وەک ژینێ کەئیتر

جەبار سابیر  

 

پێشکەشە بەهاوڕێم
بەختیارحەسەن
لەدانمارک


دواوێردى زمانى پەپولەو
دوانەشئەى قەرسیلى گەنم و
چریکەى هاوارى بنارى
تۆ...... هاژەى باڤڵى بێخاڵ و
تۆ...... نسێى ئێوارەى سەرکانى و
تۆ...... هەرخۆت ئایەتى رژاوى
ئومێدو
سووراوى سەرلێوى ژیانى
تۆ...... هەرخۆت... گزنگى
ئەو وەختەى پێکەنین
دەڕژێتە ناوسینەى ئەوین و

چریکەى سترانى هەست ونەست
پڕدەبێت لەسەما.
ئەو وەختەى کە وشەى سەرزارم باڵدەگرآ و
وەک پۆلێ بازۆڕى هەرێزى زمانم
جێدێلێ..
تۆ لێرەى ئەودەمەى
کەخونچە دەچێتە کەوشەنى ژانەوەو
قریشکە لەدەمى گوڵەباخ هەڵدەسآ.
تۆ...... لێرەى ئەوکاتەى کەزنەى دەم بەهار
چاوانى دەتەقێ وفوارەى ئاوى روون
هەڵدەسآ.
من لەوێم، لەوجێیەى ئەوەڵجار
لەبەردەم بینایى کەسکتا سوژدەم برد

لەوێشم لەوشوێنەى یەکەمجار
لەحەناى قژى وەک پاییزتا
وەک بەفرى بەهارێ توامەوە.
تائێستاش لەوشوێنەم کەپەنجەى دوودەستت
وەک ماسى پێوەبووى قولاپآ
لەحەوزى دەستما تاسان و
دواینجار بوون بەگوڵ....
هەرلەوێم، لەوجێیەى
قەستم بوو باوەشت بگرم و
تاڕۆژى قیامەت هەرڕاکەین.
ئاخ.. ئیتر زەمانى وڕێنەو بزڕکان تێپەڕى و
تۆلەوآ هەرخۆتى و
من لێرەم لەنێوان مەراق وخەفەت و

ئازارا.
من لێرەم وەک ئاوێ ڕژاوم
وەک درەخت لەڕیشەم بڕاوم
وەک زامێ کەئیترچابوونى بۆنییەو
وەک ژینێ کەئیترمردنى بۆنییەو
وەک ژینێ کەئیتر..

شەوى حەڤدەلەسەرهەژدەى هەشتى دووهەزاروچوارکاژێریازدەى شەو


 

           

 

20/09/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca