شه‌ڕ یا ئه‌ودیوی دڵی من
نیگار
نادر
له‌ده‌سپێکێ ده‌مه‌وێ وێکڕا هه‌موو ژ دڵی خۆمان ڕامێنین و بۆنی
دڵی خۆمان بکه‌ین له‌بۆ ئه‌وه‌ی بزانین شه‌ڕ چه‌وا ره‌نگ و بۆن
و نه‌خشه‌ی دڵه‌کانی شێواندووین به‌ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
کوردین! هه‌روه‌ها ده‌بێ بزانین له‌هه‌رکوێیه‌کی دونیایه بین
دڵمان هه‌ڵوه‌ریوه‌و ووشک هه‌ڵاتوه و دڵمان به‌سوێیه به‌هیچ
ناکرێته‌وه و چۆن تائێستا خودان ووڵات نین هه‌رئه‌وهاش خودان
دڵی خۆ نین!
شه‌ر یا
ئه‌ودیوی دڵی من کۆکردنه‌وه‌ی دڵی ئه‌وان ژنانه‌یه که شه‌ر
دڵی له‌به‌ربردوون
شه‌ر وا
رۆچۆته خوێنیانه‌وه حه‌وت بشتی گرتۆنه‌ته‌وه ده‌گه‌ڵ گه‌ر
منداڵ به‌زگ که‌وتنێک و منداڵبونێکیان شه‌رێک سه‌ری
هه‌ڵداوه‌وو هه‌ڵایساوه‌ته‌وه ،ژنه‌کان له‌پاش مردنێشیان که
دووباره ده‌گه‌ڕینه‌وه ناو ژیان ده‌بینن شه‌رێکی دی
له‌ئارادایه.
ئه‌ڤ
ئێواره‌یه‌ی له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌م له کاروانی ئه‌و
پێشمه‌رگانه ڕامابووم که له که‌رکووک گه‌ڕێنرانه‌وه‌و
ڕێگه‌یان پێنه‌درا بچنه ناو که‌رکوکێ پاش شه‌ڕی عێراق و پاش
سێ مانگان سوپای ئه‌مه‌ریکی که‌وته چه‌ککردنی هه‌موو هێزی
پێشمه‌رگه‌کان،ته‌زوویه‌کی سارد‌و مێژوویه‌کی دووباره بووه
رایچڵه‌کاندم که‌وتمه خه‌یاڵی ئه‌ڤ نووسینه‌ی، هه‌روه‌ها ئه‌و
به‌یانیه‌ی ئاپۆرایی ئه‌و هه‌موو ژنه ڕه‌شپۆشانه‌م دیتن له
چاوه‌ڕوانی ترۆمبێلان دابوون تا بچن ئێسقانی خۆشه‌ویسته
ئه‌نفالکراوه‌کانیان بهێنه‌وه و ئه‌و پۆله دیلانه‌ی
له‌ناوه‌راستی شاری رانیه‌دا گووله‌بارانکران و ته‌رمه‌کانیان
ئاوردان له شه‌ری براکوژی پشده‌رێ دا و ئه‌و پۆله کیژه
گه‌ریلایانه‌ی له حاجی ئۆمه‌رانێ پاش به‌دیل کوشتنێان له
ترومبێلان خران و که‌س نه‌بوو ته‌رمه‌کانیشیان بشوا.
شه‌ڕ یا
ئه‌و دیوی دڵی من به‌رچنێکه له دڵی ئه‌و ژنانه‌ی
به‌عه‌شقه‌وه دڵیان له شه‌ڕو دڵیان له خۆشه‌ویستی یه دا
له‌به‌رچووه‌و له شه‌ڕگه‌کانی ئازادی دا کوێربوونه‌وه‌و
له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاوون،هه‌روه‌ها بۆنی دڵی ئه‌و ژنه کورده
ره‌سه‌نانه‌یه که هه‌موو ده‌مێ ژیان له‌چاوانیان دادێی و
ده‌چێ وخۆ پارێزن له و بازرگانیه‌یی ئه‌وڕۆ به‌ناو و
بامافیانه‌وه ده‌کرێ و له‌هه‌ر کوێیه‌کی دونیایه بن ده‌ست
به‌ره‌نگ و ده‌ست به‌دڵی خۆوه ده‌گرن.
