ئه‌م
وتاره به پێنووسی سیاسیی و کۆنه دیپلۆمات باڵوێزی پێشووتری
ئه‌مێریکا له کۆسته‌ریکا(Curtin
Winsor, Jr.
) له بڵاوکراوه‌ی میدیست مۆنیته‌ر(
( Mideast
Monitorدا،
Volume 2 No I,
،June/July
2007
نووسراوه. له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به‌م لینکه هه‌یه.
http://www.mideastmonitor.org/issues/0705/0705_2.htm
هه‌مان
وتار له ژۆرناڵی ئیلیکترۆنیی( ئۆنلاین ئۆپینییهن) یشدا، به
دووبه‌ش بڵاوبووه‌ته‌وه:
http://forum.onlineopinion.com.au/thread.asp?article=6107
له‌به‌ر
گرنگیی و هه‌ستیاریی بابه‌ته‌که‌و پێوه‌ندیی ئه‌م باسه،
به‌دۆزی سیاسیی و کو‌لتووریی ئێستای کورد و عێراقه‌وه،
به‌پێویستم زانی به‌شێوه‌ی کورتکردنه‌وه‌ی وتاره‌که(
Summarizing
)، بۆچوونه گرنگه‌کانی نووسه‌رێکی رۆژئاوایی به ده‌قێکی
کوردیی ، به‌شێوه‌ی پێداچوونه‌وه (
Review
)به خوێنه‌ری کورد بگه‌یه‌نم. هه‌وڵمداوه زۆربه‌ی بیروڕاکانی
نووسه‌ر وه‌ک خۆی بنووسمه‌وه، ده‌کرێ بڵێـم وه‌رگێڕانێكی
پوخته‌ی وتاره‌که‌یه. پێداچوونه سیسته‌مێکی باوه
له‌ڕۆژئاوادا، به‌تایبه‌ت وتار‌و تێکست و کتێبه به‌نرخه‌کان،
ده‌درێنه به‌رباس و لێکۆڵێنه‌وه‌و پێداچوونه‌وه.......
به‌هاو
گرنگیی ئه‌م وتاره، زۆرتر له‌وه‌دا ده‌بینمه‌وه ، که
سیاسییه‌ک و دیپلۆماتێکی رۆژئاوایی، ئه‌وه‌نده به‌سه‌لیقه‌وه
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل بابه‌تێکی تێۆریی گرنگی وه‌ک وههابییزم و
ئیسلامی سیاسیی‌دا کردووه و به شێوازێکی ئه‌کادیمیی ورد و پڕ
لهسهلیقه باسه‌که ده‌وروژێنێ و بهئامارو دۆکیومێنت و
پشتئه‌ستوور به‌ده‌یان سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆره‌وه قسه ده‌کات.
به‌پێچه‌وانه‌ی به‌شێك له‌سیاسییه‌کانی کورده‌وه، کاتێک
له‌سه‌ر ئیسلامی سیاسیی و فه‌نده‌مێنتالیزمی ئیسلامیی، وتار
ده‌نووسن، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری له‌گیرفانی خۆیان ده‌ر ده‌که‌ن
و ده‌ڵێی چیرۆکی گوێ ئاگردان ده‌گێڕنه‌وه. یان له که‌فوکوڵ و
کینهوڕقدا یه‌کپارچه ده‌یکه‌ن به وتاری داشۆرین و
جوێنبازیی، ئه‌وه له زمانی بێفهڕو ئاست نزمی نووسینیشیان
بگه‌ڕێ، که خوێنه‌ری زۆر چاوقایم و خۆیان ئاسا نه‌بێت توانای
خوێندنه‌وه‌ی پارهگرافێکی ئه‌و که‌چه وتاره سیاسییانه‌ی
نییه. له‌هه‌موویشی گرنگتر، ئه‌م نووسه‌ره ده‌سه‌ڵات و
وڵاته‌که‌ی خۆی ( ئه‌مێریکا ) زۆر بێبه‌زه‌ییانه به‌ر
ره‌خنه ده‌دات. ئه‌م وتاره هه‌رایه‌کی گه‌وره‌ی ناوه‌ته‌وه
له نێوه‌نده رۆژئاواییه‌کاندا و به‌چه‌ندین شێوه‌ی جیاواز
شرۆڤه‌یان کردووه.
خه‌تاب سابیر
عه‌ره‌بستانی سعودییه، وههابییزم و بڵاوبوونه‌وه‌ی
سیۆفاشیزمی سوونیی
By
Curtin Winsor, Jr.
وههابییزم، یه‌کێکه له کوشنده‌ترین نه‌خۆشییه درمه‌کانی
contagion
جیهانی
ئیسلامی سیاسیی،
ره‌گوڕیشه‌ی ئه‌م درمه، له وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودییه‌وه
سه‌ریهه‌ڵداوه‌و شاده‌ماری( ئابووریی و ئایدۆلۆژیی) یشی هه‌ر
لهسعودییهوهیه. له‌کاتێکدا بنه‌ماڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و
وڵاته خۆیان به‌دۆستی رۆژئاوا‌و ئه‌مێریکا ده‌زانن، که‌چیی
سه‌رچاوه‌ی کارگه‌ی وههابییزم
و( تووندڕۆیی ئیسلامیی)شن.
له‌هه‌لومه‌رجێکدا
عه‌ره‌بستانی سعودییه،
هاووڵاتییانی خۆی به دۆکترینی وههابییزم پڕچه‌ک ده‌کات و
ئه‌م باوه‌ڕهCreed
فه‌ناتیکه وه‌ک ئاردی ناو دڕک به هه‌موو جیهاندا ته‌خشان
ده‌کات و نووزه‌ی هه‌موو ئیسلامییه میانڕه‌وه‌کان خه‌فه
ده‌کات. كه‌چیی ئیداره‌ی ئه‌مێریکا,
عه‌ره‌بستانی سعودییه
به‌دۆستێکی ستراتیژیی ده‌زانێ!
ئیداره‌ی
بوش هیچی ئه‌وتۆی بۆ به‌رپێگرتنی ئه‌م شاڵاوه-نه‌گریسه
onslaught
نه‌کردووه. یه‌کێک له سهقهتییهکانی بوش و سه‌رکرده‌کانی تر
ئه‌وه‌یه، تا ئێستا وه‌ک خووی باوی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی
ئه‌مێریکا، هه‌میشه له‌به‌ر خاتری نه‌وتی عه‌ره‌بستانی
سعودییه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران، گوێی خۆیان له‌ئاست ره‌هه‌نده
سامناکه‌کانی وههابییزمدا تهپکردووه.
وههابییزم وه‌ک میتۆدێکی تێۆریی له محمه‌دی کوڕی
عه‌بدولوه‌هابه‌وه، له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌مدا، وه‌ک
تووندڕۆیهكی
zealot
مه‌زهه‌بیی سه‌ریهه‌ڵداوه. ئه‌م بۆچوونه تێۆرییهش وه‌ک
زۆربه‌ی ئیسلامییه سوننه فه‌نده‌مێنتالیسته‌کانی تر، به
ئه‌ندێشه‌ی ئه‌وه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و ئایین،
تێکه‌ڵ به‌یه‌ک بکات و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سیسته‌مه‌ی که
یارانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ، دوای مه‌رگی ئه‌و، پێڕۆیان
ده‌کرد، که بهخهلافهتCaliphate
ناسراوه.
له‌ساڵی
١٧٤٤ دا کوڕی عه‌بدولوه‌هاب له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئال-سعوددا،
به‌ره‌یه‌کی هاوپه‌یمانیی مێژووییان پێکه‌وه نا دژی نه‌یاره
هاوبه‌شه‌کانیان.
له پاداشتی ئه‌م چاکه‌یه‌ی وههابییهکاندا، ئالسعود
کۆمه‌کیان کرد بهکهمپهینێک له‌لایه‌ن وه‌هابییه‌کانه‌وه
بۆ قڕکردن و پاکتاوکردنی بێباوه‌ڕه‌کان به‌ڕێخرا. له‌ساڵی
١٨٠١ دا جه‌نگاوه‌ره وه‌هابییه‌کان هێرشیان کرده سه‌ر ئه‌و
ناوچانه‌ی که ئێستا وڵاتی عێراقی پێده‌گوترێت. قه‌تڵوعامی
خه‌ڵکی که‌ربه‌لایان کرد، پتر له چوار هه‌زار شیعه‌یان کوشت.
هه‌روه‌ها کاتێک ئالسعودهکان له بیسته‌کانی سه‌ده‌ی
رابردوودا به‌ته‌واویی کۆنترۆڵی مه‌ککه ومهدیننهیان کرد،
گۆڕستانی شیعه‌کانیان خاپوور کرد، که چوار ئیمام، له دوانزه
ئیمامه‌که‌ی شیعه‌کان له‌وێنده‌ر نێژرابوون.
پاش
دامه‌زراندنی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودییه له ساڵی ١٩٣٢،
وه‌هابییه‌کان و تیۆری وههابییزم ده‌ستیان واڵا بوو له
کۆنترۆڵکردنی سیسته‌می سیاسیی و ئۆرگانه‌کانی په‌روه‌رده‌و
خوێندن و لێکدانه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیی به‌پێی ویستی
سیاسیی خۆیان.
له‌شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوودا، جیهادییه‌کانی ئیخوان
موسلمین و وه‌هابییه‌کان به‌یه‌که‌وه کۆکتێلێکیان له
رادیکاڵیزمی ئیسلامیی و سۆسیۆسیاسیی و کۆنسێرڤه‌تیزمی
کو‌لتووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی به‌رهه‌م هێنا، که تا ئێستاش
یه‌خه‌ی گه‌لانی ناوچه‌که‌ی گرتووه. ئه‌لقاعیده هیچ شتێکی تر
نییه، جگه له رۆڵه‌ی ئه‌م رادیکاڵیزمی ئیسلامی سیاسییه
نه‌بێت.
دوو تێرم
" ئیسلامۆفاشیزم" و "سیۆفاشیزم" ناوبه‌ناو وه‌ک دوو زاراوه‌ی
سیاسیی له رۆژئاوادا به‌هه‌ڵه بۆ ئاماژه‌دان به رادیکاڵیزمی
ئیسلامیی، به‌کارده‌هێنرێن. به‌ڵام ئه‌م نازناوه
appellations
پڕبه‌پێستی وه‌هابییه رادیکاڵیستهکانه. ئه‌وه
وههابییهکانن، دژایه‌تی ئازادییه‌کانی تاک و ژنان و
به‌هاکانی مرۆڤی ئازاد ده‌که‌ن و دنه‌ی خه‌ڵک ده‌ده‌ن بۆ تێرۆر
و سڕینه‌ی بێباوه‌ڕه‌کان.
به‌ڕیوه‌به‌ری پێشووی سی ئای ئه‌ی
R. James
Woolsey
تێرمۆنۆلۆجی "
تۆتالیتاریانیزمی سیۆکراتیی سوننه-
Sunni
theocratic totalitarianism
" ی به‌کارده‌برد بۆ ئه‌و ئیسلامییانه‌ی که خولیای
ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه له پاتنایی گڵۆباڵیزمدا. چونکه ئه‌م
سیۆکراتییه
theocracy
ی سوننه و پاوهنخوازییهکهیان زۆر ملهوڕانه و
بهرچاوچنۆکانهیه، حیساب بۆ هیچ کولتوور‌و نه‌ته‌وه و
که‌مایه‌تییه‌ک ناکه‌ن له‌ئاست مه‌رامه سیاسییه‌کانیاندا.
ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودییه
،سه‌رده‌مانێک، که‌مێک دڵی له وه‌هابییه‌کان یهشابوو، به‌ڵام
ئه‌م ده‌وڵه‌ته، به‌شی شێری له‌شه‌ڕی موجاهیدین، دژی
ده‌وڵه‌تی سۆڤییه‌تی پێشوو به‌رکه‌وت. له‌گه‌ڵ ده‌زگای
هه‌واڵگری پاکستانیی و سی ئای ئه‌یدا گه‌وره‌ترین خزمه‌تیان
به‌پرۆژه‌کانی وههابییزم کرد له‌ناوچه‌که‌و له‌جیهاندا.
به‌جۆرێک عه‌ره‌بستانی سعودییه بووبوو به‌کارگه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی موجاهیده خۆبه‌خشه‌کان، بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ
بێباوه‌ڕاندا. سعودییه‌و پاکستان و ئه‌مێریکا ده‌ستێکی باڵایان
هه‌بووه له به‌هێزکردنی بۆچوونی وههابییزم و دۆکترینی
وههابییدا.
تورکی
ئهلفهیسهیڵ، زۆر بهلهخۆباییبوونهوه ده‌یگوت، تا کاتێک
ئه‌لقاعیده ، شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودییه نه‌کاته ئامانج
، ئه‌وان رێگریی له کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تیی بۆ ئه‌لقاعیده
ناکه‌ن. له‌کاتێکدا سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کیی و ژیاریی موجاهیدین و
وه‌هابییه‌کان و وههابییزم له‌و وڵاته‌وه هه‌ڵده‌قوڵا.
سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتدارانی پایه‌به‌رزی سعودییه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی
بۆچوونی فه‌نده‌مێنتالیزمی ئیسلامیی، که‌چیی هێشتا ئه‌م
وڵاته به‌ئاشکراو به‌نهێنیی، له‌ناوه‌وه و له‌ده‌ره‌وه‌ی
سنووره‌کانی خۆیدا، پڕوپاگه‌نده بۆ وههابییزم ده‌کات. ،
ئه‌وه جگه له‌وه‌ی سه‌ربازگه‌یه‌کی زۆر باشه بۆ به‌خێوکردنی
که‌تیبه‌کانی ئه‌لقاعیده‌و خۆكوژه تێرۆریسته‌کان.
نووسه‌ر، له‌سه‌ر تێڕوانینێکی پلهیتۆوه ( ئه‌فلاتۆن-
Plato
) که پێی وابووه( مرۆڤێک که
بهناتهندروستیی و کولتوورێکی ناته‌ندروست، په‌روه‌رده
بکرێت، به‌دڵنیاییه‌وه مرۆڤێكی نه‌خۆشی لێ به‌رهه‌م دێت و
ئه‌وکاته‌ش دڕنده‌ترین بوونه‌وه‌ری سه‌رزه‌مینی لێده‌رده‌چێت)،
ده‌یه‌وێ بهڕهگوڕیشهی کولتووری وههابییزمدا شۆڕبێته‌وه.
کتێبه‌کانی به‌شی په‌روه‌رده‌وخوێندن له وڵاتی عه‌ره‌بستانی
سعودییه، خوێنیان لێده‌تکێ و منداڵان هانده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
قه‌سابیان لێده‌ربچێت. به‌شێک له‌و تێکستانه‌ی مێشکی
منداڵانیان پێ هێڵکاریی ده‌کرد پێش ١١/٩، به‌م چهشنهبوون:
"رۆژی
دادپهورهیی و حه‌شر نایات، هه‌تا هه‌موو جووله‌که‌کان
به‌ده‌ستی موسڵمانان قڕنهکرێن" ، " ئیجبارییه له ئیسلامدا،
که بێباوه‌ڕان به دوژمن سه‌یر بکرێن".
که‌چیی
پاش ئه‌و هه‌موو چاوسوورکردنهوهیهی ئه‌مێریکا، هێشتا
پرۆگرامه‌کانی خوێندنیان به‌ئاشکرا، رق و کینهڕشتنی تێدایه
به‌رامبه‌ر به " کریستیانییه‌کان، جووه‌کان، شیعه‌کان،
سۆفییه‌کان، هیندۆسه‌کان، ئهیسییهستهکان( بێباوه‌ڕه‌کانAtheists
-
) و
ته‌نانه‌ت ئه‌و سوننانهش که ئایدۆلۆژیی و دۆکترینی
وههابییزم ناپه‌ژرێنن.
له‌ناو
ئه‌م کولتووره شهڕانگێزانهیهی په‌روه‌رده و سیسته‌می
خوێندندا، ئه‌گه‌ر دابنێن یه‌ک له‌سه‌دی ئه‌و پێنج میلیۆن
خوێندکاره‌ی ساڵانه ده‌خوێنن، بکه‌ونه ژێر ته‌رزی دۆکترینی
وههابییزمهوه، ئه‌وا په‌نجا هه‌زار برای موجاهید ده‌که‌ونه
دنیای خه‌بات و جیهاده‌وه. به‌خۆڕایی نییه، خودی ئوسامه‌ی
کوڕی لادن، به‌تووندیی ره‌خنه له رۆژئاوا ده‌گرێ که گوشار
ده‌خاته سه‌ر سعودییه، بۆ گۆڕینی پرۆگرامه‌کانی خوێندن.
چونکه خۆی، کوڕی قاڵه‌وه‌بووی ئه‌و پرۆگرامی خوێندنهو ئه‌و
مه‌یدانه بووه.
ئه‌م
هه‌لومه‌رجه‌یه، واده‌کات که عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لبه‌کر،
گه‌وره پیاوی ئایینیی و نزیک له‌بنه‌ماڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وا،
به‌ئاشکرا سه‌رکۆنه‌ی شیعه بکات و به " ئه‌هریمه‌ن" یان
ناوزه‌د بکات، به‌ڕاده‌یه‌ک که بڵێ " زۆر له جووله‌که‌و
کریستیانییه‌کان مه‌ترسییدارترن" . ئه‌مه ئیتر حه‌ڵالکردنی
خوێنی شیعه‌یه‌و سه‌رئه‌نجامه‌که‌شی هه‌ر ئه‌و
قه‌سابخانه‌یه‌یه که عێراقی ئێستا پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت.
له
نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٠٤ دا، بیست و شه‌ش پیاوی پایه‌به‌رزی ئایینیی،
زۆربه‌یان مامۆستای زانکۆن و له خوێندن و لێکۆڵینه‌وه
ئیسلامییه‌کاندا به‌شدارن، ئه‌و زانکۆیانه‌ی که راسته‌وخۆ
حکومه‌ت کۆمه‌کیان ده‌کات، بانگه‌وازی جیهادیان کرد و فه‌توای
ئه‌وه‌یان دا که موسڵمانان بچن بۆ عێراق، بۆ غه‌زاکردن، بۆ
ملپه‌ڕاندنی ئه‌مێریکییه‌کان و کوشتوبڕی شیعه‌کان. ئه‌مه
هه‌ناردنی رقوکینهیه، ئه‌م تێرۆرێکی ئاشکرایه و ده‌نێردرێ
بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی سعودییه.
گرنگترین و سه‌رنجڕاکێشترین ورده‌کاریی
و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م وتاره له‌م پارهگرافهیدایه:-
له‌کاتێکدا هاووڵاتییانی سعودییه، پێشه‌نگی
vanguard
سیۆڤاشیزمی ئیسلامیین له‌سه‌رتاسه‌ری دنیادا، گه‌شه‌کردنی ئه‌م
ئایدۆلۆژیای وههابییزمه، سنووره‌کان تهی ده‌کات. سه‌یری
ئه‌و دوو ئاماره جیاواز‌و سه‌ر سووڕهێنه‌ره بکه‌ن. خودی
ده‌وڵه‌تی سعودییه، نه‌ک هاوڵاتییانی خه‌وتوو له‌سه‌ر دۆشه‌کی
دۆلار، ته‌نها له‌ماوه‌ی دوو(
2
)
ده‌یه‌دا،
پتر له ٨٧ هه‌شتاوحه‌وت بیلیۆن ( هه‌شتاو حه‌وت هه‌زار
میلیۆن) دۆلاری بۆ خه‌رجییه‌کانی ماشێنی وههابییزم
ته‌رخانکردووه. له‌کاتێکدا به‌درێژایی ساڵانی ١٩٢١- ١٩٩١ ،
واته حه‌فتا دانه ساڵی ره‌به‌ق، ده‌وڵه‌تی سۆڤییه‌تی پێشوو
ته‌نها و ته‌نها حه‌وت بیلیۆن دۆلاری بۆ کۆمۆنیزم و
دهوڵهتهپرۆکسییهکانی سه‌ر به ئۆردووگای کۆمۆنیستیی
ته‌رخانکردبوو.
ئه‌و ٨٧
بیلیۆنه، کراوه به‌قوڕگی پرۆژه به‌ناو مرۆییه‌کان و
یارمه‌تییدانی هه‌تیوان و لێقه‌وماوان و پڕوپیرێژن (
پیروپیرهژن)دا، به‌ڵام له‌راستییدا کراوه به پرۆژه‌ی
مزگه‌وت دروستکردن، رۆنانی خوێندنگا ئایینییه‌کان، هه‌ر
داموده‌زگایه‌ک که خزمه‌تی وههابییزمی کردبێت، پێگه‌یاندنی
مه‌لای ئایینی و پرۆڤه پێکردنیان و ئالوودهکردنیان به
دۆکترینی وههابییزم، چاپکردنی سه‌دان میلیۆن قورئان و تێکستی
فه‌ناتیک بۆ گه‌شه‌ی وههابییزم له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا
ته‌رخانکراوه. وێڕای به‌لێشاو بهقوڕگداکردنی سکۆلاره
ئیسلامییه‌کانی زانکۆ‌و خوێندکاره فهندهمێنتالیستهکانیان
له‌مپه‌ڕ بۆ ئه‌وپه‌ڕی دنیا.
