- 1-
هه‌ر ساڵێک له‌مه‌و به‌ر، که له که‌نه‌دا بووم، هیوا قادری
شاعیر و هاوڕێم ( بۆنی شه‌راب له هه‌ناسه‌م دێ ) ی به
ئیمایڵدا بۆ ناردم، به خوێندنه‌وه‌ی کۆڵێک خۆشحاڵبووم ،
چونکه ئه‌و شاره‌ی منی لێبووم شانی به ئۆقیانووسی پاسفیکه‌وه
ئارام- دابوو، ببینه ئه‌و رووبه‌ره واڵایه که سه‌رفرازه
به خۆکردنه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م نهێنی و سیحره‌کانی خۆیدا،
مناڵێکیش به هه‌موو گه‌وره‌یی و بێگه‌ردی خۆیه‌وه له‌و
که‌ناره، دڵۆپێکی هه‌ڵگرتۆته‌وه و له‌سه‌ر له‌پی ده‌ستی
ڕایگرتووه و لێی ڕاماوه تا ئه‌وپه‌ڕی غه‌رقبوون له ئه‌فسون
و جادووه‌کانی دڵۆپێک ئاو، ده‌شێ مناڵبینه‌وه تا به‌و
سه‌رمه‌ستیه بگه‌ین، بۆ من.. هیوا و سه‌حه‌ری نێو تێکسته‌که
ئه‌و دوو مناڵه عاشقه‌ن، توانیوویانه به‌چاو قایمی
خۆیانه‌وه، ناره‌یتیڤانه ( که پشت ئه‌ستووره به
موناجاتگه‌لێک له‌گه‌ڵ تێرمی خودا و عیشق که دوو داهێنراوی
ته‌نیاییه وجودییه‌کانی مرۆڤ خۆیین ، بێخه‌یاڵ له مه‌رزه
ترادیشناڵه‌کانی - سونه‌تی- بایه‌خ و داب ونه‌ریته له‌ڕۆح
ئاڵاوه‌کان، که له گیاکه‌ڵه‌یه‌ک زیاتر نین بۆ زمانی ڕۆحه
ئازاده‌کان) خۆیان ڕووت وقووت بکه‌نه‌وه له پێشده‌م
سه‌فه‌ره بێمروه‌ت و بێنه‌خشه‌کانی خۆیاندا، و هێدی هێدی له
به‌ره‌که‌تی ئه‌و سه‌فه‌ره به‌پێزه‌یان بڕننه‌وه ، که
هێشتا زۆرێک له نووسه‌ران له ترس و به به‌هانه‌ی جۆراوجۆر
خۆیانی لێ به دوور ده‌گرن، و ئه‌گه‌ر هه‌ر نووسه‌رێکی تریش
توخنی ئه‌و سێوی مه‌عریفه ڕۆحیه بکه‌وێت... یه‌خسیری
ده‌که‌ن و هه‌زار و یه‌ک تانه‌و ته‌شه‌ره‌ی بۆ داده‌تاشن .
به‌ڵام هیوا و سه‌حه‌ر بێ ئه‌و گرێ‌و گۆڵ و ڕه‌تاندنانه،
سه‌ربه‌ستانه.. که خاڵیه له هه‌ر تاوان و گوناهێک،
سه‌ربورده و حه‌کایه‌تی عاشقانه‌ی خۆیان، به شێوازبونێک
ده‌گێڕنه‌وه که پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌و خوازه‌یه خۆیانن، هه‌تا
بشێ دۆستانه به وشه‌کان بڵێن : توو چاوه بێوه‌نه‌وزه‌که‌ی
عیشق ، شاهید به به‌سه‌ر وشه شڕشێته‌کانی ڕۆحه
په‌تیاره‌که‌مانه‌وه ئاخر ئێمه- من و سه‌حه‌ر- له تۆوه
زمانمان گرتووه.. و له تۆوه له خۆدووان، و ڕیسک کردنیش فێر
بووین! ( مرۆڤی ئاقڵ کاتێ ئاقڵه که عاشق بێت، مرۆڤی بێ
ئه‌قڵیش بۆیه بێ ئه‌قڵه چونکه وا خه‌یاڵ ده‌کاته‌وه له
عه‌شق تێده‌گات- پ. کۆیلۆ)
ئه‌وان دێن و له ڕێگه‌ی خۆ ده‌ربڕین و خۆ نوسینه‌وه،
شوناسێکی تر ده‌ده‌ن به خۆیان، و درێژه پێده‌ری هه‌مان ئه‌و
سروته‌ش
ritual
ده‌بن که ژیانپێده‌ره و ڕێنوێنیکه‌ره بۆ ژیانێکی مه‌عنه‌وی.
به بڕوای (تۆماس مه‌رتۆنی ڕاهیب) ڕێگه‌ی ژیانی مه‌عنه‌ویش،
جگه له‌عه‌شق چ شتێکی‌تر نیه. نهێنی ئه‌مه ده‌شێ چی بێت..؟
له ئینجیلی پیرۆزیشدا هاتووه( گه‌ر بێت و به هه‌موو
زمانه‌کانی جیهان و فریشته‌کان بدوێم، به‌ڵام خۆشه‌ویستم
نه‌بێ، ئه‌وه وه‌ک گرمه‌گرمی ده‌هۆڵ و زیڕه‌زیڕی زوڕنا وام.
گه‌ر بێت و به وشه‌ی خودا بدوێم و هه‌موو نهێنی و زانیارییه‌ک
بزانم و باوه‌ڕێکی وام هه‌بێ بتوانم چیای پێهه‌ڵکه‌نم، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستم نه‌بێ، ئه‌وا هیچ نیم. گه‌ر بێت و هه‌موو
سامانم به‌سه‌ر هه‌ژاراندا دابه‌ش بکه‌م و تا سووتان ژیانم
پێشکه‌ش بکه‌م، به‌ڵام خۆشه‌ویستم نه‌بێ، ئه‌وا هیچ سوودی بۆم
نابێ. خۆشه‌ویستی دان به‌خۆ گرتن و ڕۆح سوکیه، خۆشه‌ویستی
شانازی نییه، چاو پیسی نییه، لوتبه‌رزی نییه،خۆشه‌ویستی
توندڕه‌وی نییه، به‌دگومانی نییه... خۆشه‌ویستی له هه‌موو
شتێکداهه‌دادانی هه‌یه، باوه‌ڕ به هه‌مووان ده‌کات و له
هه‌موو کاتێکیشدا ئومێده‌واره و به‌رگه‌ی هه‌موو شتێ ده‌گرێ.
خۆشه‌ویستی هه‌رگیز نافه‌وتێ. تۆزه تۆزه فێرده‌بین و نه‌خته
نه‌خته به زمانی یه‌زدان ده‌ئاخفین......... من ئێستا که‌مێ
زانیاریم هه‌یه، وه‌لێ ڕۆژی په‌سڵانێ به ته‌واوی خواوه‌ند
ده‌ناسم، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌ویش من به ته‌واوی ده‌ناسێ. جا
ئه‌وه‌ی تا ئه‌وکاته ده‌مێنێته‌وه: باوه‌ڕ و هیوا و
خۆشه‌ویستیه، ئه‌مانه سێ شتن، به‌ڵام خۆشه‌ویستی له
هه‌موویان مه‌زنتره)
له هه‌مان کاتدا ئه‌زمونێکیشه بۆ ئێمه، که وێنه‌ی خه‌ڵکانی
عاشق چۆن هه‌ست پێده‌که‌ین و ده‌خوێنینه‌وه، له‌م بواره‌دا
به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چین گه‌ر مه‌زه‌نه بکه‌ین ، خه‌تایه ئه‌زمون
کراو ئه‌زمون بکه‌ینه‌وه . ساته‌وه‌ختێ بمانه‌وێ ده‌رهه‌ق
به‌و شته‌ی ده‌یبینین بدوێین ، ئێمه گه‌وهه‌ر و حه‌قیقه‌تی
ئه‌و شته ده‌رناخه‌ین، به‌ڵکو له‌مه‌ڕ بۆچون و توانست و
هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌سته‌کانی خۆمان ده‌دوێین. ئێمه یه‌کێکین
له‌وچه‌ندین که‌سانه‌ی به شێوه‌ی تێگه‌یشتن و ڕه‌وشی خۆمان
ورد ده‌بینه‌وه و ڕاستی ده‌بینین نه‌ک نوێنه‌ری ڕاستیه‌کان و
ڕاڤه‌کارێکی بڕێنه‌ره‌وه بین، ده‌رباره‌ی تێکست و که‌سێتی و
دیارده‌کان.
ده‌شێ لێره‌دا کۆنسێپتی مۆنادی لایبنیتز به هانامانه‌وه بێت،
که پێیوایه هه‌ر شتێک له دنیادا تاکه. دوو شتی له‌یه‌کچوو
له هیچ کوێ نابینی، هه‌ر شته‌ی که‌سایه‌تی خۆی هه‌یه. مۆناد
پێمانده‌ڵێت: هه‌رئه‌و تایه‌تمه‌ندییه‌یه که شته
جۆراوجۆره‌کان ڕێکده‌خات، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕێکخستنه پێش به
جیاوازی بگرێت یان ئه‌و جیاوازییه یه‌کپارچه‌یی
هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. هه‌ر بۆیه وه‌کو فه‌یله‌سوفی هارمۆنی
ده‌ناسرێ.
وه پێیوایه هه‌ربه‌شێکی ماده وه‌ک باغێکی پڕ گیا یان
گۆمێکی پڕ له ماسی چاو لێبکه‌ین، به‌ڵام په‌لکی هه‌ر گیایه‌ک،
ئه‌ندامی هه‌ر گیاندارێک ، یان دڵۆپه‌ی عاره‌قه‌ی له‌شی،
ده‌توانێ باغێک یان گۆمێک بێت. هه‌موو ئه‌م مۆنادانه‌ش به
یه‌ک ناسازگار نین، چونکه به بۆچونی لایبنیتز: مرۆڤ
به‌سه‌رجه‌می هه‌موو شت داده‌نێ و سه‌رجه‌می شته‌کانی جیهانیش
وه‌ک تاکێک!
خۆشنودم به‌و ئازایه‌تیه، که بێپرینگانه‌وه به ئێمه و
زینده‌گیان گوته‌وه:
هاوڕێیانمان، دڵته‌نگ مه‌بن، دڵ له‌دواتانین...ئه‌مه‌ش
گوڵدانێکی تر له عیشق له‌به‌ر هه‌یوانی ته‌نیاییه‌کتاندا
دایبنێن ،تا دڵتان بکرێته‌وه!
ئه‌مه وه‌فایه‌کی جوانی سه‌حه‌ر و هیوا بوو ، که‌عیشقی
ژیانیان، ته‌نێ به عیشق په‌نادا و وه‌ڵام دایه‌وه،
ئافه‌رم!
ئاخر ئه‌وه‌ی له مانا قوڵه‌کانی- وه‌فا- نه‌گه‌یشتبێ ،
مه‌حاڵه مه‌حاڵ بتوانێ بۆ هه‌ناسه‌یه‌کیش بێت عاشق بێت ، عیشق
له نێو گێچه‌ڵی هات و هه‌راکاندا یه‌عنی: وه‌فادار مانه‌وه
به زایینی بینینه‌کانی خۆمان ،ئه‌و بینینه‌ی لێیه‌وه
له‌تریفه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌کیه‌وه، که پاشه‌که‌وتێکه له
نوتفه‌ی فه‌نتازیا سرکه‌کانمان گرتۆته‌وه. هه‌ست ده‌که‌ین
ئیدی ئێمه که‌سێکین ئاوێزان، له ڕه‌نگی ئاونگی
به‌یانیانه‌کانی خۆمان، هه‌روه‌تر شته‌کانیش ڕه‌نگێکی تر
ده‌بن له ڕه‌نگه جه‌ربه‌زه و ته‌ڕوبڕه‌کانی عیشق! که له
نێوان مه‌وداو ده‌ست تێکه‌ڵاوکردنی ئاسمانی ئه‌قڵ و زه‌وی دڵدا
هه‌موو شته‌کان بۆ نیگاکانی خۆی ڕاده‌کێشێ .
