| 
					 
					 
					ئاوێنه‌کان  
					هه‌موو کاتێ 
					په‌یامنێری حه‌قیقه‌ت نین 
					نهێنی بوون له‌وه‌دایه 
					به‌چ چاوێ 
					سه‌یری تابلۆی ژیان ئه‌که‌ی 
					چاوێ که‌نیوه په‌رداخی 
					بوون و نه‌بوون چۆڵ ئه‌بینێ 
					یان هێنده شه‌رابی به‌ختی 
					تێدایه بۆ قومێکی تر 
					قومێکی پڕ نه‌شئه‌ی ئومێد 
					به‌گه‌وره‌یی خواوه‌ندی هێز 
					هێزی دڵێ 
					تابواری ترپه‌ی هه‌بێ 
					مل له‌چه‌قۆی مردن ئه‌سوێ و 
					به‌نینۆکه سوره‌کانی چنگی قه‌ده‌ر 
					ختوکه‌ی دێ 
					به‌سه‌زمانن ، ئه‌وانه‌ی خۆر 
					به‌بێژنگی ته‌م ئه‌بێژن 
					به‌سه‌زمانن ، ئه‌وانه‌ی بۆ 
					کۆچی پوشێ له‌پاییزدا 
					دوا تۆفانی ئه‌شک ئه‌ڕێژن  
					 
					 
					 
   |