دڵت بشكێ!

  فواد قامووسی- سه‌قز

 

ئه‌مشه‌و

تاكوو شاڵاوی هه‌تاو

هۆنراوه هه‌ڵده‌به‌ستم

به‌ نازی دڵت

بۆ جۆلانێی

بووكه نه‌شمیلانه‌كه‌ی ئه‌وین

ره‌نگه تاوێك

 وه‌ك ئه‌ستێره هه‌ڵبێی

تاریكستانی هه‌ستم

گه‌ش بكه‌یته‌وه

له‌ شایی چاوت

هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌گرین

من و قه‌ڵه‌م

تا دڵی كۆلیلت

به‌بزه‌ی شیرین بشكێ

تۆ دۆی گراوت به

منیش شاعیری

عه‌شقه مردووه‌كان 

 

 


 

           

 

20/09/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca