه‌ڵدام ووتیان گوایه له‌و سمێڵ
قنجانه‌یه که موسته‌فیدین له‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی که ڕۆژانه باس
ئه‌کرێت، کاتێک به خزمه‌تی گه‌یشتم ،بینیم ئه‌ویش داد‌و
بێدادێتی له‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی و به‌جۆرێک ئه‌ی لاوانده‌وه
هه‌ردوو چاووم پڕ بوون له ئاو!
8 ـ ئێواره‌یه‌ک چووین بۆ بناری ئه‌و شاخه‌ی سه‌رووی شار
دووکه‌س له لامانه‌وه دانیشتبون ئه‌یان خواردوه له‌پڕ
هه‌ڵسان تا هیلاک بوون هه‌ڵپه‌ڕین، و گۆرانیان ووت ،دواتر
به‌سه‌رخۆشی له‌و پێچاوپێچی شاخه‌وه به‌په‌له به‌ره‌و
خواربوونه‌وه، له‌پاش خۆشیان شووشه‌ی بیره‌کان و توێکڵه
خه‌یارو پاقله‌و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌که‌یان بۆ یادگاری به‌جێهێشتبوو.
بۆ زانین له‌و ووڵاتانه‌ی که ئاره‌ق و بیره وه‌کو شیری
به‌ری دایکیان حه‌ڵاڵه وا‌وه‌یلا به‌حاڵی ئه‌و که‌سه‌ی به
سه‌ر خۆشی سه‌یاره لێئه‌خوڕێ.
9 ـ براده‌رێکی ئازیزم له پله‌یه‌کی به‌رزی وه‌زیفه دایه
ڕۆژێک بۆ سه‌ردان چوومه خزمه‌تی فه‌رمووی تاکه‌ی مناڵه‌کانت
ناهێنیته‌وه بۆ ئێره؟ ووتم با خوێندن ته‌واو که‌ن، ووتی
ڕاسته له‌وێ زانسته‌که وه‌ر ئه‌گرن، به‌ڵام داب‌و
نه‌ریته‌که‌ی ئه‌وێ باش نیه ،پیاوی چا به باخوی ئه‌وێ
وه‌رنه‌گرن تا رووه بیان هێنه‌ره‌وه ووتم مه‌علوم ئه‌وه‌ی
خۆمان جوانتره؟ ووتی به‌ڵێ هه‌زار قات.
|