مه‌حمود
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆك کۆماری ئیسلامی ئێران، له دوا
ده‌ربڕینیدا له تاران له کۆنگره‌ی"ئه‌هلول به‌یت" جیهانیدا،
رایگه‌یاند، ئیسرائیل هه‌ڵگری ئاڵای شه‌یتانه و، جه‌ختی
له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئه‌و ده‌وڵه‌ته عیبرییه له
رێگه‌ی تیاچووندایه.
ئه‌م
ده‌ربڕینانه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، له دوای ده‌ربڕینانه‌کانی
پێشووی دێت که داوای سڕینه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی کرد له
وجود و، هه‌روه‌ها ده‌ربڕینه سه‌یروسه‌مه‌ره‌کانی سه‌باره‌ت
به گومانلێکردنی له رووداوی تراجیدی هۆلۆکۆست.
سه‌رۆکی
ئێران، که پێوه‌ندییه‌کی به‌هێزی به باڵه توندڕه‌وه‌کانی
ناو مه‌لاکانی ئێرانه‌وه، هه‌یه و، یه‌کێکه له
به‌شداربووانی پرۆسه‌ی داگیرکردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له
تاران و، په‌نجه‌ی تاوانیشی بۆ راکێشراوه ده‌رباره‌ی
به‌شداریکردنی له پرۆسه‌ی تیرۆرکردنی رابه‌ری حزبی دیموکراتی
کوردستانی ئێران دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو، هه‌میشه، له
میانه‌ی ماوه‌یه‌ك و دیکه نه‌ك ته‌نها ده‌ربڕینی سه‌رنج راکێش
و نامۆ ده‌خاته‌ڕوو، به‌ڵکو کرده‌وه‌ی یه‌کجار سه‌یریشی
لێده‌که‌وێته‌وه. هه‌ر بۆ نموونه، ساڵی پار کاتێك
به‌شداریکرد له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان، وتی"کاتێك خه‌ریکی وتار خوێندنه‌وه بووم له
به‌رده‌م سه‌رۆك و رابه‌رانی جیهان، ئه‌وا هه‌ستمکرد
بازنه‌یه‌گی زه‌ردی له پشتی سه‌رمه‌وه هه‌یه" و،
جه‌ختیکردبوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌موو سه‌رکره‌کانی جیهان
حه‌په‌ساوبوون له کاتی قسه‌که‌ردنیدا و که‌وتبوونه ژێر
کاریگه‌رییه‌وه. ئه‌م جۆره قسانه، گه‌رچی له سه‌رانسه‌ری
جیهاندا مایه‌ی پێکه‌نین و گاڵته‌جاڕییه، به‌ڵام، له‌ناو
ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران، وه‌ك
"که‌راماتێك"ته‌ماشای ده‌کرێت، گه‌ر بێت زۆر له رۆژنامه و
گۆڤاره‌کانی ئێران له کاتی هێرشی دڕندانه‌ی هێزه‌کانی ئێران
بۆسه‌ر کوردستان به سه‌رکردایه‌تی"مسته‌فا چه‌مران"دا له
سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا، بخوێندرێنه‌وه، ئه‌وا قسه و باسی
په‌یدابوونی فریشته‌ی شه‌ڕکه‌ر له‌دژی جه‌نگاوه‌رانی کوردمان
به‌رچاوده‌که‌وێت، ئه‌مه گه‌ر بێت چیرۆك و به‌سه‌رهاته
سه‌یروسه‌مه‌ره‌کانی کاتی جه‌نگی عێراق و ئێران بخه‌ینه
ئه‌ولاوه. ئه‌وه‌ی که سه‌یره، له ئێران‌دا دوو ره‌هه‌ندی
زۆر له یه‌ك جیاوازتر تێکه‌ڵ و ئاویته ده‌کرێن به یه‌کتر،
که بریتین له بابه‌ته"ئه‌ندیشه‌یی و خوڕافییه‌کان" له‌گه‌ڵ
بابه‌ته"واقیعییه‌کان"دا، لێره‌شه‌وه، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد که
دوێنێ بازنه‌ی زه‌ردی"پێغه‌مبه‌ر ئاساکانی" له پشت
سه‌رییه‌وه بینی، ئاساییه گه‌ر وه‌سفی ئیسرائیل بکات به
هه‌ڵگری ئاڵای شه‌یتان، چونکه ئاستی تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی
بۆ مه‌سه‌له‌که له‌و چوارچێوه‌یه ده‌رناچێت و، له هه‌مان
کاتیش‌دا، ده‌خوازێت به جیهان رابگه‌یه‌نێت که کۆماری ئیسلامی
ئێران هه‌ڵگری ئاڵای یه‌زدانه، به‌ڵام، کاتێك مرۆڤ ورد
ده‌بێته‌وه له ده‌وڵه‌تێکی وه‌ك ئیسرائیل که به ته‌نها
وڵاتێکی دیموکراتی له خۆرهه‌ڵاتی ناوین داده‌نرێت و، به
نموونه‌وه‌ی پێشکه‌وتنی ئابووری و زانستی و پیشه‌سازی و
کشتوکاڵی و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی
ناوچه‌که، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی
خۆراواش، ده‌ژمێردرێت. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا، کۆماری
ئیسلامی ئێران، که نزیکه‌ی 12 ملیۆن هاووڵاتی ئێرانی له‌ژێر
هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین و، زێتر له 100 هه‌زار سۆزانی ته‌نها
له‌ناو خودی تاران‌دا هه‌ن که له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان له‌شفرۆشی
ده‌که‌ن و، سه‌رباری ئه‌و راپۆرتانه‌ی گوزارشت ده‌که‌ن له
به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌ست درێژی سێکسی "باوك و برا" بۆسه‌ر
"کچ و خوشك" که له رێگه‌ی ده‌زگا فه‌رمییه‌کانی خودی کۆماری
ئیسلامی ئێرانه‌وه بڵاوکراونه‌ته‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای
چه‌ندین زانیاری دیکه‌ی"سه‌رسوڕهێنه‌ر"که رێگه نا‌درێت
بڵاوبکرێنه‌وه، رووخساری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ جیهان
ئاشکراده‌کات، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
ده‌یه‌وێت جیهان قایل کات به‌وه‌ی ئێران هه‌ڵگری ئاڵای
یه‌زدانه، کێشه‌که‌ش له‌وه‌دایه که که‌سانێك زۆر هه‌ن
باوه‌ڕیان به قسه‌کانی ئه‌و سه‌رۆك کۆماره هه‌یه و، وه‌ك
مێش به ده‌وروخوولیدا ده‌سوڕێنه‌وه!
|