هه‌ر
کاته‌ی باری عیراق ئالۆزتر ده‌بێ داواکاریی کۆنگرێسی به
کشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریکا رشت تر و به گورتر ده‌بێ ، رو
به روبونه‌وه‌ی دروست و به‌ته‌واوه‌تیش له مانگی
سه‌پته‌مبه‌ری ئیم سال دا ده‌بێت ، هه‌ر بۆیه هێله‌کانی
ستراتیجه‌یتی هه‌لچون له نێوان کۆشکی سپی و کۆنگرێس رونن بۆ
ئه‌و روبه‌روبونه‌وه‌یه‌ی نێوان ئه‌ندامانی ئونجومه‌نی پیران
وبالوێز رایان کرۆکه‌ردا . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کۆمیته‌ی
په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی پیران
دانیشتنێکی گوێگرتنیان سازدا له ژێر ناوی ( عێراق...
هه‌لسه‌نگاندنێکی مه‌یدانی جه‌نگ) به سه‌رپه‌رشتی سیناتۆری
دیموکرات جۆزیف بایدن پالێورای دیموکراته‌کان بۆ پۆستی
سه‌رۆکایه‌تی ، وته‌کانی بالوێزیان له رێگه‌ی مانگه
ده‌ستکرده‌کانه‌وه به دانیشتنه‌که‌وه گه‌یاند .. ئه‌مه‌ی
خواره‌وه ش ده‌مه‌قال ودیالۆگی دانیشتنه‌که‌یه له‌نێوان
ئه‌ندامه‌کان و بالوێز کرۆکه‌ر:
سیناتۆر جو بایدن: جه‌نابی بالوێز له‌راستیدا ناکرێ له
سه‌نته‌ره‌وه حوکم رانیی به‌غدا بکرێت به بێ دیکتاتۆرێک یا
داگیرکاریه‌کی هه‌تاهه‌تایی ، که هه‌ردوکیشیان کارێکی
پراکتیکی نین..هه‌ر بۆیه ده‌بێ رێگه به گروپه چه‌کدارو
جه‌نگاوه‌ره‌کان بده‌ین هه‌ریه‌که‌و له ناوچه‌که‌ی خۆیان
حوکمرانی خۆیان بکه‌ن به یاسا‌و پۆلیس و رێنماییه
په‌روه‌رده‌یی وکه‌سایه‌تیه‌کانی خۆیان ... که حکومه‌تی
مه‌رکه‌زیش ئه‌رکه‌کانی بریتی بن له به‌رگری کردن له سنوری
ولات ودابه‌شکردنی داهاته‌کانی نه‌وت. که‌واته چاره‌سه‌ریی
سه‌ربازی چاره نیه ، که‌وایه چۆن ده‌بێ له ژێر پیاده‌کردنی
ماده‌ی 115 دا چاره‌یه‌کی سیاسیانه بۆ ئه‌م کێشه‌یه
بدۆزینه‌وه ؟ که ناوه‌رۆکی ماده‌که‌ش ده‌سه‌لات به
پارێزگاکان ده‌دات هه‌ر پارێزگایه‌ک ده‌سه‌لاتی خۆ به‌رێوه
بردنی هه‌بێت یا به چه‌ند پارێزگایه‌ک یه‌ک بگرن ؟
بالوێز
کرۆکه‌ر: به‌لێ راسته هه‌روه‌کو له کوردستان رچه‌ند
پارێزگایه‌ک ده‌توانن یه‌کگرن و فیدرالیزمێک پێک بهێنن به‌لام
عێراق به‌ره‌و خێله‌کی ده‌روات؟
کرۆکه‌ر:عێراق نمونه‌یه‌کی شانۆیی ئالۆزه خێل تێیدا
ره‌گه‌زێکی به‌هێزه شارستانیه‌ت تیایدا ونه هه‌رچه‌نده له
شاره‌کان وه‌کو موسل، که‌رکوک ،به‌سرا و به‌غدا شارستانن
به‌لام ئه‌وانیش سه‌رگه‌ردانن ، له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا به‌هۆی
ئاکاری نه‌بونی ئاسایشی خه‌لک مه‌ترسیی هه‌یه .
بایدن:
نزیکه‌ی 4 ملیۆن که‌س له چینی ناوه‌نجی له عێراق به‌هۆی
ترسه‌وه رایانکردۆته ده‌ره‌وه‌ی ولات ، ئایا ده‌کرێ بۆ
ئه‌وانی تر حکومه‌تێکی مه‌رکه‌زی دابمه‌زرێنین که ترس
بره‌وێنته‌وه؟ له واشنتۆن زۆر له سه‌رۆک هۆزه شیعه‌کان
په‌یوه‌ندیان پێوه‌کردم ناره‌زایی ئه‌وه‌یان هه‌بو که
یارمه‌تی هۆزه سونه‌کان ده‌درێت بۆ شه‌ری ناوه‌خۆ؟
کرۆکه‌ر:
هاوکاریکردنمان به سونه‌کانی ئه‌نبار به راوێژ‌و هه‌ماهه‌نگی
حکومه‌تی مالکی و جه‌نه‌رال باتریۆس بو ئه‌ویش بۆ دژایه‌تیی
القاعده بو که هێزی پۆلیسمان پێک هێناو موچه‌کانمان بۆ دابین
کردن ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌مان به هاوکاریی مالکی نه‌کردبا ده‌بوه
مایه‌ی دله‌راوکێو مه‌ترسی به‌لام هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌وه رێی
راست رۆیشتن.
بایدن:
که‌ی هه‌لبژاردن له ناوچه‌کان ده‌کرێت؟
کرۆکه‌ر: ئه‌مه له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه دیاری ده‌کرێت.
سه‌ناتۆری کۆماری ریچارد لۆگان: ئایا زانیاریت له‌سه‌ر پلانی
(ب) هه‌یه ؟ وه ئایا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له
دانانی ئه‌م پلانه به‌شداره؟
کرۆکه‌ر:
له‌روی نه‌خشه‌ی داهاتو ئێمه له‌گه‌ل جه‌نه‌رال باتریۆس هه‌ول
ده‌ده‌ین ستراتیجیه‌تی سه‌رۆک بۆش جێبه‌جێ بکه‌ین ئه‌وه‌ی که
له کانونی دوه‌م رایگه‌یاند ئه‌مه‌و له نێوان
وه‌زاره‌ته‌کاندا چه‌ندین نه‌خشه‌و پلان هه‌ن که به‌یه‌که‌وه
ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ئێمه‌ش ئێستا پلانی ( ا) جێبه‌جێ ده‌که‌ین من
هیچ زانیاریه‌کم له‌سه‌ر پلانی (ب) نیه.
لۆگا:
وادیاره جه‌نابتان له پلانی (ب) به‌شدار نین به‌لام پێمان
بلێ نیگه‌رانیت چیه له کشاندنه‌وه‌ی سوپا ؟
کرۆکه‌ر:
ئه‌وانه‌ی نیگه‌رانمان ده‌که‌ن گه‌لێک لایه‌نن له‌وانه
نیگه‌رانیمان له‌سه‌ر واقعی عێراق و ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی
دوژمنانیان سودی لێوه‌رده‌گرن به کشانه‌وه‌مان ه. من
سه‌ردانی زۆر له‌ناوچه‌کانم کرد ، خه‌لک ترسی له توند‌و تیژی
هه‌یه له‌وه ده‌ترسن جارێکی تر ئه‌م توند‌و تیژیه دوباره
بگه‌رێته‌وه ، خه‌لک تاراده‌یه‌ک بروای به سوپا په‌یداکردوه
به‌لام من ترسی مه‌زنم له و ناوچانه‌یه که دیموگرافیه‌تێکی
تیکه‌لاویان هه‌یه ، چونکه کشانه‌وه‌ی بێ مه‌رج شه‌ری
ناوه‌خۆ توند ده‌کات .
شتێکی
تری هۆی نیگه‌رانیمان له القاعدیه که دوای کشانه‌وه‌مان
ئه‌وان سود له بار‌و دۆخه‌که وه‌رده‌گرن. سه‌ره‌رای
هه‌لمه‌ته‌کانمان بۆ سه‌ر بنکه‌کانیان له دیاله به‌لام هێشتا
به‌هێزن له که‌رکوک وناوچه‌کانی تر ئه‌مه‌و ئاماژه‌ی وا هه‌ن
که ئێران له‌م کرده‌وانه تێوه‌گلابێت له رێگه‌ی هێزه‌کانی
قودس ه‌وه که ئه‌مه‌ش له کاره‌ستراتیجیه‌کانی دژ به
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نه‌ته‌وایه‌تیمانه.
لۆگا:
باسی چالاکیه‌کانی قاعده وئێران تان کرد چۆن ده‌کرێت به
زیاد کردنی 28 هه‌زار سه‌رباز جه‌نه‌رال باتریۆس کار بکاته
سه‌ر بار‌و دۆخه‌که له‌کاتێک جه‌نه‌رال باتریۆس داوای زیاد
کردنی هێزه‌کانی کردبو بۆ 250 هه‌زار ؟ پرسیاره‌که‌م: چۆن به‌م
که‌مه زیاده ده‌توانن کۆنترۆلی ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا
بکه‌ن وه‌کو ئه‌نبار و دیاله؟
کرۆکه‌ر:
ئه‌مه پرسیارێکی ئالۆزه..بۆ نمونه جه‌نه‌رال پاتریۆس
هێزه‌کانی خۆی گوستۆته‌وه بۆ ناوچه هه‌ره ترسناکه‌کان ..
سیناتۆر
کیری: کاتێک سه‌رپه‌رشتیی لیژنه‌ی دامه‌زراندنی ئێوه‌م کرد
ووتت چاره‌سه‌ریی سه‌ربازی بۆ ئه‌م کێشه‌یه نیه ته‌نها
چاره‌سه‌ریی سیاسیی نه‌بێت ،ئایا هێشتا له‌م بروایه دایت؟
کرۆکه‌ر:
به‌هه‌مو شێوه‌یه‌که‌وه.
کیری:
ئه‌وه‌ی باست لێوه‌کرد له ئه‌نبار که هه‌ندێک له هۆزه
سونه‌کان به‌لای ئێمه‌دا شکانه‌وه دژ به قاعیده ئه‌مه
سه‌رکه‌وتنێکی ته‌کتیکی بو ، به‌تایبه‌تیش ململانێی نێوان
سونه‌کان خۆیان بو؟
کرۆکه‌ر:
به‌ته‌واوه‌تی. زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌نبار سونه‌ن به‌لام
دیاله له سونه وشیعه تێکه‌لن.
کیری:
ئه‌ی که‌وایه مادام چاره‌سه‌ریی سه‌ربازی نه‌بێت ده‌بێ
هێزه‌کانمان به‌م شێوه‌یه بمێننه‌وه وده‌بنه ئامانجی
تیرۆریست وقاعیده که ده‌شلێیت حکومه‌تی مالکی ئامانجی ئه‌وان
نیه؟
کرۆکه‌ر:
به‌رده‌وامین تا ئامانجه‌سه‌ره‌کیه‌کانی حکومه‌تی مالکی
به‌ده‌ست بهێنین بۆ چاره‌سه‌ریی سیاسیانه.
سیناتۆری
کۆماری چارلز هیگل: سه‌رۆک بۆش دوپاتی ئه‌وه ده‌کاته‌وه که
عێراق به‌ره‌یه‌کی سه‌ره‌کی یه دژ به قاعیده و توند‌و تیژی
به‌لام سه‌رچاوه‌ی 16 له هه‌ولگرانی ولاتانی ئه‌مریکا ئه‌مه
ناسه‌لمێنن. تۆ ده‌لێی چی؟ دوه‌میان: مالکی ده‌لێ
حکومه‌ته‌که‌م ئاماده‌یه دۆسیه‌ی ئه‌منی ولات بگرێته ئه‌ستۆ
، به‌لام له‌مه‌یان تۆ دژیی؟ که‌چی ده‌لێیت پێویستیمان به
کاتی تره . دوای 5 سال هه‌ر ده‌لێن کاتمان ده‌وێت . ئێمه
به‌ره‌و دواوه ده‌رۆین...؟
کرۆکه‌ر:
ئێمه پێویستیمان به‌کات هه‌یه تا ئه‌وکاته‌ی حکومه‌تی عێراق
ئامانجه دارێژراوه‌کانی ئه‌نجام ده‌دات.ئه‌وه‌ی له
هه‌فته‌کانی رابردودا به‌ده‌ستمان هێنا کارێکی باش بو .
