چاوه‌کانت ده‌رگای یاده‌وه‌ریم ده‌خه‌نه سه‌ر
پشت
ماندووییم، وه‌ک نه‌وره‌سێ له که‌ناریا
باڵه بچووکه‌کانی لێک ده‌نا..
خه‌ونه سه‌وزه‌کان
نوقمی ده‌ریای هێمنیت ده‌بوون
منیش نوقمی باوه‌شت
خه‌به‌رم نه‌ده‌بۆوه...
به‌خته‌وه‌رییم وه‌ک مروارییه‌ک
له گه‌رده‌نی خۆر ده‌دۆزییه‌وه
دایکیشم چاوه‌کانی
دوو گه‌ڵا بوون، زه‌رد
له پاییزێکدا ئاشنام بوون.
من شێوه‌ی پاییزم و له گه‌ڵادا که‌وتوومه‌ته
خوار
من گه‌ڵام و له پاییزدا به‌ر با دا ده‌که‌وم
و،
له زستانیشدا چۆله‌که‌م.
دایکیشم قردێله‌کانم ده‌به‌ستێ.
منیش ئه‌ستێره‌یه‌کم
خه‌به‌رم نابێته‌وه.
قردێله‌که‌شم یاده‌وه‌ری جێ په‌نجه‌کانی تۆن
لێم نابنه‌وه
14.08.2007
شتوتگارت
|