میسر بە دەستی کارگەرانەوەیە .... هێشتاکە نا *

  نووسینی: فرح قبيسي

و. لە عەرەبییەوە: هەژێن

September 23, 2007

لە وەتەی چلەکانی سەدەی ڕابوردووەوە، فراوانترین  شەپۆلی مانگرتنە کە میسر بەخۆیەوە بینیویەتی و دەبینێت. لە راپۆرتی هەوالدەرێکی کارگەری و سەندیکالیستی میسری دا، 68 ناڕەزایەتی  لە 11 کەرتدا، تەنیا لە ماوەی هەفتەی سێیەم و چوارەمی مانگی ئۆگوستی 2007دا تۆمار کراوە. ئەو بزووتنەوە کارگەرییەی کە لە 7ی جانیوەری 2006دا لەگەڵ مانگرتنی کارگەرانی (غزل المحلة، 27000 کارگەر) ، کە لە 23ی سێپتەمبەری 2007دا لەپێناو بەدیهێنانی داخوازییەکان لەوانە وەلانانی سەرۆکی دەستەی بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیا، سەندنەوەی بڕوا لە لێژنەی سەندیکایی، زیادکردنی پشووی نیوەڕوان، زیادکردنی کرێ، چارەسەری گرفتی هاتووچۆ، دانی بیمەی سەرپەنا، زیادکردنی پاداشتی مانگانە و هیتر دەستیان بە مانگرتن کردەوە، سەریهەڵداوە. بەلام ئەوەی لە مانگرتنی ئەم دوایانەدا سەرنجڕاکێشە رادەی هاوپشتییەکە کە کارگەران لە ژمارەیەك لە کەرتەکانی تردا بۆ کارگەرانی مانگرتوو لە (غزل المحلة) ڕایانگەیاند. بۆ نموونە، هەستانی کارگەران و فەرمانبەرانی ئاشەکانی باشووری (الجیزة) و کارگەرانی کارخانەی ڕستنی  (کفر الدوار) بە خۆپیشاندانێکی هاوپشتیانە لەگەڵ مانگرتنی (غزل المحلة) بەلام هێزەکانی ئاسایشی دەوڵەت بە چڕوپڕی بۆ ڕێگرتن لە گۆرانی خۆپیشاندانەکە بە دەستلەکارکێشانەوە و مانگرتنی تەواو، ئامادە بوون.   

مانگرتنی کارگەرانی (غزل المحلة) لە 7ی جانیوەری 2006دا بوونی چینێکی کارگەری چالاك و بەهێزی لە میسردا ڕاگەیاند. ئەمە لە ئەنجامی گەورەیی کارخانەکەیان (گەورەترین کارخانەیە لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و ئەفریکا) و زۆری ژمارەی کارگەرەکانی (27000 کارگەرە)دا بوو، کە مانگرتنەکەیان بووە چەقی بزووتنەوەکە ، هەروەها دەرئەنجامی کاردانەوەی دەسەلاتیش بوو پێی.

إضرابات العمال تعود مجددا لەکاتێکدا کارگەرانی کارخانەکە مەترسی کاردانەوەی توندوتیژیان لەلایەن دەوڵەتەوە هەبوو. کەچی دەوڵەت دانیشتنی – گفتوگۆی- لەگەڵ کارگەران کرد، ئەمەش پاساوی خۆی هەیە: بارودۆخێکی سیاسی و ئابوری کە میسر بەدەستییەوە دەناڵێنێت، ڕادەی تێکهەڵچوونی چینی فەرمانڕەوا و ڕێوشوێنی بزاڤی داخوازییە گشتییەکان لە میسر لەم کاتەدا، سەرەنجام کارگەرانی ڕستن سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و وەلام بەداخوازییەکانیان درایەوە. ئەم سەرکەوتنە  وەك فتیلەیەك وابوو کە بەخێرایی شەپۆلێكی گەورەی ناڕەزایەتی کارگەری هەڵگیرساند و باوەڕبەخۆبوونی لەمەڕ لە تواناداربوونی کارایی دانان و بەرهەمداربوونی داخوازییەکان لە کەرگەراندا بوژاندەوە. (مصطفی البسیوني)، کە ڕۆژنامەگەرێکی میسرییە کە گرنگی بە بواری کارگەری دەدات، دەڵێت : " لە ماوەی شەش ماندا ژمارەی کارگەرانێك کە مانیان لە کار گرت و داخوازییەکانیان بەرزکردەوە و توانیان زۆرینەیان بەدەستبێنن، گەیشتە زیاتر لە 200 هەزار کارگەر، لە ولاتێکدا کە زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە یاسایی نائاسایی بەسەریدا زاڵە و یاسای کار مافی مانگرتن مەرجدار دەکا و ڕێکخستنی تاك سەندیکایی سەربە دەوڵەت دەسەپێنێت، ژمارەیەکی بەرچاوە".

 

 بزاڤی کارگەری کە لە 7ی جانیوەری دا سەری هەڵدا، بەچەند تایبەتمەندییەك جیادەکرێتەوە، لەوانە: مانگرتن بۆ ماوەیەکی درێژ لەبری دەستلەکارکێشانەوەی کاتی و مانەوە لە شوێنی کار، بەرفراوانکردنەوەی مانگرتنەکان و پەرەپێدانیان بۆ کەرتەکانی تری وەك هێڵی ئاسن، چیمەنتۆ، توتن و هیتر. پەرەسەندنی مانگرتنی هاوپشتی، وێڕای پرشوبڵاوی کارگەرانی کارخانەکان لەنێوان خۆیاندا، بەڕێوەبەرایەتی مانگرتنەکەیان لەلایەن خودی کارگەرانەوە بەهۆی ئامرازگەلێکی ڕێکخەری کە لە نێو بزووتنەوەکەیانەوە سەریانهەڵدا، هەروەها بەشداری ژنەکارگەرەکان بەشێوەیەکی بەرچاو و ڕۆڵگێڕانی بەرچاویان لە ناڕەزایەتییەکاندا لەوانە سەندیکالیست (عائشة عبدالعزیز) کە دواتر لە کۆمپانیای (الحناوي للمعسل) دەرکراو و سڕکردنی چالاکی سەندیکایی لەسەر پاشینەی هەستانی بە بەرگری لە مافی هاوکارەکانی و ڕێکخستنی ژمارەیەك دەست لەکارکێشانەوە لە ناڕەزایەتی بە ڕامیاری کارگێڕی زۆرەملێی.

Ghazlalmahallahگرنگی ئەم بزاڤە کارگەرییە لەوەدا بوو، کە توانی ئاستی هوشیاری کارگەری بۆ ڕەوایەتیدان بە داخوازییەکانیان و بەهێزکردنیان لە سەندنیاندا بەهۆی پێکەوەتێکۆشانیانەوە بەرجەستە بکات. هەروەها ئاشکراکردنی دەستتێکەڵی سەندیکا "ناکارگەرییەکان" لەگەڵ دەسەڵات و بەڕێوەبەرایەتی کارخانەکان دژی کارگەران و داخوازییە ڕەواکانیان، تاکو ئەوەی کار گەیشتە ئەوەی یەکێك لە سەندیکالیستە زەردەکان بڵێت "کارگەرانی چیمەنتۆ چاوچنۆکی باڵی بەسەردا کێشاون"، یا وەك (البسیوني) دەڵێت " بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دژایەتی کارگەران دەکات". ئەمە پاڵی بە کارگەرانی هەندێك کۆمپانی وەك (غزل لمحلة، الحناوي للمعسل) نا داوای سەندنەوەی بڕوا لە لێژنەی سەندیکایی بکەن.

 

7ی جانیوەری و 23ی سێپتەمبەری 2007 دوو مێژوون گەواهی قۆناخێکی نوێ بۆ چینی کارگەری میسری دەدەن. لەنێوان ئەم دوو مێژووەدا میسر یەکێك لە گەورەترین بزاڤە کارگەرییەکانی بەخۆوە بینی، کە بەهۆیەوە داخوازییە کارگەرییەکانی بەدەستهێنا. ئەوەی ئەورۆکە بە دیاریکراوی لە چەپی میسری خوازراوە لە پای ئەم شەپۆلە بوەستێت و بەشێك بێت لێی و لەدەرەوە لێی نەڕوانێت وەك ئەوەی پێیهەستاوە و هێشتاکە چەپەکانی تر لە جیهاندا پێیهەڵدەستن، بەتایبەت چەپەکان لە لوبنان.

 

 ------------------------------------------------------

* لە کاتی وەرگێڕانی ئەم بابەتەدا بوو، کە کارگەرانی کارخانەی (غزل المحلة) - پاش شەش ڕۆژ مانگرتنی کراوە و هاوپشتی کارگەرانی کەرتەکانی تر- لە بەدەستهێنانی داخوازییەکانیاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. و.ك

 

سەرچاوە http://tharwacommunity.typepad.com/tharwa_egypt/2007/09/post-6.html


 

           

 

30/09/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca