ئەوەی ئەمرۆ دەبیندرێ ، دیاردەیەكی
هەنووكەیی و رواڵەت ئاسایی نیە، جگەلەوەی ڕەگداكوتانێكەو
سەرتاپای ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی گرتۆتەوە لەم هەرێمە،
لەهەمان كاتیشدا مەهزەلەیەكی تەواوی خولقاندووە ! بۆ دەرباز
بوون لەم پرۆسە نامۆیە هەروا بەسووك وسانایی نایەتە دی ، بەڵكو
پێویستە لەرەگ وریشەوە دەربهێندرێ ، رۆژێكیان بەكارێكی فەرمی
چوومە لای بەرپرسێكی گەورەی ئەمەریكی لەم پایتەختەی خۆمان كە
هەولێرە ، كەدیتم ئەم پیاوە بەخۆی و لاپتۆپێكەوە
لەنووسینگەیەكی زۆر سادە وتاریك ئیشەكانی خۆی بەریوەدەبات
وتەنها مێزێك و دووكورسیم بەرچاو كەوت ..دیاربوو ئیش و كارێكی
زۆری هەبوو بۆ تەنها چەند خولەكێك كاتی بۆئێمە تەرخانكرد ، هەر
هەمان رۆژ یەك دوو فەرمانگەی خۆمانم بەسەر كردەوە ،كەبەریوەبەرەكانیان
نەخاوەن شەهادەیەكی ئەوتۆن ، كەچی پلەی خەبیریان بەسووك و
سانایی وەرگرتوەو پۆزیش بەسەر خاوەن بروانامەكانیش لێدەدەن ،
ئەم خەبیرانەی سەردەمی عەولەمەی حكومەتی هەرێمی كوردستان نە
ئەو زانیاریانەیان لاچەنگ دەكەوێت نە رۆژێك لەرۆژان ئارەقەیان
رشتەوە بۆ ئەم میللەتە ،كەچی هەریەكەیان لەژورێكی رازاوەی ئاخر
مۆدیلی تاخم قەنەفەو لاپتۆپ و ئەنتەرنێتیان لەبەردەم مێزە حەرف
ئیڵەكانیان دانابوو، چەپكە گوڵەكانی ساڵانی پێشوو كەبەدیاری
لەلایەن ئۆرگانی حیزبەكەی خۆیانەوە بۆیان هاتبوو لەكاتی
دەستبەكاربوونیان تۆزو خۆڵێكی زۆریان لێنیشتبوو ، منیش خۆم
پێنەگیرا وگووتم: زانیوتانە ئەمرۆ فلانە سایت چی لەسەرتان
نووسیوە ؟ یەكسەر كاكی بەرێوەبەر شلەژاو هەرچەندی كردی وكردی
نەیزانی سایتەكە بكاتەوە پێشی شەرم بوو بانگی ئەم وئەو بكات
لەپێش چاوی من ، چونكە ئەوان كۆمپیوتەر ولاپتۆپ تەنها بۆیاری
كاغەزو خوا پێم نەگرێ هەندێ شتی ترو!! وئەتاری بۆ مناڵەكانیان
بەكاری دەهێنن هەربۆیەش حەزیان لەلاپتۆپە تا لەهەموو شوێنێك
هاوڕێیان بێ وبەدیداری جنسی لەتیف بگەن نەك بەزانست ومەعریفەی
ئەم سەردەمە ..!!
|