له ڕه‌نگی خودایه‌ک که (نه له که‌س بوه و نه که‌سی
لێده‌بێت!)... خودایه‌ک له ڕه‌نگی هه‌موو بێڕه‌نگیه‌کان
گیرابێته‌وه! خودایه‌ک له ده‌نگی هه‌موو ئه‌و
بێده‌نگیانه‌ش ،که چاوه‌ڕێی فه‌یزی عه‌شقێکن بڕژێ به
سه‌ریاندا.. تا به کاوه‌خۆ بێنه وجود.
به‌ڵێ.. کیرکگاردیش، وه‌کو پارێزه‌رێکی بوون و ژیان،
پێیوایه:
سه‌وداسه‌ری( عیشق) قوڵترین نیشانه‌ی بوونی مرۆڤه. هه‌ر
بۆیه ڕه‌وشی بێده‌نگیه گه‌وره‌کان، له‌ژانی عیشقێکی
شێتانه‌دایه دێنه ده‌نگو به کاوه‌خۆ ده‌ڵێن: ئێمه‌ش هه‌ین
* * *
ئه‌وه‌بوو پێمگوتن: به وردی- عیشقنامه‌که‌تانم- خوێنده‌وه ،
وه‌کو ئاماژه‌کانی تێکسته‌که پێمانده‌ڵین: هه‌مان هه‌ناسه‌ی
- سه‌فه‌رنامه‌یه- و ده‌شێ هه‌رئیدامه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش بێ
به فۆرمێکی تر؛ ته‌نێ جیاوازییه‌که له‌وه‌دایه.. جاران هه‌ر
خۆت حیکایه‌تخوان بوویت، وه‌لێ ئه‌مجاره خۆشحاڵانه له‌م
ئه‌زمونه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌حه‌رۆکه‌که‌تدایت، ئه‌مه‌ش به
که‌مگرتن نیه. سه‌فه‌ر نامه؛ سه‌فه‌رێکی ئه‌زه‌لیه... و
له‌و بڕوایه‌دانیم ئه‌وه‌ی به دوای شوناسی تری خۆیه‌وه بێت
و بیه‌وێ نیوه‌چڵیه‌کان بڕستی لێنه‌بڕن، قسه‌ی نه‌مابێت بۆ
وتن. بمبه‌خشه نه له بری تۆ دێمه گوتن ... نه بیرت بۆ
ده‌که‌مه‌وه... نه پلانت بۆ داده‌نێم، به‌ڵکه ئه‌وه‌ی
هه‌ڵخزابێته به‌له‌مه ئه‌فسوناو‌ییه‌که‌ی ئۆدیسیۆسه‌وه
مه‌حکوم ده‌بێت به سه‌فه‌رێکی سه‌رمه‌دی.
ئیدی تۆ پیاوێکی ئاسوده‌یت ، هیچ نه‌بێ حیکایه‌ته‌کان
لێتناگه‌ڕێن چیتر بێخه‌ون و ته‌نیا و بێ تێشوو بیت. هاوڕێم
ده‌زانم پێویستیت به‌وه نیه که‌س دڵت بشێلێت و دڵنیام
پێویستیشت نیه و نابێ، هه‌روه‌کو چۆن کیرکگارد وتی: ئه‌گه‌ر
قه‌رار بێت ڕۆژێک له‌سه‌ر گۆڕم شتێک بنوسرێ، پێمخۆشه ته‌نها
ئه‌وه بنوسن ( فه‌ردێک بوو). تۆش له زینده‌گیتا هه‌قته
پێتبڵێن: عاشقێکه، یان (عاشقێک بوو).
وه‌کو هه‌نگێکی موسافیر و عاشق به سیحری موزیکی زۆزان و
گوڵستانه‌کان له هه‌نگوینی ڕۆحی خۆت بخۆ .. نۆشی گیانت بێت .
ئه‌وه‌ی له گوڵدا چاوی کردبێته‌وه له بۆن و ناسینه‌وه‌ی
جوانی و - مۆسیقای ڕووان- زیاتر ناز ناکات..!
ئه‌م سه‌رنجانه قسه‌ی ناو ڕۆحمن، بۆ ئه‌زمون و شیعرگه‌لێک
که ئه‌م ڕ‌استیه‌م پێ ده‌بێژن و هیچیتر ؛ هیوام وایه
ناپاکیم له سه‌لیقه‌ی خۆم و قه‌ڵه‌می تۆش نه‌کردبێ !
لایه‌نیکه‌م ئه‌گه‌ر وجود، هاتنه‌ده‌ربێ له خود، بۆ خۆ
تێپه‌ڕاندن و ڕۆیشتن بۆ ئه‌وپه‌ڕی تواناییه‌کانی خود، ئه‌م
به‌رهه‌مه‌شتان وا چاولێده‌که‌م جۆرێکه له‌و واوه‌تر چوونه،
بۆیه ده‌بێ ببینرێ.
ئه‌گه‌رچی سه‌حه‌ر خانمیش ، هێنده‌ی له‌ده‌ستی هاتبێ بوێرانه
له خه‌سڵه‌تی مێینه‌یه‌تی خۆی نه‌سڵه‌مییوه تا لێی هه‌ڵبێ ،
دیاره زمانه‌که‌ی ئه‌مه‌م پێده‌ڵێت.. به‌ڵام هه‌ر هێشتا
نه‌یتوانیووه هه‌ندێ حاڵه‌ت له خۆیدا خه‌فه و ده‌مکوت نه‌کات!
چونکه به داخه‌وه مێینه‌ی لای ئێمه، له‌به‌ر زۆر هۆ.. به‌س
له سووڕی مانگانه و به دایک بوون و شیرداندا له سه‌داسه‌د
توانیویانه خۆیان بن، ده‌نا هه‌میشه ئه‌و قاڵب و وێنانه
بوون که داب و نه‌ریتی پیاوانه لێی خواستون و وایان زانیوه
له مه‌زنیه‌ته ناچۆڕاڵیه‌که‌ی خۆیانه‌وه هه‌ڵقوڵاوه ،
گه‌ر ئه‌و چه‌پاندنه ناچاری/ ده‌ستکردانه نه‌بونایه
تێکسته‌کان پڕتر ده‌بوون به سه‌ما ده‌رونیه‌کانی خه‌یاڵی
خۆیان، و ڕۆشنبونه‌وه‌یان به ده‌رکه‌وتنی مه‌کۆی جوانی ئه‌و
سه‌مایانه، ڕۆح خه‌نیتر ده‌بوون. بیرمان نه‌چێت وشه‌کان تا
ئه‌و حه‌له له‌گه‌ڵماندا هۆگر و میهره‌بانن...که له
ڕووتبونه‌وه‌ی دیمه‌ن و ئابڕووچونه‌کانی نه‌پرسینه‌وه، هه‌ر
ساته‌وه‌ختێ به هه‌ر هۆیه‌ک بێت، سه‌ره‌ڕۆیی و ئازادی
وشه‌کانمان داپۆشی و لێنه‌گه‌ڕاین: (به پێی په‌تی
غه‌ریزه‌کانی خۆیان پیاسه بکه‌ن) ئه‌ویش لێناگه‌ڕێ هه‌موو
مه‌مله‌که‌ته نه‌بینراوه‌کانی خۆیمان به‌رێ، به‌شداریشمان له
وازییه‌کانی خۆی پێناکات، ئه‌و وازییانه‌ی که هیوا قادر
زه‌فه‌ری به سروشته سرکه‌که‌یان بردوه، و نه‌یهێشتووه
هه‌موو له‌ره‌کانی له ده‌ست ده‌رچێت!
چونکه وشه، هه‌ناسه و نهێنیه‌کانی بوونیمان زیاتر
لاده‌درکێنێ... که ئاماده‌بین به که‌شیش و باوکی ڕۆحی خۆمانی
بزانین، و بێسڵه‌مینه‌وه.. بێ هیچ پێشمه‌رجێ هه‌موو نیاز و
نهێنیه‌کانمانی ڕاستگۆیانه بۆ بدرکێنین. له‌و بڕوایه‌دام هه‌ر
که چوینه به‌رده‌می وشه‌کان، مینا جادوگه‌رێک و
به‌ختگره‌وه‌یه‌کی ڕۆحدیده و په‌نهاندیده، له‌پی ده‌رونمان
ده‌ربه‌ستانه موتاڵا ده‌کا، و ده‌زانێ له ژێرپێستی ڕۆحی
ڕۆحمان چ ڕازێ ده‌گوزه‌رێ ! جا هه‌تاوه‌کو به‌ر نه‌عله‌تی
جوانی وشه‌کان نه‌که‌وتووین با له هیچ نه‌سڵه‌مینه‌وه تا
لێمان نه‌سڵه‌مێته‌وه.. و له خێر و خۆشیه‌کانی مه‌حروممان
نه‌کات، چونکه له‌و کاته‌دایه وشه‌کان خۆمانن، و خۆشمان
وشه‌کانین ا. خۆتان نووسه‌رن و دڵنیام تێمده‌گه‌ن؟
* *
سه‌حه‌ری جوان.. سه‌حه‌ری خوشکم ، ئاگات لێیه وشه چ
میهره‌بانێکی دڵڕه‌قه، و بێ ویستی خۆمان چ گاڵه‌یه‌کمان
پێده‌کات؟! وشه‌کان بۆ من له‌و بروسکه شه‌ڕه‌نگیزانه ده‌چن تا
له به‌رده‌میاندا، عاشقه‌ڕووتانه ئاماده‌نه‌بیت بۆ هه‌موو
سوتان و قوربانیه‌ک، نایه‌ڵن به خوڕه‌م ببارێیت به‌سه‌ر ورده
خوده نه‌ناسراو و نه‌بینراوه‌کانی نێو خۆتدا، ئه‌مه‌یه
مه‌رجی پڕ شه‌فه‌قه‌ی وشه‌کان، وشه خۆشڕه‌وت و ڕوونبۆوه‌و
بێباکه‌کان. ئه‌مه‌یه ئایه‌تێکی ئه‌و ئیبلیسه بێگه‌رده!
چ چاکه‌کارییه‌کی مه‌زنه که نسرمه‌بایه‌کی خۆشمه‌شره‌ف، جوانی
فێنکاییه‌ک به ڕۆحماندا ده‌دات
( که چومه سه‌حرا عه‌شق باریبوو/ و زه‌وی ته‌ڕ بوو/ وه‌ک
چۆن قاچ به قوڕدا ده‌چه‌قێ، ئاوا قاچی من به عه‌شقا ده‌چه‌قی
– عه‌تار- )
لێره‌دایه بۆچونه‌که‌ی گارتمان له‌مه‌ڕ هونه‌ر کۆمه‌کمان
پێده‌کات که ده‌ڵێت:
(شته‌کان له خۆیاندا جوان نین، به‌ڵکه ئه‌وه
هونه‌رمه‌نده ده‌یگۆڕێ بۆ جوانی )
به‌ڵێ ئه‌مه‌شیان چاکه‌کارییه‌کیتره بۆ تێگه‌یشتن که( عیشق
نه‌زانین - سه‌حه‌ر ڕه‌سایی-) بێ. مرۆڤ سوکه‌ڵه‌تر ده‌بێت بۆ
هه‌ڵفڕین، لێ ورده به‌رده‌کانی زانین قورسترمان ده‌کا!
ئاخر چیبکه‌ین که سێوی مه‌عریفه‌مان خواردبێ، و ته‌نێ له
ڕێی زانینه‌وه بێت، بگه‌ینه ئه‌وه‌ی که عیشق
نه‌زانینه!؟ ئه‌مه ئه‌و موفاره‌قه‌یه‌یهparadox
که کیرکگارد به مه‌حاڵ ناوی ده‌برد، خودی عه‌شقیش
موماره‌سه‌کردنێکی مه‌حاڵانه‌یه.
چونکه ( مه‌حاڵ: گوزارشته له‌و په‌یوه‌ندییه سه‌یر و
سه‌مه‌ره‌یه‌ی نێوان کاته سه‌رمه‌دی و کاته مێژووییه‌کان،
نێوان خواوه‌ندییه‌کان و زه‌مانیه‌کان - کیرکگارد).
مه‌حاڵ ، سۆزێکی کڵپه‌سه‌ندووه که- خۆراک ده‌دا به فیکر و
پێده‌گه‌ێنیت- . فیکریش کۆششی ئه‌وه‌یه له خودی خۆی
سه‌روتربچێ، بۆ گه‌یشتن. گه‌یشتن به سنووره‌کانی نادیاری-
مجهول- ، ئه‌و نادیارییه‌ی ناوێکی تری مرۆڤ نیه، وه شتێکی
ئیزۆتریکی- باطنی- نیه، یا بۆ ئه‌و جیهانه‌ی ئابڵوقه‌ی داوه.
به‌ڵکو ئه‌و نادیارییه، نه‌شیاوه؛ جگه له خودا شتێکی تر
بێت! گه‌رچی ئه‌لبێر کامی گه‌لێک سه‌رسام بوو به پرۆسه‌ی ئه‌و
دۆزینه‌وه‌یه‌ی کیرکگارد بۆ مه‌حاڵ، به‌ڵام بۆ
ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی له‌گه‌ڵیدا یه‌کنه‌هاته‌وه و ته‌با نه‌بوو.
که له دواجاردا مه‌حاڵ له خودا زیاتر نه‌بێ و ته‌نها
گوزارشت بێت له جیهانێکی تر، ئه‌قڵ ده‌بێته قوربانی و
له‌لایه‌ن دینه‌وه سه‌ر ده‌بڕرێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌شی ناونا :
خۆکوژی فه‌لسه‌فی
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به باسه‌که‌ی ئێمه‌وه هه‌یه، پوخته‌که‌ی
له‌م نمایشه فیکری- فه‌لسه‌فیه‌دا خودا و ئه‌قڵه. خودا له
خوێندنه‌وه‌م بۆ ئه‌زمونی هیوا دێمه‌وه سه‌ری. به‌ڵام ئه‌م
نمایشه پیمانده‌ڵێت: ئه‌قڵ به قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی
زانینه‌وه ئه‌قڵه و چاودێری خۆیشی ده‌کات، بۆیه ئه‌گه‌ر
(عیشق نه‌زانین بێت) لای سه‌حه‌ر ڕه‌سایی، بۆ خاتری ئه‌وه‌یه
خاترجه‌م و ئارخه‌یان بیت له‌وه‌ی( هه‌میشه ئه‌و عه‌شقانه
ئه‌مێننه‌وه که نازانی بۆچی و له‌به‌ر چی عاشقی- سه‌حه‌ر- ل
139) ئه‌مه‌یه ئه‌و موفاره‌قه‌یه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان
پێ‌کرد، دڵنیایی و نادڵنیایی، سه‌رمه‌دی و کاتی، وه‌لێ چیبکه‌ین
له‌و مه‌حاڵه/ موفاره‌قه‌یه، که تۆ هه‌ڵوه‌دای ئاسوده‌یی
سه‌رمه‌دییانه‌ی له (مانه‌وه‌ی عیشق) و مه‌حاڵیش به
ناسۆرییه‌کانیه‌وه ئه‌وه‌یه که هه‌یه، و له‌عه‌شق جودا
نابێته‌وه، نه‌ک ناوه ناوه به‌ڵکو (ئاسوده‌یی و مه‌حاڵ
فرزه‌ندی یه‌ک زه‌مینن- کامی-) .
ئه‌م پرۆسیسی نه‌زانینه ته‌نها بۆ پاراستنی عیشق، له
ده‌ست نه‌شته‌رگه‌رییه بێ‌ڕۆح وکتوکوێره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی
ده‌شێ به‌سوودبێت ! ئه‌گه‌ر نا به خۆمان نیه، ئێمه
نیشته‌جێی به‌رزه‌خی نێوان زانین.. نه‌زانینین، و ئه‌مانیش
سانا ده‌ستی مه‌حاڵیان پێڕاده‌گات . ئه‌و مه‌حاڵه‌ی فیکرمان
ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه ، ڕه‌وشی مه‌حاڵیش ئه‌وه‌یه ته‌نها
گوێ له خۆی ده‌گرێ... نه‌ک ته‌مه‌نناکانی ئێمه! بیریشمان
نه‌چێت عیشقی ئۆنتۆلۆژییانه‌ش، دڵنیایی و بێوه‌ییمان
پێنابه‌خشێ، ئه‌مه جگه له خه‌ونێکی ڕاگوزه‌ر.. له واقیعدا
ڕاست ناسه‌لمێ و به‌جێنایه‌ت. خۆ وامان دانا عیشقی ئۆنتۆلۆژیش
به ده‌ست دێت، شتیک نابێت جگه له ڕیزاڵ ڕیزاڵ بوونمان
زیاتر، چونکه قایل‌بوون به‌و عیشقه ئۆنتۆلۆژییه، له‌گه‌ڵ
خۆیدا به‌ره‌و په‌کخستن و به ساڵاچون و له‌ت له‌تکردنمان
ده‌بات..، که هه‌میشه ئاماده‌بین بۆ قوربانیدان، که
ده‌کاته خۆکوژی. له لایه‌کی تریشه‌وه ئالوده‌مان ده‌کات به
دژایه‌تیه‌کانه‌وه_ تناقض_ دژایه‌تی خه‌ونی بێپایانی
ئه‌فلاتونی و جه‌بری سنووره‌کانی واقیع، که له‌گه‌ڵ خۆیدا
شاڵاو به پێچه‌وانه‌ی رۆمانسیه‌ته‌کانی ئێمه‌وه دێنێ و
ڕۆتین ده‌ژێنێ، ئه‌و ڕۆتینه‌ی هه‌ڕه‌شه له نه‌زۆک کردنی
عیشق ده‌کات! ده‌بێ _ بزانین_ ته‌نها به گژا چونه‌وه‌یه‌کیش ،
دانه‌بڕانی عیشقه له له‌حزاته حه‌قیقیه‌کانی خۆی، ئه‌و
ساته‌ی که تیایدا ده‌ژی، که‌ساته ڕاسته‌قینه‌کانی دڵخۆشبوون
و بوژانه‌وه‌ی عیشقه. ( هۆشیاری به‌و له‌زه‌تی له‌حزانه بوو،
دۆنجوانی کرد به یه‌کێک له پاڵه‌وانه‌کانی مه‌حاڵ- کامی-)
که‌وابێ، پێداگری له مانه‌وه .... ته‌نێ واتادارکردنی ئه‌و
له‌حزانه‌و مانه‌وه‌ی ئه‌و له‌حزه بێ سه‌ر و بنانه‌یه، که
تژیین له سه‌رمه‌دییه‌ت؛ نه‌ک که‌مبڕشت کردن و چاونوقان لێیان
و نه‌زانینیان!
چۆن ده‌ڵێیت: ( ژیان یه‌عنی ئه‌م دێڕه‌ی که ئێستا ئه‌ینووسم-
سه‌حه‌ر- ل 149)
عیشقیش یه‌عنی، ئه‌و له‌حزه‌یه‌ی که ئێستا تێیدا ده‌ژیم.
سوپاسگوزارم گه‌ر له‌م وه‌سوه‌سانه‌م ببورن.. به خاچی
مه‌حاڵه‌وه! چونکه ناچارین بزانین ( چاره‌ی مه‌حاڵ، مه‌حاڵ
خۆیه‌تی – نیچه- )
* * *
هیوا قادر
زمانێکی ڕۆشنبوه‌وه.. به په‌نهانیه‌ته‌کانی خود
(.../ خودایه ئه‌م فێڵه چی‌بوو له ئینسانت کرد/ خودایه له
کاتی فڕین‌دا به ئاسمانه‌وه بمکوژه/ یا له‌گه‌ڵ
چه‌خماخه‌یه‌کدا له چاڵێکدا بمنێژه/ یا لولمکه به‌قه‌دی
دره‌ختێکه‌وه/ تا له به‌رزایدا هه‌ناسه بده‌م.../ - هیوا- )
زمان: ئه‌م هه‌ژاره ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌م جه‌للاده
به‌خشنده‌یه، ئه‌م نهێنکاره ڕوونه، ئه‌م پیره مناڵه، ئه‌م
تاریکییه ڕووناکه: یه‌که‌مین خۆکوژی له‌وه‌وه داکه‌وت،
چونکه پێیوایه......
( ئه‌گه‌ر کاتێک ناتوانی له‌سه‌ر شتێک بدوێی، باشتره بێده‌نگ
بی- ڤیتگنشتاین-).
لێ ئه‌وه هه‌یه خۆکوژی زمان وێکچوی خۆکوژیی بوونه‌وه‌رکانی
تر نیه، چونکه له خۆڵه‌مێشی بێده‌نگبوونی خۆیدا
هه‌ڵده‌ستێته‌وه بۆ سه‌فه‌ر له‌سه‌ر زاری ئاواز و
ده‌نگهه‌ڵبرینێکی تر، که هیچ له سه‌فه‌ره‌کانی تری ناچێت...،
ئه‌م سه‌فه‌رانه‌ش که له دوای هه‌ر هه‌ڵسانه‌وه‌یه‌ک
له‌خۆڵه‌مێش رووده‌دات ناوی- شیعره- به هه‌ق ئه‌وه‌ی ئه‌م
فێڵه‌شی که‌شف کرد، شاعیر بوو! هه‌ر بۆیه سه‌یرنیه، به‌ڵکه
جێی تێڕامانه که وتراوه شاعیره‌کان خودایان ئافه‌ریده
کردووه، ( خوداکان گشتیان، مه‌جازه‌کانی شاعیرانه و
فریوه‌کانی شاعیرانه‌ن – نیچه-) جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودا، بۆ
ئه‌به‌د ئاوازه‌کانی به نه‌مری بمێنێته‌وه، ماڵێکی بۆ خۆی
هه‌ڵچنی له مه‌له‌کوتی نادیاری! بۆیه هه‌ر
خه‌یاڵپه‌روه‌رێک، ئه‌ندێشمه‌ندێک، له جابوڵقاکانی نادیاریدا
بمێنێته‌وه و موسافیر بێت و خه‌ریکی کوشتنی ئه‌و ورده
خودانه بێت، که ده‌ست و پێگرن له بڵندبوونه‌وه‌ی خودێتیه
به‌هێزه‌که‌یدا، هه‌تا بگاته ئه‌و مه‌له‌کوته که تیایدا
ده‌گاته خودی ڕاسته‌قینه. ده‌شێ خود خاوه‌نی ده‌ستێک بێت،
که توانای ده‌ستلێدان و بیستنی زایه‌ڵه ده‌ستلێنه‌دراوه‌کانی
خوداشی هه‌بێت. ئه‌گینا خودا به خودێکی په‌ته‌ڕی ، نه ڕام
ده‌بێ نه ته‌ماهی ده‌بێت! جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی:
( سیزیفێک له ڕۆحی هه‌ر یه‌کێکماندا ده‌ژی– هیوا- ل120) هه‌ر
ئه‌وه‌شه لێناگه‌ڕێ له مه‌نزڵ و حه‌ساوگه‌یه‌کدا بۆ ئه‌به‌د
ئۆقره بگرین، چونکه پێمانده‌ڵێت:
( گه‌ر سیحری ئه‌م هێزی گه‌ران و پرسیار و به‌رده‌وامییه
نه‌بوایه ئێمه هه‌رگیز له سه‌ره‌تاوه فه‌لسه‌فه‌مان
نه‌ئه‌ناسی، میتۆلۆژیاکان نه‌یانئه‌توانی تا ئێستاش به سیحری
خۆیان سه‌رساممان بکه‌ن- هیوا- ل121) لێ مه‌خابن، ئه‌م خوده
کامڵ و نادیاره‌ش نه پێیده‌گه‌ین.. نه‌ده‌یناسین! که‌چی به
ئه‌فسانه‌کانی دڵخۆش و هه‌ندێجار ڕازین چونکه ئه‌م هه‌ڵگه‌ڕان
و داگه‌ڕانه سیزیفیه‌یه‌تی سه‌رساممان ده‌کات! سیزیفێک که
به‌ر نه‌عله‌ت و توڕه‌بوونی خواوه‌ند که‌وتوه و ئه‌و ئازاره
ده‌کێشێ، بۆ ئه‌وه‌یه له دواجاردا ئاسوده بێت؟ نه‌خێر، له
زمانی کامیه‌وه ده‌یبیستین ئه‌وه‌یه: ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ
ئه‌وه‌یه هۆشیار بم! ئه‌م نهێنیه‌یه نایه‌ڵێ له
حه‌کایه‌تێک و له عیشقێکدا باڵی فڕینمان دابخه‌ین و بڵێین
ئیتر سه‌فه‌ر ته‌واو. ئه‌مه چ فێڵک بوو بۆ خۆمانمان دروستکرد،
هه‌م ده‌به‌زی و هه‌م نابه‌زی .. هه‌م ده‌گه‌یت و هه‌م
ناگه‌یت؟! بۆچی زه‌ینمان ناچێته‌وه سه‌رئه‌و جێیه
عاسیانه‌ی ئه‌ندێشه، که بردینی، و زینده‌گیمان له
ئه‌فسانه‌گه‌لێکه‌وه بۆ دزی که له بوێرییه شه‌ڕانیه‌کانی
ئه‌و بایه ده‌چێت که په‌ستراوه‌ته، توره‌که‌که‌ی پاندۆراوه
و گه‌ر بێته ده‌رێ دنیا ژێره و ژوور ده‌بێت. شاعیران ئه‌و
کاشفه بوون له‌گه‌ڵ خوداشدا، عیشقیشیان ئافه‌ریده کرد، له
قوڕی ته‌نیایی، و ئاوی ڕۆح، و ئاگری ئه‌ندێشه.. هه‌ر بۆیه
(ئه‌م هه‌موو جوانیانه‌ی که ئێستا مرۆڤ خاوه‌نییه‌تی
هه‌موویان هی عه‌شقن – هیوا- ل 133).
ئه‌و ڕووبه‌روبونه‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ – له مالایه‌عنی یا
یه‌عنی_ ( مێژووی عه‌شق مرۆڤ خۆیه‌تی، ئێمه‌ین – هیوا-) ئه‌م
هه‌موو ڕه‌نجی فه‌رهاده بۆ...؟
فێجا نازانی( عه‌شق گه‌ڕانه به دوای ئاسوده‌یدا- هیوا-)..(
ئاسوده‌یی تۆ له کوێی؟/ ئه‌م هه‌موو عاشقه به دوای تۆدا
ئه‌گه‌ڕێن و ناتدۆزنه‌وه- هیوا-). که‌وابێ ئه‌و ده‌سته‌ی -
خودا و عیشقی- له ده‌روونی ژانگر‌تووی شاعیر هێنایه ده‌رێ
هه‌ڵوه‌دا بوونه به شوێنپێکانی ئاسوده‌ییدا! لێره‌وه‌یه
ده‌رکی ئه‌و نزا؛ لوغزاوییه‌ی هیوا قادر ده‌که‌ین( خودایا
ئه‌م فێڵه چی‌بوو له ئینسانت کرد!) ئاخر بیرمان نه‌چێت
یه‌که‌م خه‌تاکار مرۆڤبوو، نه‌ک خودا، چونکه خودا لۆگۆسی-
ئه‌قڵی- ئه‌وه! ئه‌گه‌ر وه‌ها نیه........
ئه‌ی بۆ بێ‌گیان و ئاژه‌ڵ و ڕووه‌ک ئه‌م لۆگۆسه‌یان بۆ
غوربه‌ته‌کانی خۆیان نه‌خوڵقاند؟! پێده‌چێ ئه‌مه‌بێت، بنج و
بناوانی- داستانه‌که‌ی سیزیف- که هه‌ڵگرتنی به‌ردی
لۆگۆسه..بیرکردنه‌وه..ته‌ئه‌موله ؛ ئه‌م دراماگه‌له‌ش له
دورگه‌یه‌کدا خۆیان نمایش ده‌که‌ن، که پێده‌چێ: عیشق یا
خودابێ، هه‌ربۆیه:
( خودا‌ش ده‌فه‌رموێ.. ئه‌وه‌ی به دوامدا بگه‌ڕێت،
ده‌مدۆزێته‌وه/ ئه‌وه‌ش بمدۆزێته‌وه، ده‌مناسێت/ ئه‌وه‌ش
بمناسێت، خۆشی ده‌وێم/ ئه‌وه‌ش خۆشی بوێم، خۆشم ده‌وێت/
ئه‌وه‌ش خۆشم بوێت، لا ناوی ده‌به‌م/ - نیکۆس کازانتزاکیس) له
ناو بردن له نێو هه‌ڵاتنی پرشنگی ماناکانی خۆتدا، که خۆریش
له ئاوابوونی ماناکانی نزیک ده‌بێته‌وه، ئیتر بێماناییه‌کی تر
سروود و درووده‌کانی خۆی ده‌چڕێ. ئه‌م کارلێکه‌ی ڕووناکی
مانا، و تاریکی بێمانایی
( قوڵتره له‌وه‌ی که ڕۆژ بیری لێکردۆته‌وه – نیچه-)
هه‌نوکه که مه‌رزی تاریکیه‌ک ده‌به‌زێنین بۆمان
ڕۆشنده‌بێته‌وه.. ڕۆشنبوونه‌وه‌ی ئه‌م زمانی نزایه‌ی هیوا له
چیدایه
( خودایه له کاتی فڕین‌دا به ئاسمانه‌وه- بمکوژه-/ یا
له‌گه‌ڵ چه‌خماخه‌یه‌کدا له چاڵێکدا – بمنێژه-/ یا لولمکه به
قه‌دی دره‌ختێکه‌وه، تا له به‌رزایدا – هه‌ناسه بده‌م- هیوا
ل3)
خودا: لۆگۆسه.. وشه‌یه، وشه‌ش گه‌وره‌ترین داهێنراوی مرۆڤه (
شیعر و ئایینیش دوو داهێنراوی مناڵێتی مرۆڤن- مارکس-) شاعیریش
مناڵێکه گه‌وره‌نابێت!
به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه، که مرۆڤ مناڵێتیه‌که‌ی وه‌لا
ده‌نێت و گه‌وره ده‌بێت به ئه‌قڵ، ئه‌قڵیش تا ببوژێته‌وه و
سه‌رمه‌ست بێت به گومڕاییه‌کانی خۆی، هێنده پاوانخوازه،
ئه‌وه‌ی خۆیشی ئافه‌ریده‌ی کردووه ده‌یکوژێ! وێده‌چێ
ئه‌مه‌ش- ڕه‌گێکیتری به‌رده‌که‌ی سیزیف- بێت، چونکه مرۆڤ –
شاعیران- ئه‌و خوایه‌ی خۆی هه‌ڵیبڕی و بڵندی کرده‌وه-
ترانسێنتنداڵ- ، هه‌ر خۆیشی دایده‌گرێته خواره‌وه-
واته- خلبونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رده‌ی له بڵندیدا بوو.. بۆ
که‌ناره‌که‌ی.
خولاسه مرۆ به ده‌ستی خۆی ئه‌و خودایه‌ی کوشت- نیچه- که به
ده‌ستی ته‌نیاییه‌کانی له‌سه‌ر وێنه‌ی خۆی ئافه‌ریده‌ی
کردبوو. هه‌نووکه مرۆ بێ پشتیوان و بێ فریادڕه‌س مایه‌وه.
ئه‌ی چیبکات له ته‌نیاییه ئه‌زه‌لیه‌که‌ی خۆی؟ ناچار ده‌بێ
به خۆڵه‌مێشی خودا کۆنه‌که خودایه‌کی تر ئافه‌ریده
بکاته‌وه که له ده‌نگ و ڕه‌نگ و بۆی ڕۆحه سه‌رگه‌ردان
بووه‌که‌ی بچێت تا ئاسوده بێت! هات و عیشقی کرده
ئه‌ڵته‌ر‌ناتیڤی ته‌نیاییه‌که‌ی خۆی، تا ئه‌وه‌ی به کوشتنی
خودا له ده‌ستی دا، له عیشقدا به ده‌ستی بهێنێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان- خودا و عه‌شق- جیاوازیی وێنه و وێنا
کردنه‌که‌یان له‌وه‌دایه، خودای جاران خودای هه‌مووان بوو
بێ جیاوازی...، که‌چی عیشق ئافه‌ریده‌کردنه‌وه‌ی خودایه‌که له
خۆڵه‌مێشی ئه‌و، لێ ئه‌مجاره‌یان بۆ هه‌مووان نا، به‌ڵکه بۆ
خودێکی تاک و ته‌نیا و به‌س، هه‌ربۆیه( عاشق هه‌میشه
ته‌نیایه - سهرابی سپهری-)
ئیتر ئه‌و فێڵ و فریوه جوانه‌ی له‌مه‌ودوا، ڕازاندنه‌وه و
هێنانه زمانی ئه‌م خودا تازه‌یه‌یه، که ده‌بێ له خۆی بدوێت
و به موعجیزه موته‌عالیه‌کانی سه‌رمه‌ست بین، هه‌تا به
سه‌روه‌ت و به‌ره‌که‌تێک که له‌وه‌وه‌یه، ئاسوده‌ییه‌ک
ده‌ستبخه‌ینه‌وه، و بڕژێنینه‌وه ته‌نیاییه هه‌تیو
که‌وتووه‌که‌مان( ئه‌وه‌ی کوپه‌ی شه‌رابی خۆشکرد عاشق بوو/
ئه‌وه‌ی یه‌که‌م دووکه‌ڵی مه‌ستی هه‌ڵمژی عاشق بوو/ ئه‌وه‌ی
یه‌که‌م نامه‌ی نووسی عاشق بوو/ ئه‌وه‌ی یه‌که‌م گۆرانی ووت
عاشق بوو/ ئه‌وه‌ی یه‌که‌م جار سه‌مای کرد عاشق بوو/ ئه‌وه‌ی
یه‌که‌م جار گریا عاشق بوو/ ئه‌وه‌ی یه‌که‌مین جار توانی ببورێ
به بێ هیچ مه‌رج و به‌ڵێنێکی پێشینه عاشق بوو/ ئه‌وه‌ی
یه‌که‌م مۆمی دروستکرد عاشق بوو/ ئه‌وه‌ی یه‌که‌م جار ووتی
ئه‌ستێره‌کان جوانن عاشق بوو/ ئه‌وه‌ی یه‌که‌م دێڕی شیعری
نووسی عاشق بوو/ - هیوا- ل 132)گه‌ر- خودایه‌ک/ عیشقێک- هێنده
هیدایه‌ت به‌خش بێت، ناچارین به زمانی وجودی خۆماندا
بیخوڵقێنین و له دووی هه‌ڵوه‌دا بین و بیدۆزینه‌وه و به
وێنه‌ی ته‌نیاییه‌کانی خۆمان دروستیبکه‌ینه‌وه، له‌و میانه‌شدا
زمان شتێک نیه جگه له لۆگۆسی خودی خۆمان زیاتر. بۆیه
ده‌کارین بڵێین، به‌ڵێ هیوا قادر، زمانێکی ڕۆشنبوه‌وه‌یه
..... به په‌نهانیه‌ته‌کانی خودی خۆی! خودێکی تاک و ته‌نیا
هه‌ر داژوێو، ده‌ڕواو ناگا به هیچ، ته‌نێ وشه نه‌بێت، وشه‌ش
ده‌شێ خودا و عیشق و گه‌ڕان و ده‌مامکه‌کانیان بێت! گا خۆتی
پێدروست ده‌که‌یت، گا خۆتی پێ وێران ده‌که‌یت!! ئه‌رێ عیشق و
خودا ئه‌م قامچی و پاسه‌وانه‌ن که سیزیفی ناو ئێمه وه‌فادار
ده‌که‌ن، به هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زینێکی ئه‌زه‌لی....؟
- آلبیر کامی، محاولة لدراسة فکره الفلسفی- دکتور
عبدالغفار مکاوی
- فیلسۆفه‌کانی مۆدێرنیته، بێرتران ڤێرژۆڵی. و-
محه‌مه‌د ڕه‌حیم ئه‌حمه‌دی
- بۆنی شه‌راب له هه‌ناسه‌م دێ سه‌حه‌ر
ڕه‌سایی هیوا قادر
- له که‌ناری ڕووباری پیدرادا دانیشتم و گریام پاولۆ
کۆیلۆ – یاسین عومه‌ر
|