له
ڕوونکرنه‌وه‌يه‌کی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی کوردستاندا، که بۆ
سايتی زانکۆی کورد نێردراوه، هاتووه : " ئه‌ركی زمانی
ستاندارد و چۆنێتیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانیدا،
به بڕیاری سه‌ركردایه‌تیی سیاسی و ئه‌كادیمیای زانیاریی
كورده‌وه؛ په‌يوه‌ستن.. هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا
ئه‌و لێدوان و نووسینانه‌ی له باره‌ی به‌كارهێنانی زمانی
كرمانجی له پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده‌دا، به ڕای تاكه‌كه‌س
له‌قه‌ڵه‌م دراون. جه‌مال هه‌مه‌وه‌ندی به‌رپرسی
ڕاگه‌یاندنی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له‌مه‌ڕ ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌يه‌دا، به
ڕۆژنامه‌ی وه‌رچه‌رخانی ڕاگه‌ياند که " ماوه‌یه‌كه له دهۆك
داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن زمانی كرمانجی له پرۆگرامه‌كانی
په‌روه‌رده‌دا دابنرێت، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا وته‌ی
تاكه‌كه‌سه و وه‌زاره‌ت له‌م باره‌یه‌وه هیچ بڕیارێكی
نییه، ئه‌مه‌يان په‌یوه‌سته به سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی
كورده‌وه که یه‌كلاییی بكاته‌وه، چونكه وه‌زاره‌ت به
بڕیاری سه‌رکردايه‌تييه‌وه پابه‌نده و له‌خۆیه‌وه كار
ناكات ". جه‌مال هه‌مه‌وه‌ندی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌ياند که " له
كۆنگره‌دا هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌كراوه،
پێمان وایه ئه‌م كاره رێخۆشكه‌ره بۆ جیاكاری و هاتنه‌ئارای
چه‌ندین داواكاریی دی بۆ دانانی له‌هجان له پرۆگرامی ديکه‌دا
".
هه‌ر
که‌سێک هه‌واڵی سه‌ره‌وه بخوێنێته‌وه، سه‌ری له‌و هه‌را و
زه‌نايه بێسه‌روبه‌ره‌ی که‌س زات ناکا خۆی له‌قه‌ره‌ی بدا،
سووڕ ده‌مێنێت.. هه‌ر که‌س و بابايه به‌سه‌ر ئه‌و‌ی ديکه‌یدا
ساغ ده‌کاته‌وه،
يا حه‌واڵه‌به‌گه‌واڵه‌ی ده‌کا،
يان بۆ هه‌ورازتر به‌رزی ده‌کاته‌وه و ئاگره سووره له خۆم
دووره ئاسایی، لیی پاڵ ده‌داته‌وه.. واته، له‌لايه‌که‌وه
بۆ سه‌رکردايه‌تیی سياسیی که هه‌تا بينه‌قاقای سه‌رقاڵی
کێشانه، به‌جێ ده‌هێڵرێ و له‌لايه‌کی ديکه‌شه‌وه ده‌وترێ
ئه‌مه‌يان کاری ئه‌کاديميای زانياريی کورده، که هه‌تا
ئێسته نه ئه‌وه‌نده کارا و نه ئه‌وه‌نده خودان ده‌سه‌ڵات و
بڕيار
بووه..
پياو ترسێ ده‌کا، ئاخره‌که‌ی، بێ ئه‌وه‌ی کێشه‌که
تۆژينه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێ، به بڕيارێک کۆتاييی پێ بێ که له
زيانی کورد و کوردی ـ وه‌ک گه‌ل و زمانێکی يه‌کگرتوو ـ
به‌ولاوه هيچی ديکه‌ی لێوه نه‌تکێ، ئه‌وسا هه‌ر که‌س له
گوپی خۆی بدات.
قسه‌ی
به‌رپرسی ڕاگه‌ياندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، که ده‌ڵێت: "
پێمان وايه ئه‌م کاره ڕێخۆشکه‌ره بۆ جياکاری و هاتنه‌ئارای
چه‌ندين داواکاریی دی بۆ دانانی له‌هجان له پرۆگرامی ديکه‌دا
" ئاماژه‌يه بۆ زامێکی بکوژ له جه‌سته‌ی ئينتیمای
کوردايه‌تيدا و سه‌ره‌تای ماڵئاواييی زۆرانێکه له
کوردبوونياندا، ئه‌گه‌رچی پرۆسه‌که ـ به‌ڕواڵه‌ت ـ به‌ناوی
ديالێکتێکی زمانی کوردييه‌وه ده‌ست پێ بکات؛ که ئه‌م کاره ـ
به‌م ناوه ـ له خودی خۆي‌دا کاره‌ساتێکه. هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م
مه‌سه‌له‌يه يان هه‌ڵپه‌ساردنی، بێ چاره‌سه‌ری، ياخود
هيوادانه‌به‌ر‌خۆ و خۆئيقناعکردن به‌وه‌ی کات خۆی ئه‌م
ئاريشه‌يه دوای ساڵێک، ده و بيست، حه‌ل ده‌کا؛ ناسۆره‌که
قووڵتر ده‌کات. چونکه ڕاده‌ستکردنی پرۆسه‌يه‌کی ئاوه‌ها
ناسک؛ به قه‌ده‌ر، ڕووبه‌ڕووی ڕۆژگارێکمان ده‌کاته‌وه،
تێیدا هه‌ر که‌س ماڵی خۆی کردووه و قايل نابێ که‌سی ديکه
ده‌ست بۆ پاوانی وی به‌رێ ياخود خۆی تێ هه‌ڵبقورتێنێت.
نه‌ورووژاندنی ئه‌م کێشه زمانه‌وانييه له ئاستێکی به‌رزدا،
به هه‌ر مه‌به‌ستێک بێ، وه‌ک ئه‌وه وايه دکتۆر ده‌رد له
نه‌خۆش بشارێته‌وه، به بيانووی ئه‌وه نه‌بادا کابرا دڵی
بشکێ، خه‌م بخوا و ئاژاوه بکه‌وێته نێو خێزانيه‌وه..
ئه‌مجۆره بۆچوونه له دنيای پێشکه‌وتوودا، باوی نه‌ماوه و
ده‌بێ هه‌موو حاڵه‌تێک وه‌ک خۆی باسی لێوه بکرێت، چ به (
ئه‌رێ ) ياخود ( نه‌رێ ). ئه‌گه‌ر
کوردان، زوو فريای ئه‌م ڕه‌وشه‌ی هێندێک به شايی و
زه‌ماوه‌ندی تێده‌گه‌ن، نه‌که‌ون، ئه‌وا په‌تا و ئاهۆيه‌ک به
ڕێگه‌وه‌يه پێی ده‌وترێت : په‌تای زمانی کوردی.! که بۆی
هه‌يه تا ( يه‌ومی نه‌فخی سوور ) به‌رده‌وام بێت.
|