سیناتۆری
دیموکراتی راسل فاینگۆلد: دۆزی ئه‌نبارت گه‌لێ مه‌زن کرد
ئامۆژگاریتان ده‌که‌م که به کالی بیر نه‌که‌نه‌وه ؟
له‌بیرمه له روداوه‌کانی فه‌لوجه له 2005 و سیناریۆیه
کاله‌کانی دارێژرابون ، ئێمه هه‌رگیز پێگه‌یشتو نه‌بوین
چونکه ده‌رسمان له کاره‌کان وه‌رنه‌گرتوه‌چونکه ئێمه بوین
شارستانیه‌کی ئالۆزمان به‌ر هێرش ولێشاوی خۆمان دا .
ئێستاش راپۆرته‌کان ده‌لین کاتێک هێزه‌کانی عێراقی هێرش
ده‌به‌ن بۆ پیاده‌کردنی یاسا لایه‌نگری تایفه‌که‌ی خۆیان
ده‌گرن.
کرۆکه‌ر:
له‌وانه‌یه ئه‌مه له ریزه‌کانی هێزی ئاسایش دا روبدات
به‌لام له ناو هێزه‌کانی سوپا کاره‌کان وا نین چه‌ندین
سه‌رپێچی کا‌رمان ده‌ست گیر کردوه ، هه‌ندێکیشمان دوباره
ناردنه‌وه بۆ مه‌شق پێ کردنه‌وه ، سه‌باره‌ت به ئه‌نبار
ئێمه نامانه‌وێ وێنه‌یه‌کی له‌م شێوه‌یه له‌به‌ر چاوتان
بکیشین چونکه دۆخی ئه‌نبار باشه له‌و ناوچه‌یه قاعیده
هێرشیان کردۆته سه‌ر هه‌مو پێکهاته‌کان له شیعه وسونه و
کورد و تورکمان به‌لام ئه‌نجامه‌که‌ی سه‌رنه‌که‌وتنیان
وه‌ده‌ست هێناوه.
کێشه‌ی
کاره‌با گرنگتره !
سه‌ناتۆری دیموکراتی برباره بۆکسه‌ر: جه‌نابی بالوێز وتتان
که 18 ئاماننجه‌کانی به‌رده‌م حکومه‌تی مالکی به‌قه‌ده‌ر
کێشه‌ی کاره‌با گرنگ نیه . نازانم چۆن ده‌کرێت ئه‌م 18
ئامانجه‌ی حکومه‌ت پشت گوێ بخرێت بۆ کاره‌با ، کاره‌باش رۆژ
به‌رۆژ له که‌می دایه؟
کرۆکه‌ر:
به‌لێ من له‌گه‌ل گه‌لێک که‌س قسه‌م کردوه سه‌باره‌ت به
گرنگی کاره‌با ئه‌وان کاره‌بایان به‌لاوه زۆر گرنگه چونکه
هێرشه‌کان رۆژانه دژ به کاره‌با وهێله نه‌وتیه‌کان له زیاد
بون دان.
بۆکسه‌ر:
به‌لام تۆ له پرسیاره‌که‌م نه‌گه‌یشتیت. ده‌لێم چۆن ده‌کرێت
ئه‌و 18 ئامانجه‌ی که هه‌م دیموکراته‌کان وهه‌م کۆماریه‌کان
به‌یه‌که‌وه دایانرشتوه ئێوه پشت گوێی بخه‌ن بێ ئه‌وه‌ی
مالکی هیچیانی جێبه‌جێ بکات؟ ئێمه گه‌لێک دۆلار و خوێن و
سه‌برمان داوه خه‌ریکه ته‌واو ده‌بن.
سه‌ناتۆرجۆرج فۆنۆفیتش: من نامه‌یه‌کم بۆ سه‌رۆک بۆش نارد
تیایدا به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی ته‌واوی کشانه‌وه‌مانم ده‌ست نیشان
کرد ئه‌ویش بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نیشتمانی و
بلاونه‌بونه‌وه‌ی گێره‌شێوێنی له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بو ،
که‌چی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ،مالکی له گرنگی ئه‌مه ناگات
ده‌چێ له‌سه‌ر یاسای نه‌وت وده‌سکاریی ده‌ستور وئاسایش و
په‌ناهه‌نده‌کان کارده‌کات...له‌گه‌ل بان کی مۆنی ئه‌مین داری
گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا دانیشتم و پێم راگه‌یاند که
کاتی ئه‌وه هاتوه ئه‌وانیش بایه‌خی زیاتر به‌م بابه‌ته
بده‌ن..
کرۆکه‌ر:
وابزانم سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌ست به‌م کارانه
ده‌کات.به‌شداریی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیش کارێکی باشه.
فۆنۆفیتش: جه‌نابی بالوێز ئه‌گه‌ر له جیات ئێوه‌بومایه .
بانگی سه‌رۆک وه‌زیران وهه‌مو به‌رپرسه‌عێراقیه‌کانم ده‌کردن و
له یه‌ک ژوردا کۆم ده‌کردنه‌وه و پێم ده‌گوتن: ئێمه ده‌رۆین
وده‌بێ ئێوه‌ش سود له بونی ئێمه وه‌رگرن ،ده‌بێ له‌گه‌ل
یه‌کترا بژین ده‌نا هه‌مو شتێک ده‌ته‌قێته‌وه وئێوه لێره
ده‌مێننه‌وه وئێمه‌ش ده‌رۆین .
بایدن:
یه‌که‌م : به‌شداری کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان کارێکی
باشه به‌لام له‌ویش باشتر ئه‌وه‌یه داوا له پێنج ولاته
زلهێزه‌کانی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ولاته‌کان بکرێت
تا بێنه ناو پرۆسه‌که و و کۆنگره‌یه‌کی ئه‌م ولاتانه بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته ببه‌سترێت ، جه‌نابی بالوێز له‌سه‌ر ئێوه‌یه
که پشتگیری له هاتنی ئه‌م پێنج ولاته بکه‌ن .
دووه‌م:له ئه‌نجومه‌نی پیرانم بیست که ئێمه هه‌تا دوایی
هێزه‌کانمان له‌م ولاته ناهێلینه‌وه بۆیه ده‌بێ کێشه‌ی
عێراق بکه‌ینه کێشه‌یه‌کی دوه‌لی،. دواییش من له‌گه‌ل ئێوه
دانیم که ده‌لێیت کاره‌با له پیاده‌کردنی یاسا گرنگتره .
چۆن
ده‌توانن سونه‌کان رازی بکه‌ن کاتێک به‌شه‌نه‌وتیان پێ نه‌ده‌ن
یا چۆن شیعه‌کان رازی ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر فیدرالیزم رازی
نه‌بن وحکومه‌تێکی هه‌رێمایه‌تیان بۆ دانه‌مه‌زرێنن ، به‌هه‌ر
حال گوێ له ئێمه‌ی کۆماری مه‌گره به‌لام گوێ له
دیموکراته‌کان بگره کاتێک ده‌لێن تا سه‌ر له عێراق
نامێنینه‌وه ، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی سیاسی نه‌هاته‌دی ، ئه‌و
کاته واده‌کات که دیکتاتۆرێک به ئاژاوه بگۆرینه‌وه .
کرۆکه‌ر
ئامانجه‌سیاسیه‌کان گرنگن...ئێمه هه‌ولده‌ده‌ین وه هانی
حکومه‌تیش ده‌ده‌ین که له‌گه‌ل هه‌مو لایه‌نه‌کان بکه‌ونه
رێککه‌وتن..
www.serben.com
khalidherki@chello.nl
تمام
البزاز.....له الوطن العربی ژ....رۆژی 01-08-2007 وه‌رگیراه‌و
|