دادگا داوای كۆكردنه‌وه‌ی كتێبی جه‌هاله‌تی ئیسلام له‌سه‌رجه‌م
ناوچه‌كانی هه‌رێمدا ده‌كات
PUKmedia سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم 14:11:07 2008-06-23
به‌نووسراوێكی ره‌سمی دادگا داوا له‌وه‌زاره‌تی
رۆشنبیری ده‌كات كتێبی (جه‌هاله‌تی ئیسلام) كه له‌لایه‌ن
ئارام ره‌شید كه نووسه‌رێكی نه‌ناسراوه نووسراوه كۆبكاته‌وه،
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م بڕیاری له‌وجۆره‌یه له دوای راپه‌ڕین و دامه‌زراندنی
حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌درێت.
شاكر رۆژبه‌یانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی و دارایی وه‌زاره‌تی
رۆشنبیری به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی
رۆشنبیری پابه‌ندین به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا، بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به نووسراوی ره‌سمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی
رۆشنبیری پارێزگاكان ئاگادار كراونه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی
خۆیانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری شاره‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه
بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه ناڕه‌زایی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه له‌لایه‌ن
مامۆستایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان كه له‌ڕێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی
ئیمزا داوایان له‌سه‌ركردایه‌تی كورد كرد سنوورێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی
ئه‌و جۆره كتێب و نووسینانه دابنێن كه دژ به‌ئایینی ئیسلامن.
|