شه‌ر یا
ئه‌و دیووی دڵی من ئه‌ودیوی دڵی هه‌موو ئه‌ڤ ژنانه‌یه که سی
ساڵی به‌رێیان تێپه‌راندووه به گوزه‌راندن به‌نێو سێ شه‌ری
براکوژی ئه‌ویش براکوژی هه‌کاری و براکوژی پشتاشانێ و براکوژی
پشده‌رێ بوونه ڤێ ده‌مێ ژنان قوربانی گه‌وره‌یی براکوژی بوون
وه‌کوو دایک و خوشک و ژن و کیژو خۆشه‌ویست و تووشی
گه‌وره‌ترین مه‌ینه‌تباری و که‌ساسی بوون.
شه‌ڕ یا
ئه‌و دیوی دڵی من ئه‌و دیوی دڵی ته‌واوی ئه‌ڤ ژنانه‌یه که
کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال و راگواستن و هه‌ڵه‌بجه قڕکردنی
ره‌گه‌زی ئه‌وکی گرتون و دڵی جوانیانی هه‌لا به هه‌لا
کردوه،ئه‌ودیوی چاوی ئه‌وان ژنه نازدارانه‌ی به پاشماوه‌ی
ئه‌نفالێ یان ناوزه‌د کردوونه چاوه‌کانیان رۆژێ بازرگانیان پێ
ده‌کرێن و ئه‌ڤ دیوی دڵی هه‌موو ئه‌و هه‌موو ژنه په‌که‌وتوو
ژنه‌شه‌نگ و که‌سک و سورانه‌یه که مانگانه له‌به‌رده‌م
ده‌زگایه‌کان له رێزی مووچه‌ی شه‌هیدانه‌کانیان دڵی نازکیان
هه‌ڵده‌قرچێ و سه‌د جار ده‌شکێ.
شه‌ر یا
ئه‌ودیوی دڵی ئه‌وان هه‌موو کوردانه‌یه که که راوه‌دوونان و
برسیه‌تی و
ماڵوێرانی ته‌نگی پێ هه‌ڵچنین و به قاچاخ و به لافاو
وه‌رێکه‌ووتن و بوونه په‌نابه‌ر له تاراوگه، له تاراوگه‌ش
له بێکه‌سی وبێ ڕه‌وه‌ندی رۆژه‌ک ده‌کوژرێن ورۆژه‌ک
ده‌که‌ونه ژێر هه‌ره‌شه‌ی ناردنه‌وه تا دڵیان وه‌ک بێژنگ کون
کون بووه‌و هیچ خۆی پێوه ڕاناگرێ.
هه‌روه‌ها داڵغه‌یه‌کی قوڵه له‌بۆ هه‌ڤ هه‌موو شه‌ره
بێناوانه‌ی دێنه سه‌ر ڕێگای ژنان وه‌کو شه‌ڕی خۆشه‌ویستی و
شه‌ری ئازادی و شه‌ڕی له‌شفرۆشی ئێخه‌یان ده‌گرێ و گه‌له‌ک
به‌غه‌ریبی تێیاندا ده‌بنه قوربانی و به‌کوشت ده‌درێن.
شه‌ر یا
ئه‌ودیوی دڵی من هه‌موو ئه‌و شه‌ڕه ووردو درشتانه‌یه که
ئێستایی ژیانی کوردیان داپۆشیوه، شه‌رێکه بێ ته‌قاندنی
فیشه‌ک و بێ له‌شکرکێشی سه‌ربازی دوژمنانی گه‌وره‌ی کورد
پلانی بۆ رێک ده‌خه‌ن به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌کانی شێخان و
گه‌رمیانێ، له‌بۆیه ئه‌و شه‌ڕی ئێستا به کۆڕه‌وێک ده‌چوێنێ
تێیدا هه‌موو به‌هاو پیرۆزی و جوانی و که‌لتوری راسته‌قینه‌یی
کوردی خستۆته کۆره‌وێکه‌وه و که‌س نازانێ له‌بۆ کوێ و چۆن
ده‌ڕوا و تێده‌په‌ڕێ.
له‌و
دیوی ئه‌و شه‌ڕه کوشنده‌یه‌یی ئێستا ڕاده‌مێنێ که شه‌ڕێکه
بێ ڕه‌نگ و بێ ناو‌و بێ بۆن سه‌ره‌تاتکێن ده‌گه‌ڵ ده‌کا بۆ
ئه‌نفالکردنێکی نوێ و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کی نوێ و له‌به‌ر
هه‌ڵته‌کاندنه‌وه‌یه‌کی نوێ، شه‌ڕێکه زمان و سروشت و
ره‌سانایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌به‌ین ده‌با.
له‌بۆیه
ئه‌ز گه‌له‌ک دڵنیام که به‌سه‌دان ورتکه شه‌ڕو شه‌ڕی بێ‌ناو و
شه‌ڕی سواغ ده‌راوو شه‌ری ده‌قووتو کراو شه‌ڕی ئازادی
له‌سه‌رنووسراو بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ڕێوه‌ن،به‌تایبه‌ت
ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ چێنه‌راوانه‌ی بۆ سه‌ر زمان و ئاقڵی ژنان
هێرش دێنن و ڕووی خوانیان به‌هه‌تکراوی به دوونیا
ده‌ناسێنن،به‌بیانوی ئازادکردنی جه‌سته‌یان به‌کوشتیان ده‌دا.
ئومێدێ
ده‌که‌م به خۆشه‌ویستی کوردوستانێ وه بتوانم ئه‌گه‌ر به
هه‌وڵێکی گچکه‌له‌ش بێت بتوانم ناو‌و مێژووی دزێوی ئه‌و
شه‌ڕانه بهێنمه نێو ئه‌ده‌بی کوردی و ڕووی هه‌ڵکروزاوی ژن
له‌وان شه‌ڕاندا وێنه بکه‌م و ناوچاوی به‌فرمێسک وپرۆشه
بوویان بنووسمه‌وه،
ده‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی دڵنیام ئه‌ڤڕۆ شه‌ڕێک ئێخه‌ی گرتووین و شه‌رێک
چاوه‌کانی به‌ستوین شه‌ریێکه ئێسقانه‌کانمان ده‌هاڕێ له‌بن
درووشمی دێموکراسی هه‌پروون به‌هه‌پروونن ده‌کا به‌ناوی
مه‌ده‌نیه‌ت و زمانمان ده‌رده‌کێشی به ته‌ویای سه‌ربه‌خۆیه‌و
رۆژێ له‌چوارده‌وره‌مانڕا به پۆل له‌شکر ده‌کشێنه ناوخاکمان
و
سه‌ربازه‌کانیشیان به‌پێش چاو‌مانه‌وه دڵی ئێمه‌یان وه‌کی
پۆستاڵه‌کانیان له‌پێ کردوه‌و به‌نه‌زانن ناوزه‌ده‌که‌ن و رۆژێ
له‌لایه‌کی ڕابه خواردنێ ژاراوین دکه‌ن له‌لایه‌کی دی ڕا
به‌ئاوێ دا ڤایرۆسن بۆ ده‌نێرن.
له
دووماهی یه‌دا دونیایه‌ک خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌رکه‌سێک
تاوده‌داته ئه‌و کتێبه‌و به دڵ ده‌یخوێنێته‌وه‌و به‌دڵ تێی
ڕاده‌مێنێ،دڵی هه‌موو ئه‌وانه‌ش ماچ ده‌که‌م که یه‌ک له‌وان
شه‌ڕه نه‌گریسانه دڵی تووشی شکاندنێ و ڕه‌نجاندنێ و
هه‌ڵته‌کانێ کردوون و دڵیان خوێنی له‌به‌ر ده‌ڕواو دڵ
بریندارن.
شه‌ر یا
ئه‌و دیووی دڵی من له سالی2006 له‌ده‌زگای ئاراس چاپکراوه*
|