ئه‌م وتاره
به‌زمانی
ئینگلیزیی
نووسیومه
له وه‌ڵام
به Nir Rosen دا، ئه‌و
له وتارێکی
واشینگتۆنپۆستدا
( رۆژی ١٦ ی مه‌ی
٢٠٠٧ ) ، به‌توندیی
هێرش ده‌کاته
سه‌ر Paul Bremer که هه‌ڵه‌یه‌کی
گه‌وره‌ی
کردووه،
کاتێ سوپای
عێراقی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌و
حیزبی به‌عسی
یاساغ
کردووه. Nir Rosen زۆر
شوولی لێ هه‌ڵده‌کێشێ
و کوێرانه
پاساو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
به‌عسییه‌کان
ده‌هێنێته‌وه‌و
ته‌نانه‌ت
داکۆکیی له
سه‌دام
حوسێنیش ده‌کات.
گوایه به‌ڵگه
نییه که سه‌دان
هه‌زار که‌سی
له‌ناو
بردبێ. سامناکیی
ئه‌م جۆره
دیسکۆرسانه
له‌وه‌دایه،
له کۆمه‌ڵگه
رۆژئاواییه‌کاندا
زۆر زوو بره‌و
په‌یدا ده‌که‌ن،
له ژێر چه‌تری
هیومانیزم و
ئه‌نتی ئه‌مێریکاییبووندا.
لینکی
وتاره‌که‌ی
پۆل برێمه‌ر
له
واشینگتۆنپۆستدا:
http://www.washingtonpost.com/wp-dyn/content/article/2007/05/11/AR2007051102054.html لینکی
وتاره‌که‌ی
نیر رۆسن له
واشینگتۆنپۆستدا: http://www.washingtonpost.com/wp-dyn/content/article/2007/05/15/AR2007051501322.html لینکی ئه‌م
وتاره به
ئینگلیزیی
له ژۆرناڵی
ئیلیکترۆنی
ئوسترالییدا
بۆ دێبه‌یتی
سیاسیی و
کۆمه‌ڵایه‌تیی(
onlineopinion.com.au ). http://www.onlineopinion.com.au/view.asp?article=5987 وه‌رگێڕانی
ئه‌م وتاره
له
ئینگلیزییه‌که‌وه
بۆ کوردیی،که‌مێک
له گیانی
داڕشتن و نووسینه‌که‌ی
که‌مده‌کاته‌وه،
به‌ڵام هه‌وڵمداوه
که‌م تازۆر
وه‌ک خۆی وه‌ریبگێڕم.
عێراقی
یه‌کگرتوو- خه‌ونێکی
نه‌کرانه خه‌تاب
سابیر له مه‌یدانی
جه‌نگه‌وه،
به‌تایبه‌ت
له ناوچه‌کانی
سوننه‌ی
عێراقه‌وه،
بۆ ده‌نگه‌ده‌نگ
له ئه‌مێریکا
و شه‌ڕ
له میدیای
جیهانییدا،
کاته‌لۆگی
تێنه‌گه‌یشتن
و نیگه‌رانیی
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌عێراقدا
هه‌ڵه چیی
بووه؟ و کێ
به‌پرسیاره
له درێژه‌ی
ئه‌م هه‌لومه‌رجه
ناڕۆشنه‌دا،
درێژه‌ی هه‌یه. کاتێ
گفتوگۆ له‌سه‌ر
عێراق ده‌که‌ین،
یه‌که‌مین پرسیار
که یه‌خه‌مان
ده‌گرێ ئه‌وه‌یه
که ئایا ئه‌م
شته"عێراق"
فانته‌سییه،
یان
بوونی هه‌یه
له‌راستییدا.
ورده‌کارییه‌کانی داگیرکاریی
ئه‌مێریکا
به‌دتێگه‌یشتنی
لێده‌که‌وێته‌وه،
ئه‌گه‌ر له
مێژووی
دروستبوونی
ده‌وڵه‌تی
عێراقه‌وه
تێگه‌یشتنمان
نه‌بێ ونه‌شزانین
کێ ئه‌ندازیاری
ئه‌م پرۆژه
شکست
خواردووه‌یه؟
دوای شه‌ڕی
یه‌که‌می
جیهانیی،
کۆلۆنیالیزمی
بریتانیی و
فڕانسیی،
رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاستیان
، له‌سه‌ر
بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه
ستراتیژییه‌کان
له‌نێوان
خۆیاندا به‌شکرد.
