خه‌لکی شۆڕشگێری کوردستان
پارت
ولایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان
کوردانی نیشتمان په‌روه‌ری سوێد
وه‌ک
هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن ماوه‌یه‌که هێرشی 2 قوڵی داگیرکه‌ران
(ئێران ، تورکیا) له نێوان ناوچه‌دابراوو داگیرکراوه‌کانی
کوردستان ، ده‌ستی پێ کردوه ، به‌بیانوی بونی گه‌ریلاکانی
پارتی کرێکارانی کوردستان له‌و ده‌ڤه‌ره. له‌و هێرشانه‌دا
چه‌کی قورس و ناپاڵمی قه‌ده‌غه‌کراو به‌کارهێنراون. ئه‌مه‌ش
بۆته هۆی ئه‌وه‌ی به‌سه‌دان خێزانی کورد له گوند‌و
ناوچه‌کانیان ئاواره‌بن. زه‌نگێکی مه‌ترسیداره و کاره‌ساتێک
له‌وانه‌یه ڕۆبدات ئه‌گه‌ر پێشی نه‌گرین.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ندی زانیاری باس له‌وه ده‌که‌ن
کاره‌ساتی ته‌قینه‌وه‌کانی شه‌نگال ده‌ست موخابه‌راتی ڕژێمی
سوریای داگیرکه‌ری تیا بووه ، وه هه‌موشمان ئاگاداری
ئه‌وه‌بووین که له‌دواین سه‌ردانی مالیکیدا بۆ تورکیا ،
به‌راشکاوانه رای گه‌یاند که پارتی کرێکارانی کوردستان
تیرۆریسته .له‌کاتێکدا هه‌موومان ده‌زانین ئه‌م هێرش و
دیدارانه‌ی داگیرکه‌ران ودوژمنانی گه‌له‌که‌مان ، یه‌ک
ئامانجی سه‌ره‌کی هه‌یه ئه‌ویش هه‌وڵدانه به پاشه‌کشه
پێکردنی هه‌ندێ ده‌ستکه‌وتی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌له‌که‌مانه
که له چه‌ند سالی رابردودا هاتۆته ئاراوه ، ئه‌مه جگه‌له
هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێ نه‌کردنی ماده‌ی 140 و گورزوه‌شاندنی
سه‌ربازی له هێزه کوردستانیه‌کان.
بۆیه داواتان لێده‌که‌ین باهه‌موومان ده‌ست به چالاکی و
کاری مه‌یدانی بکه‌ین دژ به داگیرکه‌رانی کوردستان ، چونکه
ئه‌وان یه‌کگرتوانه هێرشی هه‌مه جۆر ده‌که‌نه سه‌رمان
وئه‌رکی ئێمه‌شه یه‌کگرتوانه وه‌لامیان بده‌ینه‌وه .
له‌م
باره‌وه ناوه‌ندی چاک له‌چه‌ندین ولات خه‌ریکی ئاماده‌کاریه
بۆ خۆپیشاندان ، که یه‌کێک له‌م ولاتانه سوێده ، که‌بریار
وایه له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو له‌شاری ستۆکهۆلم خۆپیشاندان
ساز بکات بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی داگیرکه‌ری ئێران. هیوادارین
هه‌موو لایه‌ک هاریکار و به‌شدار بێت .
ناوه‌ندی
چاک / سوێد
28/08/2007
تێبینی کاتی خۆپیشاندان دوای وه‌رگرتنی مۆله‌تی پۆلیس
راده‌گه‌یه‌نین.
بۆپه‌یوه‌ندی کردن ده‌توانرێت به ئمێلی
یان
ژماره ته‌له‌فۆن
0735366757
0737589576
|