مالمۆ پرسه‌ بۆ سه‌دان شه‌هیدی شنگال ده‌گرێت

به‌توندی پرۆتستۆی تاوانی كاره‌ساتی شنگال ده‌كه‌ین كه‌ سه‌دان كوردی ئێزیدی تێدا شه‌هید و برینداربوو ...  تراژیدیای ڕه‌شه كوژی شنگال ئه‌و ڕاستی‌یه‌ی سه‌لمانده‌وه كه‌ تیرۆریستان و دوژمنان چه‌ند ڕقیان له كوردبوونه ..  و پاراستنی كوردی ئێزیدی و هه‌موو كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ئه‌ركی هێزی پێشمه‌رگه‌یه  له‌كاتێكدا كه حكومه‌تی عێراق ناتوانێت ئاسایشیان بپارێزێت و ناكرێت  ڕووبه‌ڕووی تیرۆر ته‌نیا بكرێن.
 داوا له هه‌موو كوردستانیانی باشووری سوید ده‌كه‌ین كه بتوانن به‌شداری پرسه‌ی سه‌دان شه‌هیدی بێتاوانی كوردی ئێزیدی ببن:

ڕۆژی پرسه: شه‌ممه 18.08.2007
       كات: 14.00 تا 18.00
     شوێن:  كۆمه‌ڵه‌ی كوردی مالمۆ ( پشت ده‌زگای په‌نابه‌ران)

 

 

                                                                 كۆمیته‌ی هاوكاری كوردستانیانی مالمۆ
             2007.08.16

 

 

           

 

17/08/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca