به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌کانی ئێران ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌بنه
مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاڵۆز و پێچیده و پڕ له ئه‌ندێشه و گۆڕانی
گرنگ له سه‌نگ و سووکی هێزه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند
و ده‌ست پێکردنی فازێکی تر له کێشمه کێش و نزاعاتی نه‌ته‌وه‌یی
و زیندووکردنه‌وه‌ی ڕق وکینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌کان له
ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌نددا. ئه‌م ئاڵوگۆڕه له‌به‌ره‌نجامی
پێداویستیه‌کی ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی یه له ناوچه‌که‌دا
له لایه‌کیتر چوونه‌سه‌ر و گه‌شه‌ی پان ئیسلامیزمه له ناوچه‌که‌دا
که گه‌رداوێکی توند له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێ، سه‌ره‌تای ئه‌م گه‌شه‌یه‌ش
له دوای شکستی ئیسرائیل له‌به‌رامبه‌ر حزب الله و مه‌وقعیه‌تی
ئێرانه له عێراقدا و گرتنی ده‌سه‌ڵات له عێراق به ده‌ستی
باڵی شیعیه‌وه‌و لایه‌نگرانی حزبی الله یه له ناوچه‌که‌دا (
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ده‌سه‌لاتی حزبی ئاکپارتسی له تورکیه). ئه‌م
وه‌زعه کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی زۆری له‌سه‌ر ناوچه‌که و
ئیسرائیل و خواسته‌کانی ئه‌مریکادا هه‌یه. میلله‌تی کورد له‌م
نێوه‌دا ته‌نها وه‌ره‌قیه‌کی به‌کارهێنراوه‌و له نێو پێخوستی
زلهێزه‌کاندا قوربانیه ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد باش
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وه‌زعه‌کان نه‌کات و ڕابردوو و ئێستا و
داهاتووی کێشه‌کان و هاوکیشه‌کان نه‌ناسێ. ئه‌مه‌ش قورسترین
پرسیاره له پراکتیک ڕووبه‌ڕووی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک له‌به‌رچاو بگرن وه‌کو هه‌ندێ گه‌لانی
دونیا که وه‌کو سیاسه‌ت پیاده‌ی ده‌که‌ن و ده‌ڵێن (هه‌رده‌م
له‌گه‌ڵ به‌هێزدا به) و هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتووی.. به‌ڵام ئایا
میلله‌تی کورد ده‌توانێ ئه‌مه له پراکتیکدا پیاده بکات.
شه‌ڕ سیاسه‌ته به هۆیه‌کی تر، ئه‌م مه‌قوله‌یه هه‌ربه‌رده‌وامی
ده‌مێنێ تا چه‌وسانه‌وه بمێنێ. چه‌قۆ تیژکردنی ئیسرائیل له
ئێران به‌رده‌وامی کێشه مه‌زهه‌بیه‌کان و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان نه‌بێت
هیچی تر نین. به‌یه‌ک ووشه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته هێرشه بۆ سه‌ر
ستراتیژی پان ئیسلامیزم له ناوچه‌که‌دا که خۆی له دیفاعی
ستراتیژی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ده‌دۆزێته‌وه.
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌تی کورد هه‌موو ڕۆژێ له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی
تۆپه‌کانی ئێران و ته‌یاره‌کانی تورکیادا هه‌ناسه‌ده‌دات. هیچ
دژایه‌تییه‌کی گه‌لی فراوانیش وجودی نیه، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین
گرفتی کۆمه‌ڵگای کوردستانه. (ئه‌گه‌رچی به‌راوردی تواناکانی
کۆمه‌ڵگای به‌نی ئیسرائیل و کۆمه‌ڵگای کوردی ناکرێت).
ڕۆڵی ئێران له عێراق و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندا و وه‌زعیه‌تی
بازاری سه‌رمایه و قه‌یرانه‌کانی مه‌سه‌له‌ی ئینێرژی (نه‌وت و
گاز و ئه‌تۆم...) له دونیا هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی
له ئه‌مریکا تا ده‌گاته کێشه‌کانی کالا له نێوان چین و هیند
و ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئاینده‌کانی جه‌نگی دژی تیرۆر و بیزاری ئه‌وروپاییه‌کان
له ئه‌فغانستان و عێراق و مه‌سه‌له‌ی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل و
کێشه‌کانی ئه‌فریقا له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئه‌ڵماس و زێڕ... ئه‌مانه
و ده‌یان مه‌سه‌له‌ی تر وه‌کو گۆڕانی پله‌کانی گه‌رما و گۆڕانه‌کان
له ژینگه و پێشکه‌وتنه ته‌کنه‌لۆژیاکان و ئینفۆرماتیکا و
کۆمۆنیکه‌یشن، ئه‌مڕۆ هاوکێشه‌یه‌کی ئاڵۆزن بۆ که‌سێکی ئاسایی
کۆمه‌ڵگا تا هه‌موویان کۆکاته‌وه و هه‌ڵبسه‌نگێنی.
