له ڕابوردوودا هه‌موو حه‌زو ئاره‌زوویه‌کمان ئه‌وه بوو ،
گه‌لانی جیهان و ده‌سه‌ڵات داران ئێمه‌ش وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک
بناسن و له دژی داگیرکه‌رانی کوردستان ده‌نگی خۆیان بخه‌نه
پاڵ ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره‌و له کوێره‌وه‌ری و چاره ڕه‌شی
ڕزگارمان بێت و ئێمه‌ش وه‌ک مرۆڤه ئازاده‌کان له
نیشتمانه‌که‌ماندا سه‌ربه‌رزانه بژین .
خه‌باتی پێشمه‌رگه‌و گیان فیدایی شۆڕشگێڕه‌کانی شاخ ڕێگه‌ی
نه‌دا به داگیرکه‌ران به خواسته‌کانی خۆیان بگه‌ن و کورد‌و
کوردستان تاکو ئه‌مڕۆ به کوێرایی هه‌موو ئه‌وانه‌ی چاویان به
کورد دا هه‌ڵنایه‌ت ، ماوه‌ته‌وه‌و به‌ره‌و بنیات نانی
ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ ڕۆژ له دوای ڕۆژ نزیک تر ده‌بینه‌وه .
ڕاسته له‌و ڕێگه‌دا ده‌یان هه‌زار قوربانی و باجی زۆرمان
داوه‌و ئه‌مرۆش ده‌بێت شه‌وو ڕۆژمان بخه‌یه‌نه سه‌ر یه‌ک تا
دوا مه‌به‌ست پشوو نه‌ده‌ین. لێ هه‌نگاوه‌کانی ئه‌مڕۆ ماکی
تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و له‌و به‌ره‌و پێش چوون دا ده‌بێت
په‌یڕه‌وی بکه‌ین .
یه‌کێک له ڕێگه گرنگ و پڕ بایه‌خه‌کانی ئه‌مڕۆی خه‌باتمان
بریتی یه له جیهانی زانست و ڕۆشنبیری و میدیای جیهانی ،
لێره‌وه ده‌توانین خۆمان و خاکمان به‌خته‌وه‌رو سه‌رفراز
بکه‌ین و دونیایه‌کی دوورله ئاژاوه‌و کوشتن و نایه‌کسانی
بنیات بنێین. کاتێک توانیمان نرخی مرۆڤ و ژیان بزانین چی تر
یاری به موققه‌ده‌رات و به‌هاکان مانای نامێنێت ، که‌س
نابێته ئاغا‌و سه‌ردارو ئه‌وانی تریش کۆیله‌و ژێر ده‌سته.
ئه‌مڕۆ به پێی بار‌و دۆخێکی ڕه‌خساوو گونجاو که بۆ کورد
هاتوه‌ته گۆڕێ ، تاوانه سوودو که‌ڵکی لێ وه‌رنه‌گرین و
گۆڕانکاری له خۆماندا دروست نه‌که‌ین ، گه‌لانی سه‌ربه‌خۆ له
ئاسمانه‌وه ئازادی و کامه‌رانی به سه‌ریاندا نه‌باریوه ،
ئه‌وانیش سه‌رده‌مانێک وه‌ک ئێمه‌و به‌لکو خراپتریش بوون ،
به‌ڵام نه‌سره‌وتن و کۆڵنه‌دان و ماندوو نه‌بوونیان کرده
به‌رنامه‌ی خۆیان و به ئه‌مڕۆ گه‌یشتوون ، خۆ ئێمه‌ش
ده‌ریایه‌ک خوێنمان ڕشت و ده‌یان هه‌زار ڕۆله‌ی کورد گیانیان
به‌خشی ئه‌دی بۆچی ئێستاش چاوه‌ڕوانی ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی
خه‌ڵكانی بێگانه‌ین؟؟!! به دڵنیایی یه‌وه ڕه‌نج و خه‌باتی
ڕابوردوو توانی کورد له پاکتاو کردن ڕزگار بکات و ئه‌گه‌ر
ئه‌مڕۆیش ئێمه له‌و خه‌باته‌دا به‌شدار بین که کورد پێویستی
یه‌تی ده‌گه‌ینه دوا ترۆپکی کامه‌رانی . ئه‌ویش خه‌باتی
قه‌ڵه‌م و زانسته و زۆر ئاسانه بۆ هه‌موان تێیدا به‌شدار بین
. که‌واته با خوێنی شه‌هیدان و خه‌باتی سه‌خت و پیرۆزی شاخ
به‌فیرۆ نه‌ڕوات و ته‌واو که‌ری ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی
نه‌ته‌وه‌که‌مان بین و گه‌وره و بچوک ، ژن و پیاو به چه‌کی
ڕۆشنبیری مێشک و ده‌روونمان په‌روه‌رده بکه‌ین.
هه‌لێکی زۆر باشه‌و نابێت له ده‌ستی بده‌ین ئه‌مساڵ له
ووڵاتی ئه‌ڵمانیا له شاری فرانکفۆرت پێشانگای نێو ده‌وڵه‌تی
کتێب، له ڕۆژانی 10 تا 14 ی تشرینی یه‌که‌م ده‌کرێته‌وه و
گه‌لی ئێمه‌ش له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری کوردستانه‌وه
له هۆڵیکی تایبه‌ت به خۆیدا به ئاڵای کوردستانه‌وه وه‌ک
ده‌وڵه‌تێک به‌رهه‌مه کوردیه‌کان ده‌خاته به‌ردیدی زیاتر
له 300000 هه‌زار که‌س که بڕیاره سه‌ردانی ئه‌و پێشانگایه
بکه‌ن.
ئه‌و پێشانگایه له 13 هۆڵی گه‌وره پێک هاتووه ، بێجگه له
هۆڵی بچوک و ئه‌مساڵ 7275 ده‌زگای بڵاوکردنه‌وه له 100
ووڵاتی جیهانه‌وه به 400000 کتێب به‌شداری ده‌که‌ن و ئێمه‌ش
وه‌ک کورد له هۆڵی 5_1 نمایشی په‌رتوکی کوردی ده‌ده‌ین و
بڕیاره له لایه‌ن چه‌ند که‌سایه‌تی ڕۆشنبیرو نوسه‌ری
کورده‌وه له‌و ڕۆژانه‌دا کۆڕ و سیمیناریش پێشکه‌ش بکرێت.
با هه‌موو کوردانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌ت ووڵاتانی ئه‌ڵمانیاو
ده‌ورو پشتی چالاکانه وه‌ک که‌رنه‌ڤاڵێکی ڕۆشنبیری له ڕۆژانی
13 و 14ی مانگی 10 که چوونه ژووره‌وه بۆ هه‌موانه به‌شدار
بین و خۆمان بناسێنین به جیهانی زانست و بیر‌و هۆشی
پێشکه‌وتوو خوازی ئه‌م سه‌رده‌مه .
hushyarosman@yahoo.de
ناونیشانی پێشانگا :
Franfurter Buchmesse..
Friedrich-Ebert-Anlage
Ludwig-Erhard-Anlage
|