له ناو ته‌مدا جوانتر دیاریی
بۆیه حه‌زم له زستانه
بۆیه حه‌زم له بارانه!
دهمنادهمێ،
ڕووده‌که‌مه لووتکه‌ی ئه‌و کێوه‌ی، ئێوارانێ
له‌وێوه
له دووی نیشتمانێ وێڵ بووی
له دووی نیشتمانێ وێڵ بووم...
* * *
تۆ هه‌ر له ناو ته‌مدا دیاری
لێ من وه‌ک جاری جاران
نایه‌مه پێشوازیت...
بۆ ڕۆژی دوایی،
له ژێر تیشکی خۆردا
له دووی هه‌نگاوه‌کانت ناگه‌ڕێم
* * *
جارێ نه‌مانوێرا مۆمێ داگیرسێنین
له ڕووی یه‌کتر بڕوانین
کات تێپه‌ڕی
نه تۆ ڕه‌نگی چاوه‌کانم و نه‌من،
ڕوخساری تۆم دی!
* * *
به کوچه‌ی بیرهوهرییهکانتا هه‌نگاو بنێ
ئه‌و گه‌ڵا زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوه، تاو ده‌داته
ناو دڵی تۆزاویی گه‌رده‌لوولێ،
کاممانین؟
* * *
من له نێو دارستانێکدا ڕهشماڵێکم هه‌ڵداوه
شه‌وانه له‌ودیوی مانگه‌وه،
له ته‌ک هه‌ساره‌کاندا چاوشارکێ ده‌که‌م
به‌یانییانیش
چاوده‌بڕمه ناوچاوی که‌سک و شهونماویی
گه‌ڵاکان
* * *
چما هاتی؟
ئه‌و سرته چییه به گوێم‌دا دهیچرپێنی؟
گیانم ده‌که‌یته، خاکێکی له تینوودا قڵیش،
قڵیش
له سه‌دلاوه درزتێکهوتوو...
* * *
له‌رز ده‌مگرێ!
کوا په‌نای ئاگردانێ؟
په‌توویه‌کی گه‌رم، نیگای چاوه‌کانت؟!
* * *
ئای له من!
ده‌مێ خۆم ده‌که‌مه ده‌سته‌خوشکی خۆر و
کاڵت ده‌که‌مه‌وه
ده‌بمه ده‌زگیرانی ئاگر و
ده‌توێنمه‌وه
ده‌بمه پایز و
دهتوهرێنم...
ده‌مێکیش به‌خۆم و چراکه‌ی ده‌ستمه‌وه،
کون و قوژبن له دووت وێڵم، بتدۆزمه‌وه!
مه‌راقمه کاڵ بیته‌وه
بتوێیته‌وه،
بوهرێی!
له تاقێکی به‌رز ده‌گه‌ڕێم
که‌س ده‌ستی پێڕانه‌گا
تۆی تێدا حه‌شار ده‌م
له قوتیلکهیهکی سه‌رقاپدار ده‌گه‌ڕێم
تۆی تێدا بشارمه‌وه
له بوخچه‌یه‌ک ده‌گه‌ڕێم
تۆی تێدا گرێده‌م
ته‌نیا خۆم،
گرێکهیم بۆ بکرێته‌وه!
|