خه‌ڵکی ئاسایی ته‌نها کوشتن و بڕین و ئاواره‌یی و ماڵ‌وێران
چاوه‌ڕوانیان ده‌کات چۆن سه‌ربازه‌کانی سوپای هیزه
جیاجیاکانیش ته‌نها قوربانی سیاسه‌ته‌کانی داگیرکارین و فیشه‌کی
به‌رگری له بوون و ئازادی ڕێگای سه‌ختن. ئه‌مه لایه‌نی
ئینسان دۆستی مه‌سه‌له‌کانه که له واقع دا ده‌بێ ئه‌مه زۆر
په‌ره‌ی پێبدرێ. ئه‌م سیناریۆیه له هه‌موو ووڵات و ناوچه
داگیرکراوه‌کانی دونیا ڕاسته‌وانه‌یه و به‌ڵگه نه‌ویسته.
ئه‌مریکا و ناتۆ له ئه‌جه‌نده‌ی سیاسه‌تی خۆیاندا ته‌نها
ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان له‌لا گرنگه و هیچی تر. له‌لایه‌کی
تر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه و چڕ بوونه‌وه‌یان له م نێوه‌ندا له‌گه‌ڵ
گه‌شه‌ی ته‌کنه‌لۆژیا به هه‌موو مانایه‌کیه‌وه ئه‌وا هیچ
حیساب بۆ گه‌لانی دونیا دانانیێن ته‌نها هه‌ندێ ووڵاتی زل هێز
نه‌بێ که ئه‌ندامن له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا
و هه‌شت وولاتی پیشه‌سازیدا.
چڕبوونه‌وه‌و کۆمابوونی سه‌رمایه له‌ده‌ست کۆمه‌ڵه‌که‌سانێ له
دونیا هه‌رچی زیاتر ژیانی مرۆڤه‌کانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ی به‌ره‌و
ره‌زاله‌ت بردووه. جه‌نگ له دونیا تا ئیستاش جه‌نگه بۆده‌ست
به‌سه‌راگرتنی که‌ره‌سته‌خاوه‌کان و هه‌یمه‌نه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و
مه‌زهه‌بی، ئه‌گه‌رچی هۆشیاری چینایه‌تی له‌دونیا بایی ئه‌وه‌نده
گه‌شه‌ی کردووه که ئه‌م فریوده‌ریه بکاته دالغه‌یه‌کی پووچ
و بێ مانا. به‌ڵام به‌داخه‌وه کرێکاران له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا
ئه‌ندام له سه‌ندیکا و ئیتحادییه‌کان ناتوانن و له به‌رنامه‌یان
نیه لووله‌ی تۆپه‌کانیان پێ وه‌ربگێڕن. ئه‌مه‌ش گرفتی هیزه
کرێکاری و سوسیالیسته‌کانه له دونیا که خۆی له گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی
کرێکاری ئیرستۆکرات له ئه‌مریکا و ئه‌وروپا ده‌دۆزێته‌وه تا
کرێکارانی درک به کێشمه‌کێشه چینایه‌تیه‌کان له‌سه‌رتا سه‌ری
دونیادا.
له‌م نێوه‌دا میلله‌تی کورد ده‌توانێ له‌م کێشمه کێشانه سوود
مه‌ندبیت نه‌ک وه‌کو ڕابردوو که سه‌نگ و سووکی هێزه ئه‌قلیمیه‌کانیان
گۆڕیووه و دوژمن و دۆستی خۆیان ئاڵوگۆڕکردووه، هه‌روه‌کو
ڕوونه کۆمه‌ڵگای کوردستان تا ئێستاش قوربانی کێشمه کێشه
کانی ئه‌قلیمی و جیهانیه له لایه‌ک له لایه‌کی تر قوربانی
سه‌رکردایه‌تی سیاسی یه‌کانیه‌تی.
بۆ گه‌لی کورد گرنگه له ئۆپراسیۆن و تاکتیک و سترایژی خۆی و
هێزه ئه‌قلیمیه‌کان و جیهانیه‌کان بگات. به‌ڵام له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان
هیچ دیارده‌یه‌کی پێناسه‌بوونه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند وجودی
نیه و میلله‌تی کورد وه‌ک کیانێک هه‌روا ناتوانێ سه‌به‌خۆیی
خۆی ڕابگه‌یه‌نێ. به‌ڵام به‌بێ ئه‌م تێگه‌یشتنیه ناتوانن سوود
مه‌ند بن له‌م کێشمه کێشانه و نزاعاتانه‌دا.
له لایه‌کی تر بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار و نه‌دار ته‌نها قوربانیین و
به ناچاری ژیان و گوزه‌رانیان له ده‌وری هێزه و بیره
ناسیۆنالی و مه‌زهه‌بیه‌کاندا کۆده‌بنه‌وه‌و سه‌نگه‌ره‌کان به
خوێنی یه‌کتر سواخ ده‌ده‌ن.
ده‌ست بردن بۆ هێزی سه‌ربازی دژی ئێران و ده‌ستکۆتا کردنی له
هیزی ئه‌تۆمی ته‌نها ڕه‌زاله‌تی و قوربانی زیاتری لێده‌که‌وێته‌وه
ئه‌گه‌رچی له واقعدا ئه‌گه‌ر هیزی ئه‌تۆمیان هه‌بێ ئه‌وه هه‌م
ڕه‌زاله‌ته‌یه هه‌ر هه‌یه و هه‌ر ڕۆژێ ده‌قه‌ومێ.
ئه‌منیه‌تی ئیسرائیل وا ده‌خوازێ کۆتایی به کارخانه‌کانی بوشه‌هر
بێنێ و حزب الله ڕه‌شبکاته‌وه له ئێران و لوبنان و خوارووی
عێراقدا (مه‌به‌ست له هێزه شیعیه‌کانه). وا دیاره مانگی
شیعی (هلال الشیعی) وا خۆی دووباره کردۆته‌وه و گه‌وره‌ترین
ترسناکیه بۆ ئه‌مریکا و ئیسرائیل له ناوچه‌که‌دا. کۆمه‌ڵگای
ناوچه‌که‌ش ئاماده‌گی قه‌بووڵی هه‌یه و هه‌روا ئاستی هۆشیاری
کۆمه‌ڵایه‌تی له‌م ناوچه‌یه به مانای نوێیه‌که‌ی به‌چه‌ند
فرسه‌ت بۆ دواوه هه‌نگاو ده‌نێن. ئێران وه‌ک بنکه‌یه‌کی به‌هێز
له ناوچه‌که دژایه‌تی ته‌واوی له ئه‌فغانستان و عێراق و
لوبنان به‌هه‌مووانی نیشانداوه‌و خوازیاری هه‌رچی
فراوانکردنی لایه‌نگرانیه‌تی له ناوچه‌که‌دا. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای
ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه ناڕازیه‌ی له دژی کۆماری ئیسلامی دا ساڵه‌هایه
له خه‌باتدان بۆ ئازادی و نه‌جات بوون له‌م ڕژێمه‌دا. ته‌م
وموژی و هه‌ناسه‌کان له‌گه‌ڵ خۆڵ بارانی سروشتدا ئاسمانی ناوچه‌که
واپێده‌چێ دابگرێ ئه‌گه‌ر مه‌لاکانی ئێران به یارمه‌تی مالی
ئه‌وروپای ڕازی نه‌بن بۆ ده‌ست به‌رداربوون له هیزه ئه‌تۆمیه‌کانیان
و ڕه‌زاله‌تی تر چاوه‌ڕوانی ئه‌م ناوچه‌یه که زۆر زیاتره له‌وه‌ی
عێراقدا که هه‌روا به‌رده‌وامه. به‌پێ ی هه‌واڵه‌کان له
دانووسانه نهێنه‌یکانی ئه‌وروپا و ئێران‌دا چاوه‌ڕوانی باش
ناکرێت به‌ڵام له‌لایه‌کیتر ئه‌م هات و هه‌ڵلایه‌ی ئیسرائیلیش
ته‌نها بۆ میدیاکانه ئه‌گه‌ر هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی پێویست بکات
ئه‌وا چۆن له سوریا و عێراقیان دا و ناوه‌نده ئه‌تۆمیه‌کانیان
بۆردوومان کرد ئه‌وا دوودڵ نین هه‌مان کار بکه‌ن یا ئه‌وه‌تا
ئیستا ئاماده‌کاری بۆ هه‌ڵوێستی ئاینده‌یان ده‌که‌ن یان تا مه‌لاکان
پاشه‌کشه له سیاسه‌ته‌کانینان بکه‌ن به‌کورتی ئه‌مه‌ش
ئاڵۆزترین هاوکیشه‌یه له دونیای سیاسی ئه‌مڕۆدا له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌نددا. به‌کورتی بۆ گه‌شه‌دان به ئه‌رسنالی سه‌ربازی و
تواناکانیان و به‌ده‌وامی کێشه‌کان ئه‌وا ده‌بێ کووره‌ی جه‌نگ
هه‌ر گه‌رم بێت. ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ند به حوکمی زۆرینه‌ی کێشمه‌کێشه‌کان
و که‌ره‌سته خاوه‌کان هه‌ر باشترین ناوچه‌یه.
ئه‌گه‌رچی هاوکێشه سیاسیه‌کان هه‌رچۆن بن و نه‌بن ئه‌گه‌ر شه‌ڕ
ڕووبدات ئه‌وا کۆتاییه‌که‌ی ڕوونه که قوربانیانی سه‌ره‌تاو
کۆتایی هه‌موو جه‌نگێ هه‌ر خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی وولات
و گه‌له جیاجیاکانن، ئه‌مه‌ش هه‌رده‌م به باجی خوێنی ئه‌م
چینه (بێ ڕابه‌ریه) له دونیادا کۆتایی دێت، هه‌روه‌کو
فلیمێکه و ئه‌نجامه‌که‌ی دیاره.
حوزه‌یرانی 2008
|