سایتی
زرێبارپرێس له به‌ناو هه‌واڵێکی نابه‌رپرسانه‌دا
لاپه‌ڕه‌یه‌کی ڕه‌شی به‌و لاپه‌ڕانه‌ی که به داخه‌وه له
مێژووی سایت و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه نابه‌رپرسه‌کاندا که‌م نین
زیاد کرد. ئه‌و سایته به‌ناو هه‌واڵی دانیشتنی به‌شێک له
سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی
ئێران له شاری پێنجوێن بڵاوکردووه‌ته‌وه. به داخه‌وه
هه‌ندێک له سایته‌کان که تا ئێستا به هه‌ستی
به‌رپرسایه‌تییه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی کورد و گرفته‌کانی
حیزبه کوردستانییه‌کان جووڵاونه‌ته‌وه ئه‌و به‌ناو
هه‌واڵه‌یان له ماڵپه‌ڕه‌که‌یان داناوه که جێگه‌ی داخه.
خودی ئه‌و به‌ناو هه‌واڵه وه‌کوو ناوه‌ڕۆک جێگای نیگه‌رانی و
ناڕه‌حه‌تی نییه چونکه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه وه‌کوو جاران مێژوو
ڕوونی ده‌کاته‌وه و ده‌رده‌که‌وێ کێ به‌شی ده‌بێته ڕه‌نگی
خه‌لووز و کێ سه‌ربه‌رز ده‌بێ. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسووڕمان و
خه‌مپێوه‌خواردنه ئه‌وه‌یه که سایتی خۆرهه‌ڵات نیوز ئاماده
بووه به ئاسانی تۆمه‌تێکی بێبه‌ڵگه بڵاو بکاته‌وه که
زرێبار پرێس داوییه‌ته پاڵ که‌سانێک که ته‌مه‌نێکیان له
خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵکی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
به‌سه‌ر بردووه و تا دوێنێ به هاوڕی و هاوسه‌نگه‌ری خۆیانیان
ده‌زانی و شانازییان پێوه ده‌کرد. زرێبار پرێس ئاماده بووه
نێویان به ئاشکرا ببا به‌ڵام بۆ ناوی به‌رپرسانی ئیتیلاعاتی
کۆماری ئیسلامی ته‌نها به هێنانی پیتی یه‌که‌می ناو و
دواناوه‌که‌یان قه‌ناعه‌تیان کردوه. وه‌کوو بڵێی ئه‌منییه‌تی
نوێنه‌رانی کۆماری ئیسلامیی ئێران به هێنانی ناویان
ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه وا دیاره ئه‌مانیش هه‌ستی
به‌رپرسایه‌تیان به نیسبه‌ت ئه‌وانه‌وه زۆرتره تا هاورێیانی
خۆیان، یان ئه‌مڕۆ ڕه‌خنه‌گران و بیرجیاوازانی ناو کۆمه‌ڵه
مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ترن تا حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران و
مه‌ئمووره‌کانی. دیاره سه‌رچاوه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته بیری له‌وه
نه‌کردووه‌ته‌وه که ئه‌م سێناریۆ ناشیرینه سێناریۆیه‌کی
تاقیکراوه که پێشتریش بۆ ڕه‌شکردنی ناوی ڕه‌خنه‌گران و
که‌سانی بیرجیاواز به‌کارهێنراوه؟ بیرمان نه‌چووه ساڵی 2000ی
زاینی کاتێک کۆنفرانسی ساغکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه به‌ڕێوه‌چوو
نه‌یارانی ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌یانگوت پرۆژه‌ی ساغکردنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵه له وه‌زاره‌تی ئیتیلاعاتی ئێران داڕێژراوه.
ئه‌وه‌ی
که کام یه‌ک له باڵه‌کانی ناو کۆمه‌له یا ئه‌حزابیتر به‌ر
حه‌قن و کێ راسته و کێ هه‌ڵه، مه‌به‌ست و ئه‌رکی ئه‌م
نوسراوه نیه و دای ده‌نین بۆ شاره‌زایانی بواری سیاسه‌ت.
به‌ڵام جێگای داخه سایتێکی وه‌کوو خۆرهه‌ڵات نیوز که ده‌بێ
ئه‌رکی ڕاگه‌یاندنی ئازاد په‌یڕه‌و بکات و
حورمه‌تی که‌سایه‌تیه‌کان له لایان پارێزراو بێت و ئه‌گه‌ر
ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵسووکه‌وت یان ڕێبازی باڵیک یا کاسانێکی نێو
کۆمه‌ڵه هه‌یه به شێوه‌یه‌کی ئه‌مڕۆژی و به لێکدانه‌وه‌ی
سیاسی و زانستی ده‌ست بداته ڕه‌خنه‌گرتن له‌و ڕه‌وته،بۆ
کۆکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ ده‌س بۆلای سایتگه‌لێ درێژ ده‌کات و به
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵیان ناوزه‌د ده‌کات که له زومره‌ی ئه‌و
ماڵپه‌رانه‌ن که له‌به‌ر بێ بینه‌ری و بێ بایه‌خ بوونیان
له‌لای خوێنه‌ره راسته‌قینه‌کان و رۆشنبیرانی کۆمه‌ڵگا
ناسراون به‌وه‌ی که بۆ راکێشانی سه‌رنجی خوێنه‌ر بلندگۆی درۆ
و تۆمه‌ت سازکردنیان به‌ده‌سته‌وه گرتوه و نابه‌رپرسانه
ته‌نیا بۆ ناو ده‌رکردن ده‌س ده‌ده‌نه گه‌ناو بڵاوکردنه‌وه و
بۆگه‌نه هه‌واڵ به ناوی هه‌واڵ. په‌نا بردنه به‌ر تۆمه‌ت
هه‌ڵبه‌ستن و سازکردنی هه‌واڵی بێبه‌ڵگه. ئه‌ویش بۆ که‌سانێ
که زیاتر له 30 ساڵ مێژووی له‌خۆبردووی و خه‌بات و
تێکۆشانیان له پشتسه‌ردایه. به بڕوای ئێوه خه‌ڵک تا چ
راده بڕوا به وه‌ها هه‌واڵگه‌لی بێ بنه‌ما و به‌ڵگه
ده‌که‌ن؟ لاتان وایه راده‌ی متمانه‌تا‌ن له‌لای خۆێنه‌ران
سه‌رده‌که‌وێ یا ته‌نه‌زول ده‌کات؟ بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی وا
ده‌توانێ چی بێ و قازانجه‌که‌ی کیسه‌ی کێ پڕ ده‌کات؟ شوشه‌ی
رێزتان بپارێزن له‌شکان و په‌ڵه.
|