خۆپیشاندانێك  دژ به‌ تیرۆر له‌ شاری ڤێکخۆ

 کۆمه ڵ‌ه‌ی که‌لتوری کوردستان له‌  شاری ڤێکخۆ که‌ ده‌که‌وێته‌ باشووری سوێد ، خۆپیشاندانێکی ناره‌زایی دژ به‌  دیارده‌ی   تیرۆر ئه‌نجام ده‌دات ،  که‌ ماوه‌یه‌که‌ ئه‌م کاره‌ساته‌ مه‌ترسیداره  روبه‌روی خه‌لکی کوردستان بۆ‌ته‌وه‌ ، که‌ دواینیان کاره‌ساتی  خه‌لکی شه‌نگاره‌  که‌ 810 شه‌هیدو برینداری لێکه‌وته‌وه‌.

کاتی خۆپیشاندان  شه‌مه‌  25/8/2007 کاتژمێر 10،30 به‌یانی

شوێن ڤاتن تۆری

شایه‌نی باسه‌ بریار وایه‌  هه‌ندێ پارتی سوێدی و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کانی تریش به‌شداری له‌م خۆپیشاندانه‌  بکه‌ن.

 هیوادارین هه‌موولایه‌ک به‌شداری بکه‌ن وه‌ک دژایه‌تیه‌کی تیرۆر و وه‌فاداریه‌ک بۆ قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر

 بۆ په‌یوه‌ندی و زانیاری زیاتر

فه‌تحی که‌ریم  0708400179

سه‌رچل محه‌مه‌د   0707318899

کۆمه‌ڵه‌ی که‌لتوری کوردستان

باشوری سوێد / ڤێکخۆ

21/08/2007

 

 

 

           

 

21/08/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca