26.08.2007
له 16 ی
مانگی ئۆگۆستدا هه‌ردوو زلهێزی کوردی و دوو پارتی سه‌ره‌کی
عه‌ره‌بی شیعه ڕێکه‌وتنێکیان له نێوان خۆیاندا مۆرکرد.
ئه‌وان بانگی لایه‌نی دیکه‌ش بۆ به‌ره‌که‌یان ده‌که‌ن.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ره‌یه‌دا هه‌ندێ لایه‌نی دیکه به
تایبه‌تی سوننه‌کان و گروپی موقته‌دا سه‌در خه‌ریکی
به‌ره‌یه‌کی دژ یا به‌رامبه‌ر به ئه‌وانن. ئه‌و ڕووداوانه
دوای زیاتر قووڵبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی ناو ئێراق دێن و له
کاتێکدا دێت که ئومێدی سه‌رکه‌وتنی پرۆژه‌ی دروستکردنه‌وه‌ی
ئێراق ته‌واو لاواز بووه و زیاتر له پێشوو گۆتن له‌سه‌ر
دابه‌شکردنی ئێراق وه‌کو تاکه چاره‌ی گونجاو ده‌کرێت.
ئه‌وه‌ی
له ده‌قی خاڵه‌کانی ڕێککه‌وتنه‌که‌دا (ئه‌وه‌ی که
بڵاوکراوه‌ته‌وه) ده‌خوێندرێته‌وه، هه‌وڵی کورد و شیعه‌یه
(جگه له گروپی و موقته‌دا و هیتر) بۆ درێژه‌دان به
پره‌نسیپی دروستکردنه‌وه‌ی ئێراق و به‌دیهێنانی ئامانج و
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌و چوارچێوه‌یه‌ی که پێشتر ته‌باییان
له‌سه‌ر هه‌بووه. له ڕێککه‌وتنه‌که‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و
به‌هایانه ده‌کرێته‌وه که گرنگن بۆ یه‌کگرتوومانه‌وه و
به‌هێزکردنی ئێراق، که تیایدا نوێنه‌رایه‌تی گروپه‌کان
ڕه‌چاوبکرێت. هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ ڕزگارکردن و به‌دیهێنانی
ئه‌و به‌ڵێن و ئامانجانه‌ی به ده‌ستورکراون. به کورتی
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و
لایه‌نگرانیه‌وه بانگاشه‌ی بۆ کرا، ئه‌و دوو لایه‌نه کوردی و
عه‌ره‌بییه مه‌به‌ستیانه کاری زیاتری بۆ بکه‌ن، له که‌وتن و
له‌بارچوون ڕزگاری بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی
ئه‌و دوو لایه‌نه کۆده‌کاته‌وه، هه‌ردوولایان بڕوایان به
سیسته‌می فیدرالی هه‌یه و مه‌به‌ستیانه ئێراق فیدرالی بێت.
دیاره ئه‌و سیسته‌مه فیدرالیه‌ی له ده‌ستوردا
ڕاگه‌یه‌ندراوه گه‌لێ که‌لێنی هه‌یه و ته‌واو ڕوون نییه،
بۆیه چ جۆره فیدرالیه‌ک لای ئه‌وان په‌سنده و تا چه‌ند
هه‌ردوولا له‌سه‌ر یه‌ک فۆرم ته‌بان ته‌واو دیار نییه. شایانی
گوتنه کورد و عاره‌بی شیعه ئاوات و ئامانجی جودایان هه‌یه،
بۆیه ده‌کرێ له‌وه‌دا زۆر ته‌با نه‌بن. هه‌روه‌کو سه‌باره‌ت
به ئایین و ڕۆڵی ئایین له ستاتدا، ئازادی و ماف هتد. ده‌کرێ
جودایی له‌نێوانیاندا هه‌بێت. به‌ڵام وه‌کو له ده‌ستوردا
هاتووه و لایه‌نی کوردی مۆری کردووه، ته‌بایی له‌سه‌ر
تێکه‌ڵی ئایین و ستات هه‌یه، ئایین ڕۆڵی گرنگی دراوه‌تێ و
لایه‌نی کوردیش په‌سندی ئه‌وه‌ی کردووه.
لایه‌نی
کوردی به‌و ڕێککه‌وتنه‌ی درێژه به پۆلیتیکی تائێستای خۆی
ده‌دات و سوڕه له‌سه‌ر دروستکردنه‌وه‌ی ئێراق له‌سه‌ر
بنچینه‌ی فیدرالی. ئه‌وه‌ش ده‌کرێ گه‌لێ لێکدانه‌وه‌ی بۆ
بکرێت. له‌وانه ئه‌وان تادوا هه‌وڵ له‌گه‌ڵ ئێراق ده‌بن و
به‌ره‌و جیابوونه‌وه ناچن، به‌مجۆره پێیانوایه ده‌توانن
ئه‌وه‌ی هه‌یانه بیپارێزن و له‌ده‌ستی نه‌ده‌ن.
ئه‌گه‌رچی ئێستا زیاتر له پێشتر گۆتن له‌سه‌ر
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئێراق لێره و له‌وێ ده‌کرێت، به‌ڵام وه‌کو
دیاره هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاتداری کوردی ی.ن.ک و پ.د.ک
نایانه‌وی خۆیان له قه‌ره‌ی ئه‌و بابه‌ته بده‌ن. ئه‌وان
وه‌کو پێشوو له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه نین، واپێده‌چێ مه‌ترسیان
هه‌یه له‌باری جیابوونه‌وه‌دا به‌رژه‌وه‌ندیه
تایبه‌تیه‌کانیان زه‌بری کوشنده‌ی به‌رکه‌وێت. هه‌روه‌کو
به‌رنامه‌ی ڕامیاریی ئه‌وان له ڕابردوودا له‌سه‌ر بنچینه‌ی
وابه‌سته‌یی و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ هێزه ئێراقیه‌کان و
ناوچه‌ییه داگیرکه‌ره‌کان بووه، بۆیه جیابوونه‌وه له‌گه‌ڵ
ڕه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ناگونجێت. گه‌ر هه‌وله‌کانیان
بۆ یه‌کگرتووهێشتنه‌وه‌ی ئێراق سه‌رکه‌وتوو نه‌بێ و
پارچه‌بوونی ئێراق به‌ملیان دابێت، ئه‌وا واپێده‌چێ له
ڕوانگه‌ی پۆلیتیکی خۆگونجاندنه‌وه هه‌وڵی به‌دیهێنانی
به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجه‌کانیان ده‌ده‌ن. ئه‌و تێگه‌یشتنه
ئه‌نجامی ئه‌و ڕه‌وته ڕامیارییه‌یه که ئه‌و دوو پارته له
کۆنه‌وه تا ئێستا په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن.
شایانی
گوتنه سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌رچۆنی بێته‌دی له‌گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالیستانه‌ی وڵاتانی داگیرکه‌ر ناته‌بایه
و ئه‌وان به هه‌ڕه‌شه‌ی تێده‌گه‌ن. جگه‌له‌وه‌ی
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پره‌نسیپی دژه‌کوردی "نکۆلیکردنه" که
نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که په‌یره‌و ده‌کرێت. بۆیه گۆڕانکاری
به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه به ئه‌گه‌ری زۆر به ئارامی و
بێکێشه نابێت.
له
ڕێکه‌وتنه‌که‌دا هاتووه که‌وا ده‌بێ جێبه‌جێکردنی ئه‌رتیکلی
140 په‌له‌ی لێبکرێت. شایانی سه‌رنجدانه ئه‌و خاڵه دیارترین
خاڵی کێشه‌ئامێزی نێوان کورد و عه‌ره‌به، له‌وه‌ته‌ی بڕیاری
چاره‌سه‌ره‌که له چوارچێوه‌یه‌کی ده‌ستوریدا دراوه، هیچی
ئه‌وتۆی بۆ نه‌کراوه و پرسه‌که تووشی چه‌قبه‌ستن بووه.
به‌لام ئایا ده‌کرێ بڕوا به عه‌ره‌بی شیعه بکرێت؟ چ
له‌سه‌رده‌می ئه‌یاد عه‌لاوی که شیعه‌یه‌کی کۆنه به‌عسی و
گوایه سیکولاره، چ له‌سه‌رده‌می ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و نوری
مالیکیدا (که سه‌ربه پارتی ده‌عوه‌ی ئیسلامین)، هه‌نگاوی
جێبه‌جێکردن و چاره‌سه‌ر بۆ ناوچه کوردیه دابڕاوه‌کان
نه‌ندرا، به‌ڵکو به‌رده‌وام کۆسپ و ته‌گه‌ره دروستکراوه و
هه‌بووه. دیاره به‌ر له ڕووخاندنی سه‌دام حوسێن دا،
سه‌رکرده‌کانی ی.ن.ک و پ.د.ک بڕوایان به به‌ڵێنی شیعه‌کان له
پشتگیریان بۆ کێشه‌ی که‌رکوک هه‌بوو، هه‌وه‌کو جه‌لال
تاڵه‌بانی له دیدارێکدا ئاماژه‌ی به دڵنیایی خۆی له پشتگیری
شیعه‌کان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆسه‌ر کوردستان پیشان دا.
وه‌کو ده‌رکه‌وت شیعه‌کان یارمه‌تیده‌ر نه‌بوون، له ژێر
فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌واندا کۆسپ خرایه به‌رده‌م جێبه‌جێکردنی
ئه‌رتیکلی 140. دیاره ئێمه نازانین ئه‌وان تا چه‌ند پشتگیری
گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی دیکه بۆ سه‌ر
کوردستان ده‌که‌ن یا نایکه‌ن. ئه‌وان ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ
جێبه‌جێکردنی ئه‌رتیکلی 140 داین به پێی ده‌ستور، به‌ڵام
ئه‌وه واتای راسته‌وخۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌دابڕاوه‌کان
بۆسه‌ر کوردستان ناگه‌یه‌نێت. له‌به‌ر ڕۆشنایی پاسیڤی ئه‌وان
به‌رامبه‌ر به‌م پرسه له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا،
پێویسته به چاوی ڕه‌خنه‌گرانه و وریایه‌وه برواندرێته
ئه‌و ڕێککه‌وتنه و به‌ڵێنی عه‌ره‌به شیعه‌کان، که سه‌باره‌ت
به جێبه‌جێکردنی ئه‌رتیکلی 140 داویانه.
جێگای
بیرخستنه‌وه‌یه تاله‌بانی و بارزانی ئه‌و دوو لایه‌نه
عه‌ره‌بیه شیعه‌یه به دۆستی کورد ده‌زانن، هه‌روه‌کو ی.ن.ک
و پ.د.ک ناوه ناوه هێما بۆ هاوکاری و خه‌باتی هاوبه‌شی
مێژووییان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌که‌ن. لێره‌دا خۆشباوه‌ڕی
ده‌بیندرێت. عه‌ره‌بی شیعه ته‌نها له دژی ڕژێمی به‌عس
له‌گه‌ڵ کورد ته‌بابوون، ئه‌وان هه‌رگیز وه‌کو کورد سه‌یری
ئامانجی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کوردیان نه‌کردووه و هه‌میشه
ئه‌وه‌یان کردووه که ئێران لێیانی داوا کردووه. پێشتر ئه‌و
دوو لایه‌نه سه‌ڵماندیان هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به پرسی
ناوچه‌دابڕاوه‌کان به‌کرده‌وه ئه‌رێنی نییه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی ئه‌وانه وه‌کو دۆست ده‌رنه‌چوون، واپێده‌چێ
ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌وانه به‌ولاوه که‌سیتری "دۆستی" نییه و
له ئێراقدا له‌وانه باشتری ده‌ست ناکه‌وێت.
له‌و
کاته‌ی که لایه‌نگرانی فیدرالیزم به‌ره‌ی هاوپه‌یمانی
پێکده‌هێنن، پارت و گروپه‌کانی دیکه که عاره‌به سوننه‌کان
به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها گروپی
موقته‌دا سه‌در و هیتر ئه‌وانیش خه‌ریکه پێکهێنانی به‌ره‌یه‌ک
یا چه‌ند به‌ره‌یه‌کی دیکه‌ن، که به‌ئه‌گه‌ری زۆر ناته‌بان
له‌گه‌ڵ به‌ره‌که‌ی دژیان. ئه‌وانه زۆربه‌یان دژی سیسته‌می
فیدرالی و گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌کان بۆسه‌ر کوردستانن،
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌نترالن له‌هه‌موو
بواره‌کاندا. ئه‌و به‌ره‌یه دژی به‌هێزبوونی عاره‌بی شیعه
له خوارووی ئێراق و کورد له کوردستانی بنده‌ستی ئێراقن. ئه‌و
پارچه‌یی و ناته‌باییه‌ی له کۆنه‌وه له ئێراقدا هه‌میشه
هه‌بووه، ئێستا له‌گه‌ڵ گرێکۆره‌ی نه‌گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر و
شه‌لبوونی پرۆسه‌ی دروستکردنه‌وه‌ی ئێراق، به‌شێوه‌یه‌کی
دیارتر ده‌یه‌وێ خۆی وێنه بکات، به‌شێوه‌یه‌ک به‌ره‌یه‌ک
له‌گه‌ڵ به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌کانن، به‌ره‌که‌ی
دیکه دژی ئه‌وه‌یه و له‌گه‌ڵ به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌نده.
به
بوونی به‌ره‌ی دیکه‌ی دژ یا لایه‌نی دیکه‌ی دژ که ئه‌وانیش
خاوه‌نی ده‌سه‌لاتن له ئێراقدا، واپێناچی لایه‌نی کوردی به
هۆی ئه‌و به‌ره‌یه‌ی پێکی هێناوه بتوانێ مسۆگه‌ری
به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجه‌کانی بکات. چونکه لایه‌نی به‌رامبه‌ر
گه‌ر له‌وان به‌هێزتر نه‌بن لاوازتر نین. له له‌یه‌کی تر
هه‌روه‌کو گوترا عه‌ره‌بی شیعه و کورد ئامانجی جودایان هه‌یه
و له بنچینه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌کتر هێنده ته‌با نین. بۆیه
به‌ره و گروپ دروست کردن واپێناچێ له ئامانجه‌کانیان هه‌روا
ئاسان نزیکیان بکاته‌وه.
ئه‌مه‌ریکا ڕه‌خنه‌ی زۆری له ده‌سه‌ڵاتی مالکی هه‌یه و به
هۆکاری چه‌قبه‌ستن و پاشه‌کشه‌ی پرۆسه‌ی دروستکردنه‌وه‌ی ئێراق
تاوانباری ده‌کات و به‌تایبه‌تی له سه‌رنه‌که‌وتنی له
مسۆگه‌رکردنی ئاسایش ڕه‌خنه‌ی زۆری لێی هه‌یه. ڕه‌نگه
ئه‌مه‌ریکا له‌و ڕاستییه بگات که ئاڵۆزی ئێراق و نه‌بوونی
ئاسایش هۆکه‌ی ته‌نها که‌متوانایی مالیکی نییه، به‌ڵام دیاره
ئه‌مه‌ریکا ده‌بێ ئۆباڵی قه‌یرانه‌که بخاته ئه‌ستۆی یه‌کێک.
ئه‌گینا ئێراق نه به تاڵه‌بانی، جه‌عفه‌ری یا مالیکی یا
یه‌کیتر له ژێر سایه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئێستادا سه‌قامگیری
به‌ده‌ست ناهێنێت. ئه‌مه‌ریکا نایه‌وێ دان به هه‌ڵه‌ی چه‌وتیی
پرۆگرامه‌که‌ی خۆی بۆ ئێراق دابنێت.
ئاڵۆزی و
ئاڵۆزتربوونی بارودۆخی ناو ئێراق ئه‌مه‌ریکای خستۆته ناو
کێشه‌یه‌کی فره‌لایه‌ن، له ئاستی ئه‌مه‌ریکا، له ئاستی
جیهانیدا و له ئاستی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا. سه‌رنه‌که‌وتنی
ئه‌مه‌ریکا له دروستکردنه‌وه و یه‌کگرتووهێشتنه‌وه‌ی ئێراق
نسکۆیه‌کی ڕامیارییه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش و پرۆگرامه
خۆشباوه‌ڕه‌که‌ی.
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی زیانه گیانی و مه‌تریاله‌کانی ئه‌مه‌ریکا رۆژ له
دوای رۆژ له به‌رزبوونه‌وه دایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناکۆکی و
ئاڵۆزیه‌کانی نێوان نه‌ته‌وه و گروپه‌کانی ناو ئێراق له
قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتر دایه، بۆشایی نێوان گروپه‌کان له
فراوانبوون دایه و تا ئێستا به سه‌دان هه‌زار که‌س بوونه‌ته
قوربانی شه‌ڕی نێوان گروپه‌کان له چه‌ند به‌ره‌ی جیاوازدا،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێماکانی هه‌وڵه‌کانی چاره‌سه‌ر بۆ هۆکاره
بنچینه‌ییه‌کانی کێشه‌ی نێوان گروپه‌کان ئه‌رێنی نین،
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش سوڕه له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی پلانی
دروستکردنه‌وه‌ی ئێراق و به‌مجۆره له‌سه‌ر پرۆگرامێک که
به‌ئه‌گه‌ری زۆر سه‌رکه‌وتنی درێژخایه‌ن به‌ده‌ست ناهێنێت.
به‌مشێوه‌یه ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی نایانه‌وی
به‌ره‌ورووی هۆکاره بنچینه‌ییه‌کانی کێشه‌ی ئێراق ببنه‌وه و
دان به باری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ولاته‌دا بنێن، له‌و
روانگه‌یه‌وه هه‌نگاوی کۆنکریتی بۆ چاره‌سه‌ری خۆڕاگر بنێن.
............................................
shakhawan@kadirshorsh.com
www.kadirshorsh.com
|