به‌شی
شێری ئه‌م کهمپهیینه گه‌وره‌یه‌ی وههابییزم به‌ر باشوور‌و
باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌که‌وێت. له پاکستان و ئیندۆنیزیا
و مالیزیا و باشووری تایلاندو و فیلیپین ...تاد. به‌هۆی لێشاوی
ئه‌م پاره زۆروزهبهندهوه، لێشاوێکی گه‌وره‌ی
ئایین-گۆڕینconverts
و بهئیسلامبوون له‌ناو ئایینه‌کانی تری ئه‌م ناوچه‌یه‌و
خه‌ڵکه که‌م دهرامهتهکهیدا ده‌ستی پێکردووه.
وههابییزمهکان ئه‌وه‌نده به‌هێزن له‌رووی داراییه‌وه،
توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه که ئیمامه‌کانی هێڵی خۆیان دابنێن و
ئیسلامی میانڕه‌و به‌ته‌واویی بخه‌نه په‌راوێزه‌وه. ساڵانه
هه‌زاران منداڵی هه‌ژار له‌م ناوچانه‌وه، به‌پاره‌ی
وههابییزم، هه‌نارده‌ی سعودییه ده‌کرێن بۆ خوێندن و دواتر،
بۆ به‌رفراوانکردنی که‌مپه‌یینی وههابییزم، بۆ شوێنه‌کانی
خۆیان ده‌یانگێڕنه‌وه. ئه‌م خوێندکاره پڕچهککراوانه به
دۆکترینی وههابییزم، که ده‌نێردرێنه‌وه بۆ شوێنه‌کانی
پێشووی خۆیان، وه‌ک تۆپخانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وه‌هابییه‌کان
به‌کار ده‌هێنرێن له‌کاری تووندوتیژیی و تێرۆریستییدا.
هیندستان ئێستا بووه‌ته جێی سه‌رنجی ئه‌م شه‌پۆلی
وههابییزمهو چاویان خستووه‌ته سه‌ر کاسته
Caste
ده‌ست لێنهدراوهکانی کۆمه‌ڵگه‌ی هیندیی.
به‌پێچه‌وانه‌وه، وه‌هابییه‌کان نه‌یانتوانییوه له
کۆماره‌کانی سۆڤییه‌تی پێشوودا، پێشڕه‌ویی بکه‌ن، چونکه
سیسته‌می حه‌نه‌فیی و چه‌پۆکی قورسی سه‌رکوتکردن به‌رامبه‌ر
میلیتانتی ئیسلامیی، کاڵی کردوونه‌ته‌وه. به‌ڵام له
ئه‌فریکا، لانکه‌ی هه‌ژاریی و به‌دبه‌ختیی و سه‌رگه‌ردانیی،
ئه‌مانه نه‌ک هه‌ر توانیویانه گه‌را بخه‌ن، به‌ڵکوو سودان و
نه‌یجیریا بوونه به مۆڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وههابییزم.
وههابییزم له‌رۆژئاوادا:
له‌سێ
ده‌یه‌ی رابردوودا، وه‌هابییه‌کان، به‌ته‌واوی سه‌ریان
خستووه‌ته سه‌ر رۆژئاوا به‌گشتیی و ئه‌وروپا به‌تایبه‌تیی.
گه‌شه‌ی وههابییزم له رۆژئاوادا بۆ ئه‌و شه‌پۆله له کڕین و
پارهخهرجکردنه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که زۆر جار رێژه‌ی
زۆرییه‌که‌ی له سیسته‌می سۆشیالی هه‌ندێ وڵاتی رۆژئاوایی
تێپه‌ڕ ده‌کات. ئه‌م گه‌شه‌کردنه‌ش زێتر له‌ناو بێکارانی
په‌ناهه‌نده‌کان و عه‌ره‌به‌کان به‌تایبه‌تیی، روو له‌سه‌ره.
ته‌قینه‌وه‌کانی له‌نده‌ن، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و پاکستانییه
باکگراوندانه بوو، که له وڵاتی بریتانیادا له‌دایک بووبوون
و وه‌هابییه‌کان توانیتیان بیانکه‌ن به ئه‌ندامی دڵسۆزی
خۆیان، ئه‌و که‌سه‌ی که تیۆدۆر ڤان کوخی
Theodor Van
Gogh
فیلمسازی هۆڵه‌ندیی کوشت، له به‌رهه‌می دۆکترینی
وه‌هابییه‌کان بوو.
له
ئه‌مێریکا، وه‌هابییه‌کان که‌متر جێپێی خۆیان کردووه‌ته‌وه،
ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی جیاوازیی له سیسته‌می سۆشیالی ئه‌وروپا
و ئه‌مێریکادا هه‌یه. چونکه لهئهمێریکا وه‌ک ئه‌وروپا،
ته‌وه‌زه‌ل خانه‌ی تێدانییه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر چاوت له‌ده‌ست
هاووڵاتییانی باجده‌ر و سیسته‌می سۆشیال بێت. ده‌بێت کار
بکه‌یت و خه‌ریکی ژیانی رۆژانه‌ی خۆت بیت. به‌ڵام به‌و
حاڵه‌شه‌وه، که‌مێک جێده‌ستیان دیاره. له ساڵی ٢٠٠٥ دا
ریپۆرتی خانه‌ی ئازادیی (
Freedom
House Report
) ، دووسه‌د کتێبی له ١٥ مزگه‌وتی یارمه‌تییدراو له‌لایه‌ن
سعودییه‌وه له ئه‌مێریکا پشکنی. له یه‌کێک له‌و
کتێبانه‌دا، که مۆری باڵوێزخانه‌ی سعودییه‌ی پێوه‌بوو،
له‌لایه‌ن مزگه‌وتی مه‌لیک فه‌هده‌وه دابه‌شکرابوو، ئه‌م
تێکستانه‌ی تێدابوو:-
·
" له بێباوه‌ڕان دووربکه‌ونه‌وه، کینه بنوێنن به‌رامبه‌ر
ئایینه‌که‌یان، پشتیان تێبکه‌ن، هه‌رگیز پشتیان پێ مه‌به‌ستن
بۆ یارمه‌تیی، پێیان سه‌رسام نه‌بن، به‌پێی شه‌ریعه‌تی
ئیسلامیی، ده‌بێ هه‌میشه پێچه‌وانه‌ی ویستی ئه‌وان
بجوڵێنه‌وه "
·
" هه‌رکه‌سێک کۆمه‌کی بێباوه‌ڕان بکات دژی موسڵمانان، به‌بێ
له‌به‌رچاوگرتنی جۆری ئه‌و کۆمه‌که‌ی پێیانی کردووه، ئه‌و
که‌سه خۆی ده‌بێته بێباوه‌ڕ"
·
" هه‌رگیز تۆ ده‌ستپێشخه‌ر مه‌به بۆ سڵاوکردن له کریستیان و
جووله‌که، هه‌رگیز پیرۆزبایی له بێباوه‌ڕان مه‌که، له‌کاتی
به‌ده‌ستهێنانی پشووی ساڵانه (
Holiday
)دا، هه‌رگیز یاوه‌ریی و دۆستایه‌تیی بێباوه‌ڕان مه‌که،
ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه نه‌بێ که بیانکه‌یت به‌ئیسلام، هه‌رگیز
لاسایی
imitate
بێباوه‌ڕان مه‌که‌وه، هه‌رگیز ئیش بۆ بێباوه‌ڕان مه‌که‌ن،
به هیچ شێوه‌یه‌ک جلی ده‌رچووانی زانکۆ
gown
لهبهرمهکهن، چونکه ئه‌مه لاساییکردنهوهیانه"
عه‌بدولڕه‌حمان ئهلمودی، دامه‌زرێنه‌ری شورای موسڵمانانی
ئه‌مێریکا
American
Muslim Council (AMC)
، پیاوێکی نزیک له بنه‌ماڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وای سعودییه، یه‌کێک
بووه له دۆسته‌کانی بیل کلینتۆن و جۆرج ده‌بلیو بوش،
هه‌رکاتێک بیویستایه خۆی ده‌کرد به کۆشکی سپییدا،
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌رامه‌تی بێشووماری بۆ وه‌هابییه‌کان
ده‌سته‌به‌رده‌کرد.
جۆرج بوش
نایه‌وێت گوشاری ته‌واو بخانه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وا
له سعودییه.
نووسه‌ر
ئه‌و
هۆکارانه‌ی له‌پشت بێده‌نگیی ئهمێریکاوهیه، سه‌ره‌ڕای هه‌ر
هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی سیۆفاشیزمی سوننیی بۆ سه‌ر ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مێریکا، به‌مشێوه‌یه ریزبه‌ندیان ده‌کات:_
1.
ئه‌مێریکا بۆ دابینکردنی وزه‌ی سه‌ره‌کیی له وڵات‌دا، پشتی
به نه‌وتی یه‌ده‌کی سعودییه به‌ستووه،.
2.
پچڕاندنی ئه‌م هێڵه سه‌ره‌کییه‌ی وزه‌ی بازرگانیی جیهانیی و
ئه‌مێریکیی، کاره‌ساتی گه‌وره‌ی به‌دواوه ده‌بێت.
3.
ئه‌گه‌ر ئه‌مێریکا بیر له‌سزادان و نینۆک کردنی ئه‌وانه
بکاته‌وه که وههابییزم به‌هێز ده‌که‌ن، بۆی هه‌یه ئه‌وانیش
بتوانن سزای قورسی بازاڕ و ئابووریی ئه‌مێریکا بده‌ن.
4.
سعودییه، ئه‌گه‌ر چه‌کی نه‌وت به‌کار بهێنێت، ته‌واوی
بازاڕه‌کانی جیهان و وڵاتانی پیشه‌سازیی ده‌شێوێنێ و هه‌رایه‌ک
ده‌نێته‌وه ئه‌وسه‌ری دیار نه‌بێت.
هه‌ندێ
سیاسه‌تمه‌دار و نووسه‌رو ئه‌کادیمیست، پێیانوایه، که‌ناکرێ
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سزای بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری سعودییه
بدرێ، چونکه ژێرخانی ئابووریی سعودییه به‌هێز نییه‌و
ستراکتۆری پیشه‌سازیی نه‌وتیش له سعودییه زۆر له‌رزۆکه.
به‌مشێوه‌یه ته‌واوی بازاڕی دنیاش ده‌خاته سه‌ر چۆک، ئه‌گه‌ر
داڕمانێک به‌خۆیه‌وه ببینێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆی هه‌یه
رژێمی ئێستا بڕووخێت و وه‌هابییه‌کان، یان پیاوه فه‌ناتیکه
ئایینییه‌کان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست و ئه‌وه‌نده‌ی تر
گۆڵمه‌زه‌که قووڵتر ببێته‌وه و ئیتر فه‌نده‌مێنتالیزمی
ئیسلامیی به‌ته‌واویی، نه‌وت و پاره‌یان ده‌ست ده‌که‌وێت.
