پاش ئەوەی رۆژی 4/7/2007 هاووڵاتییەکی خەڵکی هەڵەبجە بەناوی "ئیسماعیل
محمد رەشید" لە تەمەنی 42 ساڵیدا لە شاری شەفێڵدی بریتانیا بە
شێوەیەکی نامرۆڤانە بە دارو ئاسن و چەقۆ لەلایەن 20
پاکستانیەوە کوژرا، دوای دەستگیرکردنی تاوانباران و بە
سزاگەیاندنیان لە ووڵاتی بەریتانیاو پاش تێپەربوونی 70 رۆژ
لێکۆڵینەوەی پۆلیسی بەریتانیا لەو کارەساتە و دانانی تەرمی
ناوبراو دوور لە کەس و کارو لە ناو سەلاجەیەکی ساردی دوورە
ووڵاتی و هەناسە ساردی کەس و کارەکانی لە هەڵەبجەی شەهیدو
دیسان ساردوسڕی پەیوەندیەکانی حیزبە کوردستانیەکان و
پەیوەندیەکانی حکومەتی هەرێم کە خۆیان تێنەگەیاند ئەوەندە
ویژدانیان بجوڵێ و تەرمی ناوبراو بە کەژاوەیەکی جوان بهێننەوە
بۆ ووڵاتی دایک و هەر رۆژەی بە بیانویەک هێنانەوەی تەرمەکەیان
دوا ئەخست و پشتگوێیان ئەخست وەک بڵێیت حکومەتی هەرێم ئەوەندە
هەژار بێت نەتوانێ ئەو بڕە پارەیە دابین بکات کە پارەی یەک
دەعوەتی شەوێکی هۆتێلە راقیەکانی بەرپرسێکیش نەبوو!! بۆیە بە
کۆمەکی خێرخوازانی نا حیزبی و دوور لە حکومەت 6000 $ شەش هەزار
دۆلارمان کۆکردەوە بۆ کرێی فرۆکە، تاوەکو تەرمەکەی بگاتەوە
کوردستان دوور لە کەس و کارو بەبێ هیچ کارمەندێکی سەفارەتی
عیراق یان پەیوەندیەکانی حکومەت، کە ئەسڵەن ئەمە کاری حکومەتە
نەک خەڵکانی دیکە چونکە هاوولاتیەکە هاووڵاتی کوردستانەو مافی
هەبوو بەسەر حکومەتەوەو بەداخەوە نەدەبوو حکومەت ئەمە هەڵوێستی
بێت.
بەهیواین سبەینێ 3 شەممە 18/9/2007 سەعات 8ی سەرلەبەیانی لە
مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی ناوبراودا لە فرۆکەخانەی سلێمانی گشت
لایەکتان ئامادەبن، تەنها ئامادەبونتان ئازارەکانی ئێمە کەم
ئەکاتەوە کە ئازاری خێزانێکی خاوەن 18 شەهیدی کیمیابارانی
هەڵەبجەیە.
دەستەی مەراسیمی هێنانەوەی
تەرمی ئیسماعیل محمد رەشید هەڵەبجەیی
لە ناوەوەو دەرەوەی ووڵات
|