ئێمپایه‌ی(
ئه‌مبراتۆریه‌ت)
بریتانیی هه‌ڵسا
به‌دروستکردنی
عێراق له‌سێ
ویلایه‌تی
به‌سره ( به‌زۆرینه‌ی
شیعه‌وه) و
به‌غداد ( به‌زۆرینه‌ی
سوننه‌وه) و
دواتریش
موسڵ به زۆرینه‌ی
( کورده‌وه) . به‌مجۆره
ناسنامه‌ی
ده‌ستکردی
نه‌ته‌وه‌یییان
دروستکردو
به‌سه‌ر
هاوڵاتیی ساده‌ی عێراقییدا
سه‌پێنرا،
ئه‌مه ئه‌گه‌ر
وای دابنێین
که گیانی
ناسیۆنالیزم
له نێوان
زۆرینه‌ی به‌ناو
عێراقییه‌کاندا
بوونی هه‌بێ.
له ساڵی
١٩٢١ ه‌وه،
رژێمه یه‌ک
له‌دوای یه‌که‌کانی
عێراق( به
پادشایه‌تیی
وکۆمارییه‌وه)،
له‌لایه‌ن
سوننه‌کانه‌وه
به‌ڕێوه‌چووه.
پاش
لکاندنی
ویلایه‌تی
موسڵ به
دووبه‌شه‌که‌ی
تره‌وه، کورد
و شیعه به‌زۆریی
په‌راوێزخرابوون.
هه‌ندێ جێگه‌وڕێگه‌شیان
هه‌بووبێ،
بۆ مه‌کیاجکردن
بووه‌و هیچ
ده‌سه‌ڵاتێکی
ئه‌وتۆیان
نه‌بووه. سه‌ره‌ڕای
هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ک
که رووبه‌ڕووی
پۆل برێمه‌ر
ده‌بێته‌وه،
ئه‌و
بڕیارانه‌ی
ئه‌ودای بۆ
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
حیزبی به‌عس
و سوپای
عێراق، دوو
بڕیاری
دروست بوون.
به‌ڵام گه‌وره‌ترین
هه‌ڵه ، ئه‌وه‌بوو
که رێگه‌درا
به‌و به‌عسییه
پله به‌رزانه‌ی
به‌شدارن له
کوشتنی سه‌دان
هه‌زار
سیڤیلی
عێراقییدا،وه‌ک
به‌رزه‌کی
بانان بۆی ده‌ربچن
. پێش سه‌ره‌وژێرکردنی
رژێمی
پێشووی
عێراق، سه‌دام
بڕیاری
ئازادکردنی
هه‌زاران چه‌قۆکێشی زیندانیی
دا، له
ئێستادا ده‌کرێ
بگوترێ به‌شێکی
به‌رچاو له‌وانه‌ی
شه‌ڕده‌که‌ن
له گه‌ڵ هێزه‌فره‌ره‌گه‌زه‌کان
و زۆربه‌ی
ویستی خه‌ڵکی
عێراق، له‌و
تاوانبارانه‌ن
یان له‌به‌عسییه
بکوژو ببڕه‌کانن.
هاوکات ئه‌لقاعیده‌ش
توانیویه‌تی
له‌ناوچه
سوننییه‌کاندا
جێپیی خۆی
تووندوتۆڵتر
بکات. سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی ده‌کرێ
بگوترێ، له‌ناوبردنی
رژێـمی سه‌دام
کارێكی
ئازایانه
بوو له‌هه‌مبه‌ر
درێژکردنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵێ هه‌ڵه‌ی
مێژوویی‌دا
که ٨٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
به‌سه‌ر خه‌ڵکدا
سه‌پێنرا و
سه‌رئه‌نجامیش
کاره‌ساتی
به‌رهه‌م
هێنا. ئه‌و
عێراقه‌ی لێ
به‌رهه‌م
هات که هیچ
کاتێ هه‌ڵگری
ناسنامه‌یه‌کی
نه‌ته‌وه‌یی
نه‌بووه له‌چاوی
خه‌ڵکه‌که‌یه‌وه،
بگره هیچ
سوپه‌ر
هێزێکیش
ناتوانێ ئه‌م
ناسنامه‌یه
بۆ خه‌ڵکی
عێراق به‌رهه‌م
بهێنێت. خه‌ڵکی
عێراق نه‌ته‌وه
نییه. شتێکی
ده‌ستکرده‌و
له بارودۆخی
نۆرماڵدا هه‌پروون
به‌هه‌پروون
ده‌بێ. پاش سیی و
پێنج ساڵ ئاگرو
ئاسن و کولتووری
به‌عسیزم، میراتێکی
وێرانه به‌جێماوه.
رژێمی به‌عس
رۆیشت، به‌ڵام
کولتووری
کوشت‌وبڕ و
ریچوه‌ڵی
سڕینه‌وه‌ی
به‌رامبه‌ر،
هێشتا له‌عێراقدا
گه‌شه‌ده‌کات.
لای که‌م له‌ناو
ئه‌و لایه‌نه
سوننییانه‌ی
که به‌هره‌مه‌ند
بوون له‌سه‌رده‌می
رژێمی
پێشوودا. له‌وانه‌یه
نیر رۆسن ( Nir Rosen ) زۆ هه‌ڵه
نه‌بێ، کاتێ
له
واشینینگتۆنپۆستدا
( ١٥ ی مه‌ی
٢٠٠٧ )
ده‌نووسێ "
عێراقییه‌کان
به شێوه‌یه‌کی
گشتیی سوننه
و شیعه نین،
ئه‌وه‌نده‌ی
به‌پله یه‌ک
عێراقیین"
عێراقییه‌کان!
به
دڵنیاییه‌وه
ئه‌و به‌ناوی
ئه‌وانه‌وه
قسه ناکات
که
ئازاریان چه‌شتووه
و ده‌یچێژن
له‌عێراقی
ناو
کولتووری به‌عسدا.
رۆسن وای بۆ
ده‌چێت " زۆربه‌ی
ئه‌ندامانی
حیزبی به‌عس
شیعه بوون"،
به‌ڵێ راسته
به‌ڵام ته‌نها
له‌رووی
ژماره‌وه (
زۆریی و
بۆرییه‌وه)،
به‌ڵام ئه‌مه
رووکه‌شێکی
داپۆشراوه
به‌سه‌ر
راستییه‌کاندا،
شه‌ست له‌سه‌دی
دانیشتوانی
عێراق شیعه‌ن
و هیچ چاره‌یه‌کی
تریان نه‌بووه.
یان ده‌بووایه
ببوونایه
به به‌عسیی،
یان ده‌بووایه
سه‌ری خۆیان
بقه‌بڵاندایه
به‌وه‌ی که
دژایه‌تی
حکومه‌تی
نیشتمانیی
ده‌که‌ن و
ملیشیان له
چه‌قۆی ئه‌و
ئاکامه هه‌ڵسوایه. گرنگترین
خاڵێک لێره‌دا،
سه‌ره‌ڕای
زۆریی ژماره‌ی
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی
عێراق ( رژێمی
تیاچوو) به‌هه‌موویان
توانا و ده‌سه‌ڵاتی
یه‌ک پله‌داری
ئاسایی
سوننه‌یان
نه‌بووه له‌هه‌مان
پارتی
سیاسیی‌دا.
زۆربه‌ی
زۆری شوێنه
هه‌ستیار و
گرنگه‌کان
له‌هه‌ردوو
بواری سه‌ربازیی
و حیزبییدا
به‌ده‌ست
سوننه عه‌ره‌به‌کانه‌وه
بوو. ته‌نانه‌ت
یه‌ک کورد و
شیعه،
بوونیان نه‌بوو
له‌هێزه
ئاسمانییه‌که‌ی
رژێمی سه‌دامدا.
ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر یه‌ک
له‌سه‌ر سێی
ئه‌و که‌سانه‌ی
که‌داواکرابوون
له‌لایه‌ن
هێزه‌کانی ئه‌مێریکاوه،
به‌ناو شیعه‌بوون،
به‌ڵام له‌راستییدا
ئه‌مه بۆ
تێکه‌ڵکردنی
کارته‌کان و
په‌رده‌پۆشکردن
بوو. بۆ ئه‌وه‌ی
روویه‌کی
گشتیی به‌خه‌ڵک
بدات که ئه‌مێریکا
ئۆپه‌راسیۆنی
ده‌ستگیرکردنه‌کانی
ته‌نها بۆ
سوننه‌کان
نییه. به‌ڵکوو
بۆ شیعه پله
به‌رزه‌کانیشه. کاتێ رۆسن
ده‌نووسێ "
له‌راستییدا
سوپا نه‌ته‌وه‌ییترین
ده‌زگا بوو
له‌عێراقدا"
ئه‌مه خوێواوک
کردنه چاوی
خه‌ڵکه‌وه‌یه.
برێمه‌ر له‌وه‌دا
راستگۆ بوو
که ده‌ڵێ
شیعه رقیان
له‌سوپای
عێراق ده‌بووه‌وه.
