هاوڕێیانی
په‌نابه‌ر ...........هه‌ڵسوڕاوانی فدراسیۆن ، هه‌ڵسوڕاوانی
بزوتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ری ....
له پێناو ڕاوه‌ستانه‌وه به ڕووی حوکمه‌تی ( بلۆخهر)دا
،له پێناو باشترکردنی هه‌لومه‌رجی ژیانی په‌نابه‌ریمان
پێویستیمان به هێزێکی یه‌کده‌ست و هاو ئاهه‌نگ هه‌یه .
ده‌وره‌یه‌کی نوێ ی سیاسه‌تی په‌نابه‌ری له سویسرا ده‌ستی
پێکردووه ،له دژی په‌نابه‌رانێک که له
کوردستانه‌وه(عێراق) هاتوون ، ئه‌مه‌ش کۆتی سیاسه‌تی
ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپایه و ناساندنی کوردستانی عێراق وه‌ک
ناوچه‌یه‌کی ئارام .دیپۆرتی په‌نابه‌رانی کوردستانی عێراق
له‌لایه‌ن به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا وه سه‌ره‌تایه‌که بۆ
دیپۆرت و گه‌ڕاندنه‌وه‌مان له لایه‌ن سویسراوه ،سویده‌وه
،دانمارکه‌وه........
وه‌فدی فدراسیۆنی له دانیشتنێکی له گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌شی
عێراقی له دائره‌ی په‌ناهه‌نده (بی.ئێف .ئێم.) له بێرن له
ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 21/06/2007 باسی سه‌ردانه‌که‌ی خۆیان کرد
بۆ کوردستانی عێراق و که لای خۆیانه‌وه به‌و ئاکامه
گه‌یشتوون .سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌یان دۆکیۆمێنتمان
له سه‌ر هه‌لومه‌رجی نوێ ی ئێستای کوردستان پێدان ،ئه‌وسا
ووتیان ئێمه‌تان خسته گوومانه‌وه له بڕیاره‌کانماندا
.به‌ڵام پاشه‌کشه‌پێکردنی ئه‌و پڕیاره پێویستی به هێزی خۆمان
و لایه‌نگریی فراوانی به‌ره‌ی ئازادیخواز‌و ئینسانی هه‌یه
.له‌و باره‌وه فدراسیۆن بانگه‌وازتان ده‌کات بۆ
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوانی به‌نابه‌ری که چی ی بکه‌ین بۆ ئه‌م
کاره ؟وه چۆن خۆمان ڕێکبخه‌ین و هه‌نگاوه‌کانمان چۆن بن له
هه‌موو بارێکه‌وه،په‌یوه‌ندی یه‌کانمان ،ڕاگهناندنهکانمان
،چالاکیه‌کانمان ......چۆنێتی هه‌نگاو وکاره‌کانی داهاتوومان .
په‌نابه‌ران و فدراسیۆن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی جدی داین
پێویسته به‌هه‌موو توانامانه‌وه به‌ره‌نگاری ببینه‌وه.
کۆبوونه‌وه‌که له شاری زیورخ له فۆلکس هاووس که 3 سێ یه‌م
مه‌حه‌ته له بانهۆفهوه به ئاراسته‌ی شتاوفاخر ، ڕۆژی
یه‌کشه‌ممه 23.09.2007 کاتژمێر 14:00 –18:00 ده‌خایه‌نێت .
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژمارانه‌وه
جه‌مال کۆشش 0787557786، فازڵ عوسمان 0797266974،ئه‌حمه‌د
عه‌لی 0788532004
فازڵ عوسمان
فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی /سویسرا
18/09/2007
|