سیاسه‌تی
چه‌وتی جۆرج ده‌بلیۆ بوش و ئیداره‌ی ئه‌مێریکایه له‌هه‌مبه‌ر
ئیسلامی سیاسیی و فه‌نده‌مێنتالیسته سیۆفاشیزمه سوننه‌کاندا،
که توانیتیان و ده‌توانن عێراق و ئه‌فگانستان و هه‌رشوێنێک
بیانه‌وێ گه‌رای تێدا بخه‌ن و گه‌شه‌ی تێدا بکه‌ن. که‌مپه‌یینی
گاڵته‌جاڕیی به‌دیموکراسییکردنی ناوچه‌که له‌لایه‌ن جۆرج
بوشه‌وه به‌ده‌ردی هیچ ناخوات، کاتێک ئه‌و و ئیداره‌که‌ی
له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداردا هاودیدی سیاسیی بن له‌زۆر
شت‌دا، ئیتر سفره‌ی رازاوه‌ی دیموکراسیی و مافی مرۆڤ و
وههابییزم ته‌نها تێکه‌ڵکردنی کارتهکانهو که‌س تێر ناکات،
جگه له خوێنڕشتن و کوێره‌وه‌ریی به‌ولاوه.
رۆڵی ئێران
له‌دوای
١١/٩ ه‌وه ، جۆرج بوش زۆر شه‌رمنۆکانه گوشار ده‌خاته سه‌ر
سعودییه، که‌چیی زۆر کاوبۆیانه هه‌ڕه‌شه له‌ئێران و کووره
ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران ده‌کات. خۆگیڤکردنه‌وه‌ی ئه‌مێریکا
له‌ئێران و هێجه‌مۆنیی شیعه، به‌و ئهندێشهیهوهیه ،
گوایه هه‌ڕه‌شه‌ی سیۆفاشیزمی سوننه ده‌هێنێته خواره‌وه ،
ته‌نانه‌ت زامنی پێوه‌ندییه ستراتیژییه‌کانی نێوان سعودییه‌و
ئه‌مێریکاش ده‌کات.
په‌له‌قاژه‌ی ئێران بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌کی ئه‌تۆمیی،
وێڕای ئه‌وه‌ی زۆرێک له ئهمێریکاییهکانی سه‌غڵه‌ت کردووه،
به‌ڵام فاکته‌ری سه‌ره‌کیی ئه‌م دانهجیڕهیهی ئێران
له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، ئه‌وه‌ندی ئێران مه‌به‌ستی
ناسیۆنالیزمی ئێرانییه، ئه‌وه‌نده مه‌به‌ستی باڵاده‌ستیی
ئیسلامی شیعه‌مه‌زهه‌ب نییه. نموونه‌یه‌کی زۆر زیندوو،
کۆمه‌ک و حه‌زی ئێران بۆ زاڵبوونی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌رمینیای
کریستیان به‌سه‌ر ئازه‌ربایجانی شیعه مه‌زهه‌بدا باشترین
به‌ڵگه‌یه. ئه‌مه شتێکی سه‌رسووڕهێنه‌ر نییه، ئێران به
وڵاتی فارسه‌کان ناسراوه هه‌ر له‌سه‌رده‌می کتێبه
پیرۆزه‌کانه‌وه. له‌کاتێکدا، ته‌نها نزیکه‌ی ٥٠٠ پێنج سه‌د
ساڵ ده‌بێت، مه‌زهه‌بی شیعه‌ی به‌ته‌واویی له‌خۆگرت. ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد، ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر ته‌وه‌ری ناسیۆنالیزمی ئێرانیی
ده‌خوێنێت، ئه‌وه‌نده گوێ به قه‌ڵه‌مڕه‌ویی شیعه نادات.
له‌کاتێکدا زۆربه‌ی وه‌هابییه‌کان، پێیانوایه که ئه‌هریمه‌ن
له نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بدا فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات، به‌ڵام
ئاماده‌ش نین نه ددانی پێدا بنێن و نه شانازییشی پێوه بکه‌ن
وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی سعودییه، هاوکات نه زۆر به‌ئاشکراش سه‌ر
بنێنه سه‌ری، چونکه پرۆگرامی خه‌ڵک کڕین و خه‌ڵک -
وه‌رگه‌ڕان (proselytizing
) بۆ ئایینی ئیسلام به‌بێ پاره‌وپوولی سعودییه به‌ڕێوه
ناچێت.
هه‌روه‌ها ئیسلامی شیعه مه‌زهه‌ب، هیچ خوویه‌کی
سیۆفاشیستیی،نیشان نادات. مه‌لا تووندڕۆ شیعه‌کان به‌رپرسن
له به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات به‌خراپترین شێوه، به‌ڵام هیچ
کاتێ ئه‌وه‌یان رانه‌گه‌یاندووه ، ئه‌گه‌ر شیعه‌مه‌زهه‌ب
نه‌بیت ئیتر بێباوه‌ڕیت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ش
بکه‌ن، شیعه‌کان رێژه‌ی ١٠-١٥ % ی جیهانی ئیسلام پێک ده‌هێنن.
ته‌نانه‌ت له جیهانی شیعه‌دا، هیچ کاتێ وه‌ک جیهانی سوننه و
وههابییزم بیریان له‌وه نه‌کردووه‌ته‌وه یان جێکه‌وت
نه‌بووه ئه‌و بۆچوونه‌ی که دیسکۆری هاوشێوه‌ی وه‌هابییه‌کان
له‌خۆبگرن. ئه‌م تێگه‌یشتنه چه‌وته‌ی ئیداره‌ی ئه‌مێریکیی که
پێیوایه به‌هێزکردنی پێوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ سعودییه‌دا
به‌قازانج ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ
ئێران‌دا، کارێکی زۆر نه‌زانانه‌و بێدهربهستانهیه.