به‌ڵام له‌وه‌دا
هه‌ڵه‌ی
کرد، که‌هه‌ر
شیعه نه‌بوون
رقیان له‌سوپا
ببێته‌وه،
به‌ڵکوو
زۆرینه‌ی کورده‌کانیش،
ته‌نانه‌ت
هه‌ندێ له
سوننه‌کانیش
که زه‌ره‌رمه‌ند
بوونه له‌سه‌ر
ده‌ستی ئه‌و
سوپایه.
چونکه
سوپای
پێشووی عێراق
له‌لایه‌ن
به‌عسییه‌کان
و سوننه‌کانه‌وه
کۆنترۆڵ
کرابوو، سه‌ره‌ڕای
زۆر له پله‌دارانی
سه‌ربازیی
ئاسایی.
ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیی
ئه‌مێریکاییه‌کان
ده‌یانه‌وێ
ئارامیی
عێراق
رابگرن، زۆر
گرنگه هه‌ل
به
عێراقییه‌کان
خۆیان بدرێ،
بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی
ئه‌م ئه‌رکه. ئه‌گه‌ر
بیانه‌وێ
یان نه‌یانه‌وێ له‌چوارچێوه‌ی
عێراقێکی یه‌کگرتوودا
بژین. ئه‌مه‌ش
له راستییه‌وه
دووره.
عێراقێکی یه‌کگرتوو
له‌پای چیی؟
کاتێ سوننه‌و
شیعه بۆ هه‌زارو
سێ سه‌د ساڵ
ده‌چێ یه‌کتری
ده‌سڕنه‌وه. دوژمنایه‌تیی(
ئه‌نتاگه‌نیزم-
antagonism ) ی
نێوانیان له
داگیرکاریی
ئه‌مێریکاوه
ده‌ستی پێنه‌کردووه.
ئاشته‌وایی نێوان
ئه‌م دوو
لایه‌نه
پرۆسه‌یه‌کی
دوور‌و درێژ‌و
دژواری له‌به‌رده‌مه،
به‌دڵنیاییه‌وه
له ئێستادا
ئه‌م
پێشنیازه
له‌رووی
پراکتیکه‌وه
ناچێته سه‌ر. چۆن ده‌کرێ
رێژه‌ی کوشتنی
سه‌ربازانی
ئه‌مێریکیی
که‌مبکرێته‌وه؟
چۆن ده‌کرێ
تێچوونه خه‌رجییه‌کانی
که به‌بیلیۆن
دۆلار روو له‌هه‌ڵکشانن
بۆ پرۆژه‌ی
عێراقی یه‌کگرتوو
که‌مبکرێته‌وه؟
چاره‌سه‌ر
بۆ ئه‌مانه و
دامرکاندنه‌وه‌ی شه‌ڕی
شیعه‌و
سوننه،
دوورخستنه‌وه‌یانه
له‌یه‌کتر و
حوکمڕانییکردنی
خۆیانه له
له دوو
ناوچه‌ی
جیاوازدا.
فیدراڵیزم
سه‌ره‌ڕای
هه‌ر که‌موکوڕییه‌ک
هه‌یبێ، له‌م
ساته‌دا
باشترین
چاره‌سه‌ره.
ئه‌گه‌ر به‌غدادیش
گرفته، ئه‌وه
ئۆڵتێرنه‌تیڤ
زۆره.
باشترینیان
دابه‌شکردنییه‌تیی
به‌سه‌ر
دووبه‌شی سه‌ره‌کییدا،
که ئه‌مه
له دێرزه‌مانه‌وه
رووی داوه‌و
ئێستا زه‌قتر
ده‌بێته‌وه. رۆسن ده‌نووسێ"
هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک
نییه که سه‌دام
حوسه‌ین سه‌دان
هه‌زار که‌سی
له
عێراقییه‌کان
کوشتبێت" ئه‌مه
خۆگێلکردن و به‌لاڕیدابردنه.
ئایابه‌رێز
رۆسن هه‌رگیز
گوێی له که‌مپه‌ینی
جینۆسایدی
کورده‌کان(
ئه‌نفال) نه‌بووه؟
که نزیکه‌ی
٢٠٠ هه‌زار
که‌سی
تێداچوو،
زۆربه‌یان
ژنان و
منداڵان
بوون. هه‌ندێکیان
پاشماوه‌کانیان
له‌م دواییه‌دا
دۆزرانه‌وه
له بیابانه‌کانی
عێراقدا. هه‌روه‌ها
ئایا به‌رێز
رۆسن هه‌رگیز
حیسابی بۆ
قوربانییانی
شیعه
کردووه له‌سه‌رده‌می
زۆرداریی به‌عسییه‌کاندا؟
به‌ڵی رۆسن
نه‌یتوانیوه
که سه‌رنجێکی
راستگۆیانه
له‌سه‌ر
ژیانی
زۆرینه‌ی شیعه‌کان
و کورده‌کان
بدات. دوو
ئۆڵتێرنه‌تیڤی
راشناڵانه
هه‌یه، یه‌کێکیان
دیموکراتییانه‌و
مۆراڵییانه‌و
مرۆییانه‌یه.
ئه‌ویش دابه‌شکردنی
عێراقه بۆ
سێ پارچه،
هه‌ر پارچه‌و
ده‌سه‌ڵاتی
سه‌ربه‌خۆی
خۆی هه‌بێ . ئه‌مانه
به که‌مێک
کۆمه‌کی
کۆمیونیتیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه
جێکه‌وت ده‌بن.
دیاره ئه‌م
ئۆڵتێرنه‌تیڤه
بۆی هه‌یه به‌ره‌و
سه‌ربه‌خۆیی
یه‌کجاریی
بچێت. کورده‌کان
بۆی هه‌یه
زۆرتر له ئه‌وانی
تر ئه‌م هه‌نگاوه
بنێن، به‌تایبه‌ت
پاش ئه‌وه‌ی
که‌رکوک بگه‌ڕێننه‌وه
سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی
به‌هه‌رێمی کوردستان
ناسراوه. ئه‌م
هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆییه،
ره‌نگبێ
شیعه‌کانیش
بینێن له
باشووری
عێراقدا. ئۆڵتێرنه‌تیڤی
دووه‌م، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی
به‌عسییه‌کانه
له رێگه‌ی
کوده‌تایه‌کی
سه‌ربازییه‌وه
که ئه‌مه‌ش
واتای سه‌رکوتکردنی
سه‌رجه‌م
عێراقییه‌کانه. ئه‌م
ئۆڵتێرنه‌تیڤه
به سروشتیی
و له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه
ره‌تده‌کرێته‌وه
له‌لایه‌ن
زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری
عێراقییه‌کانه‌وه.
به‌ڵام بۆی
هه‌یه
قبووڵ بکرێ
له‌لایه‌ن
به‌عسییه‌کان
و گرووپه
تێرۆریسته‌کان
و ته‌نانه‌ت
بۆی هه‌یه
له‌لایه‌ن
به‌ڕێز
رۆسنیشه‌وه
قبووڵ بکرێ،
چونکه هه‌موویان
له‌سه‌ر ئه‌وه
کۆکن و له
خاڵیکدا یه‌کده‌گرنه‌وه
که عێراق هێور
و ئارام بکه‌نه‌وه،
به‌هه‌ر
نرخێک بێت و
له‌سه‌ر
حیسابی
گیانی مرۆڤه‌کانیش
بێت. ئاشته‌وایی
له‌گه‌ڵ به‌عسییه‌کاندا،
واتای گه‌ڕانه‌وه‌یانه
بۆ ده‌سه‌ڵات
و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه
کردنی کوده‌تایه‌کی
سه‌ربازیی و
کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی
هه‌موو
عێراق به
ئاگر و ئاسن و
دروستکردنه‌وه‌ی
ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
و سوپایه‌کی
نه‌ته‌وه‌یی! به‌ڵام
چیرۆکی
راسته‌قینه‌و
واقیعییه‌تی
پێشکه‌وتنه‌کان
له‌سه‌ر زه‌ویی
شتێکی تره
به‌به‌رچاوی
کۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
که
عێراق ده‌بێ
دابه‌شبکرێ
بۆ سێ پارچه
هه‌روه‌ک
یۆگۆسلاڤیا
پارچه‌پارچه
بوو. عێراق وه‌ک
وڵاتێکی یه‌کگرتووی
نۆرماڵ خه‌ونێکه
نایه‌ته دی .
ریفه‌رێنده‌مه
نافه‌رمییه‌کان
به‌تایبه‌تیی
له‌نێوان
کورده‌کاندا
پێمان ده‌ڵێت،
زوو یان دره‌نگ
عێراق پارچه‌پارچه
ده‌بێت. ئه‌فسانه‌ی
عێراقیش
کاڵده‌بێته‌وه‌و
ده‌بێته به‌شێک
له رابردوو. |