له
چه‌ند ڕۆژی رابردودا ڕژێمی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران
له‌دادگای مه‌ریوان بریاری له‌سێداره‌دانی بۆ ڕۆژنامه‌نوسان
( عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور و هیوا بوتیمار) ده‌رکرد ، که
ئه‌مه‌ش درێژه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌م رژێمه‌یه بۆ له‌ناوبردنی
گه‌لی کورد له‌م به‌شه‌دا
,
که داوای ئازادی وسه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌کات .
ناوه‌ندی
چاک جگه له ڕسوا کردن و پرۆتستۆ کردنی ئه‌م هه‌ڵوێسته ی
رژێمی کوردکوژی ئێران ، ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نین که
له‌له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هه‌ولی ئه‌وه ده‌دات زۆرترین ناوه‌ندی
سیاسی و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، په‌رله‌مانی و
رۆژنامه‌کانی ئه‌ورپی و ئه‌مه‌ریکی ئاگادار بکاته‌وه که
هیواداره هه‌موو تاک و ڕێکخراوه کوردیه‌کانی تریش ئاگادری
ئه‌م ناوه‌نده سیاسیانه بکه‌نه‌وه ، چونکه زۆربونی فشار
وا ده‌کات ئه‌وانیش فشاره‌کانیان له‌سه‌ر ڕژێمی ئێران زیاتر
بکه‌ن .
هه‌رلێره‌شه‌وه رای ده‌گه‌یه‌نین ئاماده‌ی هه‌موو کار‌و
چالاکیه‌کین له پێناوی ئازاد کردنی ئه‌م 2 ڕۆژنامه‌نوسه
کورده ، چونکه پاراستنی گیانی ئه‌م 2 ڕۆژنامه‌نوسه
ئه‌رکێکی نیشتمانیه و له ئه‌ستۆی هه‌مومان دایه .
ناوه‌ندی
چاک
20070720
www.chak.be
|