بارگه‌ت تێکنا و
بێ ماڵاوا .. ده‌رگات داخست ..
له‌و رۆژه‌وه من بێ‌ئاگام .
گوناهی من بوو
که‌چی ئێستا ترووسکه‌یه‌کیش شک‌نابه‌م..
ته‌نیا و ته‌نیا
په‌نا بۆ یادگارییه‌کانت ده‌به‌م.
یادگارییه‌کان ده‌بنه په‌ڵه‌هه‌ورێک و
له یه‌ک کاتدا دێن و ده‌ڕۆن..
جارێک له گه‌رمه‌ی خه‌ومدا
جارێکی‌تر له شیرنه‌خه‌و
واگامدێنن ،
زۆرجار ده‌بنه لێزمه‌ی باران
سه‌رتاپای گیانم ته‌ڕده‌که‌ن..
هه‌ر ئه‌و ته‌ڕبوونی گیانانه‌ش
نه‌خته.. نه‌خته، داری ته‌مه‌نم ئاوده‌ده‌ن ،
هه‌ندێ جاریش
یادگارییه‌کان ده‌متوێننه‌وه..
له‌وکاتانه‌ی ده‌توێمه‌وه
هه‌رگیزاو هه‌رگیز نامه‌وێ زیندووبمه‌وه..
زیندووبوونه‌وه برینێکه و سارێژ نابێ .
ده‌وه‌ره‌و
ده‌رفه‌تێکی‌ترم بدێ و لێم‌تێبگه
جا ماڵاوا..
تامنیش ته‌نیا بۆجارێک
ته‌نیا جارێک بڵێم :
دوێنێ .. که‌سێک .. هه‌بوو .. خۆشم .. ده‌ویست .
|