به‌پێچه‌وانه‌وه، لاواندنه‌وه‌ی سعودییه چاره‌سه‌ری کێشه‌ی
ئێران و ئه‌مێریکا قووڵتر و سه‌ختتر ده‌کاته‌وه. ئیداره‌ی بوش
، نایه‌وێ به‌رپرسانی سعودییه تاوانبار بکات له
یارمه‌تییدانی وه‌هابییه‌کان له کوشتنی خه‌ڵکی عێراق و
ئهمێریکاییهکاندا، به‌تایبه‌ت شیعه‌یان تا سه‌ربازی
ئه‌مێریکایی
زۆرتر کوشتووه. پێتان سه‌یر نه‌بێ ، له‌هه‌موو جیهانی
ئیسلامییدا، کرده‌وه تێرۆریستییه‌کانی ١١/٩ ته‌نها له تاران
و که‌راتشی، له‌لایه‌ن شیعه‌کانه‌وه پرۆتێست کرا.
سه‌یره،
له‌کاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی بارگرژیی نێوان ئێران و ئه‌مێریکادا،
سعودییه‌کان له‌هه‌موو کات زێتر سوورترن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که
نابێ شیعه حوکمی عێراق بکات، هه‌رچه‌ند زۆرینه‌ی ره‌هاش بن،
له‌ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی ئه‌مێریکادا سعودییه به ئاشکرا
هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌کدارکردنی سوننه‌ی عێراق و ناوچه‌که ده‌کات.
ئه‌مه‌شه وایکردووه که سوننه‌کانی عێراق به ئه‌مری واقیع و
رێژه‌ی که‌مایه‌تی خۆیان رازی نه‌بن، چونکه پشتیان به
سعودییه‌و وههابییزم تووندوتۆڵه.
ئێرانی
شیعه مه‌زهه‌ب، مێژووی خۆتێهه‌ڵقورتاندنی راسته‌وخۆی له
وڵاتانی تردا زۆر که‌متره له چاو وڵاته سوننه‌کانی تردا.
عێراق بۆ نموونه چه‌کی کیمیاویی دژی گه‌له‌که‌ی خۆی و خه‌ڵکی
ئێرانیش به‌کار برد، به‌ڵام ئێران ئه‌مه‌ی نه‌کرد، که ئه‌م
چه‌که‌شی هه‌بوو. هاوکات شیعه‌کانی عێراق و شوێنه‌کانی تر،
ئه‌وه‌نده‌ی به مه‌رجه‌عه‌کانی خۆیانه‌وه پابه‌ندن ،
ئه‌وه‌نده گوێ بهمهرجهعهکانی ئێران ناده‌ن، ئه‌مه‌ش
پێچه‌وانه‌وه‌ی سیۆفاشیزمی وههابییزمه.
راشناڵترین رێگاچاره‌ی سیاسیی بۆ ئه‌م کێشه‌یه، گفتوگۆکردنه
له‌گه‌ڵ ئێران، نه‌ک پێشمه‌رجی وه‌ستاندنی کووره
ئه‌تۆمییه‌کانی دابنرێت. ئه‌مێریکا نابێت له‌سه‌ر حیسابی
ئێران ، وههابییزم له عێراق و ناوچه‌که‌دا بڵاوبکاته‌وه.
مه‌ترسیی گه‌وره بۆ سه‌ر ئه‌مێریکا، ئێران نییه، به‌ڵکوو
وههابییزم و سیۆفاشیزمی تێرۆره له عێڕاق و ناوچه‌که‌دا.
ئه‌مێریکا ده‌بێ بیر له ئۆڵتێرنهتیڤی تر بکاته‌وه له‌بری
نه‌وتی سعودییه، ( ئیسهنۆڵ و سینسێتیک و دیزڵ و بایۆ نه‌وت-
ethanol, synthetic diesel and bio oil
) ده‌بێ له‌و به‌رهه‌مانه بن که چیتر ئه‌مێریکا به‌قه‌رز له
به‌کارهێنانی چه‌کی نه‌وت له‌لایه‌ن سعودییه‌وه نه‌ترسێت.
ئه‌مێریکا و رۆژئاوا ده‌بێ میکانیزمێکی کارا بدۆزنه‌وه بۆ
کاڵکردنه‌وه‌و که‌مکردنه‌وه‌ی وههابییزم، ده‌بێ به‌هاکانی
مافی مرۆڤ و ئازادی تاک و هه‌موو نۆرمه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵی
رۆژئاوایی له‌به‌رچاو بگیردرێ. له‌کاتێکدا نه‌ته‌وه
هه‌ژاره‌کانی موسڵمانانی جیهان به‌ده‌ست هه‌ژارییه‌وه
ده‌ناڵینن، سعودییه ئه‌م هه‌له‌ی قۆستووه‌ته‌وه بۆ
گه‌شه‌پێدانی وههابییزم و تووندوتۆڵکردنی بنکه‌ی خۆی به‌سه‌ر
دنیای ئیسلامدا. به‌بێ بیلیۆنه
دۆلاره‌کانی نه‌وتی سعودییه، ئایدۆلۆژیا‌و جیهانبینیی سیاسیی و
باڵاخانه‌ی (edifice
) سایکۆلۆژیی و سیۆفاشیزمی وههابییزم، هه‌ره‌س دێنێت و
به‌ته‌واویی له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
|